ڕۆژانی درێژ و شەوانی کورت نیعمەتێکن نزیکەکانی پەروەردگار پەی پێ دەبەن:ئیبن عومەر ڕەزای خوای لێبێت ل…
انتشار: 2026/07/25 12:43 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
ڕۆژانی درێژ و شەوانی کورت نیعمەتێکن نزیکەکانی پەروەردگار پەی پێ دەبەن:ئیبن عومەر ڕەزای خوای لێبێت لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵانیدا چووە دەرەوە و خوانێکیان ڕاخستبوو، لەو کاتەدا شوانێکی مەڕیان بەلاوە تێپەڕی. ئیبن عومەر بانگی کرد بۆ ئەوەی لەگەڵیاندا نان بخوات، شوانەکە ووتی: من بەڕۆژووم.ئیبن عومەر فەرمووی: (ئایا لە ڕۆژێکی ئاوا گەرم و لەناو ئەم هەوا سووتێنەرەدا بەڕۆژوو دەبیت، لەکاتێکدا لەناو ئەم چیايانەدا مەڕ بەخێودەکەیت؟).شوانەکە ووتی: سوێند بەخوا، من پەلە دەکەم و کار بۆ ئەو ڕۆژانەی لەدەستم چوون دەکەم.