دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی دووەم: دیدگای ئیسلام بۆ سامانسامان تاقیکردنەو…
انتشار: 2026/08/09 11:15 UTCدریافت: 2026/08/16 06:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 06:45 UTC
دەوڵەمەندی لە ئیسلامبەشی یەکەم: بنچینەی تێگەیشتنوانەی دووەم: دیدگای ئیسلام بۆ سامانسامان تاقیکردنەوەیە، نەوەک نیشانەی ڕەزامەندی خودا بێت."ئایە هەر کەسێک دەوڵەمەند بێت، خوای گەورە زیاتر خۆشیدەوێت؟ یان هەر کەسێک هەژار بێت، خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە؟"زۆر کەس وا دەزانن:ئەگەر سامانم زۆر بوو، ئەوا خوای گەورە لێم ڕازییە.ئەگەر هەژار بووم، ئەوا خوا تووڕەیە لێم.بەڵام قورئان ئەم بیرکردنەوەیە ڕاست دەکاتەوە.یەکەم: سامان تەنها تاقیکردنەوەیەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ﴾(سورەتی الفجر: ١٥–١٧)واتا: مرۆڤ کاتێک خوای گەورە سامان و نیعمەتی پێ دەبەخشێت، دەڵێت: "پەروەردگارم ڕێزی لێ گرتووم." کاتێکیش ڕزقی تەنگ دەکات، دەڵێت: "پەروەردگارم سووکایەتی پێ کردم." نەخێر! (وا نییە وەک وا دەزانن)، بەڵکو ئێوە ڕێز لە هەتیو ناگرن.ئەم "کلا"یە وەڵامێکی ڕوونە بۆ ئەو بیروباوەڕە هەڵەیەی کە دەوڵەمەندی یان هەژاری بە نیشانەی ڕەزامەندی یان تووڕەیی خوا دەزانێت.دووەم: سامان ئەمانەتەخوای گەورە دەفەرموێت:﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾(سورەتی التکاثر: ٨)واتا: "پاشان لەو ڕۆژەدا بە دڵنیاییەوە لەسەر هەموو نیعمەتێک لێپرسینەوەتان لێ دەکرێت."پارە یەکێکە لە گەورەترین نیعمەتەکان، و هەر نیعمەتێک لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت.سێیەم: سامان دەبێت ببێتە هۆی نزیکبوونەوەت لە خوداپێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:«لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يُسأل... وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه.»واتا: "لە ڕۆژی قیامەت پێی هیچ بەندەیەک لە شوێنی خۆی ناجووڵێت، هەتا لێی نەپرسرێتەوە... لەسەر پارەکەی، لە کوێ دەست کەوتوە و لە کوێ خەرجی کردووە."(ڕیوایەتی ترمذی، زانایان بە حەسەنیان داناوە.)ئیسلام تەنها پرسیار لەسەر ئەوە ناکات چەندت هەبوو، بەڵکو دوو پرسیاری سەرەکی دەکات:لە کوێوە دەستت کەوت؟لە چی خەرجت کرد؟نموونە لە ژیانی هاوەڵان:عثمانی کوڕی عەفان (ڕەضی الله عنە) سامانێکی زۆری هەبوو، بەڵام کاتێک موسوڵمانان پێویستیان بە بیرێکی ئاو هەبوو، بیر ڕومەی کڕی و وەقفی موسوڵمانانی کرد.لە غەزوەی تەبووکیش بە سەدان وشتر و هەزاران دیناری بەخشی.واتە سامان بۆ ئەو ئامرازێک بوو بۆ خزمەتکردنی ئیسلام، نەوەک تەنها ئامانجی ژیانی دونیایان بێت.پەیوەندی بە بیرکردنەوەی دارایی:کتێبە زۆرەکانی دارایی باس لە چۆنیەتی زیادکردنی سامان دەکەن،بەڵام ئیسلام پرسیارێکی تر زیاد دەکات:"کە ئایا ئەم سامانە تۆی لە خوا نزیکتر کردوویەوە، یان دورتری کردوویەوە؟"ئەوە جیاوازی سەرەکی نێوان دیدگای ئیسلام و زۆرێک لە کتێبە داراییەکانە.بەکورتی دەڵێم:- سامان نیشانەی ڕەزامەندی خوا نییە.- هەژاریش نیشانەی تووڕەیی خوا نییە.- هەردووکیان تاقیکردنەوەن.گرنگ ئەوەیە سامانەکەت لە ڕێگای حەلال بێت و لە شوێنی دروست خەرج بکرێت.لەخۆت بپرسە:"ئەگەر سامانم دوو هێندە ببێت، ئایا بەخشینەکانم دوو هێندە دەبێت، یان تەنها خەرجییەکانم؟"#زنجیرە_وانەی_دەوڵەمەندی_لە_ئیسلام.