دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی یەکەم: ئایا پارە خراپە!؟"ئەگەر پارە خراپە، بۆ…
انتشار: 2026/08/05 13:49 UTCدریافت: 2026/08/10 17:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 17:35 UTC
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی یەکەم: ئایا پارە خراپە!؟"ئەگەر پارە خراپە، بۆچی پێغەمبەران، هاوەڵان و بازرگانە چاکەکان هەوڵیان دەدا ڕزقی حەلال پەیدا بکەن؟"زۆر جار دێتە بەرگوێمان و دەبیستین:"پارە چڵکی دەستە.""پارە سەری هەموو خراپەکارییەکانە.""هەژاری نزیکترە لە خوا.""ئەگەر دەوڵەمەند بیت، دڵت بە دنیا دەبەسترێت."بەڵام ئایا ئەم قسانە پشتگیرییان لە قورئان و سوننە هەیە؟خودی پارە نە چاکە و نە خراپ، پارە تەنها ئامرازێکە، وەک چەقۆ:بە چەقۆ دەتوانیت نان ببڕیت، هەمان چەقۆ دەتوانرێت بۆ خراپەکاریش بەکاربهێنرێت، کەواتە خراپی و چاکی لە پارەدا نییە، لە بەکارهێنانی پارەدایە.هەروەک خودای پەروەردگار لە قورئان دەفەرموێت:﴿وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا﴾ (سورەتی القصص، ئایەتی ٧٧)واتا: "بەوەی خوا پێی بەخشیت، داوای ماڵی ئاخیرەت بکە، بەڵام بەشی خۆشت لە دنیادا لەبیر مەکە."ئەم ئایەتە بە ڕوونی دەڵێت ئیسلام بانگەشەی وازهێنان لە دنیا ناکات، بەڵکو فێرمان دەکات چۆن دنیا بخەینە خزمەتی ئاخیرەت دونیاکەی ترمان.وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:«نِعْمَ الْمَالُ الصَّالِحُ لِلرَّجُلِ الصَّالِحِ»واتا: "پارەی پاک بۆ مرۆڤی چاک، شتێکی زۆر باشە."(امامی ئەحمەد ڕیوایەتی کردووە، زانایانی فەرموودە وەک شێخ ئەلبانی بە حەسەنیان داناوە.)ئەم فەرموودەیە بە تەواوی ئەو بیرۆکە هەڵەیە ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێت "دەوڵەمەندی خراپە."هەژاری عیبادەت نییە!هەندێک وا دەزانن هەرچەند هەژارتر بیت، لە خوا نزیکتری، بەڵام قورئان و سوننەت ئەمەیان داوانەکردووە.پێغەمبەر ﷺ پەنای بەخودا دەگرت لە هەژاری:«اللهم إني أعوذ بك من الكفر والفقر...»واتا: "خوایە، پەنا دەبەم بە تۆ لە کوفر و هەژاری..."(ئەبو داود و نەسائی گێڕاویانەتەوە.)ئەگەر هەژاری عیبادەت بوایە، پێغەمبەر ﷺ پەنای بەخودا نەدەگرت لێی و گەر سەرنج بدەیت لە دوای کوفر باسی هەژاری دەکات.دەوڵەمەندی گوناهـ و تاوان نییە!لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ ژمارەیەکی زۆریان دەوڵەمەند بوون، وەکو:عثمانی کوڕی عەفان (ڕەضی الله عنە)عبدالڕەحمانی کوڕی عەوف (ڕەضی الله عنە)زوبەیری کوڕی عەوام (ڕەضی الله عنە)تەلحەی کوڕی عوبەیدالله (ڕەضی الله عنە)ئەگەر دەوڵەمەندی تاوان و گوناهـ بوایە، ئەوان هەرگیز نەدەبوون و هەڵنەدەبژێردران بە باشترین پیاوانی ئەم ئوممەتە.بەکورتی دەڵێم..پارە خراپ نییە، گرینگ شێوازی بەکارهێنانەکەیەتی، وە هەژاری عیبادەت نییە و دەوڵەمەندیش تاوان نییە.ئیسلام بانگەشەی پارەی حەلال و بەکارهێنانێکی دروست و ڕێگەپێدراو دەکات، ئامانجی موسوڵمان نابێت تەنها کۆکردنەوەی پارە بێت، بەڵکو بەکارهێنانی لە پێناو ڕەزامەندی خوای پەروەدگار بێت.لە خۆت بپرسە:"ئەگەر خودای پەروەردگار بەیانی سامانێکی زۆری پێدایت، یەکەم شت چی دەکەیت؟ چۆن بەکاری دێنیت؟"وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە نیشانی دەدات دڵت خزمەتکاری پارەیە، یان پارەت بۆ خزمەتکاری خۆت و ئیسلامەکت بەکارهێناوە.#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.