کێشەکە هەندێک جار ئەوە نییە کە ڕێگەکە درێژ، بەڵکوو ئەوەیە کە بە یەک جار تەماشای تەواوی دوورییەکە دە…
انتشار: 2026/08/10 12:25 UTCدریافت: 2026/08/16 06:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 06:45 UTC
کێشەکە هەندێک جار ئەوە نییە کە ڕێگەکە درێژ، بەڵکوو ئەوەیە کە بە یەک جار تەماشای تەواوی دوورییەکە دەکەیت.بۆ نموونە گەنجێک دەیەوێ قورئان لەبەر بکات، یان زمانێکی نوێ فێر ببێت، یان تەندروستیی خۆی باشتر بکات، یان دەیان پەرتووک بخوێنێتەوە.ئەو تەنها تەماشای گەورەییی ڕێگەکەی دەکات، کەچی هێشتا دەستی پێ نەکردە ئیتر تووشی بێهیوایی دەبێت.بەڵام برا و خوشکی بەڕێزم: (تەماشای کۆتاییی ڕێگەکە مەکە، تەماشای ئەو هەنگاوە بکە کە لە بەردەستتدایە).نەکەی ڕۆژانە بپرسى: چەندی ماوە؟بەڵکوو بپرسە: ئەمڕۆ دەتوانم چی بکەم؟ئەوەی دوێنێ بە مەحاڵ دیار بوو، دوای چەند مانگێک دەبێتە ڕاستی.