ئایا ڕەوایە کەسێکی بێ تاوان بکوژم چونکە فەرمان پێکراوە ئەگەر نەیکوژم ئەمکوژن؟ وەڵام// مرۆڤ ناتوانێت…
انتشار: 2026/07/18 18:15 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
ئایا ڕەوایە کەسێکی بێ تاوان بکوژم چونکە فەرمان پێکراوە ئەگەر نەیکوژم ئەمکوژن؟ وەڵام// مرۆڤ ناتوانێت بیانوو بهێنێتەوە کە فەرمانی پێ کراوە یان تەنیا ئامرازێک بووە لە دەستی ستەمکاراندا، چونکە خوای گەورە عەقڵ و مافی هەڵبژاردنی پێداوە. خراپترین شت ئەوەیە مرۆڤ لە پێناو پاراستنی خۆی یان پۆست و ناوبانگ و وەزیفە یان بەرژەوەندیی تایبەتی، ببێتە هاوبەشی ستەم یان تاوان دژی خەڵکی تر بکات. تەنانەت ئەگەر ستەمکارێک مرۆڤ ناچار بکات لە نێوان کوشتنی کەسێکی بێتاوان یان کوژرانی خۆیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت، بۆی نییە ئەو کەسە بکوژێت بۆ ئەوەی ژیانی خۆی ڕزگار بکات، چونکە ژیانی ئەو لە هی کەسانی تر گرنگتر نییە، ئەگەر بیکوژێت، ئەوا وەک بکوژ هەژمار دەکرێت. چیرۆکی ڕزگاربوون لە عەقڵییەتی فیرعەونی ئەوەمان فێردەکات کە هیچ بیانوویەکی وەک دەستکەوتنی ڕزق و پارە یان پۆست، شەرعییەت نادات بەوەی مرۆڤ بچێتە ڕیزی ستەمکارانەوە. بۆیە ئەگەر ناتوانیت حەق و ڕاستی ئەنجام بدەی، لانی کەم باطڵ ئەنجاممەدە، ئەگەر ناتوانیت کاری ڕاست و چاک بکەیت، لانی کەم کاری هەڵە و خراپ مەکە.