پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: نموونەی ئیماندار وەکو دارخورما وایە. لە وانە پەروەردەیی…
انتشار: 2026/07/21 12:58 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرمووێ: نموونەی ئیماندار وەکو دارخورما وایە. لە وانە پەروەردەییەکانی: ٤. ئارامگرتن لەسەر سەختییەکان: دارخورما لە ژینگەیەکی بیابانیی زۆر وشک و گەرمدا گەشە دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەم ژینگە سەختەش، هەمیشە شیرینترین و باشترین…بۆچی پێغەمبەری خوا مرۆڤی ئیمانداری بەدارخورما چوواندووە؟لە وانە پەروەردەییەکانی:٥. بەرزی ڕەوشت و پاراستنی کەرامەتدارخورما هەمیشە بە ڕێکی بەرەو سەرەوە و ئاسمان گەشە دەکات، و بەروبوومەکەشی لە بەرزاییدایە، کەس ناتوانێت زیانی پێ بگەیەنێت تەنها ئەوە نەبێت کە بە بەرد لێی بدات، ئەویش لە بەرامبەردا شیرینترین بەرهەمی بۆ فڕێ دەداتە خوارەوە.وانەی پەروەردەیی: پەروەردەکردنی دەروون لەسەر بەرز ڕاگرتنی کەرامەت و خۆبەدوورگرتن لە قسەی نزم و کێشەی بێ مانا.تەنانەت ئەگەر کەسێک خراپەشی بەرامبەر کرد، ئەو بە ڕەوشت بەرزی و چاکە وەڵامی بداتەوە.