تازگی گردآوری
تا حدی تازه- آخرین مشاهده موفق
- 2026-08-10 17:35 UTC
- وضعیت گردآوری
- ok
- نسخه تجزیهگر
- web-v3
کەناڵێک بۆ ناساندنی سێ بنچینە سەرەکیەکەی ئیسلام:① ناساندنی پەروەردگار و پەرستراوی تەنها بەحەق.② ناساندنی محمد پێغەمبەر [ﷺ] بەتایبەت بۆ مەبەستە گەورەکەی پێی هاتووە کە [ تەوحیدە ].③ ناساندنی ئیسلامی ڕاستەقینە کە تاکە بەرنامە و پەیڕەوی موسوڵمان بێت.
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
مشاهده تازه · اطمینان متوسط · 56 نمونه پست
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. (channel-v1)
هفت روز اخیر
این بخش آنچه دایرکتوری واقعاً مشاهده کرده نشان میدهد و امتیاز ترکیبی اعتبار یا کیفیت تولید نمیکند.
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود.
بازه 2026-08-09 تا 2026-08-15 · ذخیره موقت ۱۵ دقیقه · channel-evidence-7d-v2
..ڕاستە شەیتان فریومان دەدات، بەڵام ناچارمان ناکات…..
#کــاتی_گیرابوونی_دوعــایەيا الله ... يا الله ... يا الله نــزا و دوعاکانمان لێ قبــووڵ بکەیتيا الله .. ئەگەر ئێمە ئەهلی دوعا نین بە هۆی تاوان و مەعسیەت دڵمان ڕەق بووە .... یا اللە تۆ ئەهلی استجابە و وەڵام دانەوەی .... انك قلت وقولك الحق ادعوني استجب لكم اللهم انا دعوناك كما امرتنا فاستجب لنا كما وعدتنا يا اكرم من سئل ويا أجود من اعطى وحسبنا الله ونعم الوكيلــــــــــــــــ ـــ ــ ـــ ــــ ـــ ـــ ــــــــــــــ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ۖ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ۖ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186) البقرةـــــــــــــــــــــــــــــ🌸ـــــــــــــــــــــــــــــــــــوَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60) غافر ▪لــیـنــکــی ڤــیــدیــۆی یــوتــیــوبـــhttps://youtu.be/JogVJfTP0gc
له ئاموژگاری #بــاوکی_عبداللهدوو له چارەسەرە زۆر به هێز و خێراکان بۆ گشت کێشەکانت ⁉️١ : زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر ڕسول الله [ ﷺ ] بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی .۲ : وه دوعا و زکرەکەی یونس [ علیه السلام ] که فەرمووی : { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ}اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـدٍ, ڪَمَا صَلَّيْـتَ عَلَـى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَـلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَجِيـدٌ, اللَّهُـمَّ بَـارِڪْ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُـحَـمَّدٍ ڪَمَـا بَـارَڪْتَ عَلَى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَلَـى آلِ إِبْـرَاهِيـمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَـجِـيدٌ💠@bawky_abdullah
کەسی هێمن بێدەسەڵات و لاواز نییە، هەروەها هەموو کەسێکی زۆربڵێ بەهێز نییە. هەندێک جار هێزی ڕاستەقینە لەوەدایە بزانیت کەی قسە دەکەیت، کەی بێدەنگ دەبیت، و کەی لە هەڵوێستێک دەکەشێیتەوە کە شایەنی ئەوە نییە لەپێناویدا ئارامیی خۆت لەدەست بدەیت.لەم بارەیەوە ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ئەفەرمووێ: ئەگەر قسەکردن زیو بێت، بێدەنگی زێڕە.
ئافرەتێکی پەروەردەکار چەند چەند پەیامێکی بۆ مێردەکەی و براکەی و کوڕە نازدارەکەی هەیە کە پێویستە بە ئاوی زێڕ بنوسرێتەوە:دەفەرموێ: هاوسەری خۆشەویستم، برای خۆشەویستم، کوڕی خۆشەویستم:کاتێک لە ماڵەوە دەچیتە دەرەوە، دوو جۆرە ژن دەبینیت:جۆری یەکەم:ژنێک کە تووشی نەخۆشی ژنی عەزیزی میسر بووە، خۆی ڕازاندووەتەوە، خۆی بۆن خۆش سەرنجڕاکێش کردووە و جوانکاری کردووە، زمانی حاڵی دەڵێت: (هیت لك) واتا: وەرە بۆ لام یان پێشکەشت بم.جۆری دووەم:ژنێک کە خۆی داپۆشیووە و حیجابی کردووە، بەڵام هەلومەرج ناچاری کردووە بۆ چوونە دەرەوە و دابین کردنی پێداویستیەکانی، زمانی حاڵی دەڵێت: (حتى يصدر الرعاء وأبونا شيخ كبير) واتا: ناچارین شوانی مەڕەکان بکەین، چونکە باوکمان پیر و پەکكەوتەیە.لەگەڵ جۆری یەکەمدا:وەک یوسف پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت مامەڵە بکە، چاوەکانت دابگرە و بڵێ: (معاذ الله) واتا: پەنادەگەرم بە خودا.لەگەڵ جۆری دووەمدا:وەک موسا پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت مامەڵە بکە، بە ئەدەبەوە یارمەتیان بدە و کە تەواو بوویت شوێنەکە جێ بهێڵە و بڕۆ. (فسقى لهما ثم تولى الى الظل) واتا: ئاوی پێدان، پاشان ڕۆی.- پاکی یوسفهۆکار بوو بۆ ئەوەی ببێتە عەزیزی میسر.- پاڵەوانێتی موساهۆکار بوو بۆ ئەوەی خودا ژنی چاک و جێگای پەنایی پێببەخشێت.ئەی خودایە، پاکی و پۆشراوی ببەخشە.جلوبەرگی ژن ڕەنگدانەوەی پەروەردەی باوکیەتی، ئیرەیی برای، پیاوێتی مێردەکەی، خەمخۆری و چاودێری دایکی، و بەر لە هەموو ئەمانەوە هەستکردنی بە ئەوەی کە خودا چاودێرە بەسەریەوە.بۆیە بە مەریەمیان گوت: (يَا أَخْت َ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكَ امْرَأَ سَوءٍ وَمَا كَانَت أَمُكِ بَغِيَّا). واتا: وای خوشکی هارون، باوکت پیاوی خراپ نەبوو و دایکت ژنی بەدڕەفتار نەبوو).باسی برا و باوکی و دایکیان کرد، چونکە لە چاکی ئەوانەوە چاکی ئەویش دێت.یەکێک لە کچان دەڵێت: کاتێک کچێک دەبینم خۆی ڕازاندووەتەوە و خۆی ڕووتیکردۆتەوە، سەیری دایک و باوکی دەکەم و ئایەتی (وقفوهم إنهم مسؤولون) واتا: ڕایانگرن، چونکە ئەوانە بەرپرسن.وام لێدەکات زیاتر بە حەیاو و حورمت و پۆشراو بم بۆ ئەوەی باوک و دایکم لێ پرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت.
باوکی عبدالله pinned «دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتن وانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاری ئایا هەژاری تەنها بەهۆی کەمی مووچەوەیە؟ ئەگەر وایە، بۆچی هەندێک کەس بە هەمان مووچە ساڵ بە ساڵ سامان زیاد دەکەن و هەندێکی تر هەمیشە قەرزارن؟ زۆربەی خەڵکی وا دەزانن هۆکاری…»
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتنوانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاریئایا هەژاری تەنها بەهۆی کەمی مووچەوەیە؟ ئەگەر وایە، بۆچی هەندێک کەس بە هەمان مووچە ساڵ بە ساڵ سامان زیاد دەکەن و هەندێکی تر هەمیشە قەرزارن؟زۆربەی خەڵکی وا دەزانن هۆکاری هەژاری تەنها نەبوونی پارەیە، بەڵام ئیسلام فێرمان دەکات هەندێک هۆکاری ماددی هەن کە مرۆڤ بە دەستی خۆی دەکەوێتە ناویانەوە.یەکەم: تەمبەڵیخوای گەورە دەفەرموێت:﴿هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ﴾(سورەتی الملک، ئایەتی ١٥) واتا: ئەو خوایەی زەوی بۆ ئێوە ئاسان کردووە، بە لایەکانی زەویدا بڕۆن و لە ڕزقی ئەو بخۆن، وە دڵنیابن گەڕانەوەشتان هەر بۆ لای ئەوە.تێگەیشتنخوای گەورە فەرمانی "فَامْشُوا" (بڕۆن) دەکات، واتە هەوڵ بدەن، بگەڕێن، کار بکەن و هۆکارەکان بگرنەبەر.ئیسلام بانگەشەی دانیشتن و چاوەڕوانکردنی ڕزق ناکات.پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «لَأَنْ يَأْخُذَ أَحَدُكُمْ حَبْلَهُ، فَيَأْتِيَ بِحُزْمَةِ حَطَبٍ عَلَى ظَهْرِهِ، فَيَبِيعَهَا، فَيَكُفَّ اللَّهُ بِهَا وَجْهَهُ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ النَّاسَ...» واتا: "ئەگەر یەکێکتان گوریس و دارەکەی هەڵبگرێت و بیفرۆشێت، وە خوای گەورە ڕووی لە پرسیارکردن لە خەڵک بپارێزێت، ئەوە باشترە لەوەی داوا لە خەڵک بکات." (سەحیح بوخاری).تێگەیشتنهیچ کارێکی حەلال عەیب نییە، بەڵکو عەیب ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت کار بکات، بەڵام پشت بە خەڵکی ببەستێت و دەست پانبکاتەوە.دووەم: فێرنەبوونپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ» واتا: "ئەوەی خوای گەورە خیری بۆ بوێت، تێگەیشتنی لە دیندا پێ دەبەخشێت."(سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم).تێگەیشتنئەم فەرموودەیە سەرەتا باس لە زانستی دین دەکات، بەڵام هەمان دین فەرمان بە کارکردن، بازرگانی، نووسین، ژماردن، ئەمانەتداری و بەڕێوەبردنی دارایی دەکات.موسوڵمان نابێت بڵێت "من نازانم" و لە فێربوون دووربکەوێتەوە.سێیەم: بەفیڕۆدانی پارەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا﴾ (سورەتی الإسراء، ئایەتەکانی ٢٦–٢٧). واتا: "پارە بەفیڕۆ مەدە، چونکە بەفیڕۆدەران برای شەیتانن، وە شەیتانیش زۆر ناشوکرە."تێگەیشتنئیسلام قازانجکردنمان فێر دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا فێری پاراستنی سامانیشمان دەکات. زۆر کەس بەهۆی بەفیڕۆدان و ئیسڕافەوە هەژار دەبن، نەک بەهۆی کەمی داهات.بەکورتی دەڵێم..تەمبەڵی دوژمنی ڕزقە.فێربوون سەرمایەیە، نەوەکو خەرجی.بەفیڕۆدان یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی هەژاری.ئیسلام.. فەرمان بە هەوڵدان و گرتنەبەری هۆکارەکان دەکات.ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:سێ هەڵسوکەوت لە ژیانی خۆت بنووسە کە دەزانیت کاریگەری لەسەر دۆخی دارایی تۆ هەیە.پاشان بزانە کامیان پێویستی بە چاککردنەوە هەیە و لەم هەفتەیەدا دەست بە گۆڕینی یەکێکیان بکە.#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
مالکی کوڕی نەبی فەرموویەتی:لە ئاست وتنی ڕاستیدا بێدەنگ مەبە؛چونکە کاتێک دەمبەند دەخەنە سەر دەمت،زینیش دەخەنە سەر پشتت.
هەندێک دەرگا بە هێز و قوەت ناکرێنەوە؛ بەڵکو بە ئارامگری.شتگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی پێی بگری.پەیوەندیگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی بونیاد بنرێن.و خەونگەلێک هەن پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی بەرهەم بهێنن.کەواتە پەلە مەکە بۆ وەرزی دروێنەکردن بەر لەوەی وەرزی چاندن تەواو ببێت.
لەگەڵ خۆشەویستدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: «لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا» واتا: لە ئێمە نییە ئەو کەسەی بەزەیی بە منداڵماندا نەیێتەوە. وانە پەروەردەییەکانی: ١- بناغەی پەروەردە بەزەیی و سۆزە نەک ترس. ٢- منداڵ پێویستی بە باوەشی…لەگەڵ خۆشەویستداپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ: (إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلاَّ مِنْ ثَلاَثَةٍ... أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ). واتا: کاتێ کەسێ ئەمرێ کاروکردەوەکانی دەپچڕێن ئیلا لە سێ ڕێگاوە نەبێت، یەکێک لەوانە یان منداڵێکی چاکە کە دوعای بۆ بکات.وانە پەروەردەییەکانی ئەم فەرموودەیە:١- منداڵ درێژکراوەی تەمەنی تۆیە دوای مردن. ٢- دوعای منداڵەکە بەندە بەوەی تۆ چۆن پەروەردەت کردووە. ٣- گەورەترین سەرکەوتنی باوکایەتی ئەوەیە منداڵەکەت لەسەر چاکە جێبهێڵیت.
کێشەکە هەندێک جار ئەوە نییە کە ڕێگەکە درێژ، بەڵکوو ئەوەیە کە بە یەک جار تەماشای تەواوی دوورییەکە دەکەیت.بۆ نموونە گەنجێک دەیەوێ قورئان لەبەر بکات، یان زمانێکی نوێ فێر ببێت، یان تەندروستیی خۆی باشتر بکات، یان دەیان پەرتووک بخوێنێتەوە.ئەو تەنها تەماشای گەورەییی ڕێگەکەی دەکات، کەچی هێشتا دەستی پێ نەکردە ئیتر تووشی بێهیوایی دەبێت.بەڵام برا و خوشکی بەڕێزم: (تەماشای کۆتاییی ڕێگەکە مەکە، تەماشای ئەو هەنگاوە بکە کە لە بەردەستتدایە).نەکەی ڕۆژانە بپرسى: چەندی ماوە؟بەڵکوو بپرسە: ئەمڕۆ دەتوانم چی بکەم؟ئەوەی دوێنێ بە مەحاڵ دیار بوو، دوای چەند مانگێک دەبێتە ڕاستی.
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی دووەم: دیدگای ئیسلام بۆ سامانسامان تاقیکردنەوەیە، نەوەک نیشانەی ڕەزامەندی خودا بێت."ئایە هەر کەسێک دەوڵەمەند بێت، خوای گەورە زیاتر خۆشیدەوێت؟ یان هەر کەسێک هەژار بێت، خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە؟"زۆر کەس وا دەزانن:ئەگەر سامانم زۆر بوو، ئەوا خوای گەورە لێم ڕازییە.ئەگەر هەژار بووم، ئەوا خوا تووڕەیە لێم.بەڵام قورئان ئەم بیرکردنەوەیە ڕاست دەکاتەوە.یەکەم: سامان تەنها تاقیکردنەوەیەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ﴾(سورەتی الفجر: ١٥–١٧)واتا: مرۆڤ کاتێک خوای گەورە سامان و نیعمەتی پێ دەبەخشێت، دەڵێت: "پەروەردگارم ڕێزی لێ گرتووم." کاتێکیش ڕزقی تەنگ دەکات، دەڵێت: "پەروەردگارم سووکایەتی پێ کردم." نەخێر! (وا نییە وەک وا دەزانن)، بەڵکو ئێوە ڕێز لە هەتیو ناگرن.ئەم "کلا"یە وەڵامێکی ڕوونە بۆ ئەو بیروباوەڕە هەڵەیەی کە دەوڵەمەندی یان هەژاری بە نیشانەی ڕەزامەندی یان تووڕەیی خوا دەزانێت.دووەم: سامان ئەمانەتەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾(سورەتی التکاثر: ٨)واتا: "پاشان لەو ڕۆژەدا بە دڵنیاییەوە لەسەر هەموو نیعمەتێک لێپرسینەوەتان لێ دەکرێت."پارە یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکان، و هەر نیعمەتێک لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت.سێیەم: سامان دەبێت ببێتە هۆی نزیکبوونەوەت لە خوداپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:«لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسأل... وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه.»واتا: "لە ڕۆژی قیامەت پێی هیچ بەندەیەک لە شوێنی خۆی ناجووڵێت، هەتا لێی نەپرسرێتەوە... لەسەر پارەکەی، لە کوێ دەست کەوتوە و لە کوێ خەرجی کردووە."(ڕیوایەتی ترمذی، زانایان بە حەسەنیان داناوە.)ئیسلام تەنها پرسیار لەسەر ئەوە ناکات چەندت هەبوو، بەڵکو دوو پرسیاری سەرەکی دەکات:لە کوێوە دەستت کەوت؟لە چی خەرجت کرد؟نموونە لە ژیانی هاوەڵان:عثمانی کوڕی عەفان (ڕەضی الله عنە) سامانێکی زۆری هەبوو، بەڵام کاتێک موسوڵمانان پێویستیان بە بیرێکی ئاو هەبوو، بیر ڕومەی کڕی و وەقفی موسوڵمانانی کرد.لە غەزوەی تەبووکیش بە سەدان وشتر و هەزاران دیناری بەخشی.واتە سامان بۆ ئەو ئامرازێک بوو بۆ خزمەتکردنی ئیسلام، نەوەک تەنها ئامانجی ژیانی دونیایان بێت.پەیوەندی بە بیرکردنەوەی دارایی:کتێبە زۆرەکانی دارایی باس لە چۆنیەتی زیادکردنی سامان دەکەن،بەڵام ئیسلام پرسیارێکی تر زیاد دەکات:"کە ئایا ئەم سامانە تۆی لە خوا نزیکتر کردوویەوە، یان دورتری کردوویەوە؟"ئەوە جیاوازی سەرەکی نێوان دیدگای ئیسلام و زۆرێک لە کتێبە داراییەکانە.بەکورتی دەڵێم:- سامان نیشانەی ڕەزامەندی خوا نییە.- هەژاریش نیشانەی تووڕەیی خوا نییە.- هەردووکیان تاقیکردنەوەن.گرنگ ئەوەیە سامانەکەت لە ڕێگای حەلال بێت و لە شوێنی دروست خەرج بکرێت.لەخۆت بپرسە:"ئەگەر سامانم دوو هێندە ببێت، ئایا بەخشینەکانم دوو هێندە دەبێت، یان تەنها خەرجییەکانم؟"#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
دوورکەوتنەوە لە زیکری خوای گەورە یەکێکە لە هۆکارەکانی لادانی عەقیدەیی و ئەخلاقیچونکە ئەو دڵە دوور دەبێت لە زیندووی دڵی و بەهێزی نەفسیشەیخولئیسلام ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:شەیتان وەسواس و خەتەرە و خەیاڵ دەخاتە دڵەوە، ئەگەر بەندە زیکری پەروەردگاری بکات پاشەکشە دەکات و کپ دەبێت، بەڵام ئەگەر لە زیکری خوای گەورە غافڵ بێت، وەسوەسەی بۆ دەکات. لەبەر ئەوە، وازهێنان لە زیکری خوا هۆکار و سەرەتایەکە بۆ داخڵ بوونی عەقیدەی پووچ حەزی خراپە بۆ ناو دڵ.یەکێکیش لە زیکرەکانی خوای گەورە: خوێندنەوەی قورئانە بە تێگەیشتن و دەرهێنانی لایەنی زانستییە لێی.📚 الانتصار لأهل الأثر ٥٢.
سەروەت و سامان؛ ئامرازێک بۆ ژیان، نهێنییەک بۆ ئاسوودەییسەروەت و سامانی ڕاستەقینە تەنها لە زۆریی پاشەکەوتەکانتدا نییە، بەڵکو لەوەدایە چۆن بە هەوڵی حەڵاڵی خۆت بەدەستی دەهێنیت.کاتێک سامان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئیرادەت و یارمەتیدانی دەوروبەرت، ئەوا دەبێتە پیت و برەکەت بۆ ژیانت.شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەم بارەیەوە وتەیەکی زۆر بەجێی هەیە و دەفەرموێت: (يَنْبَغِي لِلنَّاسِ أَنْ يَأْخُذُوا المَالَ بِسَخَاوَةِ نَفْسٍ لِيُبَارَكَ لَهُمْ فِيهِ، وَلاَ يَأْخُذُوهُ بِإِشْرَافٍ وَهَلَعٍ؛ بَلْ يَكُونُ المَالُ عِنْدَهُمْ بِمَنْزِلَةِ الخَلاَءِ الَّذِي يُحْتَاجُ إِلَيْهِ، أَوْ بِمَنْزِلَةِ الحِمَارِ الَّذِي يَرْكَبُهُ) واتا: پێویستە خەڵکی کە سامان بە سەخاوەت و دڵفراوانییەوە وەربگرن تا بەرەکەتی تێدا بێت، نەک بە چاوبرسییەتی و پەلەپەل؛ بەڵکو دەبێت سامان لەلایان وەک شوێنی پێویستی (ئاو دەست) بێت کە پێویستیان پێیەتی، یاخود وەک گوێدرێژێک بێت کە سواری دەبن (تەنها ئامرازێک بێت بۆ بەجێگەیاندنی مەبەست).سەروەت لە دەستتدا بێت بۆ کارئاسانی، نەک لە دڵتدا بۆ بێقەراری.
باوکی عبدالله pinned «دەوڵەمەندی لە ئیسلام بەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتن وانەی یەکەم: ئایا پارە خراپە!؟ "ئەگەر پارە خراپە، بۆچی پێغەمبەران، هاوەڵان و بازرگانە چاکەکان هەوڵیان دەدا ڕزقی حەلال پەیدا بکەن؟" زۆر جار دێتە بەرگوێمان و دەبیستین: "پارە چڵکی دەستە." "پارە سەری هەموو خ…»
ئایا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەوڵەمەن بووە؟
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی یەکەم: ئایا پارە خراپە!؟"ئەگەر پارە خراپە، بۆچی پێغەمبەران، هاوەڵان و بازرگانە چاکەکان هەوڵیان دەدا ڕزقی حەلال پەیدا بکەن؟"زۆر جار دێتە بەرگوێمان و دەبیستین:"پارە چڵکی دەستە.""پارە سەری هەموو خراپەکارییەکانە.""هەژاری نزیکترە لە خوا.""ئەگەر دەوڵەمەند بیت، دڵت بە دنیا دەبەسترێت."بەڵام ئایا ئەم قسانە پشتگیرییان لە قورئان و سوننە هەیە؟خودی پارە نە چاکە و نە خراپ، پارە تەنها ئامرازێکە، وەک چەقۆ:بە چەقۆ دەتوانیت نان ببڕیت، هەمان چەقۆ دەتوانرێت بۆ خراپەکاریش بەکاربهێنرێت، کەواتە خراپی و چاکی لە پارەدا نییە، لە بەکارهێنانی پارەدایە.هەروەک خودای پەروەردگار لە قورئان دەفەرموێت:﴿وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا﴾ (سورەتی القصص، ئایەتی ٧٧)واتا: "بەوەی خوا پێی بەخشیت، داوای ماڵی ئاخیرەت بکە، بەڵام بەشی خۆشت لە دنیادا لەبیر مەکە."ئەم ئایەتە بە ڕوونی دەڵێت ئیسلام بانگەشەی وازهێنان لە دنیا ناکات، بەڵکو فێرمان دەکات چۆن دنیا بخەینە خزمەتی ئاخیرەت دونیاکەی ترمان.وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:«نِعْمَ الْمَالُ الصَّالِحُ لِلرَّجُلِ الصَّالِحِ»واتا: "پارەی پاک بۆ مرۆڤی چاک، شتێکی زۆر باشە."(امامی ئەحمەد ڕیوایەتی کردووە، زانایانی فەرموودە وەک شێخ ئەلبانی بە حەسەنیان داناوە.)ئەم فەرموودەیە بە تەواوی ئەو بیرۆکە هەڵەیە ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێت "دەوڵەمەندی خراپە."هەژاری عیبادەت نییە!هەندێک وا دەزانن هەرچەند هەژارتر بیت، لە خوا نزیکتری، بەڵام قورئان و سوننەت ئەمەیان داوانەکردووە.پێغەمبەر ﷺ پەنای بەخودا دەگرت لە هەژاری:«اللهم إني أعوذ بك من الكفر والفقر...»واتا: "خوایە، پەنا دەبەم بە تۆ لە کوفر و هەژاری..."(ئەبو داود و نەسائی گێڕاویانەتەوە.)ئەگەر هەژاری عیبادەت بوایە، پێغەمبەر ﷺ پەنای بەخودا نەدەگرت لێی و گەر سەرنج بدەیت لە دوای کوفر باسی هەژاری دەکات.دەوڵەمەندی گوناهـ و تاوان نییە!لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ژمارەیەکی زۆریان دەوڵەمەند بوون، وەکو:عثمانی کوڕی عەفان (ڕەضی الله عنە)عبدالڕەحمانی کوڕی عەوف (ڕەضی الله عنە)زوبەیری کوڕی عەوام (ڕەضی الله عنە)تەلحەی کوڕی عوبەیدالله (ڕەضی الله عنە)ئەگەر دەوڵەمەندی تاوان و گوناهـ بوایە، ئەوان هەرگیز نەدەبوون و هەڵنەدەبژێردران بە باشترین پیاوانی ئەم ئوممەتە.بەکورتی دەڵێم..پارە خراپ نییە، گرینگ شێوازی بەکارهێنانەکەیەتی، وە هەژاری عیبادەت نییە و دەوڵەمەندیش تاوان نییە.ئیسلام بانگەشەی پارەی حەلال و بەکارهێنانێکی دروست و ڕێگەپێدراو دەکات، ئامانجی موسوڵمان نابێت تەنها کۆکردنەوەی پارە بێت، بەڵکو بەکارهێنانی لە پێناو ڕەزامەندی خوای پەروەدگار بێت.لە خۆت بپرسە:"ئەگەر خودای پەروەردگار بەیانی سامانێکی زۆری پێدایت، یەکەم شت چی دەکەیت؟ چۆن بەکاری دێنیت؟"وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نیشانی دەدات دڵت خزمەتکاری پارەیە، یان پارەت بۆ خزمەتکاری خۆت و ئیسلامەکت بەکارهێناوە.#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
چەندجار پێویستییەکی دنیاییت بەسەردا هاتووە و، دەستەكانت بەرەو لای خوای گەورە بەرز کردۆتەوە و داوات کردووە کە بۆت جێبەجێ بكات؟؟بەڵام ئایا هیچ كاتیك داوای زیندوبوونەوەی دڵت لە خوا کردووە؟ ئایا پاڕایتەوە کە دڵت لە ئارەزووە حەرامەکان و گومانەكان چاک بکاتەوە؟ وەک چۆن داوات لێ کردووە خەمەکانی دنیات لەسەر لادات؟ئیبنولقەییم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:سەرسوڕمانی لە کەسێکە کە پێویستییەکی بۆ پێشدێت، ئینجا ڕوو لە خوا دەکات و ھەوڵ و ھێمەتی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکات، بەڵام خۆی تەرخان ناکات بۆ داواکردنی زیندوبوونەوەی دڵی لە مردنی نەزانی و پشتیوانێکردن لە حەق و چاکبوونەوەی لە دەردی ئارەزووە حەرام و گومانەکان. بەڵام کاتێک دڵ مرد، ئیدی هەست بە تاوانەکانی ناکات. الفوائد: (111).
جیاوازی هەیە لەنێوان ئەوەی سەرقاڵی و لەنێوان بەرهەمداری.لەوانەیە تەواوی ڕۆژەکەت بە جوڵە بەڕێ بکەیت، بەڵام دواتر بۆت دەردەکەوێت کە هیچ شتێکت ئەنجام نەداوە کە لە ئامانجەکەت نزیکت بکاتەوە. دەستکەوتەکانت بە ژمارەی کاتژمێرەکان پێوانە ناکرێت، بەڵکو بە بڕی ئەو بەهایە پێوانە دەکرێت کە لەو کاتەدا بەدەستت هێناوە.هەر بۆیە عبدالكريم بكار دەڵێ: سەرقاڵبوون بەڵگە نییە بۆ دەستکەوت، چونکە لەوانەیە مرۆڤ سەرقاڵ بێت بە شتێکەوە کە هیچ سوودێکی نییە.
هەموو مرۆڤێک پێویستی بە ئامۆژگاری نییە، هەندێکیان پێویستیان بە کەسێکە بڕوای پێیان هەبێت.لەوانەیە وشەیەکی هاندەرانە ڕێڕەوی ژیانی مرۆڤێک زیاتر بگۆڕێت وەک لە دەیان وتار و بڵاوکراوە.کەواتە وشەیەکی ڕاستگۆیانە لە دەوروبەرەکەت درێغی مەکە، ڕەنگە ببێتە سەرەتای چیرۆکێکی سەرکەوتن کە خۆت پێی نەزانیت.
بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟ لە وانە پەروەردەییەکانی: ٦. گەشەی قۆناغ بە قۆناغ و پشوودرێژی دارخورما لەسەرخۆ گەشە دەکات و ساڵانی دەوێت تا دەگاتە قۆناغی بەرداربوون، بەڵام کاتێک پێدەگات، بۆ چەندین دەیە بە سەباتی دەمێنێتەوە. وانەی…بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟٧. چاکەکاریی بێ مەرج و پاکی لە بەخشیندا:بەروبوومی دارخورما (خورماکەی) نەک هەر تەنیا خۆراکێکی شیرینە، بەڵکو وزەبەخشە، تەمەنی درێژە و تێک ناچێت و وەک دەرمانیش بەکاردێت.وانەی پەروەردەیی: پێویستە کار و بەخشینی کەسی ئیماندار لەسەر بنەمای باشترین کوالێتی کارو کردەوەکانی بێت.
دەوڵەمەندی لە ئیسلامپێشەکیبسم الله الرحمن الرحيمالحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على سيدنا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين.زۆر کەس وا دەزانن باسکردنی پارە و دەوڵەمەندی پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە، یان هەژاری نیشانەی تەقوایە و دەوڵەمەندی نیشانەی خۆشەویستنی دونیایە.بەڵام ئەم تێڕوانینە هەڵەیە و پێویستی بەڕاستکردنەوە هەیە.ئیسلام نە هەژاری بە عیبادەت دەزانێت، نە دەوڵەمەندی بە تاوان.بەڵکو فێرمان دەکات چۆن بە حەلالی قازانج بکەین، چۆن سامان و پارەکانمان بەڕێوە ببەین، چۆن لە ڕیبا و حەرام دووربکەوینەوە، وە چۆن سامانمان ببێتە هۆی نزیکبوونەوە لە خوای گەورە.لەو زنجیرە وانەیەدا هەوڵ دەدەین هەر بابەتێک تا ئەو شوێنەی بتوانرێت پشت بە قورئانی پیرۆز و فەرموودە سەحیحەکان ببەسترێت، هەروەها لە ژیانی پێغەمبەر ﷺ، هاوەڵان و زانایانی ئیسلام فێر بین و ببێتە ڕێگەیەکی ڕۆشن بۆ ئێمە.هیوادارم ئەم زنجیرە وانەیە ببێتە هۆی چاککردن و باشتر کردنی بیرکردنەوەمان لەسەر بابەتی دارایی، وە سامانمان ببێتە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی ئیسلام و مسوڵمانان.داواکارییەک لە تۆی خوێنەرتکایە ئەم وانانە تەنها وەک زانیاری مەخوێنەوە، بەڵکو هەوڵ بدە هەر وانەیەک لە ژیانی خۆتدا جێبەجێی بکەیت، چونکە زانست کاتێک سوود دەگەیەنێت کە ببێتە کردار.هەروەها بینێرە بۆ ئەو هەوڕێ یان برا و خوشکەت کە دڵنیایت سوودی لێ دەبینێت، ئەوە دەبێتە یەکەم ئەرکی کرداریت بۆ ئەم زنجیرە وانە.لە خوای گەورە داواکارین ئەم کارە خالص و تەنها بۆ ئەو بێت، سوود بگەیەنێت بە هەر کەسێک کە دەیخوێنێتەوە، و ببێتە هۆی چاکبوونی دۆخی دارایی خۆی و موسوڵمانان، وە ڕەزامەندی الله و بەهەشتی پێ بەدەست بێنێت.بە یارمەتی خودای پەروەردگا، دەست پێ دەکەین...#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.
لەوانەیە هەمان ئامۆژگاری دەیان جار بیستبێتت بەبێ ئەوەی کاریگەریت لەسەر دروست بکات!!بەڵام ڕۆژێک دێت تێڕوانینت بۆی دەگۆڕێت، بەجۆرێک لێی تێدەگەیت وەک ئەوەی بۆ یەکەم جار بێت بیبیستیت. کەواتە وشەکان ناگۆڕێن، بەڵکو ئەوە مرۆڤە گەشە دەکات.هەر بۆیە عەلی تەنتاوی دەڵێ: گرنگ نییە گوێت لە حیکمەتێک بێت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە کاتەکە بێت کە لێی تێبگەیت.
دە شتی بەفیڕۆچوو کە سوودیان لێ وەرناگیرێت١- زانستێک: کە کاری پێ نەکرێت.٢- کردەوەیەک: کە ئیخلاص (دڵسۆزی بۆ خوا)ی تێدا نەبێت و شوێنکەوتنی (سوننەتی پێغەمبەر)ی پێوە دیار نەبێت.٣- ماڵ و سامانێک: کە زەکات و بەخشینی لێ نەدرێت، نە خاوەنەکەی لە دنیادا چێژی لێ وەردەگرێت، و نە بۆ دواڕۆژیشی پێش خۆی دەیخات.٤- دڵێک: کە چۆڵ بێت لە خۆشەویستیی پەروەردگار و پەرۆشی بۆی.٥- جەستەیەک: کە بێکار بووبێت لە گوێڕایەڵی و خزمەتکردنی بڕیارەکانی پەروەردگاردا.٦- خۆشەویستییەک: کە بەپێی ڕەزامەندیی خۆشەویستەکەی (پەروەردگار) و جێبەجێکردنی فەرمانەکانی بەستراو نەبێت.٧- کاتێک: کە بەفیڕۆ چووبێت لە قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو یان قۆستنەوەی دەرفەتێک بۆ چاکە و لەخواترسانی.٨- بیرکردنەوەیەک: کە گەڕان و خولانەوە بێت لە شتێکدا کە سوودی نەبێت.٩- خزمەتکردنی کەسێک: کە خزمەتکردنی ئەو نە بەرەو خوایت نزیک بکاتەوە، و نە چاکسازیی لە دنیاتدا بێنێتە دی.١٠- ترس و هیوات: بەرامبەر کەسێک بێت کە چارەنووسی لە دەستی خوادایە و دیلێکە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودایە، و توانای دوورخستنەوەی زیان یان گەیاندنی سوود یان مراندن و زیندوبوونەوە و ڕاستبوونەوەی بۆ خۆیشی نییە.گەورەترینی ئەم بەفیڕۆدانانە دوو خاڵی سەرەکین کە ڕەگی هەموو بەفیڕۆدانێکن:بەفیڕۆدانی دڵ: کە بەهۆی هەڵبژاردن و پێشخستنی دنیایە بەسەر دواڕۆژدا.بەفیڕۆدانی کات: کە بەهۆی درێژیی ئاوات و هیوای بێئەندازەی دنیاییەوەیە. ابن القيم، كتاب الفوائد:١١١.
بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟ لە وانە پەروەردەییەکانی: ٥. بەرزی ڕەوشت و پاراستنی کەرامەت دارخورما هەمیشە بە ڕێکی بەرەو سەرەوە و ئاسمان گەشە دەکات، و بەروبوومەکەشی لە بەرزاییدایە، کەس ناتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت تەنها ئەوە نەبێت کە…بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟لە وانە پەروەردەییەکانی:٦. گەشەی قۆناغ بە قۆناغ و پشوودرێژیدارخورما لەسەرخۆ گەشە دەکات و ساڵانی دەوێت تا دەگاتە قۆناغی بەرداربوون، بەڵام کاتێک پێدەگات، بۆ چەندین دەیە بە سەباتی دەمێنێتەوە.وانەی پەروەردەیی: گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بە یەک شەو دروست نابێت، بەڵکو بە هەنگاوی بچووک و بەردەوام بنیات دەنرێت.
هەر کاتێک بە ئەزموونێکی سەختدا تێپەڕی، تێدەگەیت کە نەک تەنها بارودۆختی نەگۆڕیوە، بەڵکو تێڕوانینتی بەرامبەر بە خەڵک و ژیان و تەنانەت بەرامبەر بە خۆتیش گۆڕیوە. هەندێک وانە هەن مەحاڵە فێریان ببیت مەگەر دوای ئەوەی باجەکەی دەدەیت.
هەندێک جار جوانترین بڕیار کە بیگریت ئەوەیە کە دەستبەرداری کێبڕکێکردنی ئەوانی تر ببیت، و دەست بکەیت بە کێبڕکێکردنی خۆت. پێشکەوتنی ڕاستەقینە ئەوەیە کە ئەمڕۆ باشتر بیت لەوەی دوێنێت.
له ئاموژگاری #بــاوکی_عبداللهدوو له چارەسەرە زۆر به هێز و خێراکان بۆ گشت کێشەکانت ⁉️١ : زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر ڕسول الله [ ﷺ ] بەتایبەت شەوو ڕۆژی هەینی .۲ : وه دوعا و زکرەکەی یونس [ علیه السلام ] که فەرمووی : { لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ}اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَمَّـدٍ, ڪَمَا صَلَّيْـتَ عَلَـى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَـلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَجِيـدٌ, اللَّهُـمَّ بَـارِڪْ عَلَى مُحَـمَّدٍ وَعَـلَى آلِ مُـحَـمَّدٍ ڪَمَـا بَـارَڪْتَ عَلَى إِبْـرَاهِيـمَ وَعَلَـى آلِ إِبْـرَاهِيـمَ, إِنَّڪَ حَمِـيدٌ مَـجِـيدٌ💠@bawky_abdullah
معاوية ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت: عەقڵ لێکترازا، بوو بە دوو بەشەوە، سێیەکی ژیرییە و دوو سێیەکی خۆنەزانکردنە (تغافل).هەموو هەڵوێستێک شایەنی وەڵامدانەوە نیە، و هەموو قسەیەکیش شایەنی دەمەدەمی نییە. هەندێک جار گەورەترین سەرکەوتن ئەوەیە، ڕێگەی خۆت بگریتە بەر وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.
ژيان هەمیشە بەهۆی ڕووداوە گەورەکانەوە ناگۆڕێت…هەندێکجار بەهۆی خووێکی بچووکەوە دەگۆڕێت.پەیوەندییەک لەگەڵ دایک و باوکت پێش خەوتن.دە لاپەڕە لە کتێبێک ڕۆژانە، بيست خولەک پیاسەکردن، یاخود دوعایەکی لەپێناوداهاتوو و ڕاستگۆیانە لە ناخی شەودا.بڕیار و کارە بچووکەکان بەگەورە ببینە، چونکە چیاکانیش لە تۆز و وردەبەردی بێشومار پێکهاتوون کە بە تەنیا نابینرێن.
یەکێک لە نیشانەکانی پێگەیشتن، ئەوەیە کە جیاوازیی خەڵک لەگەڵ خۆت قبووڵ بکەیت.هەموو کەسێک بە ڕێگەی تۆ بیر ناکاتەوە.وە هەموو کەسێک ئەوە هەڵناژێرێت کە تۆ هەڵیپژێریت.وە هەرچەندە زیاتر هەوڵ بدەیت خەڵکی بکەیتە کۆپییەکی خۆت، زیاتر ماندوو دەبیت.ئیمامی شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت: ڕای من ڕاستە و ئەگەری هەڵەی تێدایە، و ڕای خەڵکیش هەڵەن و ئەگەری ڕاستیی تێدایە.دڵفراوانی بەو مانایە نییە کە لەگەڵ هەمووان هاوڕا بێت، بەڵکو بەو مانایەیە کە ڕێز لە جیاوازییەکانیان بگریت.
هەندێک خەون پێویستیان بە بەهرەیەکى ناوازە و تایبەت نییە، تەنها پێویستیان بە ساڵانێک لە سەبر و خۆڕاگری هەیە.لە زۆرێک لە بارودۆخەکاندا، سەبر و خۆڕاگری زۆر لە بەهرە و لێهاتوویی بەتواناترە.
بەهای مرۆڤ، بەقەد بەهای ئەو شتەیە کە لە ژیانیدا پێییەوە سەرقاڵە.
چڵکی دڵەکانتان بە فرمێسکی چاوەکانتان پاک بکەنەوە، چونکە جگە لەوە هیچ شتێکی تر سوودی پێ ناگەیەنێت.ئەی ئەو کەسەی دڵت بە پیسیی گوناهەکان چڵکن بووە، ئەگەر بە ئاوی گەڕانەوە (بۆ لای خوا) خۆت بشۆردایە، پاک دەبۆوە!ئەگەر لە شەرابی تۆبە و پەشیمانیت بخواردایەتەوە، دەتبینی کە شەرابێکی زۆر پاککەرەوەیە. مجموع الرسائل (١/٢٨٤) لابن رجب
ڕۆژانی درێژ و شەوانی کورت نیعمەتێکن نزیکەکانی پەروەردگار پەی پێ دەبەن:ئیبن عومەر ڕەزای خوای لێبێت لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵانیدا چووە دەرەوە و خوانێکیان ڕاخستبوو، لەو کاتەدا شوانێکی مەڕیان بەلاوە تێپەڕی. ئیبن عومەر بانگی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا نان بخوات، شوانەکە ووتی: من بەڕۆژووم.ئیبن عومەر فەرمووی: (ئایا لە ڕۆژێکی ئاوا گەرم و لەناو ئەم هەوا سووتێنەرەدا بەڕۆژوو دەبیت، لەکاتێکدا لەناو ئەم چیايانەدا مەڕ بەخێودەکەیت؟).شوانەکە ووتی: سوێند بەخوا، من پەلە دەکەم و کار بۆ ئەو ڕۆژانەی لەدەستم چوون دەکەم.
نەفسێکی زۆر تامەزرۆم هەبوو، بۆیە هەر شتێکم لە دنیا بەدەستبهێنایە، تاوی دەدا بۆ شتێکی گەورەتر لەوە، کاتێکیش نەفسم گەیشتە لووتکە، تامەزرۆی ئاخیرەت بوو. عومەری کوڕی عەبدولعەزیزحلیة الأولیاء (٥/٣٣١).دەربڕینی ئەمەش نیشانەی ژیری و دووربینییە؛ چونکە داواکارییەکانی دنیا لە زۆربەی بارەکاندا کاتێک بەندە بەدەستیان دەهێنێت، لە چاویدا بێبایەخ دەبن و بۆی دەردەکەوێت کە ئەوانە ئامانجی کۆتایی نین تا تەمەنی خۆی لە پێناویاندا بەبا بدات. دنیا هەرچەندە بەرفراوان بێت و پلە و پایەکانیشی بەرز ببنەوە، سەرئەنجام بۆ تەواوبوون و لەناوچوونە، ئیماندار تەنها وەک هاوکارییەک بۆ گوێڕایەڵی پەروەردگاری پشتیان پێ دەبەستێت و توێشوویان لێ هەڵدەگرێت بۆ ئاخیرەتی.کەواتە کاتێک ئاخیرەت لە دڵدا بووە ئامانج و داواکاری سەرەکی، ئەوا داواکارییەکانی دنیا دەبنە هۆکار نه ک ئامانج؛ بەڵکو ڕێگاکەی بەرەو خوا پێ ئاوەدان دەکاتەوە و لەلایان ناوەستێت و پشتیان پێ ناپەستێت.لەبەر ئەوەش بوو کە ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەیفەرموو: کەسێک بزانێت داوای چی دەکات، بەخشینی ئەوەی لەو پێناوەدا دەیبەخشێت لەلای ئاسان دەبێت.الزهد الكبير للبيهقي (١٩٤).کەواتە هەرکەسێک بزانێت ئامانجەکەی ڕەزامەندیی خوا و بەهەشتەکەیەتی، بەخشینی ماڵ، پلەوپایە، کات، یان ماندووبوون لەو پێناوەدا لەلای ئاسان دەبێت؛ چونکە ئامانجە گەورەکان بەدەست نەیەن مەگەر بە بەخشینی شتی کەمتر لەوان.
کاتێک تەمەنت دەگاتە چل ساڵ زۆر شت هەن وازیان لێدێنیت؛ئەمە هەمان قسەی ئیمامی سفیانی سەورییە، کاتێک هاوڕێکەی پرسیاری لێکرد دەربارەی هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە خەڵک، لە وەڵامدا فەرمووی: تێکەڵم کردن، جگە لەوەی دڵم ماندوو بکەن هیچی ترم نەبینی.بۆیە ئەڵێم: بازنەی دۆست و خزمەکانت تەسک بکەرەوە و تەنیا کەسە ڕاستگۆکان لەلای خۆت بهێڵەرەوە و سنوورێکی ڕوون لە مامەڵەکانتدا دابنێ بۆ پاراستنی وزە و ئارامیی خۆت.
خۆپارێزی شیخی ئیسلام ئیبن تەیمییە لە وەرگرتنی دیاری و بەخشینەکانداشیخی ئیسلام ئیبن تەیمییە بە تەواوی لە ماڵ و سامانی سوڵتان و ئەمیرەکان هەڵدەهات و ئەو بەخشینانەی ڕەتدەکردەوە کە کەسانی تر کێبڕکێیان لەسەر دەکرد، بەمەش پەیڕەوی لە ڕێبازە توندەکەی پێشینانی چاک دەکرد لە پاراستنی دینی زانا لە سامانی فەرمانڕەوایان.ڕەتکردنەوەی مووچەی پلە و پۆستەکان: کاتێک بەرێوەبەرایەتی (مشیخة)ی هەندێک لە قوتابخانە گەورەکانی پێشنیارکرا بە مووچەیەکی زۆرەوە، مەرجی دانابوو کە بەخۆڕایی و بێ وەرگرتنی یەک درهەم وانە بڵێتەوە، و داوای دەکرد مخصصاتە داراییەکەی دابەش بکرێت بەسەر هەژاران و قوتابییە شایستەکاندا. وەرەعی لەگەڵ دیاری پاشاکان: هەندێک لە پاشاکان دیاریی بەنرخ و پارچە زێڕیان بۆ نارد، بەڵام بە شکۆوە گەڕاندنییەوە و فەرمووی: ئێمە تەنها دیاری لە برایان وەردەگرین، بەڵام ئەم فەرمانڕەوایانە وەرگرتنی ماڵیان دەبێتە هۆی تەنگپێ هەڵچنینی موسڵمانان، ئەوەی پاشا پێشکەشی کردووە با بەسەر ڕەعیەتەکەیدا دابەشی بکات.
لەگەڵ خۆشەویستدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: «مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ» واتا: فەرمان بکەن بە منداڵەکانتان بە نوێژ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا. وانە پەروەردەییەکانی ئەم فەرموودەیە: ١- پەروەردە دەبێت لە منداڵییەوە…لەگەڵ خۆشەویستداپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ:«لَيْسَ مِنَّا مَنْ لَمْ يَرْحَمْ صَغِيرَنَا» واتا: لە ئێمە نییە ئەو کەسەی بەزەیی بە منداڵماندا نەیێتەوە.وانە پەروەردەییەکانی:١- بناغەی پەروەردە بەزەیی و سۆزە نەک ترس.٢- منداڵ پێویستی بە باوەشی گەرم هەیە پێش ئەوەی پێویستی بە ئامۆژگاری بێت. ٣- ئەو کەسەی لەگەڵ منداڵ توند بێت، لە سوننەتی پێغەمبەری خوا دوورە.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: نموونەی ئیماندار وەکو دارخورما وایە. لە وانە پەروەردەییەکانی: ٤. ئارامگرتن لەسەر سەختییەکان: دارخورما لە ژینگەیەکی بیابانیی زۆر وشک و گەرمدا گەشە دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەم ژینگە سەختەش، هەمیشە شیرینترین و باشترین…بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟لە وانە پەروەردەییەکانی:٥. بەرزی ڕەوشت و پاراستنی کەرامەتدارخورما هەمیشە بە ڕێکی بەرەو سەرەوە و ئاسمان گەشە دەکات، و بەروبوومەکەشی لە بەرزاییدایە، کەس ناتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت تەنها ئەوە نەبێت کە بە بەرد لێی بدات، ئەویش لە بەرامبەردا شیرینترین بەرهەمی بۆ فڕێ دەداتە خوارەوە.وانەی پەروەردەیی: پەروەردەکردنی دەروون لەسەر بەرز ڕاگرتنی کەرامەت و خۆبەدوورگرتن لە قسەی نزم و کێشەی بێ مانا.تەنانەت ئەگەر کەسێک خراپەشی بەرامبەر کرد، ئەو بە ڕەوشت بەرزی و چاکە وەڵامی بداتەوە.
لەگەڵ خۆشەویستدا پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: «أَكْمَلُ الْمُؤْمِنِينَ إِيمَانًا أَحْسَنُهُمْ خُلُقًا، وَأَلْطَفُهُمْ بِأَهْلِهِ» واتا: تەواوترین ئیماندار ئەو کەسەیە کە ڕەوشتی جوان بێت و لەگەڵ خێزانیدا میهرەبان بێت. وانە پەروەردەییەکانی ئەم…لەگەڵ خۆشەویستداپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: «مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ» واتا: فەرمان بکەن بە منداڵەکانتان بە نوێژ لە تەمەنی حەوت ساڵیدا.وانە پەروەردەییەکانی ئەمفەرموودەیە:١- پەروەردە دەبێت لە منداڵییەوە و بە وردی دەست پێ بکات.٢- فێرکردنی نوێژ فێربوونی پابەندی و کاتناسییە بۆ منداڵ.٣- سێ ساڵ کات دراوە بە دایك و باوك تەنها بۆ ڕاهێنان، نەک بۆ توندی.
٤- فرۆشتنی کاڵا پێش وەرگرتن و جێگیربوون (بَيْعُ المَبِيعِ قَبْلَ قَبْضِهِ) ئەمە لە بازرگانی ئۆنلاین و پەیجەکان و بازاڕی گشتیدا زۆر باوە. شێوازەکەی چۆنە؟ بازرگانێک یان پەیجێک کاڵایەک دەفرۆشێت کە هێشتا خۆی دابینکار نەیکڕیوە، یان کڕیویەتی بەڵام هێشتا ڕادەستی…٥- بێئاگا بوون لە ڕیبای فەزڵ (رِبَا الفَضْلِ) لە ئاڵوگۆڕی زێڕدازۆرێک لەو کەسانەی ئاڵوگۆڕی زێڕ دەکەن لەم خاڵەدا بێئاگان.شێوازەکەی چۆنە؟کاتێک کەسێک دەچێت زێڕی کۆنی خۆی (بۆ نموونە ٢٠ مسقاڵ) دەگۆڕێتەوە بە زێڕی نوێ (١٨ مسقاڵ)، یان ٢٠ مسقاڵ دەدات و ٢٠ مسقاڵی نوێ وەردەگرێت بەڵام پارەی حەقدەست یان جیاوازییەکەی بە کاش دەدات.حوکمەکەی چییە؟لە ڕوانگەی شەرعەوە، زێڕ بە زێڕ دەبێت کێشیان ڕێک و یەکسان بێت و دەستبەدەست (ید بید) بێت. ڕێگە پێدراو ئەوەیە: زێڕە کۆنەکە بە پارە بفرۆشێت، پارەکە وەرگرێت، پاشان بەو پارەیە زێڕە نوێیەکە بکڕێت.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: نموونەی ئیماندار وەکو دارخورما وایە. لە وانە پەروەردەییەکانی: ٣. بەردەوامی لە سوودبەخشین دارخورما هیچ بەشێکی بێ سوود نییە؛ گەڵاکانی (بۆ کەلوپەل و سێبەر)، قەدەکەی (بۆ دروستکردنی خانوو)، دەنکەکەی و بەروبوومەکەشی…پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: نموونەی ئیماندار وەکو دارخورما وایە.لە وانە پەروەردەییەکانی:٤. ئارامگرتن لەسەر سەختییەکان:دارخورما لە ژینگەیەکی بیابانیی زۆر وشک و گەرمدا گەشە دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەم ژینگە سەختەش، هەمیشە شیرینترین و باشترین بەرهەم پێشکەش دەکات.وانەی پەروەردەیی: فێرکردنی مرۆڤ لەسەر ئارامگرتن و کۆڵنەدان، پێویستە قوتابی و نەوەی نوێ و خەڵکی بە گشتی وا ڕابهێنرێت کە ڕووداوە ناخۆشەکان و ژینگەی سەخت نەکەنە بیانوو بۆ سستبوون، بەڵکو لە ناخۆشییەکانیشدا بەرهەمی جوان پێشکەش بکەن.
ئایا ڕەوایە کەسێکی بێ تاوان بکوژم چونکە فەرمان پێکراوە ئەگەر نەیکوژم ئەمکوژن؟ وەڵام// مرۆڤ ناتوانێت بیانوو بهێنێتەوە کە فەرمانی پێ کراوە یان تەنیا ئامرازێک بووە لە دەستی ستەمکاراندا، چونکە خوای گەورە عەقڵ و مافی هەڵبژاردنی پێداوە. خراپترین شت ئەوەیە مرۆڤ لە پێناو پاراستنی خۆی یان پۆست و ناوبانگ و وەزیفە یان بەرژەوەندیی تایبەتی، ببێتە هاوبەشی ستەم یان تاوان دژی خەڵکی تر بکات. تەنانەت ئەگەر ستەمکارێک مرۆڤ ناچار بکات لە نێوان کوشتنی کەسێکی بێتاوان یان کوژرانی خۆیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت، بۆی نییە ئەو کەسە بکوژێت بۆ ئەوەی ژیانی خۆی ڕزگار بکات، چونکە ژیانی ئەو لە هی کەسانی تر گرنگتر نییە، ئەگەر بیکوژێت، ئەوا وەک بکوژ هەژمار دەکرێت. چیرۆکی ڕزگاربوون لە عەقڵییەتی فیرعەونی ئەوەمان فێردەکات کە هیچ بیانوویەکی وەک دەستکەوتنی ڕزق و پارە یان پۆست، شەرعییەت نادات بەوەی مرۆڤ بچێتە ڕیزی ستەمکارانەوە. بۆیە ئەگەر ناتوانیت حەق و ڕاستی ئەنجام بدەی، لانی کەم باطڵ ئەنجاممەدە، ئەگەر ناتوانیت کاری ڕاست و چاک بکەیت، لانی کەم کاری هەڵە و خراپ مەکە.
٣. بیع العینة (بَيْعُ العِينَةِ - فێڵکردن لە ڕیبا) ئەمە جۆرێکە لە فێڵی کڕین و فڕۆشتن کە زۆرجار خەڵک بۆ دەستکەوتنی پارەی کاش (نەختینە) پەنای بۆ دەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا سوو (ڕیبا)ی شاراوەیە. شێوازەکەی چۆنە؟ کەسێک پێویستی بە پارەی کاشە، دەچێتە لای بازرگانێک…٤- فرۆشتنی کاڵا پێش وەرگرتن و جێگیربوون (بَيْعُ المَبِيعِ قَبْلَ قَبْضِهِ)ئەمە لە بازرگانی ئۆنلاین و پەیجەکان و بازاڕی گشتیدا زۆر باوە.شێوازەکەی چۆنە؟ بازرگانێک یان پەیجێک کاڵایەک دەفرۆشێت کە هێشتا خۆی دابینکار نەیکڕیوە، یان کڕیویەتی بەڵام هێشتا ڕادەستی نەکراوە و نەهاتووەتە ژێر دەستی (قَبْض). پێش ئەوەی کاڵاکە بگاتە کۆگای خۆی و زیان و قازانجی بکەوێتە ئەستۆ، دەیفرۆشێتەوە بە کەسێکی تر.حوکمەکەی چییە؟ دروست نییە، چونکە مرۆڤ بۆی نییە قازانج لە شتێک بکات کە هێشتا نەچووەتە ژێر زامنی خۆیەوە.