چەندجار پێویستییەکی دنیاییت بەسەردا هاتووە و، دەستەكانت بەرەو لای خوای گەورە بەرز کردۆتەوە و داوات…
انتشار: 2026/08/04 18:05 UTCدریافت: 2026/08/10 17:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 17:35 UTC
چەندجار پێویستییەکی دنیاییت بەسەردا هاتووە و، دەستەكانت بەرەو لای خوای گەورە بەرز کردۆتەوە و داوات کردووە کە بۆت جێبەجێ بكات؟؟بەڵام ئایا هیچ كاتیك داوای زیندوبوونەوەی دڵت لە خوا کردووە؟ ئایا پاڕایتەوە کە دڵت لە ئارەزووە حەرامەکان و گومانەكان چاک بکاتەوە؟ وەک چۆن داوات لێ کردووە خەمەکانی دنیات لەسەر لادات؟ئیبنولقەییم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:سەرسوڕمانی لە کەسێکە کە پێویستییەکی بۆ پێشدێت، ئینجا ڕوو لە خوا دەکات و ھەوڵ و ھێمەتی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بۆی جێبەجێ بکات، بەڵام خۆی تەرخان ناکات بۆ داواکردنی زیندوبوونەوەی دڵی لە مردنی نەزانی و پشتیوانێکردن لە حەق و چاکبوونەوەی لە دەردی ئارەزووە حەرام و گومانەکان. بەڵام کاتێک دڵ مرد، ئیدی هەست بە تاوانەکانی ناکات. الفوائد: (111).