نەفسێکی زۆر تامەزرۆم هەبوو، بۆیە هەر شتێکم لە دنیا بەدەستبهێنایە، تاوی دەدا بۆ شتێکی گەورەتر لەوە،…
انتشار: 2026/07/24 11:24 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
نەفسێکی زۆر تامەزرۆم هەبوو، بۆیە هەر شتێکم لە دنیا بەدەستبهێنایە، تاوی دەدا بۆ شتێکی گەورەتر لەوە، کاتێکیش نەفسم گەیشتە لووتکە، تامەزرۆی ئاخیرەت بوو. عومەری کوڕی عەبدولعەزیزحلیة الأولیاء (٥/٣٣١).دەربڕینی ئەمەش نیشانەی ژیری و دووربینییە؛ چونکە داواکارییەکانی دنیا لە زۆربەی بارەکاندا کاتێک بەندە بەدەستیان دەهێنێت، لە چاویدا بێبایەخ دەبن و بۆی دەردەکەوێت کە ئەوانە ئامانجی کۆتایی نین تا تەمەنی خۆی لە پێناویاندا بەبا بدات. دنیا هەرچەندە بەرفراوان بێت و پلە و پایەکانیشی بەرز ببنەوە، سەرئەنجام بۆ تەواوبوون و لەناوچوونە، ئیماندار تەنها وەک هاوکارییەک بۆ گوێڕایەڵی پەروەردگاری پشتیان پێ دەبەستێت و توێشوویان لێ هەڵدەگرێت بۆ ئاخیرەتی.کەواتە کاتێک ئاخیرەت لە دڵدا بووە ئامانج و داواکاری سەرەکی، ئەوا داواکارییەکانی دنیا دەبنە هۆکار نه ک ئامانج؛ بەڵکو ڕێگاکەی بەرەو خوا پێ ئاوەدان دەکاتەوە و لەلایان ناوەستێت و پشتیان پێ ناپەستێت.لەبەر ئەوەش بوو کە ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەیفەرموو: کەسێک بزانێت داوای چی دەکات، بەخشینی ئەوەی لەو پێناوەدا دەیبەخشێت لەلای ئاسان دەبێت.الزهد الكبير للبيهقي (١٩٤).کەواتە هەرکەسێک بزانێت ئامانجەکەی ڕەزامەندیی خوا و بەهەشتەکەیەتی، بەخشینی ماڵ، پلەوپایە، کات، یان ماندووبوون لەو پێناوەدا لەلای ئاسان دەبێت؛ چونکە ئامانجە گەورەکان بەدەست نەیەن مەگەر بە بەخشینی شتی کەمتر لەوان.