سەروەت و سامان؛ ئامرازێک بۆ ژیان، نهێنییەک بۆ ئاسوودەییسەروەت و سامانی ڕاستەقینە تەنها لە زۆریی پاش…
انتشار: 2026/08/06 18:29 UTCدریافت: 2026/08/16 06:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 06:45 UTC
سەروەت و سامان؛ ئامرازێک بۆ ژیان، نهێنییەک بۆ ئاسوودەییسەروەت و سامانی ڕاستەقینە تەنها لە زۆریی پاشەکەوتەکانتدا نییە، بەڵکو لەوەدایە چۆن بە هەوڵی حەڵاڵی خۆت بەدەستی دەهێنیت.کاتێک سامان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئیرادەت و یارمەتیدانی دەوروبەرت، ئەوا دەبێتە پیت و برەکەت بۆ ژیانت.شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت لەم بارەیەوە وتەیەکی زۆر بەجێی هەیە و دەفەرموێت: (يَنْبَغِي لِلنَّاسِ أَنْ يَأْخُذُوا المَالَ بِسَخَاوَةِ نَفْسٍ لِيُبَارَكَ لَهُمْ فِيهِ، وَلاَ يَأْخُذُوهُ بِإِشْرَافٍ وَهَلَعٍ؛ بَلْ يَكُونُ المَالُ عِنْدَهُمْ بِمَنْزِلَةِ الخَلاَءِ الَّذِي يُحْتَاجُ إِلَيْهِ، أَوْ بِمَنْزِلَةِ الحِمَارِ الَّذِي يَرْكَبُهُ) واتا: پێویستە خەڵکی کە سامان بە سەخاوەت و دڵفراوانییەوە وەربگرن تا بەرەکەتی تێدا بێت، نەک بە چاوبرسییەتی و پەلەپەل؛ بەڵکو دەبێت سامان لەلایان وەک شوێنی پێویستی (ئاو دەست) بێت کە پێویستیان پێیەتی، یاخود وەک گوێدرێژێک بێت کە سواری دەبن (تەنها ئامرازێک بێت بۆ بەجێگەیاندنی مەبەست).سەروەت لە دەستتدا بێت بۆ کارئاسانی، نەک لە دڵتدا بۆ بێقەراری.