دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتنوانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاریئایا هەژاری تە…
انتشار: 2026/08/12 13:51 UTCدریافت: 2026/08/16 06:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 06:45 UTC
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بناغەی تێگەیشتنوانەی سێیەم: هۆکارە ماددییەکانی هەژاریئایا هەژاری تەنها بەهۆی کەمی مووچەوەیە؟ ئەگەر وایە، بۆچی هەندێک کەس بە هەمان مووچە ساڵ بە ساڵ سامان زیاد دەکەن و هەندێکی تر هەمیشە قەرزارن؟زۆربەی خەڵکی وا دەزانن هۆکاری هەژاری تەنها نەبوونی پارەیە، بەڵام ئیسلام فێرمان دەکات هەندێک هۆکاری ماددی هەن کە مرۆڤ بە دەستی خۆی دەکەوێتە ناویانەوە.یەکەم: تەمبەڵیخوای گەورە دەفەرموێت:﴿هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ﴾(سورەتی الملک، ئایەتی ١٥) واتا: ئەو خوایەی زەوی بۆ ئێوە ئاسان کردووە، بە لایەکانی زەویدا بڕۆن و لە ڕزقی ئەو بخۆن، وە دڵنیابن گەڕانەوەشتان هەر بۆ لای ئەوە.تێگەیشتنخوای گەورە فەرمانی "فَامْشُوا" (بڕۆن) دەکات، واتە هەوڵ بدەن، بگەڕێن، کار بکەن و هۆکارەکان بگرنەبەر.ئیسلام بانگەشەی دانیشتن و چاوەڕوانکردنی ڕزق ناکات.پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «لَأَنْ يَأْخُذَ أَحَدُكُمْ حَبْلَهُ، فَيَأْتِيَ بِحُزْمَةِ حَطَبٍ عَلَى ظَهْرِهِ، فَيَبِيعَهَا، فَيَكُفَّ اللَّهُ بِهَا وَجْهَهُ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ النَّاسَ...» واتا: "ئەگەر یەکێکتان گوریس و دارەکەی هەڵبگرێت و بیفرۆشێت، وە خوای گەورە ڕووی لە پرسیارکردن لە خەڵک بپارێزێت، ئەوە باشترە لەوەی داوا لە خەڵک بکات." (سەحیح بوخاری).تێگەیشتنهیچ کارێکی حەلال عەیب نییە، بەڵکو عەیب ئەوەیە مرۆڤ بتوانێت کار بکات، بەڵام پشت بە خەڵکی ببەستێت و دەست پانبکاتەوە.دووەم: فێرنەبوونپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ» واتا: "ئەوەی خوای گەورە خیری بۆ بوێت، تێگەیشتنی لە دیندا پێ دەبەخشێت."(سەحیح بوخاری و سەحیح موسلیم).تێگەیشتنئەم فەرموودەیە سەرەتا باس لە زانستی دین دەکات، بەڵام هەمان دین فەرمان بە کارکردن، بازرگانی، نووسین، ژماردن، ئەمانەتداری و بەڕێوەبردنی دارایی دەکات.موسوڵمان نابێت بڵێت "من نازانم" و لە فێربوون دووربکەوێتەوە.سێیەم: بەفیڕۆدانی پارەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا﴾ (سورەتی الإسراء، ئایەتەکانی ٢٦–٢٧). واتا: "پارە بەفیڕۆ مەدە، چونکە بەفیڕۆدەران برای شەیتانن، وە شەیتانیش زۆر ناشوکرە."تێگەیشتنئیسلام قازانجکردنمان فێر دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا فێری پاراستنی سامانیشمان دەکات. زۆر کەس بەهۆی بەفیڕۆدان و ئیسڕافەوە هەژار دەبن، نەک بەهۆی کەمی داهات.بەکورتی دەڵێم..تەمبەڵی دوژمنی ڕزقە.فێربوون سەرمایەیە، نەوەکو خەرجی.بەفیڕۆدان یەکێکە لە هۆکارە گەورەکانی هەژاری.ئیسلام.. فەرمان بە هەوڵدان و گرتنەبەری هۆکارەکان دەکات.ئەرکی تۆ بۆ ئەم وانەیە:سێ هەڵسوکەوت لە ژیانی خۆت بنووسە کە دەزانیت کاریگەری لەسەر دۆخی دارایی تۆ هەیە.پاشان بزانە کامیان پێویستی بە چاککردنەوە هەیە و لەم هەفتەیەدا دەست بە گۆڕینی یەکێکیان بکە.#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.