دە شتی بەفیڕۆچوو کە سوودیان لێ وەرناگیرێت١- زانستێک: کە کاری پێ نەکرێت.٢- کردەوەیەک: کە ئیخلاص (دڵس…
انتشار: 2026/08/01 17:42 UTCدریافت: 2026/08/10 17:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 17:35 UTC
دە شتی بەفیڕۆچوو کە سوودیان لێ وەرناگیرێت١- زانستێک: کە کاری پێ نەکرێت.٢- کردەوەیەک: کە ئیخلاص (دڵسۆزی بۆ خوا)ی تێدا نەبێت و شوێنکەوتنی (سوننەتی پێغەمبەر)ی پێوە دیار نەبێت.٣- ماڵ و سامانێک: کە زەکات و بەخشینی لێ نەدرێت، نە خاوەنەکەی لە دنیادا چێژی لێ وەردەگرێت، و نە بۆ دواڕۆژیشی پێش خۆی دەیخات.٤- دڵێک: کە چۆڵ بێت لە خۆشەویستیی پەروەردگار و پەرۆشی بۆی.٥- جەستەیەک: کە بێکار بووبێت لە گوێڕایەڵی و خزمەتکردنی بڕیارەکانی پەروەردگاردا.٦- خۆشەویستییەک: کە بەپێی ڕەزامەندیی خۆشەویستەکەی (پەروەردگار) و جێبەجێکردنی فەرمانەکانی بەستراو نەبێت.٧- کاتێک: کە بەفیڕۆ چووبێت لە قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو یان قۆستنەوەی دەرفەتێک بۆ چاکە و لەخواترسانی.٨- بیرکردنەوەیەک: کە گەڕان و خولانەوە بێت لە شتێکدا کە سوودی نەبێت.٩- خزمەتکردنی کەسێک: کە خزمەتکردنی ئەو نە بەرەو خوایت نزیک بکاتەوە، و نە چاکسازیی لە دنیاتدا بێنێتە دی.١٠- ترس و هیوات: بەرامبەر کەسێک بێت کە چارەنووسی لە دەستی خوادایە و دیلێکە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودایە، و توانای دوورخستنەوەی زیان یان گەیاندنی سوود یان مراندن و زیندوبوونەوە و ڕاستبوونەوەی بۆ خۆیشی نییە.گەورەترینی ئەم بەفیڕۆدانانە دوو خاڵی سەرەکین کە ڕەگی هەموو بەفیڕۆدانێکن:بەفیڕۆدانی دڵ: کە بەهۆی هەڵبژاردن و پێشخستنی دنیایە بەسەر دواڕۆژدا.بەفیڕۆدانی کات: کە بەهۆی درێژیی ئاوات و هیوای بێئەندازەی دنیاییەوەیە. ابن القيم، كتاب الفوائد:١١١.