
کانال مؤسسهٔ فرهنگی، هنریغیرانتفاعی، ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستان( مرکز پژوهشی تاریخ کرد و کردستان)شمارە ثبت 812 دفتر مرکزی سنندج @kani53 مدیر مسئول@kurdokurdistan لینک
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 67 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/18 تا 2026/08/12
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 67 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
ئەمشەو (۲٠۲٦/۸/۱۲) نووسەرو ڕۆماننووس و چیرۆکنووس ناوداری کورد (حسێن عارف) لە تەمەنی ۹٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.ڕۆحی شاد و یادی هەرمانt.me/kurdokurdistan
وێنەیەکی مێژوویی #شێخ_مەحمودی_حەفیدو شەهیدی سەرکردەی شۆڕش #کەریم_بەگی_فەتاح بەگی #هەمەوەند وێنەکە لەسەردەمی خەبات و تێکۆشانێکی سەخت دژ بەداگیرکەرانی کوردستان لەساڵی ١٩٢٥ گیراوە لەدەڤەری خورماڵ ناوچەی هەورامان٠سپاس بۆ کاک محمودحفیدزادە نوەی شێخ محمودt.me/kurdokurdistan
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی؛ ئەنتڕۆپۆلۆژیای دەنگ و سیاسەتی یادەوەری نەتەوەیی ✍ عەبدولقادر نیازیبەبیانووی ساڵەوەختی کۆچی دوایی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانیدەخوێندنەوەی مۆدێرنی کەلتووردا، هونەر تەنیا بوارێک بۆ خۆنواندن و بەرهەمهێنانی جوانی نییە؛ هونەر شوێنی دروستبوونی مانا، شوناس و شێوازی تایبەتی بۆ نواندنی "بوون" ــشە. بە واتایەکی تر هونەر لەگەڵ ئەوەی بەستێنێکی ئێگزیستانسیالیستییە، هاوکات پێوەندی ڕاستەوخۆشی لەگەڵ لایەنی ئانتۆلۆژیک و بوونناسانەی نەتەوە هەیە. دەونێوەدا دەنگ، بە تایبەت لە کۆمەڵگایەکی وەک کورد کە مێژووی پڕە لە دابڕان، دەپەراوێزکەوتن، چەوسانەوە، ژینۆساید و تڕۆمای مێژوویی و کۆمەڵایەتی، تەنیا ئامرازێکی هونەری نییە؛ دەنگ ئەرشیڤی زیندووی یادەوەری نەتەوەییە. لەو ڕوانگەیەوە، دابەزاندنی ڕەهەندەکانی ناسینی سەید عەلی ئەسغەر، تا ئاستی دەنگ، خەزڵانێکی ڕەچەڵەکناسانە و مێتۆدیک و هەڵبەت کەلتووریشە. دە ئابووری سیاسی مۆسیقادا، دەنگ، گۆڕەپان و پێکهاتەیەکی کەلتوورییە کە مێژوو و شوناسی کوردی تێیدا لێک گرێ دەدرێن. کاتێ سەید عەلی ئەسغەر، بە نێوانگری دەنگ، لە سنووری ژیانی تاکەکەسی خۆی تێپەڕیوە و وەک دەق و مەیدانێکی کەلتووری خۆی ئاراستە کردووە، ڕاستەوخۆ هەڵگری هەندێ بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریش بووە. دەقێک کە هەر نەوەیەک بە پێی نیاز و پرسیارەکانی خۆی، خۆی تێدا دەخوێنێتەوە. بەو هۆکارە سەید عەلی ئەسغەر، دەقێکی زیندوویە کە تێیدا نەتەوە، زمان، مۆسیقا، عڕفان و ئەوین و نەستی کۆمەڵایەتی دە دیالۆگ و گفتوگۆیەکی بەردەوام دان. ئەگەر کەلتووری کوردی لە مێژوودا زۆرجار بە شێوەیەکی زارەکی گواستراوەتەوە و بواری بە داکیۆمێنت کردنی نەبووە بە هۆکارگەلی سیاسی و پێکهاتەی خودی کۆمەڵگای کوردی، ئەوا گۆرانی، چیرۆک، مەقام و فولکلۆر و دەنگ، بوونەتە ئەو دامەزراوە نادیارانەی کە یادەوەری و نەستی گشتیی کۆمەڵگای کوردییان چێ کردووە و پاراستوویانە. لەو سووچەوە، سەید عەلی ئەسغەر بەشێکە لەو ئەرشیڤە زارەکییەی کە زۆر جار لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی مێژوودا، بەشێک لە سەربوردەی نەتەوەیەکی ڕاگوێزی قۆناخەکانی مێژوو کردووە. دەبەستێنی خوێندنەوە کەلتوورییەکان دا، شوناسی نەتەوەیی، بابەت یا چەمک یا مژارێکی پێشوەختە و جێگیر نییە، شوناسی نەتەوەیی بەرهەمی پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە کە لە ڕێگەی زمان و هێما و یادەوەری گشتییەوە دروست دەبێ. ستوارت هاڵ لەسەر ئەو باوەڕەیە کە شوناس، بەردەوام لە نێوان ڕابردوو و ئێستا دا دە حاڵی پەل هەڵدان دایە. دەو چوارچێوەیەدا، سەید عەلی ئەسغەر تەنیا بەشێک لە مۆسیقای کوردی نییە، بەشێکە لە پرۆسەی بەردەوامیی پڕۆسەی شوناسی کوردی. دەئاوڕدانەوەیەکی سەرپێیی لاکانی دا، دەنگ یەکێکە لەو نیشانانەی کە پێوەندیی نێوان مەیل و ئارەزوو لەگەڵ کەمێتی و شوناس ئاشکرا دەکا. ئەوەی لە دەنگێک دا دەبیسترێ تەنیا ئەو وشانە نییە کە دەوترێن، بەڵکوو ئەو بۆشاییەشە کە بە پاڵپشتی دەنگ و وشە و دەربڕینەوە، خەریکی درێژەدانی پڕۆسەیەکی نەتەوەیین دەبواری بەرساخت گەری و ئانتۆلۆژیک و مەعریفی دا. لە ڕوانگەی بۆردیۆوە، کەلتوور مەیدانی هێزە؛ مەیدانێک کە تێیدا ماناکان دروست و پەسەند دەکرێن. لەو ڕووەوە، دەنگ جۆرێک لە سەرمایەی نمادینە کە لە ڕێگەی کۆمەڵگاوە بەرهەم دێ. سەید عەلی دەو مانایەدا ماکی ئەو سەرمایە نمادینە نەتەوەییە کە لە سنووری مۆسیقا تێدەپەڕێ و دەچێتە ناو پرۆسەی دروستکردنی یادەوەری گشتییەوە. دە خوێندنەوەیەکی قووڵتر دا، دەنگی سەید عەلی ئەسغەر دەکرێ وەک جۆرێک لە «ئەرشیڤی هەستیی»ــش بخوێندرێتەوە؛ ئەرشیڤێک کە هەڵگری ئەو ناوەرۆکەیە کە مێژووی فەرمی زۆرجار نەیتوانیوە بیاننوسێ. مێژووی فەرمی زۆرجار بە زمانی دەسەڵات، ڕووداو و دامەزراوەکان دەنووسرێ، بەڵام مێژووی کەلتووری لە ڕێی دەنگ، هەست و یادەوەری دەدوێ. لێرەدایە کە ئەرکی هونەری لە کردەیەکی سادەی دەربڕینەوە دەگۆڕدرێ بۆ شایەتیدان لەسەر قۆناخێکی تایبەت، ئەویش نە تەنیا بە مانای گێڕانەوەی ڕووداو ڕەوایەتەکانی ئەو قۆناخە، بەڵکوو بەو مانایە کە شێوازیی هەستەوەری کۆمەڵگای کوردیی دە قۆناغێکی دیاریکراوی مێژوو دا پاراستووە. لە ڕوانگەی ئەدۆڕنۆوە، هونەر لە کۆمەڵگایەکی پڕ لە ناکۆکی دا تەنیا ئامرازێکی ئارامکردنەوە و گەڕانەوە بۆ قۆناخێکی نۆستالۆژیک نییە بەڵکوو، شێوەیەکی دەربڕینی پرسیاری تایبەت بە قۆناخێکە کە مێژوو هێشتا وڵامی بۆ نەدۆزیوەتەوە. هەر ئەو خسڵەتەی دەنگە کە مەترسی لەبیرچوونەوەی قۆناخەتایبەتەکانی مێژووی کوردی، خستووەتە پەراوێزەوە. لەو ڕووەوە مۆسیقای کوردی بەگشتی و سەید عەلی ئەسغەر بەتایبەتی، جودا لە ئەڕشیڤێکی بەهێز و نرخ، بەشێکیشن لە مێژووی ئانتڕۆپۆلۆژیکی کورد.t.me/kurdokurdistan
📰 روزنامهنگار و روشنفکری که در حاشیەماند، اما در متن تاریخ ایستادروایتی ارتباطی از زندگی و میراث سیدمحمد حمیدی، از پیشگامان روزنامهنگاری واندیشه در کوردستان🖌گردآوری و تألیف:دکتر فردین مصطفایی، مدیریت رسانه🔸سقزرووداو-در تاریخ فرهنگی و فکری کوردستان،نامهایی وجود دارند کەاگرچه در زمانەخود منشأ اثر بودهاند،اما در گذر سالها، میان غبار فراموشی وپراکندگی اسناد پنهان ماندهاند. سیدمحمد حمیدی پارسانیان یکی از همین چهرههاست؛ادیبی فرهیخته، نویسنده، مدرس، مترجم و روزنامهنگاری که زندگیاش بابخش مهمی از تحولات فکری و اجتماعی کوردستان ایران در نیمه نخست قرن چهاردهم خورشیدی گرەخوردەاست.نام او امروز شاید برای بسیاری ناآشنا باشد؛اما کافی است بەچند روایت و سند پراکندەاز تاریخ فرهنگی کوردستان مراجعه کنیم تا با شخصیتی مواجه شویم که نهتنها خود اهل قلم بوده، بلکه در تربیت نسلی از اهل فرهنگ نیز نقش داشتەاست. ماموستا ههژار از او بعنوان یکی از استادان خود یاد کرده، عمر فاروقی او را در شمار نخستین روزنامهنگاران.......🌐متن کامل مقالەدر لینک زیر👇saqqezrudaw.ir/?p=25792%F0%9F%86%94 @saqqezrudawــt.me/kurdokurdistan
«لەبەر ئەوەی بەگونجاو زانرا قائمقامێک بۆ قەزای بەدرە لە سنووری ویلایەتی بەغدا دیاری بکرێت بە جۆرێک لەگەڵ پێداویستییەکانی ناوچەکەدا بگونجێت؛ بۆیە جەنابی «محەمەد عەلی بەگ» کە یەکێکە لە میرانی #هۆزی_جاف، بە فەرمانی باڵای جەنابی خەلافەت بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانکرا". (١٩ی ذی الحجةی ١٣١٨ی کۆچی/ ٢٥ی ئاداری ١٩٠١)،سپاس بۆ کاک یاسین تاهاt.me/kurdokurdistan
قبالەهای پالنگان (اورامان)در گفتگو با نویدمحمدی پیج وەرەتاوt.me/kurdokurdistan
وێنەیەکی (موعتبەر خانم) دایکی پاڵەوانی کورد #سمکۆی_شکاک لە ناوچەی وورمێ ...ڕەحمەت لەو شیرەی کە دایەتی بە سمکۆ..١٠٠ ساڵ پێش ئێستا...✍ سەرچڵ یونسt.me/kurdokurdistan
ئامۆژەکانی گاندیمەهاتما گاندی چەند ڕۆژێک بەر لە مەرگی، لەسەر پارچە کاغەزێک، چەند دێڕێک دەنووسێت و دەیداتە دەست نەوەکەی. ئەو دێڕانە بریتی بوون لە حەوت شت، کە لە ڕوانگەی گاندییەوە، ئەگەر حەوت شتی تریان لەگەڵدا نەبێت، کاریگەرییان گەلێ مەترسیدار و وێرانکەر دەبێت بۆ سەر مرۆڤ و کۆمەڵگا.⬅️ ئەو حەوت شتەش ئەمانەن:۱- سەروەت، ئەگەر بەبێ زەحمەتکێشان بەدەست بهێنرێ.۲- چێژ، ئەگەر ویژدانی لەگەڵدا نەبێت.۳- مەعریفە، گەر کەسێتیی لەگەڵدا نەبێت. ٤- بازرگانی، ئەگەر ئەخلاقی لەگەڵدا نەبێت.۵- زانست، ئەگەر مرۆڤ دۆستیی لەگەڵدا نەبێت.٦- پەرستن، ئەگەر لەخۆبوردنی لەگەڵدا نەبێت.۷- سیاسەت، ئەگەر ئابڕووی لەگەڵدا نەبێت.👈جا با چاوێک بگێڕین و بزانین کام لەم مەرجانە لە کۆمەڵگای کوردی و چواردەورماندا بوونیان هەیە. وێنەکە "گاندی" و "جەواهیر لال نەهرۆ"یە.t.me/kurdokurdistan
⚫️⚫️⚫️ عالەم گرد فانی هەر وێشەن باقی سرور ارجمند جناب آقای دکتر محمد باقر پیری سلام و عرض ادب، با نهایت تاسف و تاثر، درگذشت مادر مهربان و دلسوزتان مرحومه مغفورە بانو آمنه پیری را خدمت جنابعالی و دیگر اعضای محترم خانوادە گرامیتان تسلیت عرض نموده و از خداوند…﷽ (كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) #پرسە_نامەبەناوی خۆمان و سەرجەم نەوەکانی شێخولئیسلامی وەندەرێنەی بەرزنجی و ساداتی بەرزنجی پرسەو دڵگرانی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی دکتۆر باقر پیری دەکەین بۆ وەفاتی دایکی بەڕێزیان خاتوو ئامینە پیری .لەخوای گەورە داواکارین بەهەشتی بەرین جێگای بێت و سەبووری بدا بەکەس وکارو بنەماڵەکەی .. إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَنەوەکانی سەید عبدالسید بەرزنجی ، ساداتی شێخولئیسلامی وەندەرێنی بەرزنجی
• میدی، ڕاپەڕین دژی فارسە هەخامەنشی و نووسینەکەی بێستوونلە ساڵی ٥٢٢ی پ.ز نەوەیەکی کەیخوسرەو بە ناوی چیتران-تەخما لە دژی داگیرکاریی فارسەکان ڕاپەڕی. داریوشی فارس پەلاماری شارەکەی دا و ئەم سەرکەوتنەی لە چیای بێستوون هەڵکەند؛ لە تۆماری زمانی عیلامی/مێخی لە بێستوون، ناوی شارەکە بە شێوەی (هەربیرا) تۆمارکراوە کە دواتر گۆڕاوە بۆ هەولێر.• سەردەمی گریک و شانشینی ئەدیابین: ئەسکەندەر لە ساڵی ٣٣١ی پ.ز لە شەڕی ئەربێلادا کۆتایی بە دەسەڵاتی فارس هێنا و تا ساڵی ١٣٨ی پ.ز شارەکە بە ئەربێلا ناو دەبرا. دواتر ئەشکانییەکان گریکەکانیان شکاند و هەولێر بووە پایتەختی شانشینە کوردییەکەی ئەدیابین.• سەردەمی ئیسلامی و عوسمانی: لەگەڵ هاتنی ئیسلام، خەڵکی هەولێر، ئەوانەی موسوڵمان بوون، جیاواز بەشێک لە مەسیحییە کوردەکان کە وازیان لە زمانی کوردی هێنابوو و بە زمانی پیرۆزی ئارامی ئینجیل دەدوان، کوردە موسوڵمانەکان وازیان لە زمانی کوردی قسەکردنی خۆیان نەهێنا و شارەکە بە کوردی مایەوە. لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا بەهۆی ناردنی فەرمانبەرانەوە پێکهاتەی نوێ جێگیر بوون و لەگەڵ تورکمانە ئەتابەگییەکانی سەردەمی عەباسی یەکیانگرتەوە. ئەوان ژمارەیەکی کەمی خەڵکی قەڵات بوون، لەچاو هەزاران خێزانی کوردی قەڵات.مێژووی دێرینی هەولێر حەوت هەزار ساڵە؛ لە درێژایی مێژوودا چەندین خەڵک هاتوون و تواونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە خێزانی ئەم شارە. هەندێکیشیان بە هۆکاری ئایینی یان سیاسی خۆیان جیاکردووەتەوە. نیشتەجێبوونی چەند سەد ساڵەی هەر پێکهاتەیەک ڕێزلێگیراوە، بەڵام ناکرێت مێژوو، زمان و ناوی دێرینی شارەکە لە زۆرینەی ڕەسەنی خۆی زەوت بکرێت.t.me/kurdokurdistan
هەولێری دێرین و دزینی ناو و مێژووەکەی!✍ دڵشاد زاموا Dlshad Zamuaناوی ئوربیلیوم، نە ناوێکی ئاشورییە، نە تورکمانی یە، و نە کوردییە!سەد ساڵ لەمەوبەر زۆربەی خەڵکی هەولێر لە ناو قەڵاتدا دەژیان. لەو نێوەندەدا چەند بنەماڵەیەکی غەیری کورد هەبوون کە بە هۆکاری سیاسی، کارگێڕی و دەسەڵاتداریی عوسمانی، هەندێک بنەماڵەی تریش چەند سەد ساڵێک لەوەوبەر لە ئەتابەگەییەکان مابوونەوە و خانووی گەورەیان لە گەڕەکی سەرای بۆ دروستکرابوو. ناکرێ لە ئاستی هەزاران خێزانی کوردی ناو قەڵات، ژمارەیەکی کەم خۆیان بکەنە خاوەنی قەڵات و هەموو مێژووە حەوت هەزار ساڵییەکەی هەولێری دێرین بۆ خۆیان ببەن؟!کەسێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردییەوە دەڵێت ناوی هەولێر تورکمانییە و لە ناوی (ئولار)ەوە هاتوو و کورد کردوویەتی بە (هەولێر)! لە کاتێکدا ناوی هەولێر لە کۆنترین تۆماری مێخیدا چوار هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی ئیربیلوم / ئوربیلوم تۆمارکراوە.دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە دیاردەیەکی زمانەوانیی جواندا خۆی دەبینێتەوە کە ناوی دەیان شار، ڕووبار، چیا، دەشت و دۆڵی ئەم کوردستانەی بە ناوە دێرینەکانی ناو دەقە مێخییەکانەوە پاراستووە، بە بڕینی چەند گۆڕانکارییەکی کەمی پیتەکانیان. یەکێک لەو ناوانە ناوی هەولێرە؛ ئەم ناوە شێوە کوردییە، هەر لە ناوە دێرینەکەی (ئوربیلوم)ی دەقە مێخییەکانی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هێنراوە. پێویستە ئەوەش بڵێین کە دەقی مێخیی عیلامیی چیای بێستوون، ٢٥٤٨ ساڵ لەمەوبەر، ناوی ئەم شارە دێرینەی بە شێوەی (هەربێرا) تۆمارکردووە.له زمانی کوردیدا هەر ناوێکی دێرینی زمانە کۆنەکان بە پیتە بزوێنەکانی (و، ی، ێ، ئـ، ئا) دەستپێبکات، وردە وردە دەگۆڕدرێت بۆ پیتی (هـ). یەکێک لەوانە ناوی دێرینی (ئوربیل)ە کە لە سەردەمی میدی و عیلامییەکانەوە کراوەتە (هەربیرا)، و لەوانەیە شێوەی (هەروێل)یشی هەبووبێت. دواتر بە پێش و پاشخستنی پیتی (ڕ) و (ل) کە دیاردەیەکی جیهانیی زمانەوانییە، (هەروێل) بووە بە هەولێر.ئەم گۆڕانکارییە پێمان دەڵێت کە ئەم ناوە ڕەسەنە هەزاران ساڵەیەی دەقە مێخییەکان، لە ماوەی ئەم دوو هەزار و پێنج سەد ساڵەی ڕابردوودا ڕێڕەوێکی زمانەوانیی کوردییانەی بڕیوە. ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە لە شێوەی گۆکردنی زمانی کوردیدا، لە توێژینەوەیەکمان لە گۆڤاری Akkadica لە زانکۆی خێنت لە بەلجیکا لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکردووەتەوە و چەندین نموونەی تریشمان هێناوەتەوە؛ وەک شاخی ئەنداریا کە دواتر بووە بە (هەندرێن)، تەنانەت لە ناو وشە کوردییەکانیشدا ئاماژەمان پێکردووە وەک گۆڕانی (ئەوە) بۆ (هەوە). (لە خوارەوە لە تێبینیدا وێنەی لاپەڕەکانی ئەو توێژینەوەیە دادەنێم).شێواندنی مێژووە، کەسێکی سیاسی و سەرۆکی حیزبێک، لە سەر کەناڵێکی کوردی بڵێت کورد ناوی هەولێریان گۆڕیوە و ناوەکە تورکمانییە! بەداخەوە پێشکەشکاری ناکارامەش بێ وەڵامدانەوە و بە کەمتەرخەمییەوە گوێی بۆ بگرێت و کەناڵەکەش بیکاتە سەر دێڕ و بڵاویبکاتەوە!.پوختەی مێژووی دێرینی هەولێرهەولێر، دێرینترین شاری جیهانە کە تا ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە، هەر لەبەر ئەم دێرینی و بەردەوامییە لە ساڵی ٢٠١٤دا خرایە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە.• دەستپێک و بنەچە (٧٠٠٠ - ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر): بناغەی شارەکە لە خوار قەڵای هەولێر لە گردی قارەنجائاغا (شوێنی ئێستای مۆزەخانەی شارستانی) حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد. پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە شارۆچکەیەک و جێگەکەی گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای قەڵات. ئەم شارە گەلی سوباری و خوڕڕییەکان دروستیانکرد کە بنەچەی باپیرانی خەڵکی کوردستانن..• سەردەمی ئیبلا و گوتییەکان (سەدەی ٢٦ - ٢٢ پ.ز): یەکەمجار لە دەقە مێخییەکانی سەدەی ٢٦ی پ.ز لە تۆمارەکانی شاری ئیبیلادا بە شێوەی ئیربیلوم/ئوربیلوم هاتوو. یەکەم پارێزگاری ناسراوی شارەکە ناوی نیریشخوخا بووە لە گەلی خوڕڕی. لە سەدەی ٢٢ی پ.ز ئێریدوپیزیری، پاشای گوتییەکان، بە ناوی ئوربیلوم تۆماری کردووە.• سومەری و ئامورییەکان (سەدەی ٢١ - ١٩ پ.ز): سومەرییەکان چەندین جار شارەکەیان داگیرکرد و خوڕڕییەکان ڕاپەڕین، سومەرییەکان هەر بە (ئوربیلوم) ناویان دەبرد. لە سەدەی ١٩ی پ.ز شەمشی ئەدەدی یەکەمی ئاموری/ئاشوری لە کاتی پەلاماردانی شارەکەدا بە شێوەی ئوربێل ناوی هێناوە.• میتاننی و ئاشورییەکان: لە سەردەمی میتانییەکاندا خوڕڕییەکان شارەکەیان فراوانکرد (لەوانە شوێنەواری عەینکاوە). دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆری میتانییەکان، ئاشورییەکان شارەکەیان داگیرکردەوە و ناوی شارەکەیان گۆڕی بۆ عەربائیلو (بە واتای چوار خواوەند)، لە کاتێکدا ئەم ناوە هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی چوار پەرستگاوە نەبوو.t.me/kurdokurdistan
گهڕانهوهی ههموومان بۆ لای خاوهنی ههستییه... مهرگه دێت دوا به ههموو شت دێنێ، ههموو ئاواتێ له دڵ، دهستێنێ... ڕێزدار کاک دکتۆر باقر پیری، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، له لایهن ههموو ئهندامانی ( کۆڕێ ڕێزگرتنی مامۆستایان) پرسە و سەرەخۆشی…ڕێز و سڵاوانڕۆحی هەموو دایکانی کۆچکردوو شاد🥀🥀🥀🥀🥀ئێوە سڵامەت ٣٠ساڵان بووم بەر لە ئاگری ئێوارەی نەورۆز دایکم کۆچی کردئیتر لەو ڕۆژەوە....!!!!ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ نە نەورۆز ڕەنگی نەورۆزە، نە شادیم لای گەل و هۆزەلە هەنگی مەرگی ناوەختی دڵم شێواوە بەو سۆزەکە ناوی دائیک ئەیبیسم، بەخوڕ فرمێسکە بارانەهەتا ئەوڕۆژە بمنێژن، دوو چاوم نوقمی جارانەبە دوای کۆچی نە خۆر هەڵدێ، نە شەو کۆتایی پێی دێنێئەوەی باسی دڵە ئەیکەم، کە مەحموودی بەسەردێنێبە کاتی نیشتمان ڕاستە ،خەیاڵ و خەونی تێ یادمبەقوربانی خەیاڵی ئەو، هەمیشەی خوا، بەفەریادملە کونجی بێ کەسی ئەژنۆم، بە پەنجەی ماتەمم ئەگرملە هەر نەورۆزی کوردانا، گڕی یادی بە دڵ ئەچڕمئەوە هۆکاری بەحرێکە ،کە فرمێسکی تەڕی چاوانکە کوردستانی دایکانە، ئەوەی باقر کە ئەیلاوانبە دوای کۆچی ،غەریبم، بێکەسی هەر ڕۆژ سەری داومبە کۆچی دایکی هەر کەس، ئەوە هەر دێتە بەرچاوممەحمود پاک سرشت١٤ی گەلاوێژی ٤٠٥ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــبەدوای کۆچی دایکی کاک باقر و لە سەر پەخشانی هەست بزوێنی کاک فەردین ئەم چەن ڕستەمە پێشکەش بە دایکانی کۆچکردوو کرد.t.me/kurdokurdistan
ناوی دایکم هەر شتێ خۆش بێ... پیرۆز بێ... جوان بێ تامی ماچێکی دایکمی لێ دێ گشت ئەستێرەیە لەش و لار زیوین لە ڕەنگی چاوی دایکی من دەچێ... "لەتیف هەڵمەت" ـــــ دایکی من و دایکی نیشتمان دایەگیان بە خۆشەویستی و ئەوینت خۆشەویستی دایکی نیشتمانت فێر کردین. بە گێڕانەوەی…دایکان، یەکەم قوتابخانەی نیشتمان پەروەریی و هەوێنی ڕەسەنایەتیین....چەند جوان و ناخ هەژێنە کاتێک خۆشەویستیی دایک و خۆشەویستیی خاک بە یەک دەگەن! ..دایک تەنها خولقێنەری ژیان نییە، بەڵکو نەخشێنەری بیر و هەست و ناسنامەی مرۆڤە... کاتێک دایکێک چیرۆک و ئەفسانە کۆنەکان دەکاتە هەوێنی پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی، ئەو بە کردەوە نەوەیەک پێدەگەیەنێت کە نیشتمانی لە هەناودا ببێتە بەشێک لەڕۆحی....بیر و هزر و نووسینەکانت، شایەتحاڵێکی ڕاستەقینەی ئەو ڕەنجە پیرۆزەن کە دایکت کێشاویەتی. ئەگەر ئەمرۆ و پەیڤەکانت بڕستی خۆشەویستیی کوردستانیان لێ دەتکێت، ئەوا بەرهەمی ئەو شیرە پاک و بێگەرد و سپییەیە کە ئاوێتەی خۆشەویستیی ئاخ و وڵاتی کردووە....دایکی ئازیزت خۆشی و ڕەنجی خۆی کردە چرایەک بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگەی تۆ... ڕۆحی پاکی شادی بەهەشتی بەرین بێت، و تەمەنی درێژ و سەربەرزی بۆ جەنابتان کە بەم وشە زێڕینانە وەفاداریی خۆت بۆ یاد و ڕێبازی دووپات دەکەیتەوە.✍ خالد جاف دەزگای ڕەنجوری، شاری کەرکوکt.me/kurdokurdistan
ناوی دایکمهەر شتێ خۆش بێ... پیرۆز بێ... جوان بێتامی ماچێکی دایکمی لێ دێگشت ئەستێرەیە لەش و لار زیوینلە ڕەنگی چاوی دایکی من دەچێ..."لەتیف هەڵمەت"ـــــدایکی من و دایکی نیشتماندایەگیان بە خۆشەویستی و ئەوینت خۆشەویستی دایکی نیشتمانت فێر کردین. بە گێڕانەوەی چیرۆک و ئەفسانەکۆنەکان وڵاتم فێری خۆشەویستی مێژوو و کەلتوور و ئەدەبیاتی کوردیت کردین.دایەگیان عشقت وێنەی عشقی دایکی نیشتمان بوو،دایەگیان نوسینەکانم دەنگدانەوەو ڕەنگدانەوەی بیر و هزری تۆی زۆر پێووە دیارە.دایەگیان فێرت کردین عشق و خۆشەویستی هەمو کەس دەمرێ جیا لە عشق و خۆشەوستی خاک و نیشتمان جا ئەویش، نیشتمانێک کە ناوی پیرۆزی کوردستانی لێ بێت.دایەگیان ڕۆحت شاد و جێگات بەهەشتی بەرین بێت.✍ د.محمدباقر پیریt.me/kurdokurdistan
📕 کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی تازە-چاپکراوی:«سـەقـز لـە ڕوانـگـەی شـاعـیـرانـدا»[بەرهەمێک سەر بە «مێژووی ئەدەبی کوردی» و «ئەدەبی هاوچەرخی کوردی» و «کەسایەتیناسی»]📝کۆکردنەوە و توێژینەوەی:مامۆستا مستەفا ئاسوور «هونەر»📖 وێڕای پێشەکیی بابەتییانەی ۹۳ لاپەڕەیی؛بە پێنووسی:دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی🎙 وتاروێژانی کۆڕی پەردەلادان:①. دوکـتـۆر ئـەحـمـەد ئـەحـمـەدیـان②. دوکـتـۆر شـەهـبـاز مـوحـسـیـنـی③. پەری کەرەمی✔️پێشکەشکار: دوکتۆر سارۆ کەریمی🗓 کات: پێنجشەممۆ ۱۵ـی گەلاوێژی ۱٤۰۵ـی هەتاوی⏱ کاتژمێر: ۴ـی دوانیوەڕۆ📍شوێن: سەقز، تەنیشت پردی کەوەسوار(خانهی امید بازنشستگان)🔹 هاتن بۆ هەموووانەبە شانازییەوە چاوەڕوانتانین
گهڕانهوهی ههموومان بۆ لای خاوهنی ههستییه...مهرگه دێت دوا به ههموو شت دێنێ،ههموو ئاواتێ له دڵ، دهستێنێ...ڕێزدار کاک دکتۆر باقر پیری،بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، له لایهن ههموو ئهندامانی( کۆڕێ ڕێزگرتنی مامۆستایان) پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بهڕێز و بنەماڵەی شهریفتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دایە ئامینەی خۆشهویست ئەکەین.داواکارین له خوای میری مهزن سەبر و ئۆقرە و ئارامش به ئێوە و بنەماڵەی بهڕێزتان ببهخشێت.ڕۆحی بهرز و بهڕێزیان بە بەهەشتی نادیاری بهرین شادبێت.ئێمه به بهشداری خهم و پهژارهتان بزانن.ئهندامانی کۆڕی ڕێزگرتنی مامۆستایانی شاری سنە...
⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️⚫️دوکتر باقر پیری سڵام و حورمەتهاگاڐارێ بیەیمێ ئەڐای ئازیززەت خاتووژەن ئامینێ پیری جەدنیا بەرشێێنەحەر پی بۆنەو ڕاوەبەرێ کاناڵەو قەڵاو پاڵنــــــانی و خەڵکی موحتەرەموو پاڵنــــانی پەرسەو سەرسڵامەتی وێما بە جەنابیت و حەر پاسە قەوم و کەسوو کاریت ماچمێ وە جە خوڐای گەورەی پەی ئاڐێ بەهەشتی بەرین و پەی کەس و کاریش سەبر و مردامان داواکارێنمێ.وێما شەریکوو خەمیتا مزانمێڕۆحش بە بەهەشتی شاڐبۆڕاوە بەرێ کاناڵەو قەڵاو پاڵنــــــانی🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾@palngani🌹قەڵاو پاڵنـــــــــانی🌹
⚫️ عالەم گردٚ فانی هەر وێشەن باقی ⚫️بەڕێز جەنابوو دوکتور باقر ییری سڵام و حورمەتئاگادٚارێ بیەیمێ کە بە بۆنەو کۆچوو ئەدٚای رەحمەتیت ( ئەدٚا ئامینەی پیریه ) غەمبار و ماتەمینەنی ، شووراو رێک وزیایەکاو هەورامانی ( ئاخێز ) چی غەم و پەژارەنە وێش بە شەریکوو غەمیتا مزانۆ جە خزمەتوو جەنابیتەنە و ماباقی یانەیاتانە سەر وەشی و سەرسڵامەتی عەرز کەرمێ ، ئۆمیدٚوارێنمێ رۆحی پاکش بە بەهەشتی شاد بۆ.شووراو رێک وزیایەکاو هەورامانی ( ئاخێز ) :١- ئەنجمەنوو رۆجیاری ( مەریوان )٢- ئەنجمەنوو مەولەوی ( پاوە )٣- ئەنجمەنوو نەسیموو هەورامانی ( پاوە )٤- ئەنجمەنوو مامۆسا بێسارانی ( سنه )٥- ئەنجمەنوو قەڵەموو هەورامانی ( سنه )٦- ئەنجمەنوو باخچەو گوڕاڵا ( سنه )٧- ئەنجمەنوو هەوارگەی یاران ( قەڵاو قروەی )
ڕێزدار كاك دكتۆر باقر پیریسڵاوی گەرم ؛هەمووان بۆ لای مەزنایەتیی بەرزی ئەو دەگەڕێینەوە بەبۆنەی دوایین کۆچی دایكی ئازیزتانەوە پەژارە و هاووخەمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین. لەخوای گەورە داوادەکەین ڕۆحی مەزنی شاد و سەبووری و تەمەندرێژی بدات بە بنەماڵەی بەڕێزتان . شوورای ڕێكخراوە مەدەنییەكانی مەریوان١٣ی گەلاوێژی٢٧٢٦ی كوردی
هەڤاڵی هێژاکاک باقر پیریهەواڵی کۆچی دایکی ئازیزتان دڵمانی هەژاندبەم بۆنەیەوە پەیامی سەرەخۆشیمان پێشکەش بە تۆ و خێزانە ڕێزدارەکەت دەکەین. دایکی تۆ نموونەیەکی میهرەبانێتی و ڕەحمەت بوو، و بە دڵنیایی یادەوەرییەکانی هەرگیز لە ناخی دڵی خێزانەکەتدا نامرن.خوای گەورە ڕەحمەتی فراوانی خۆی بۆ دایکت بەراو بکات و لە بەهەشتدا جێگەی خۆش و پڕ ئارامی پێ ببەخشێت. هەروەها سەبر و خۆڕاگری بۆ خێزانەکەت و هەموو خوازداران دابین بکات.هاوسۆزی و دڵتەنگی خۆمان پێشکەش دەکەین.ستافی حەوتەنامەی سیروانتۆفیق ڕەفیعی و شیروان یاری
پرسه و سەرەخۆشیبەڕێز کاک باقر پیری بهرپرسی ناوەندی مێژووی کورد و کوردستان▫️کۆچی دوایی دایکی خۆشەویستتان دڵی هەموومانی خەمبار کرد. دایک گەورەترین و خۆشەویسترین کەسە لە ژیانی هەر مرۆڤێکدا و لەدەستدانی، خەمێکی گورچکبڕهبەم بۆنەوە، سەرەخۆشی خۆمان بۆ جەنابتان و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزتان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە هاوخەمی ئێوە دەزانین.لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ڕوحی پاکی دایە ئامینی خۆشەویست به بەهەشتی بەرین شاد بکات و هێوری و سەبووری ببەخشێت بە دڵی ئێوە و هەموو کەسوکاری.بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەی ڕۆژان@rojandaily
﷽ (كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة) (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) #پرسە_نامەبەناوی خۆمان و سەرجەم نەوەکانی شێخولئیسلامی وەندەرێنەی بەرزنجی و ساداتی بەرزنجی پرسەو دڵگرانی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی دکتۆر باقر پیری دەکەین بۆ وەفاتی دایکی بەڕێزیان خاتوو ئامینە پیری .لەخوای گەورە داواکارین بەهەشتی بەرین جێگای بێت و سەبووری بدا بەکەس وکارو بنەماڵەکەی .. إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَنەوەکانی سەید عبدالسید بەرزنجی ، ساداتی شێخولئیسلامی وەندەرێنی بەرزنجی
بەناوی خوای تاک و پاک و بێمیناک"وَ بَشِّرِ الصَّابِریِنَ الَّذِیِنِ إِذِا إَصَابَتْهُمْ مُصِیبَةُُ قَالُوا إِنَّا لِـلَّهِ وَ أِنَّا إِلَیْهِ راجِعُونِ"برای زێدە ئازیز و خۆشەویستم ڕێزدار کاک دوکتۆر باقر پیریبە بۆنەی کۆچی دواییی دایکی ئازیز و بەڕێزتان، لە ناخی دڵەوە هاودەردی و هاوخەمیی خۆم لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست دەردەبڕم و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و پڕ بەدڵ داواکارم کە خوای کارساز و کاربەجێ ئەم کۆچکردوویە، لە بەهەشتی وادەپێدراوی خۆی و لە پەنای چاکان و پاکان و خاسان، بحاوێنێتەوە و بحەسێنێتەوە و بلاوێنێتەوە. لە دەرگانەی خوای گەورە و دڵۆڤان و خاوەنبەزەیی دەخوازم کە سێبووری و سوکنایی بخاتە نێو دڵی کۆستکەوتووان و بە بەزەیی بێسنووری خۆی، ئاوی ڕەحمەت بپڕژێنێتە دڵی گڕگرتووی تازیەبارانی ئەم کۆستە؛ ئامین، بِمَنِّەِ وَ کَرَمِەِ.براتان: ئەحمەد ئەحمەدیان_مەهاباد؛11ـی گەلاوێژی 1405ـی هەتاوی
ســــــــــڵام: دۆکتۆر باقر پیریمرگوو ئـــــــــــــەڐای عزیزێتا منیچش خەمبار کەر،شـــــەریکوو خەمیتانا،پەرسەو سەروەشی مەکەروو جە جەنابیتوو گردوو قەوموو کەسوو کاریش،رۆحێش بە بەهەشتی شاڐبۆوە.عــــــەوداڵ
"گەڕانەوەی هەموان بۆ لای خودایە"مەعدووم چون قەزا ئاما جە ناکاودانا چون نادان و زۆ وە گەرداوعیرفانەکەت کۆن؟ فامت کۆشییەن؟ئای پەی جیلوەی دۆست نیهایەت نییەن✍ مامۆستا مەولەویهاوڕێی هێژا و مامۆستای بەڕێز کاک دکتۆر محەمەدباقر پیری،هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خاتوو ئامینە پیری، بە دڵتەنگییەکی قووڵ و پەژارەیەکی زۆر وەرگرت. دایک، سەرچاوەی میهر و ئارامی و یەکەم قوتابخانەی ژیانە؛ کۆچی بەڕێزیان، تەنیا لەدەستدانی ئەندامێکی بنەماڵە نییە، بەڵکوو بەرگێکی پیرۆز لە یادەوەری و خۆشەویستییە کە هەمیشە لە دڵدا دەمێنێتەوە.ئێمە وەک هاوڕێیانی گروپی ژیانی ڕۆشنبیرانە، لەو ساتە دژوارەدا خۆمان بە هاوخەم و هاوبەشی پەژارەی ئێوە و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستە دەکەین.لە خوای میهرەبان داواکارین ڕۆحی خاتوو ئامینە پیری لە بەرینی ڕەحمەت و بەهەشتی خۆیدا جێگیر بکات، پاداشتی تەمەنی پڕ لە چاکە و میهرەبانی بەخشی بێت، و بە ئێوەش سەبری جوان، هێمنی و ئارامی دڵ ببەخشێت.ڕۆحی شاد، یادی هەرماو، و ناوی بە خێر هەمیشە زیندوو بێت.✍ عادڵ مرادپورلە لایەن هاوڕێیانی گروپی ژیانی ڕۆشنبیرانە
◾️ما زبالاییم و بالا می رویمفرهیخته گرامی کاک باقر پیری◾️در غم از دست دادن مادری عزیز با شما شریک ایم.برای آن بانوی ارجمند بهشت برین و برای بازماندگان صبر و آرامش خواهانیم.محمد شریف علیرمایی، حسن سرداری، حامد فرازی، اجلال قوامی، پژمان حبیبی، هاشم حسامی، صباح حسنی شیانی، کمال جهان نمایی، فریدون فریدونی، حیدر احمدی، جمال باخی، هیوا رحمانی، شاهو محمدی، امجد رحیمی، بهمن ارجمندی، عطا فرهادیt.me/xakkurd
💠موضوع : 🌹 دایک 🌹 🔷مراسم تعزیه دایه آمنه پیری🎙م/علی اسدی🕌مسجد حضرت علی کامیاران⏰زمان: ١٢ دقیقه🗓تاریخ: ١۴٠۵/۵/١٢🆔لینک کانال ڕێبازی ژیان(جدید)t.me/rebazizhian_1405
🖤🖤🥀🥀 تسلیت نامه به مناسبت درگذشت بانوی عالیقدر مرحومه دایه آمنه پیری 🥀🥀🥀 تسلیت به خاندان معزز پیری🥀 تسلیت به عزیزالوجود جناب دکتر محمد باقر پیری حفظه الله تعالی🍃 از طرف خود، خانواده و تمامی هم مسلکان طریقتی، طریقت قادریه سولهای دولاب✍ سید مختار هاشمی🍃🌸🍃@mukhtarhashemi
بە ناوی بەرزە ناوی بێ هاوتابۆ برای بەڕێز و هێژا دوکتور باقر پیری و بنە ماڵەکەیهەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان- مان پێ گەیشت. بەم هەواڵە دڵ گران بوین. سەرە خۆشی خۆمان پێشکەشی خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین. خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. لە خوای میر و مەزن داواکارین ڕۆحیان بە بەهەشتی بەرین شاد کات و سەبووری بو ئێوە بدات.بەرەی یەکگرتووی کورد ١٤٠٣/٥/١٢
دایە گیانسۆزێک لە مامۆستا حەسـەن دەرزیمێـژووی ناوچەی دیواندەرە@Mezhoo_Divandareh
وَبَشِّرِ الصَّابرِینَ الَّذینَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِیبَهٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَ إِنَّا إِلَیْهِ رَاجِعُونَــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــمامۆستای خۆشەویست و هێژام، بیرمەندی پایەبەرز و دلۆڤان، رێزدار دوکتور موحەممەدباقر پیری:هەواڵی کۆچی دوایی دایکی خۆشەویستمان دڵگران و پەشێوی کردم. تەحەموڵی ئەم کۆستە بێ شک زۆر سەختە بۆیە خۆم بە هاوبەشی ئەو خەمە گەورە و گرانەتان دەزانم. لەخوای بانی سەر داواکارم، ڕووحی بەڕێزیان لەژێر ڕێژنەی ڕەحمەتی خۆیدا شاد و ئارام کا و هاوکات سەبر و سێبووریش بدا بە جەنابت و بنەماڵە. هیوادارم ڕووحی بەڕێزیان، شاد بێ بە نووری پەروەردگاری مێهرەبان و فەخری نازدار(د.خ). ئیشەڵلا دواخەمتان بێ... عەبدولقادر نیازی/مەهاباد/11ی گەلاوێژی2726
خاتوون خان #ئامینەخانمپیری، خانمێکی ڕەزا شیرین و بو خواسوڵحاوو هێمن ...#دایەئامینە، ئەستێرەی گەشی ئاسمانی خـزم و هاوسایەتی، خانمێکی خانەدانسەلارو سەنگین، شاژن و خانومان، بەماریفەت و لێوانلێـو لە ڕێز و موحیبەت، گوڵی گەشاوەی دیوەخان ...پێشینیان فەرمـوویانە لە پشت هەر پیاوێکی ئازا شاژنێکی بوێر و ڕەسەن هەیە، بەڵام دایە ئامینە گیان تۆ بۆ کـوڕ و کـچ و خزمانیش هەر قەڵا و پشتیوان بویت#دایەئامینە هەمیشە دەرگای دڵ و دەلاقەی مێهرەبانیو زەردەخەنەی بۆ خزمان و هاوساو دەورووەری کراوە و خاوەن دڵێکی پاک و ڕوون بوو ...بە داخ و کەسەریکی زۆرەرە ئەمـڕۆ ئاگادار کراین، دادە ماقوول، سونبولی غیرەت و خزمایەتی و کەسایەتی دیاری ناوچەی کامیاران، خوالێخۆشبوو دایە ئامینەی پیری دوای تیپەراندنی تەمەنێکی پڕ لە شانازی و پەروەردە کردنی منداڵانێکی بەسوود و لێهاتوو بۆ کۆمەلگا، کۆچی دووایی کرد و مالئاوایی یکجاری لە ئازیزانی خۆاستەوە#کاناڵیمێـژوویناوچەیدیواندەرە ویرای ئاراستە کردنی گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیەکانمان، هاودەردی و هاوخەمی خۆمان لەگەل بنەمالەی گەورەی #پیـری و بە گشتی جەنابی دکتور #باقـرپیری بە تایبەتی رادەگەێنین و لە میری مەزن داواکارین رووحی پر لە گەورەیی و خۆشەویستی ئەو کۆچکردووە لە بەهەشتی بەڵێن پێ دراوی خۆی حەساۆە بکات و بە ئازیزانی خۆراگـریو تەمەندرێژی و تەندرووستی عەنایەت بفەرمێت ... آمینڕووحی پیرۆزی هـەر دەم شادو گەشاوە و یادی هـەرمان بێت.مێـژووی ناوچە دیواندەرە@Mezhoo_Divandareh
⚫️⚫️⚫️عالەم گرد فانی هەر وێشەن باقیسرور ارجمند جناب آقای دکتر محمد باقر پیری سلام و عرض ادب، با نهایت تاسف و تاثر، درگذشت مادر مهربان و دلسوزتان مرحومه مغفورە بانو آمنه پیری را خدمت جنابعالی و دیگر اعضای محترم خانوادە گرامیتان تسلیت عرض نموده و از خداوند مهربان برای آن مرحومە علو درجات و برای بازماندگان صبر جمیل را خواستاریم ⚫️از طرف : - بنیان فرهنگی فکری خاندان اردلان- انجمن فرهنگی ادبی قلم هورامان
کاکە باقر گیان، برای شیرینمخەبەری کۆچی دوایی دایە ئامینەی ئازیز، دڵی هەمومانی هەژاند. دایک گەورەترین پشتیوانی مرۆڤە و ڕۆشتنی، جێگایەکی پڕ لە خەم و تەنیایی لە دڵدا دروست دەکات. وەک خۆت فەرموت، بە ڕۆشتنی دایک، منداڵی مرۆڤیش کۆچ دەکات و دەبێتە خەون.ئەم خەمە گەورەیە لە تۆ و بنەماڵەی بەڕێزتان تسلیت دەڵێم. هیوادارم خوای گەورە ڕوحی شاد بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.اللهم ارحمها برحمتك التي وسعت كل شيء.سەبر و ئارامی بۆ جەنابتان و تەمەندرێژی بۆ کەسوکار و بنەماڵەتان بە ئاوات دەخوازم. دڵنیام دایەگیان ئێستا لە ئامێزی میهرەبانی خوای گەورەدا ئارام دەبێتەوە.خودا سەبوری بدات.دیسانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بۆ ئەم کۆچە دڵتەزێنە دەردەبڕم. مامۆستا علی اسدی
کاتتان باش دوکتوری به ڕێز.هەواڵی کۆچی دۆایی دایکی خۆشەویستان بوو بە پەژارەی دڵمان، پڕبەدڵ پرسە وسەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی هێژا وبنەماڵەی بەڕێزتان دەکەم ،هیوادارم هێمنی وسەرەخۆیی ئاوێتەی لەش وڕەوانت بێ .فرمێسکت کەوسەری دایکی شیرینتان ویادی هەرمان بێ.ببورە کە بەهۆی دووری وکاری تایبەت ناتۆانم لە ڕێ ورەسمە کەتان بەشدار بم.مهاباد :مەحموود پێدرام(زۆزان)
.باخبر شدیم #دکتر_محمد_باقر_پیری مورخ ، و نویسندەی کتاب ماندگار و ارزشمند #جغرافیای_سیاسی_پالنگان ، در غم از دست دادن مادر بزرگوارشان عزادار میباشندبدینوسیلە از طرف مردم و کانال تلگرامی #پالنگان این مصیبت را خدمت ایشان و خانواده محترمشان تسلیت عرض میکنیمروحش قرین حضرت حق انشالله.پاڵنگان پایتخت کهن فرهنگ و تمدن✍🏻 #ڪانال_مردم_پالنگان▷🇯🇴🇮🇳👇✅▷t.me/joinchat/AAAAAEcNED_pZQ7d3Xt8EQ%F0%9… ڪاناڵے پاڵنــــگان▷🔰پیج اینستاگرام پاڵنگان💠▷instagram.com/palangan_page?igshid=YmMyMT…
إنا لله وإنا إليه راجعون برادر ارجمند وفرهیخته جناب آقای دکتر محمد باقر پیریخبر درگذشت مادر گرامیتان موجب تأسف و تأثر اينجانب شد .بدون شک مادرانی که فرزندانی خادم فرهنگ وتاریخ ملتشان را پرورش دهند ،نامشان همچنان زنده وماندگار است .اما فقدانشان مصیبتی ناگوار است ،مصیبت وارده را تسلیت گفته از خداوند مهربان برای آن مرحومه غفران و آمرزش و برای جنابعالی ودیگر بازماندگان ووابستگان صبر و بردباری همراه با صحت وسلامتی را خواهانم. جلال جلالی زاده @drjalalizadeh60
بە نامێ خود٘ای گەورەو دەسەڵاتداری 🌑🌑🌑🌑برای ئازیز و وەشەسیا ، کاک دکتور موحەممەد باقر پیری ؛(نویسەر ، پەیجورکار ، کۆشش کاری فەرهەنگی و...)بەبۆنەو کوچوو دمایی ئەدٚای ڕەحمەتیێتابه ئهرکوو وێما مزانمێ پەرسەو سهروەشی واچمێ بە #جەنابیتوو ، و حەرپاسە گردوو واڵە و براو و قەوم و کەس و کاریتا # ئاواتما ئانهن خود٘ای بێ هامتا بەخشۆش و عەفوەش فەرماوۆ و ڕۆحش بە بەهەشتی بەرین شاد٘ە کەرۆوە و سهبووری و ئوقەرەیی وزۆ دلێ دڵوو دەروونو یانهوهیاو کەس و کاریش. وێما بە شەریکوو ئی خەمە گەورەیە مزانمێ.▪️#دەسەو ڕاوەبەراو ئەنجۆمەنوو هەواروو ئاوەزیt.me/+H6tVUJITii9jYzJk
Mîrgehên Kurdan - Erdelan | میرگەهێن کوردان - ئەردەلان🔹وتووێژی دوکتور فرست مرعی تلویزیون war لەگەڵ د. محمدباقر پیری لە سەر میرنشینی ئەردەڵان، شاری سنە و...#کوردستان،#شاری_سنە،#ئەردەڵان،#پاڵنگان،#شارەزور،#مەریوان،#زەڵم،#بەردەنوسی_تەنگیوەر،#نەورۆزی_کوردەواری،و...t.me/kurdokurdistan
کوردپەروەری لە ڕابردوو و ئێستادا؛ یادەوەرییەکی زیندووکوردپەروەری ڕاستەقینە بریتیە لە پاراستنی زمان، ناسینی مێژوو، ڕێزگرتن لە نیشتیمان و یەکڕیزیی نیشتیمانی. بۆ ئەوەی واتای ڕاستەقینەی کوردپەروەری بزانین، پێویستە ژیان و خەباتی ئەو کەسانە بناسین کە بە قوربانی و تێکۆشان، بەشێک لە مێژووی گەلەکەمانیان نووسی.بەم بۆنەیەوە، ئەم وێنە مێژووییە بڵاو دەکەینەوە و یادی دوو کەسایەتی ناسراوی مێژووی کورد دەکەینەوە.لە ڕاستەوە:١- #هەمزە_ئاغای_مامەش٢- #سمکۆی_شکاکڕوحیان شاد و یادیان هەمیشە زیندوو بێت. سپاس بۆ کاک ژیارt.me/kurdokurdistan
لەو قۆناغە هەستیارەدا، مستەفاخان لە بەرامبەر بڕیارێکی ئاسان نەوەستا. لە یەک لایەوە، فشار و داواکارییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و عوسمانی هەبوون بۆ ڕادەستکردنەوەی پەنابەران؛ لە لایەکی دیکەش، بەرپرسیاریی مێژوویی و ئەخلاقی لە بەرامبەر هاونەتەوەکانی خۆی. ئەو دەیتوانی…لەبەر ئەوە، میراتی دەسەڵاتداری مستەفاخانی باوەجانی حاکمی جاف هەر لە ئازایەتی و لێهاتوویی سەربازییدا نییە. گەورەترین میراتی ئەو، پاراستنی شەرەفی پەنابەر، بەرزڕاگرتنی برایەتی و تێگەیشتن لەو ڕاستییە بوو کە بەرژەوەندیی نیشتمان، لەسەر هەموو بەرژەوەندییە تاک و هۆزییەکاندا پێشەوەیە. ئەو کاتێک هەمەوەندەکانی بە مێوان نە، بەڵکوو بە خاوەن ماڵ ناساند، لە ڕاستیدا بنەمای ڕەوت و ڕوانگەیەکی نیشتمانپەروەرانەی دانا کە سنووری عێل و عەشرەتی تێپەڕاندبوو.ئەم وتارە بانگەوازێکە بۆ خوێندنەوەی مێژوو، نەک هەر بۆ ناسینی ڕابردوو، بەڵکوو بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و پاراستنی داهاتوو. گەلی کورد، و بە تایبەتی خەڵکی عێلی جاف، میراتێکی گەورەیان لە دەستدایە؛ میراتی برایەتی، متمانە و یەکگرتوویی. ئەو میراتە بە خوێن و قوربانیدان پارێزراوە و نابێت بە دەنگۆ، گومان، بەرژەوەندیی کاتی یان هاندانەکانی دەرەوە لاواز بکرێت.کاتێک بەڵگەیەکی فەرمی وەک نامەی ئەمینولسولتان ئاشکرا دەکات کە نەیاران هەر لەو سەردەمەدا یەکگرتوویی جاف و هەمەوەندیان بە مەترسی دەزانی، ئەوە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانین هێزی ڕاستەقینەی ئەو گەلە لە کوێدا بووە. ئەمڕۆش هەمان یاسای مێژوو بەردەوامە:هەر نەتەوەیەک بتوانێت متمانە و یەکگرتوویی خۆی بپارێزێت، دەتوانێت مێژووی خۆشی بپارێزێت؛ بەڵام کاتێک یەکڕیزی لەدەست بدات، دوژمن پێویستی بە شەڕی گەورە نامێنێت.لەبەر ئەوە، مێژووی جاف و دەسەڵاتداری مستەفاخانی باوەجانی، مێژووی کەسێک یان هۆزێک نییە؛ بەڵکوو مێژووی هزرێکە. هزری ئەوەی کە یەکگرتوویی، بەهێزترین قەڵای نەتەوەیە؛ و پاراستنی، باشترین ڕێزگرتنە لە میراتی باپیران.------------------------------------------------------🖋سپاس و پێزانینی کاک د. محەمەد یەعقووبی هێژا دەکەم بۆ یارمەتیدانی لە خوێندنەوەی دەقی نامەی ئەمینولسولتان.سەرچاوەکان🔹کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند، کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و فاتح عەبدولکەریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق. بەغدا-١٩٨٠🔹ئەرشیڤی دامەزراوەی توێژینەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران (مؤسسه مطالعات تاریخ معاصر ایران) نامەی امین السلطان.🔹د.محەمەدعەلی سولتانی، جوغرافیای مێژوویی و مێژووی گرینچۆی کرماشان(جغرافیای تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاهان)🔹مامۆستا ناسر هاشمی، مێژووی سەلاسی باوەجانی🔹سەید محەمەدی هاشمی خانەشووری، کۆرتەیەک له ژیاننامەی مۆستەفاخانی باوەجانی نازناو بە (مسعودالسلطنە)t.me/kurdokurdistan
یەکگرتوویی جاف و هەمەوەند خوێندنەوەیەکی مێژوویی لە هەڵوێستی مستەفاخانی باوەجانی لە پاراستنی پەنابەران و بەرزڕاگرتنی یەکگرتوویی، لە ڕووناکی بەڵگەیەکی نوێی مێژوویی ✍عادڵ مرادپور هەندێک جار، مێژوو بە قسەی براوەکان ناناسرێت؛ بەڵکو بەو بەڵگانە دەناسرێت کە…لەو قۆناغە هەستیارەدا، مستەفاخان لە بەرامبەر بڕیارێکی ئاسان نەوەستا. لە یەک لایەوە، فشار و داواکارییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و عوسمانی هەبوون بۆ ڕادەستکردنەوەی پەنابەران؛ لە لایەکی دیکەش، بەرپرسیاریی مێژوویی و ئەخلاقی لە بەرامبەر هاونەتەوەکانی خۆی. ئەو دەیتوانی لە پێناوی دەسکەوتی پۆست و دەسەڵات، ئەوان ڕادەست بکات؛ بەڵام ئەو ڕێگایەی هەڵنەبژارد. بە پێچەوانەوە، بە وەڵامێک کە تا ئێستا لە مێژووی جاف و هەمەوەنددا وەک دەربڕینی شەرف و نیشتمانپەروەری دەمێنێتەوە، ڕایگەیاند:«ئەوان مێوان نین؛ ئێرە ماڵی خۆیانە و ئێمەش ناتوانین سەرشۆڕی بۆ خۆمان لە مێژوو تۆمار بکەین.»ئەم وتەیە، هەم وەڵامێکی سیاسی و هەم دەستوری بیرکردنەوەی حاکمێک بوو کە سنووری عێل و هۆز و عەشرەت و تایفەی تێپەڕاندبوو. لە دیدی مستەفاخانەوە، هەمەوەندەکان مێوان نەبوون؛ چونکە مێوان کاتێک دەڕوات، بەڵام هاونیشتمان و هاوچارەنووس هەمیشە بەشێکن لە یەک پیکەری کۆمەڵگا. بەم هۆیە، پاراستنیان هەم ئەرکێکی ئەخلاقی و هەم بەرپرسیارییەکی نیشتمانی بوو.لەم هەڵوێستەدا، لێهاتوویی سیاسی مستەفاخان بە ئاشکرایی دەردەکەوێت. ئەو دەیزانی کە هێزی هەر دەسەڵاتێک جیا لە ژمارەی سپا و چەکەکانی، بە ڕادەی متمانەی خەڵک و هاوپەیمانەکانی پەیوەندی هەیە. بۆیە بە پاراستنی پەنابەران، لە ڕاستیدا بناغەی متمانە و یەکگرتوویی نێوان جاف و هەمەوەندی پتەوتر کرد.ئەمە هەر ئەو یەکگرتووییە بوو کە دواتر لە نامەی ئەمینولسولتاندا وەک مەترسییەکی گەورە بۆ دەوڵەتی قاجار باس لێوە دەکرێت. واتە، بەڵگە نوێی مێژووییەکە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ترسی دەوڵەت، لە ئەنجامی ئەو بڕیارە مێژووسازەی مستەفاخان سەرچاوەی گرتبوو.بەم شێوەیە، پاراستنی هەمەوەندەکان تەنیا بەسەرهاتێکی مرۆیی نەما، بەڵکوو بوو بە بنەمای هاوپەیمانییەک کە هێندە بەهێز بوو، تا دەوڵەتە ناوەندییەکان ناچار بوون لە جیاتی گفتوگۆ و ئاشتی، بیر لە سیخوڕناردن، چاودێریکردن و شکاندنی متمانەی ناوخۆیی بکەن. لێرەوەیە کە مێژوو ڕوون و خۆئاگامان دەکاتەوە: زۆرجار، ئەوەی دوژمن لێی دەترسێت، هێزی چەک نییە؛ بەڵکوو هێزی یەکگرتوویی و متمانەی نێوان خەڵکە.ئەگەر هەڵوێستی مستەفاخانی باوەجانی بناغەی یەکگرتوویی جاف و هەمەوەند بوو، ئەوا نامەی ئەمینولسولتان ئاشکرای دەکات کە سیاسەتی دەوڵەتی قاجار، لە بەرامبەر ئەو یەکگرتووییەدا، سیاسەتی چاودێری، سیخوڕناردن و دابەشکردن بوو. ئەم بەڵگەیە بە ڕوونی نیشان دەدات کە دەوڵەتە ناوەندییەکان باش دەیانزانی هێزی ڕاستەقینەی جاف، جیا لە ژمارەی سپا و چەکەکانی زۆرتر لە متمانە، برایەتی و هاوپەیمانی نێوان هۆزەکاندا بوو.لە مێژووی سیاسی جیهاندا، زۆرجار دەوڵەتەکان کاتێک ناتوانن بە هێزی سەربازی سەرکەون، ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی ناوخۆیی دەبن. لە جیاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ، هەوڵ دەدەن گومان، ناکۆکی و دووبەرەکی بخەنە ناو ئەو کۆمەڵگانەی کە یەکگرتووییان هێزیانە. نامەی ئەمینولسولتان، وەک بەڵگەیەکی فەرمی، بە باشترین شێوە ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێت. داواکردنی سیخوڕانی جێی متمانە لە ناو جاف و هەمەوەند، هەم بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بوو؛ هەم دەستپێکی سیاسەتێک بوو کە ئامانجی شکاندنی متمانە و لاوازکردنی یەکڕیزی بوو.لە پاش ئەو ڕووداوانە، مێژوو ئەوەش نیشان دەدات کە شەهیدبوونی مستەفاخانی باوەجانی لە ساڵی ١٩٠٩ زایینی، لەدەستچوونی دەسەڵاتدار و حاکمێک نەبوو؛ بەڵکوو سەرەتای لاوازبوونی یەکگرتوویی دەسەڵاتی جاف بوو. دابەشبوونی دەسەڵات، زیادبوونی ململانێ ناوخۆیی و دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان، ئەو هەلومەرجەیان ڕەخساند کە دەسەڵات و یەکڕیزییەکی چەندین دەیەیی، هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پارچەپارچەبوون بچێت. ئەوەی دوژمن بە سیخوڕ و پیلان دەستی پێکرد، لە کۆتاییدا بە دابەشبوونی ناوخۆ بەشێکی گرنگی ئامانجەکانی پێک هێنا.بەڵام ئەم بەسەرهاتە، تەنیا لاپەڕەیەکی مێژوویی نییە؛ میراتێکە بۆ ئەمڕۆ. ئەگەر سەدەیەک لەمەوبەر، یەکگرتوویی جاف و هەمەوەند هێندە بەهێز بوو کە سەرۆک وەزیرانی قاجار لە تاران باسی سیخوڕناردنی بۆ دەکرد، ئەوا ئەمڕۆش دەبێت بزانین کە هەر یەکگرتووییەک، پێش هەر شتێک، ئامانجی نەیاران دەبێت. مێژوو بە فێرکردنەوەی خۆی دەڵێت: زۆرجار هێرشەکان لەسەر خاک دەست پێ ناکەن؛ لەسەر متمانە دەست پێدەکەن.t.me/kurdokurdistan
📜 نامەکەی ئەمینولسولتان (امین السلطان) سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی قاجاڕ کە باسی پێویستی دانانی سیخوڕ لە نێو عێلی جاف و هەمەوەند دەکات ئەرشیڤی دامەزراوەی توێژینەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران (مؤسسه مطالعات تاریخ معاصر ایران) نامەی امین السلطان. http://www.iichs.org…یەکگرتوویی جاف و هەمەوەندخوێندنەوەیەکی مێژوویی لە هەڵوێستی مستەفاخانی باوەجانی لە پاراستنی پەنابەران و بەرزڕاگرتنی یەکگرتوویی، لە ڕووناکی بەڵگەیەکی نوێی مێژوویی✍عادڵ مرادپورهەندێک جار، مێژوو بە قسەی براوەکان ناناسرێت؛ بەڵکو بەو بەڵگانە دەناسرێت کە دوژمنان و نەیاران لەسەر ترس و نیگەرانی خۆیان نووسیویانە. زۆرجار ئەو شتەی بۆ خەڵکی و هاووڵاتیان ئاسایی دیارە، لە چاوی دەسەڵاتەکان و نەیاراندا دەبێتە مەترسییەکی گەورە. لەبەر ئەوە، خوێندنەوەی بەڵگە فەرمییەکان، زۆرجار ڕێگایەکی گرنگە بۆ ناسینی هێز و کاریگەریی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا.یەکێک لەو بەڵگانە، نامەیەکی فەرمییە لە ئەمینولسولتان (میرزا عەلی ئەسکەرخانی ئەتابەکی ئەعزەم)، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی قاجار، کە لە ئەرشیڤی دامەزراوەی توێژینەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران (مؤسسه مطالعات تاریخ معاصر ایران) پارێزراوە و بۆ یەکەم جار لە کاناڵی ژینی ڕۆشنبیرانە وەک بەڵگەیەکی مێژوویی عێلی جاف و هەمەوند لێکۆڵینەوەیەکی لە سەر دەکەین ئەم نامەیە، کە پەیوەندی بە بارودۆخی ناوچەی جاف و هەمەوەندەوە هەیە، بەڵگەیەکی دەستەیەکەمە بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی دەوڵەتی قاجار لە بەرامبەر یەکگرتوویی هۆزە کوردییەکان.لە بەشێکی گرنگی نامەکەدا هاتووە:«در باب همدستی جاف و احمدوند که مرقوم رفته بود... به جاسوسهای معتبر در میان آنها داشته باشند که هر وقت بخواهند حرکتی بکنند فوراً اطلاع بدهند...»وەرگێڕانی مانای ئەم دەقە بە کوردی بریتییە لە:«سەبارەت بە یەکگرتوویی جاف و هەمەوەند... پێویستە سیخوڕانی جێی متمانە لە ناویاندا هەبن، تاکو هەر کات ویستیان هەنگاوێک بنێن، دەستبەجێ ئاگادارمان بکەن...»گرنگی ئەم بەڵگەیە تەنیا لە ناوەڕۆکی نامەکەدا نییە، بەڵکو لەو شتەدایە کە بە ناڕاستەوخۆ ئاشکرای دەکات. ئەمینولسولتان باس لە شەڕ یان هێرشێکی سەربازی ناکات؛ بەڵکو سەرنجی دەخاتە سەر هاودەنگی و یەکگرتوویی نێوان جاف و هەمەوەند و چارەسەریش لە هێرشی سەربازی نابینێتەوە، بەڵکو لە سیخوڕناردن، چاودێریکردن و زانینی ناوخۆیی دەبینێتەوە. ئەمە خۆی بەڵگەیەکی ڕوونە کە لە ڕوانگەی دەوڵەتی قاجارەوە، مەترسی ڕاستەقینە نە شمشێر و چەک، بەڵکو متمانە و یەکگرتوویی نێوان هۆزەکان بووە.ئەم نامەیە، لە هەمان کاتدا، قورسایی و مانای هەڵوێستی مستەفاخانی باوەجانی دەردەخات. چونکە ئەو یەکگرتووییەی دەوڵەت لێی دەترسا، بە ڕێککەوت دروست نەبووبوو؛ بەڵکو بەرهەمی ژیرمەندی، نیشتمانپەروەری و بڕیارە مێژووسازەکانی حاکمێک بوو کە لە ساتی تاقیکردنەوەدا، پاراستنی شەرەف و برایەتیی کوردی بەسەر بەرژەوەندییە کاتییە سیاسییەکاندا هەڵبژارد.بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن ئەو یەکگرتووییە دروست بوو و بۆچی دەوڵەتەکانی ئەو سەردەمە تا ئەو ئاستە لێی نیگەران بوون، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی ئەو قۆناغە؛ واتە پەنابردنی هەمەوەندەکان بۆ دەسەڵاتی جاف و هەڵوێستی مێژووسازی مستەفاخانی باوەجانی لە بەرامبەر ئەو ڕووداوە.ئەگەر نامەی ئەمینولسولتان بە وردی بخوێندرێتەوە، پرسیارێکی گرنگ دەورووژێنێت: بۆچی دەوڵەتی قاجار لە یەکگرتوویی جاف و هەمەوەند تا ئەو ئاستە نیگەران بوو کە داوای سیخوڕناردن لە ناویاندا بکات؟وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت لە چەند ساڵ پێش نووسینی ئەو نامەیەدا بدۆزرێتەوە؛ لەو ساتە مێژووییەی کە سەدان بنەماڵە و خێزانی هەمەوەند، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شەڕ، زەخت و ئاوارەیی، پەنا بۆ دەسەڵاتی جاف و حاکمی جاف مستەفاخانی باوەجانی دەبەن.t.me/kurdokurdistan
📜 نامەکەی ئەمینولسولتان (امین السلطان) سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی قاجاڕ کە باسی پێویستی دانانی سیخوڕ لە نێو عێلی جاف و هەمەوەند دەکاتئەرشیڤی دامەزراوەی توێژینەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران (مؤسسه مطالعات تاریخ معاصر ایران) نامەی امین السلطان.http://www.iichs.org@zhiniroshenbiranahـــــــــــhttps://t.me/kurdokurdistan
بخش اول گفتگو با نوید محمدی در برنامەی وزین وەرەتاو در مورد تاریخ: #کوردستان#گوران= #هورامان،#اردلان،#پاڵنگان،#زبان_کوردی،#یارسان،#کتیبەی_تنگیور و...t.me/kurdokurdistan
لمپنیسم فرهنگی در فضای مجازی ایرانی✍ قربان عباسی🔥اتفاقی در فضای مجازی چشمم به فیلمی کوتاه افتاد که درآن آقای قیاسی نامی با فردی به نام جمشیدی صحبت می کند و از او می پرسد وقتی نام افغانستان به گوش شما می خورد چه چیزی به ذهن و خاطر شما تداعی می کند و نامبرده با خنده های هیستریک و ابلهانه که بازتاب جهل اوست می گوید تریاک...افغانستان یعنی تریاک و این بلاهت نه تنها اعتراض قیاسی مجری برنامه را بر نمی انگیزد بلکه با خنده های هیستریک و اداو اطوارهای زشت و زننده بر عمق بلاهت شان اضافه می کند.🔥پدیدهای که در این ویدیو به چشم میخورد، صرفاً یک «شورچشمی رسانهای» یا یک شوخی بیمایه نیست؛ بلکه نمودار عریانِ یک نفوذِ نگرانکننده از «لمپنیسم فرهنگی» و «شبهنژادپرستی ساختاری» در لایههایی از افکار عمومی و رسانهای ماست.🔥وقتی مواجهه با نام یک ملت—ملتی با هزاران سال پیوند نخامی، فرهنگی، زبانی و تاریخی مشترک—تنها به یک واژه «تریاک» تقلیل مییابد و این تقلیلگراییِ سخیف با خندههای قهقهوار و تهی از معرفت همراه میشود، ما نه با یک «طنز»، بلکه با «ترومای اخلاقی و انحطاط تحلیلی» مواجهیم.🔥در جامعهشناسی فرهنگی، وقتی عقلانیت و سنجش تاریخی از یک جامعه یا لایه رسانهای آن رخت برمیبندد، جای خالی آن با کلیشههای تقلیلگرا پر میشود. واکاهی ذهن یک فرد به گونهای که از تمامی جغرافیای پرفراز و نشیب، ادبیات غنی (از بلخ و هرات تا کابل)، و مصائب اکزیستانسیال و دردهای انسانیِ مردم افغانستان، تنها واژه «تریاک» را بیرون بکشد، نشاندهنده نوعی «فقر شناختی مزمن» است.🔥🔥این نوع خندهها، همان چیزی است که هانا آرنت آن را «ابتذال شر» یا ابتذال جهل مینامید؛ جایی که فرد حتی متوجه عمق خشونتِ نمادینی که علیه هویت یک ملت اعمال میکند نیست و اتفاقاً همین بیخبری، فاجعه را عمیقتر میکند.🔥جامعهشناسانی چون دکتر احمد اشرف یا همایون کاتوزیان بارها بر وجود نوعی «خودبزرگبینیِ جبرانی» در فرهنگ معاصر ما دست گذاشتهاند. 🔥🔥جامعهای که خود درگیر بحرانهای متعدد هویت، اقتصاد و منزلت جهانی است، گاه برای ترمیم غرور آسیبدیده خود، دست به «دیگرسازیِ تحقیرآمیز» میزند.🔥تحقیر همسایه یا نگاه بالا به پایین به ملتی که زیر بار جنگ و مداخله زانو زده است، سازوکار دفاعیِ ناسالمی است تا فردِ تحقیرشده در مناسبات جهانی، احساس کند دستکم از دیگری «برتر» است. این لمپنیسمِ رسانهای، خروجی مستقیم این روانشناسی معیوب است: «من خردمندتر و متمدنترم، چون تو فقط تریاکی!»🔥🔥سهمگینتر از پاسخِ نادانستهٔ مهمان، واکنش و انفعالِ تأییدکنندهٔ مجری برنامه است. رسانه—حتی در مبتذلترین فرمهای اینترنتیاش—دارای کارکرد جامعهپذیری و مسئولیت اخلاقی است. وقتی مجری برنامه نه تنها در برابر این جهل آشکار سکوت نمیکند و به تصحیح یا نقد آن نمیپردازد، بلکه با خندههای قهقهوار و رفتارهای زننده با آن همراه میشود، ما شاهد «همدستی ساختاری در ترویج نژادپرستی» هستیم.🔥این رفتار نشان میدهد که ابتذال، فردی نیست؛ بلکه به یک «فرم نمایشی» برای جلب توجه، کلیک و لایک تبدیل شده است. رسانه به جای آنکه عقلانیت را بازتولید کند، خود به سیرکِ لمپنیسم و بازتولید خرافه و نژادپرستی بدل میشود.🔥🔥انسان ایرانی—که در ادبیاتش به جانسختی، فرهنگدوستی و پناهگاهسازی برای همسایگان میبالید—چگونه به نقطهای میرسد که تاریخ مشترک خود با حوزه تمدنی خراسان بزرگ را فراموش کند؟ اینکه ذهن یک مدعی یا فعال رسانهای، مولانا، سنایی، خواجه عبدالله انصاری، رابعه بلخی و رنجهای تاریخی ملت افغان را نادیده بگیرد و همهچیز را در یک ماده مخدر خلاصه کند، نشاندهنده یک «آلزایمر تاریخی و تمدنی» است.🔥آنچه در آن ویدیو رخ داد، آیینهای بود در برابر بخشی از جامعه معاصر ما: آیینهای که نشان میدهد چقدر از عقلانیت، همدلی انسانی و غنای فرهنگی فاصله گرفتهایم. خندههای آن دو فرد، خندیدن به افغانستان نبود؛ خندیدن به زوالِ اخلاقی و دانشیِ خودِ ما بود.🔥جامعهای که نتواند رنج همسایه و عظمت تاریخی او را ببیند و شوخیهایش را بر پایه تحقیر قومیتها و ملتهای دیگر بنا کند، پیش از آنکه دیگری را خرد کرده باشد، ویرانیِ درونیِ فرهنگ و سنتهای انسانیِ خود را به نمایش گذاشته است.t.me/kurdokurdistan
#دژ_الموت و استحکامات دفاعی وابسته به آن در چهلوهشتمین کمیته میراث جهانی یونسکو در بوسان کره جنوبی ثبت جهانی شد و به عنوان سیامین اثر ایران در فهرست میراث جهانی یونسکو قرار گرفت.🔹این پرونده شامل هفت قلعه از جمله: الموت، لمسر، نویذر شاه، شمسکلایه، شیرکوه، ایلان و قسطینلار است که مجموعهای مدیریتی و دفاعی را در سرزمین الموت شکل میدهند. این آثار از نظر معماری، مهندسی، سازگاری با اقلیم کوهستانی و مدیریت منابع، بهویژه آب، اهمیت زیادی دارند.🔸به گفته مسئولان، این ثبت نتیجه بیش از ۲۰ سال مطالعه، پژوهش، حفاظت و مرمت است و میتواند به معرفی بهتر این مجموعه، توسعه گردشگری، تقویت اقتصاد محلی و حفاظت مؤثرتر از این میراث ارزشمند کمک کند.t.me/kurdokurdistan
قەن شکێن شەورەویلە بیرەوەریەکانی عومەری قازیدا هاتووە:لە زیندانی قەسر [قەجەر] ، کوردێکی فەیلی شیوعی (توودەی)مان دەگەڵ بوو، زۆر جار داوای لێدەکردم، چەکوشێکی قەند شکێنی دەسکردی شووڕەوی ڕوسیای بۆ بکڕم ..ڕۆژێک لێم پرسی :ئەرێ ئەو گازو چەکوشەت بۆ چییە؟ ئەوە نیە چەکوشمان هەیە؟ گوتی : ئەوە دەسکردی ئەمپریالیستە ٫ خۆش نیە! گوتم: بۆ مەگەر بە چەکوشی شووڕەوی ڕوسی قەندەکە شیرینتر دەبێ؟بێدەنگ دەبوو ، منیش هەر نەمدەکڕی. ڕۆژێک لێی پرسیم: بۆ نایکڕی؟ گوتم :قەند شکێنمان هەیە و جگە لەوەش دەسکردی شووڕەوی بە کاری ئێمە نایا. یەک دوو ڕۆژان، مانی لە چا خواردنەوە گرت ، پاشان دیتی بۆی ناگوزەرێ ، هاتەوە سەر قەندی ئەمپریالیسم!لەفیس بوک مامۆستا حسن محمود وەرمگرتووەt.me/kurdokurdistan
«گیوی موکریانی» و«فەرهەنگی کوردستان»؛ چیرۆکی وادە و بەڵێنیی درۆیینی«کۆڕی زانیاری کورد»[بە بۆنەی49هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی گیو موکریانی]t.me/kurdokurdistan
لێرەدا پرسیارێکی هەستیار و گرنگ بەربینگمان پێ دەگرێ، ئەویش ئەمەیە کە ئاخۆ وێڕای گرنگایەتیی لەڕادەبەدەری ئەم بەرهەمە، بۆچی وای بەسەرهات کە چارەگەسەدەیەک دوای دانانی و دوای کۆچی دوایی گیو چاپکرا؟ لێرەدا بەبۆنەی وڵامی ئەم پرسیارە جێی خۆیەتی هەر لەم بابەتەوە…بۆ سوودوەرگرتن لەم کارەی مامۆستا گیو، لێژنەی فەرهەنگ چەند جارانبە نامە و چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستا گیودا ڕاوێژی کرد تاکوو لە ئەنجامی کاردا بڕیاردرا، کەوا لەپێشەوە کۆڕ ئەرکی مەسرەفی لەچاپدانی ئەم فەرهەنگەی وا لەبەر دەستاندایە بخاتە ئەستۆی خۆیەوە.هەر لەو ماوەیەشدا مامۆستا گیو خەریکی ڕێکخستن و ئامادەکردنی فەرهەنگە گەورەکەی(کوردستان)بێت بۆ لەچاپدانی.مامۆستا گیو لەڕووی دڵسۆزییەوە بە خەتی خۆی ئامۆژگاری نووسیوە بۆ ئەوە فەرهەنگی کوردستان لە هەموو حاڵ و ئیحتیمالێکی دواڕۆژدا بە ماڵی کۆڕی زانیاری کورد بژمێرێت، کە ئەمە کارێکی جوانمێرانە و شایانی ڕێز و سپاسە.هەڵوەستی کۆڕ لە چاپکردنی ئەم فەرهەنگەدا بە نیازی خزمەتی زمان و ڕۆشنبیری کوردییە کەوا مامۆستا گیو خۆیشی تەمەنی هەر لەم مەیدانەدا بردەسەر.لە ڕێکخستن وئامادەکردنی فەرهەنگەکەدا کۆڕ بە هیچ جۆرێک خۆی تێکەڵ نەکردووە.تاکە بەرپرسی لایەنی چەندوچۆنی فەرهەنگەکە مامۆستا گیو خۆیەتی.بەچاپگەیاندنی ئەم فەرهەنگە ئاڵقەیەکە لەزنجیرەی خزمەتی کوردەواری،کەوا لێرەدا کۆڕ بە شانازییەوە پێشکەش خوێنەری کورد و کوردی دەکات.«کۆڕی زانیاری کورد»ئەم11نامەیەی کۆڕی زانیاری کورد لە ڕێکەوتی1973/2/10تا 1976/12/19دا بۆ گیوی ناردروان. گیو موکریانی ڕێکەوتی 1977/6/9 (ڕێک 18ڕۆژ بەر لە کۆچیدوایی) نامەیەک بە سەردێڕی «دوانامەی گیوی موکریانی بۆ کۆڕی زانیاری» دەنووسێ لە20 لاپەڕەدا، کە نامەیەکی دوورودرێژی پڕ لە زانیارییە و وڵامدانەوەیە بە نامەکانی کۆڕ و گلەیی و گازندە وهەڕەشەیە بەرانبەر بەو هەمووە بەڵێنی و وادە ناڕاست و درۆیانەی لەو ماوە دوورودرێژەدا پێیدراوە لە لایەن کۆڕی زانیاری کورد، لە بەرانبەر گریمانە وئەگەری داگیرکردن، شاردنەوە و حاشاردانی فەرهەنگەکەی! لە کۆتایی نامەکەدا هەڕەشە دەکا لە ئەندامانی کۆڕ و دەڵێ هەرچی زووتر فەرهەنگەکانم بۆ بنێرنەوە دەنا..! سەیدا گیو موکریانی لە چەند بەشێکی ئەو نامەیەدا ئاوا دەڵێ:«ئایا بۆچی هەر کەسێکی چەند چیرۆک و پەند، یان دیوانێکی لەو دیوانەکانی من،کە چەندجار چاپ و پەخش کراون، شیدەکاتەوە بۆی چاپدەکەن و گیرفانیشی بە پارە دەئاخننەوە!! خۆ ئەمن فەرهەنگەکەم بە خۆڕایی پێشکەش کردوون، بەبێ ئەوەی کە چاوەڕوانی فلسێکتان لێ بکەم، واتە دەسکەگوڵێکی کە بەلای کەمییەوە30‒40ساڵان ڕەنجمکێشاوە، هەروا پێشکەشکردن، کە هەموو قوتابخانەکانی سەرەتایی و ئامادەیی و بەشی زمانی کوردی زانکۆیەکان ئاتاجیان پێیەتی، چونکوو هیچ فەرهەنگێکی وا گەوره و پوختیان لەدەستدا نییە...دەزانن کە ئەگەر لەبەر پیریش نەمرم لەبەر ئەو نەخۆشییە کوژندانەی کە ئێخەیان گرتووم بەو زووانە لەبەرچاوتان تەفروتوونا دەبم و دەستبەجێ بە ناوی کۆڕ و پسپۆڕە زمانەوانەکانی کۆڕ چاپیدەکەن و شەقێکی لە ناوی گیو هەڵدەدەن، کە لە ناو گۆڕی تنگوتاریکیشدا نەسرەوم، دە ئێستا کە داوا دەکەم بۆ نامدەنەوە؟!... پەرتووکی هەموو کەسێکی لەکاتی چاپیدا خۆتان سەرپەرشتی دەکەن و چەندسەد دینارێکیشی بە چەندسەد بەرگێکەوە پێشکێش دەکەن. خۆ بەندە فەرهەنگەکەم بە هەموو مافییەکییەوە پێشکەش بە کۆڕی زانیاری کورد کردبوون، سەرەڕای ئەوەش هێشتا دەبێ یەکێکی لە بەغدایە بدۆزمەوە و چەند سەد دینارێکیشی لە کیسەی خۆم بدەمێ، تا لە کاتی چاپیدا سەرپەرشتی بکا! هەزاران ئافەرین بۆ ویژدانی پاکتان و بۆ هەستی بەرزی بێپەڵەی کوردایەتیتان، خودا هەڵناگرێ کەرێکی باشتان دۆزیوەتەوە کەوا خەریکبوون بار و سەرباریشی لێبنێن، کەرانەشی لێ بستێنن! زانا و فەیلەسووفینە...کە ئارەزووی چاپکردنتان نەبوو، بۆچی هەمووتان بە کاردۆ و مەلا عەبدوڵڵا نووسییەوە؟ ئەمن دام بە ئێوە کە چاپیکەن، یان نوسخەیەکی لێبنووسنەوە و هەڵیگرن بۆ دوای مردنی من؟ ئەگەر مەبەستتان دزی نەبا، کە مەلا عەبدوڵڵا و کاردۆ نووسیانەوە، چاپتان دەکرد، یا ئەو پارەی دەتاندا بە مەلا عەبدوڵڵا، بۆ سەرپەرشتی چاپ بتاندایە بە مەلا شوکور. ئێمە لە گەرمێندا هەروا ڕێز گیرواین! ئەگینا چاپخانەیەکی 62 ساڵ دامەزرابێ بۆچی دەبێ مەکینەیەکی گەورە و هەندێک تیپی تازەمان نەبێ، کە بتوانێ پەرتووکی گەورە چاپ بکات و نەگەینە ڕادەیەکی وا، کە له بەر چاوی ئەم و ئەو کەنەفت بین و بۆ چاپی قامووسەکانی خۆم و 22 بەرگە مێژووەکانی کاکم داوێنگیری ئەم و ئەو بین...جا بۆ ئەوەی ئەو گلە و گازندانە لە ڕۆژنامەکاندا پەخشنەکەم، نەوەکوو نەیارانی ئێوە قامکی تێوەردەن، تکایە بە بێدەنگی ئەوانەی خوارەوەم بۆ بنێرنەوە:.. .کە خوا نەخوازتە نەیاننێرنەوە وەباڵی ئێوە و منیشتان بە ئەستۆی، چونکوو بەڕاستی نەک دزیتان لە من کردووە و بەس و ئەمنتان شکاندووە، بەڵکوو هەتکێکتان پێکردووم کە بە کەس نەکرابێ./دزیلێکراو و ئابڕووبرا و دڵشکاو و هەتککراو:گیوی چارەڕەش موکریانی».**ئەم وتارە، پوختەی وتارێکە کە لە وەرزنامەی ڵێکۆڵینەوەیی-زانستیی«زمان و زار»، هەولێر، ژمارە 20دا چاپ بووە؛ سەرچاوەکان پارێزراون.t.me/kurdokurdistan
«گیوی موکریانی» و«فەرهەنگی کوردستان»؛ چیرۆکی وادە و بەڵێنیی درۆیینی«کۆڕی زانیاری کورد» [بە بۆنەی49هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی گیو موکریانی] دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و نووسەر و لێکۆڵەر گیوی موکریانی،لە مێژووی 345 ساڵەی فەرهەنگنووسیی کوردیدا، وەک…لێرەدا پرسیارێکی هەستیار و گرنگ بەربینگمان پێ دەگرێ، ئەویش ئەمەیە کە ئاخۆ وێڕای گرنگایەتیی لەڕادەبەدەری ئەم بەرهەمە، بۆچی وای بەسەرهات کە چارەگەسەدەیەک دوای دانانی و دوای کۆچی دوایی گیو چاپکرا؟ لێرەدا بەبۆنەی وڵامی ئەم پرسیارە جێی خۆیەتی هەر لەم بابەتەوە دوو بەڵگە/دوو نامەی کۆڕی زانیاری کورد، بخەمە ڕوو کە لەواندا پەیجۆری و بەدواداچوون بۆ پێکهێنان و بەرهەمهێنانی فەرهەنگێکی یەکگرتووی گشتگیر و هەروەها داواکاری و حەول و دەول و تەقالای ئەم کۆڕە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی فەرهەنگی کوردستانـی گیوموکریانی دەردەکەوێ؛هەرچەند ئەم دواکاری و ئیرادەیە لە ئاکادامدا نە تەنیا نەبوو بەهۆی بەکردەوەبوونی حەول و دەول و پەیجۆرییەکانی کۆڕ، بەڵکوو گلە و گازندەی زۆری گیو و بنەماڵەکەشی(بەتایبەتی دوکتۆر کوردستان موکریانی)لێ کەوتەوە ولە لایەن پڕۆفیسۆر جەماڵ نەبەزیشەوە زۆر پەڕاوێزی خرایە سەری و..؛ بەڵام ئەم بەڵگە و نامانە کە11بەڵگە/نامەن، تەنیا دوو نامەیان لێرەدا دێنم، کە هەر هەموویان و بەتایبەت ئەم2بەڵگە/نامانە، لە سێ لایەنەوە جێی تێڕامان و لێوردبوونەوە و تێفکرین وئاوڕلێدانەوەن:1. مێژوو و سەربووردەی سەرەتا و دەسپێکی ئیرادەیەکی فەرمی و ڕێکخراوەیی لە نێو مێژووی گشتیی زانستی‒ڕۆشنبیریی سەردەمی کورد، لە بابەت حەول وتەقالا و پەیجۆری بۆ دانانی فەرهەنگێکی یەکگرتووی گشتی؛2. گرنگیی فەرهەنگی کوردستانـی گیوموکریانی لەم پێوەندییەدا، کە لە لایەن کۆڕی زانیاری کورد، وەک وێنە و نموونەی فەرهەنگێکی ئاماڵ-گشتی و ئاماڵ-یەکگرتوو حەول و دەولی بۆ دراوە تا چاپ و بڵاو بکرێتەوە؛3. درمناسی و خەسارناسی و هۆکارناسیی ناسەرکەوتوو بوون و بەئاکامنەگەیشتنی حەول و دەولەکانی کۆڕی زانیاری کورد بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەم فەرهەنگە مەزنە، لەم کات و ساتەی وا کۆڕی زانیاری بەنیاز بوو چاپ وبڵاوی بکاتەوە، تا ئەو جێیەی کە25 ساڵ(چارەگەسەدەیەک)دوای ئەم بەڵێنییە درۆیینەی کۆڕی زانیاری، ئەم فەرهەنگە لە لایەن دوکتۆر کوردستان موکریانییەوە حەولی بۆ دراو و چاپ و بڵاوکرایەوە.لێرەدا ئەم2نامەیەی کۆڕی زانیاری کورد(لە نێوان کۆی11نامە پێوەندیدارەکەدا)پێشکەش دەکەم:*(نامەی یەکەم)*نووسراوەی ژمارە 76/10لە ڕێکەوتی 1973/2/19ـداکۆڕی زانیاری کوردالمجمع العلمی الکردیالوزیریە‒بغدادمامۆستای بەڕێز...مامۆستا گیو موکریانیسڵاوێکی گەرمی برایانەکۆڕی زانیاری کورد خەریکە فەرهەنگێکی (یەکگرتوو)ـی ئەوتۆ ئامادە بکا زیاترین وشەی کوردی کۆ بکاتەوە کە له دەسەڵاتی کۆکردنەوەی دا بێ. یەک لە هۆی هەموارکردنی کۆسپ و سەختی ئەم ڕێبازە وەدەستهێنانی کۆمەڵە وشە و فەرهەنگی چاپکراو و چاپنەکراوە، کە تا ئێستا لە لایەن ڕۆشنبیرانی کوردەوە نووسراون.دەزانین بەڕێزتان لەو زەمینەدا تەواوێک خەریکبوون بە کۆکردنەوەی وشە کوردی[و] خزمەتێکی گەورەی زمانەکەتان گەڵاڵە کردووە. لێرەدا تکای برایانەمان ئەوەیە بۆ مەبەستی پێکهێنانی ئەو فەرهەنگە یەکگرتووە[ی]لەسەرەوە باسمان کرد، سوود وەرگرین لە کۆشش و بەرهەمتان. بۆیە لەم نامەیەدا زەحمەتی ئەوەتان دەخەینە پێش، کە هەوڵ و تەقەلای کۆڕ بەردارتر بکەن بە ناردنی کۆمەڵە وشەیەکی تا ئێستا کۆتانکردۆتەوە. هەڵبەت کۆڕ درێغ ناکا لەوەدا بۆ ئەو کارە میللەتپەروەرانەتان هەر ئەرکێکی ماددی پێویست، کە خۆتان ڕەچاوی دەکەن، پێشکەشتانی بکا. چونکە دەزانین هەرچەند دڵسۆزی ڕووت و سادە بیەوێ بە لەخۆبوردن خزمەت بکا لە زۆر جێگە و کاتدا بێ یارمەتی و ئاسانکردنی ماددی لە خزمەتەکەیدا دادەمێنێ. ئەو کارەی وا بەسەر شانی کۆڕیشەوە وا داوا دەکا لە ئێوە هەندێ لە قورساییەکەی بخاتە سەر شانی خۆتان لە هەر دوو لانی ئەرک و پاداشەوە بۆ هەمووان یەکێکە، چونکە کۆڕ ماڵی هەموو کوردیکە. ئەم ڕاستییە بوو هانیدام وا بە برایانە و جۆرێکی ڕوون و کراوە لەگەڵتان بدوێم.شایانی وتنە ساڵی ڕابوردووش لەم بارەیەوە نامەیەکمان بۆ نووسین، بەڵام بەداخەوە وەراممان وەرنەگرتەوە.ئەمە و ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستیمان.دڵسۆزتان‒مسعود محمدئەندامی کۆڕی زانیاری کوردسەرۆکی لێژنەی فەرهەنگ*(نامەی دووەم)*کۆڕی زانیاری کوردالمجمع العلمی الکردیالوزیریە-بغدادالتاریخ ‒/1975/1[ نامەکە بە بێسەردێڕ نووسراوە]کۆڕی زانیاری کورد بۆ پێکهێنانی فەرهەنگێکی کوردی یەکگرتووی وردپێوی بەرفراوان لە سەرەتای دامەزرانییەوە خەریکی گردوکۆیە.لە ڕێی لێژنەی فەرهەنگەوە بە نامە و ڕاسپاردن لەگەڵ هەموو ئەو کوردە بەڕێزانەی خەریکی فەرهەنگسازی، یا وشەکۆکردنەوەن پەیوەندی بنیاتناوە و خواهشی هاریکاری و یارمەتی لێکردوون. یەکێک لەو بەڕێزانە مامۆستا گیو موکریانی بوو، کەوا جگە لەو فەرهەنگانەی تا ئێستا بڵاویکردوونەوە، فەرهەنگێکی گەورەی(کوردی بۆ کوردی) بە ناوی (فەرهەنگی کوردستان) لە ماوەی چەندین ساڵی هەوڵ و تەقەلادا پێکهێناوە و وشە و زاراوەی زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گەورەی پێ گرتۆتەوە.t.me/kurdokurdistan
«گیوی موکریانی» و«فەرهەنگی کوردستان»؛ چیرۆکی وادە و بەڵێنیی درۆیینی«کۆڕی زانیاری کورد»[بە بۆنەی49هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی گیو موکریانی]دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس و نووسەر و لێکۆڵەرگیوی موکریانی،لە مێژووی 345 ساڵەی فەرهەنگنووسیی کوردیدا، وەک باوکی فەرهەنگنووسیی کوردی ناسراوە؛ ئەویش بەهۆی ئەوەوە کە پێنج فەرهەنگی تۆکمە و تەکووزی کوردی نووسیوە و لەم پێناوەدا حەول و تەقەلایەکی لەڕادەبەدەری داوە وبە ئەوپەڕی پەیجۆری،خەمخۆری، شەونخوونی و بەدواداچوونێکی زانایانە، لێزانانە، بێمیناک، بەرپرسیارانە وشوناسخوازانەوە، ئەم پێنج فەرهەنگەی داڕشتووە، کوێکردووەتەوە، نووسیویەتی و تەتەڵەی کردوون. ئەم فەرهەنگانە بریتین لەمانە:1.فەرهەنگی ڕابەر/المرشد: فەرهەنگێکی عەرەبی‒کوردییە، لە شاری هەولێر، لەساڵی1950و لە چاپخانەی کوردستاندا چاپی کردووە، کە نزیکەی15هەزار سەروشە لەخۆ دەگرێ؛2. فەرهەنگی کۆلکەزێڕینە: فەرهەنگێکی کوردی-فارسی-عەرەبی-فەرەنسی-ئینگلیسییە، لە ساڵی1955لەهەولێر، لە چاپخانەی کوردستان،چاپی یەکەمی لە 132لاپەڕەی نێونجیدا چاپ کراوە، بەڵام چاپی دووهەمی لە ساڵی 1966دا و لە240لاپەڕەدا چاپ کراوە؛3. فەرهەنگی مەهاباد: فەرهەنگێکی کوردی- عەرەبییه، لەهەولێر، لە ساڵی 1961،لەچاپخانەی کوردستاندا چاپ کراوە،800 لاپەڕەی نێونجییه و نزیکەی 30هەزار سەروشە لەخۆ دەگرێ؛ 4. فەرهەنگی نۆبەرە/الباکورە: فەرهەنگێکی عەرەبی‒ کوردییه، ئەم فەرهەنگە بە شێوازی فەرهەنگە مۆدێڕن ونوێیەکانی عەرەبی نووسراوە، تا ئەگەر قوتابییەکی سەرەتاییش بیهەوێ مانای وشەیەک بدۆزێتەوە، زۆر بە سانایی بیبێنێتەوە، بەپێچەوانەی فەرهەنگی هەرەناسراوی«المنجد» و فەرهەنگەکانی دیکەی عەرەبی، کە بەپێی ئەوەوە کە شێوازی تۆمارکردنی سەروشەکان، بەپێی ڕیشە و ڕەچەلەگی وشەکانە، نەک بە پێی ڕیزبەندیی ئەلفوبێی عەرەبی، کەسێکی تەواو لە ڕێزمانی عەرەبیدا پسپوڕ و شارەزا و لێزان نەبێ، ناتوانێ وشە/سەروشە پێویستەکان بدۆزێتەوە. ئەم فەرهەنگە لەخۆگری نزیک بە25هەزار سەروشەیە و ساڵی2005، لە هەولێر و لە لایەن دەزگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە؛5. فەرهەنگی کوردستان: فەرهەنگێکی کوردی‒کوردییە، نزیکەی60هەزار سەروشە لەخۆ دەگرێ و گیو موکریانی لە کۆتایی شەستەکاندا، دوای پتر لە سێ دەیە،نووسینی ئەم فەرهەنگەی کۆتایی پێهێناوە؛ هەرچەند کۆڕی زانیاری کورد چەندین جار بەڵێنی چاپی ئەم فەرهەنگە گەورە و شازەیان بە بەڵگەی فەرمیی نووسراوە بە گیو داوە و، ماوەیەکی ئێجگار زۆر ئەم فەرهەنگەیان لە لای خۆیان ڕاگرتووە و، هەرجارەی بە بیانوو و بەهانەیەک پاشەکشەیان کردووە و پاشگەزبوون لە چاپی ئەم بەرهەمە بەپێز و بەهێز و تۆکمە و تەکووزە، بەڵام لە کۆتاییدا و بە هۆی گەلێک هۆکاری نەخۆازراو و ناخۆش و ناڕەوا و نادیار و شاراوە، ئەم فەرهەنگەیان له کاتی ژیانی خۆیدا بۆ چاپ نەکردووە و گیو موکریانی، دوای چەندین ساڵ چاوەڕێبوون و بە ئاکامنەگەیشتنی بەڵێنیی فەرمی و نووسراوەی کۆڕی زانیاری کورد، کە چەندین جار و هەرجارەی لە لایەن یەکێک لە ئەندامە سەرەکی و ناسراوەکانی ئەم کۆڕە ئەم بەڵێن و وادەیە دووپات و چەندپات دەکرایەوە، لە ڕادەبەدەر ناهومێد و ناڕەحەت و تووڕە دەبێ و ماوەیەکی کورت پێش کۆچی دواییەکەی، نامەیەکی زۆر دوورودرێژ و زۆر توند و تیژ و ڕەخنەگرانە بۆ کۆڕی زانیاری کورد دەنووسێ و هەڕەشەیان لێ دەکا کە ئەگەر لە زووترین کاتدا سەرجەم بەرگە دەستنووسەکانی فەرهەنگی کوردستانـم بۆ نەنێرنەوە، لە تەواوی دنیادا ئابڕووتان دەبەم. بەم جۆرە، ئەم فەرهەنگە دوای چەندین ساڵ چاوەڕانی و بەبێئاکامی و دوای هەڕەشەی زۆر توندی گیو موکریانی ڕادەستی خۆی دەکرێتەوە و تەنیا دوای ماوەی چەند ڕۆژ دوابەدوای وەرگرتنەوەی فەرهەنگەکەی، گیوی موکریانی کۆچی دوایی دەکا و ئاوای دنیای هەرمان دەبێ. ئەم فەرهەنگە، لە ساڵی 1999دا و بە سەرپەرشتیی کچی زانا و توانای گیوی موکریانی، دوکتۆر کوردستان موکریانی و بە یارمەتیی زانستی و پێداچوونەوە و هەڵەچنی و ڕاستکردنەوەی لێژنەیەک لە خەمخۆرانی زمانی کوردی، وەک: بەدران ئەحمەد، دوکتۆر عەزیز گەردی، ئەحمەد تاقانە، لوقمان مووسا، حیکمەت عیسا سەلمان، پەخشی مەلا ساڵح، سیڤەر مەحموود، شێرزاد فەقێ ئیسماعیل و کەریم سۆفی، لە لایەن دەزگای ئاراسـەوە چاپ دەکرێ.گیوی موکریانی ئاوا باسی بەسەرهاتی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ فەرهەنگەکەیدا دەکات: «لە هیچ سەردەمێکدا، کەموزۆر کاتی خۆم بەخۆڕایی ڕانەبواردووە، لە نانێکی هەژاری بەدەر بەندیواریم بە هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوە و خۆشڕابواردن و هاموشۆی سینەما و تیاترۆ و باخ و باخچە و سەیران و سەیرانگایانەوە نەبووە، لە کاتی نەخۆشیشمدا هەر خەریک بووم، له هەینی و شەممە و یەکشەممەشدا وچانم نەداوە و له نێوانی 50 ساڵاندا ڕۆژی جێژنانیش نەحەساومەوە. بەندیخانەی هیچ دوژمنێک نەیتوانیوە ڕستەی کاروبارم بپسێنێ»t.me/kurdokurdistan
سالگرد بمباران شیمیایی روستای زرده در استان کرماشانروستای زرده در صبحگاه روز ۳۱ تیر ۱۳۶۷ با بمبهای شیمیایی رژیم کورد کش صدام مورد حمله قرار گرفت. در این حمله ۲۷۵ نفر از مردم که برای برگزاری جشن مذهبی آیین یاری در محل بارگاه حضرت داوود کەوسووار و بارگاه حضرت بابایادگار گرد آمده بودند، جان خود را از دست دادند و ۱۱۴۶ نفر زخمی شده یا به عوارض ناشی از استنشاق گازهای سمی دچار شدند.یاد و نامشان جاودان بادt.me/kurdokurdistan
🔹تاوان بیتدبیری شورا و شهرداری را کودکان شهر میدهند!✍ نریمان امینی - وکیل پایه یک دادگستری👈 سنندج در محاصره سگهای بلاصاحب و ولگرد است مطالبه مردم اقدام فوری است! این جمله را بارها در رسانه ها و شبکه های اجتماعی خواندیم اما دریغ از حتی یک اقدام! تا اینکه دیروز سنندج عزادار شد! در خبرها آمد دیروز در محله #کەڵهکەجار سنندج حادثهای تلخ رخ داد که قلب هر انسانی را به درد میآورد. خبر کوتاه بود و دردناک، یک کودک به وسیله سگهای ولگرد دریده شد و جان باخت! مردم می پرسند، بعد از این کودک دوباره نوبت چه کسی است؟ جان باختن یک کودک فقط از دست رفتن یک انسان نیست فرو ریختن دنیای یک خانواده و زخمی شدن وجدان یک شهر است.امروز مردم سنندج باز هم بیش از هر چیز یک مطالبه دارند: پاسخگویی و اقدام فوری مسئولان شهری!سالهاست شهروندان درباره افزایش تعداد سگهای بلاصاحب و ولگرد نگرانی خود را مطرح میکنند. اگر این هشدارها جدی گرفته میشد. آیا امروز باز هم خانوادهای باید در سوگ فرزندش مینشست؟اکنون زمان سکوت، توجیه یا فرافکنی نیست. مدیریت شهری باید با شفافیت اعلام کند، چه اقداماتی تاکنون انجام شده چرا وضعیت به این نقطه رسیده و برنامه فوری برای جلوگیری از تکرار چنین فجایعی چیست؟جان کودکان موضوعی نیست که بتوان از کنار آن گذشت یا آن را به فراموشی سپرد. جناب آقای استاندار شما که خود را خونخواه جان مردم نامیدەاید اکنون آیا شهردار را مورد مؤاخذه قرار می دهید؟ امنیت شهروندان نخستین وظیفه هر مدیریت شهری است و مردم حق دارند بدانند چه کسی مسئول حفظ این امنیت است و چه زمانی قرار است این بحران بهطور جدی مدیریت شود.امروز مطالبه مردم سنندج روشن است:⬅️ پاسخگویی شفاف مسئولان، اجرای فوری و علمی برنامه کنترل سگهای بلاصاحب، تضمین امنیت کودکان و شهروندان در محلههای شهر، جلوگیری از تکرار چنین فجایعی.این حادثه نباید تنها به چند روز اندوه و چند وعده ختم شود. اگر امروز مطالبه نکنیم فردا ممکن است خانواده دیگری داغدار شود.از دادستان محترم مرکز استان انتظار می رود با ورود خود هر نوع ترک فعلی از سوی هر مسئولی در هر مقامی صورت گرفته را جرم انگاری کند تا بدینوسیله وجدان عمومی اندکی آرام بگیرد.t.me/kurdokurdistan
به مناسبت چاپ کتاب #ناڵە_شکێنەاز چندین سال فعالیت هنری، نویسندگی و پژوهشی استاد #قادر_نصیری_نیا تقدیر شد.🔹قدردانی از بزرگان جامعه باید به یک حرکت مدام اجتماعی بدل گردد، چونکه جامعه پویا مستدام در حال شخصیت آفرینی از همه جوانب و موارد است و انعکاس افکار و عملکرد بزرگان باز تولیدگر فکری، معنوی ومادی است و مسیر برای شکوفایی جامعه مهیاتر میشود. در کنار این عملکرد وظیفه جامعه قدردانی و ارزش گزاری برای نخبگان است. لذا به پاس فعالیت چندین دهه در حیطه هنر، مراوده و ارتباط با هنرمندان، تحقیق و پژوهش در رابطه با هنر و آواز اصیل مرز و بوم زاگرس، تحلیل آثار برخی از هنرمندان کورد، تشریح و ریشه یابی آواز، موسیقا و فولکلور هورامان و دیگرنواحی و چاپ کار ارزنده شان، ناڵەشکینه که تحلیل زندگی و افکار و آثار هنرمند استاد حسن زیرک است از هنرمند و نویسنده و پژوهشگر حیطه هنرآوازو موسیقی وفولکور استاد قادر نصیری نیا تقدیر به عمل آمد.صدای عالی در انواع آواز کوردواری، پژوهشگری، نویسندگی و در کنار اینها اخلاقمندی و دلسوزی ازخصایص این انسان وارسته است.ماموستا نصیری نیا هنر را چون اشعەای روشن میداندکه به دل تاریک می تابد و آنرا دگرگون میکند. وی هنر را مقدس میداند و می گوید باید با دانایی، وارستگی و فدا شدن مسیر هنر را طی کرد.برای این هنرمند باید پای سخنانش نشست، وقتی از آثار فولکلوریک منطقەی لیلاخ، جاف، کولیایی، هوشار و سنندج صحبت میکند و به هنرمندان علی زندی، حبیب الله حقه، مەڵێ، عطاخان سعیدمنصور، میرزا شفیع کولیایی، ملاحامد آلیجانی، سیدشکرالله هوشار و دهها نفر دیگر اشاره میکند و انسان را حیران این آثار بزرگ می نماید.وقتی باز از استادان عثمان هورامی، جمیل نوسودی، حمه حسین کیمنه یی و رضابگ کراوه میگوید و این دلبستگی را توضیح میدهد تا جایی وی کفشهای عثمان هورامی، حسن زیرک، جمیل، شیرکوبیکس، شجریان و..را درخانه نگهداری می کند و آنها را هر چند روز واکس میکند که این روشنی و این بزرگی نمیرد و رنگ و بوی هنر مستدام بدرخشد.استاد قادرنصیری نیا وقتی از 182 نوع سیاچمانە میگوید و ریشە اش تا امروز را برمی شمرد و اشارەیی بە هنر آواز مینماید، انسان چنان دلبسته میشود که کاشکی این مطالب در مراسم دانشگاهی انجام میشد که خیلی ها شنونده می بودند.مطالب ارزنده ای از طرف هر یک از عزیزان مطرح گردید و در پایان با اهدای لوح تقدیر از استاد نصیری نیا تقدیر به عمل آمد.✍ محمدولی کاکاییt.me/kurdokurdistan
دیدارێک بە تامی مێژوو ڕۆژی دوشەممە 1405/4/22 لە گەڵ کۆڕێک لە مامۆستایانی زانکو، نوسەر، شاعێر و هەڵسۆڕاوانی فەرهەنگی و مەدەنی دیدارێکمان بۆ زەبت کردنی بەشێک لە مێژووی زارەکی شاری سنەی ئەردڵان و ناسینی زیاتری هێندێک کەسایەتی دیاری مێژووی کوردستان وەکوو مامۆستا عەلائەدین سەجادی، زەبیح اللە مەنسوری، میرزادەی عشقی و... گەیشتینە خزمەت مامۆستا و خۆشەویست ڕێزدار بەهائەدین سەجادی لەم کۆڕەدا جیا لە سەبتی بیروەریەکان بەڕێز سەجادی، هاوڕێیانی ئازیز بە پیشکەش کردنی وتار، شعر و مۆسیقا کۆڕەکەیان زیاتر ڕازاندەوە بەشداربووانی ئازیز بریتیبوون لە مامۆستایان: مهدی حجت السادات هونەرمەند و گۆرانی بێژی دیاری کوردستان، شریف طهمورث نژاد،علاالدین لطف پوری،جبار زارعی، دکتر باقرپیری، دکتر رئوف رهنمون، دکتر خانم صیدی، شیوا مردوخی،محمود پاک سرشت، فرهاد موالی و همسر محترمشان، هیوا عبدی، خالد احمدی و نوەی دختری حضرت آیت الڵە مردوخ، فردین عبدی، دو لاوی هونەرمەند ئارگەش پاک سرشت و فەرزان عبدی.✍ د.محمدباقر پیریt.me/kurdokurdistan
مامۆستا جەوانمەردی قازی؛ فێرکارێکی دڵسۆز و لێزان، ڕاهێنەرێکی خاوەنهەڵوێست و بەرپرسیارt.me/kurdokurdistan
مامۆستا جەوانمەردی قازی؛ فێرکارێکی دڵسۆز و لێزان، ڕاهێنەرێکی خاوەنهەڵوێست و بەرپرسیار [بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی؛ لە ڕێکەوتی 26ـی پووشپەڕدا] دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەر مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی…من خۆم ئەو شانازییەم پێبڕاوە کە لە سییەکانی هەتاوی و لە ساڵەکانی 68‒1367، وەک قوتابی پۆلی سێیەمی لقی زانستە ئەزموونییەکان، لە قوتابخانەی دواناوەندیی «مامۆستای شەهید مەلا عەبدولکەریمی شاریکەندی»، لە مەهاباد، لە زەریای زانست و توانستی پەروەردەیی و فێرکارانەی ئەو مامۆستا پایەبەرزە و، هەروەها لە ڕووباری زوڵاڵی ڕاهێنان و بارهێنانی بەرپرسیارانەی کۆمەڵایەتی و وێژەیی و نیشتمانیی ئەو فێرکار و ڕاهێنەرە دڵسۆز و تێکۆشەرە، بە ڕادەی توانست و لێهاتوویی و بڕشتی خۆم، چەند لوێچێک هەڵێنجم و کێلگەی بیرگە و زەینی تێنووی خۆمی پێ تێرئاو بکەم و، وەک توێشوویەک لە ڕێچکە و ڕێبازی پەروەردەکارانە و فێرکارانەی داهاتوومدا، خۆمی پێ تێر و تەیار کەم.مامۆستا جەوانمەردی قازی، لە مەودای پشووی نێوان یەکساعەت و نیوی وانەوتنەوەدا، زۆر جار بەو دەنگە زوڵاڵ و بێگەردەی و، بەو زمانە پاراوە و بەو ڕاوێژە بێخڵتە-و-خەوشەی و، بەو گفتولفتە شیرین و لەبەردڵانەی و، بەو ڕوونبێژی و ڕەوانبێژییە تایبەتەیەوە، شێعری شاعیرانی پایەبەرزی کوردی کلاسیک و نوێخوازی بۆ دەخوێندینەوە و دوابەدوای خوێندنەوەیان، بۆی شڕۆڤە و شی دەکردینەوە. هەر لەبیرمە جارێکیان، شێعری تەرز و بەرزی «عقاب»ـی دوکتۆر پەرویزی ناتیلیخانلەری لە سەرەتاوە تا کۆتایی بۆ خوێندینەوە و دوابەدوای ئەو، هەر دوو وەرگێڕانە بەهێز و پێزەکەی مامۆستا هەژار و مامۆستا سوارەی ئێلخانیزادەی، لە دەسپێکڕا تا ئەنجام و کۆتایی بۆ خوێندینەوە و، ئینجا هاتە سەر لایەنی بەراوردکاری و پێکگرتنی ئەم سێ شێعرە شاز و هەرمانە، لە ڕوانگەی ئەدەبی بەراوردکاری و بەپێی پێوەرەکانی وێژەی بەراوردکارانە و هەڵسەنگاندنی جوانیناسانە و داهێنەرانەوە. لە کۆتاییشدا دەیگوت شابەیتی وەرگێڕانەکەی مامۆستا هەژار ئەم بەیتەیە:کـێ بەسـەربـەرزی ژیـابێ تاوێژینی قاڵاوی بە پووشێک ناوێهەروەها دەیگوت شابەیتی وەرگێڕانەکەی مامۆستا سوارە ئێلخانیزادە، ئەو بەیتەیە:ژینی کورت و بە هــەڵۆیی مــردننەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردنمامۆستا جەوانمەردی قازی، زۆر جار ژمارەی نوێی گۆڤاری «سروە»ـی دەهێنایە پۆلی وانەوتنەوە و دوای خوێندنەوەی چەندین بابەتی ناو ئەم گۆڤارە، چ پەخشان و چ شێعر، حەولی دەدا هەلێک بڕەخسێنێت بۆ ناساندنی پتری زمان و وێژەی کوردی بە ئێمە و داوای لێ دەکردین کە وەک ئەرکێکی ڕووناکبیرانە و بەرپرسیارانە، نە تەنیا ئەم گۆڤارە دەستەبەر کەین و بیخوێنینەوە و کەڵک و چێژ و بەهرەی لێوەرگرین، بەڵکوو بە هاواڵان و ئاشنایان و دۆستانی خۆشمانی بناسێنین و داوایان لێ بکەین تا ئەوانیش دەستەبەری بکەن و بیخوێننەوە، تا لەو سۆنگەوە ئەرکێکی گرنگی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و بەرپرسیارانەی خۆیانیان ڕاپەڕاندبێت.وەک بیرەوەرییەک ئەوەم هەر لەبیرە کە مامۆستا جەوانمەردی قازی، زۆر ئۆگری ئەم غەزلەی حافزی شیرازی بوو کە بەم دوو بەیتە دەست پێدەکا:حجاب چهرەی جان میشود غبـار تــنـــمخوشا دمی کە از آن چهره پرده برفکــنـمچنینقفس نەسزای چومن خوشالحانیستروم بە گلشن رضوان که مرغ آن چمـنـــمزۆر جار لە سەرەتای وانەوتنەوە، ئەو شێعرەی دووپات دەکردەوە و دەیخوێندەوە؛ هەر دەتگوت لەگەڵ ئەم غەزەلەی حافز و لەگەڵ ڕاسپاردەی ئەم شێعرە، چەشنێک خزمایەتی و دۆستایەتی و ئاشنایەتیی تایبەت و سێمبۆلیک و ڕاز-وێنەی هەبوو! دیاره مامۆستای کۆچکردوو بەپێی ڕاسپاردەی ئەم شێعرە دڵخوازەی خۆی، بە دڵخوازی خۆی گەیشت و مەلی نەسرەوتووی ژیانی بێبەقای ئەو لەو دونیایە، لە شەقەی باڵی دا و بەرەو دوندی نەمری و لووتکەی هەرمان و دونیای هەتاهەتایی هەڵفڕی.جێی خۆیەتی لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەش بکەین کە لە ئاوا کەسێکی کە لەلایەکەوە نەوەی زانا و بیریار و ڕووناکبیری پێشەنگ و پێشڕەو و مامۆستای شاعیرانی موکریان، سەیفولقوزاتی پایەبەرز بێ و، لە لایەکی ترەوە نەوەی سالاری قازی، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و جوامێری هەرەناوداری موکریان، بێ و هەروەها نەتیجەی شەهیدی نەمری خاک و نیشتمان لە دژی دەستدرێژیی سپای ڕووسی تێزاری، میرزا فەتتاحی قازی(قازی فەتتاح) بێ، هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ و هەر ئەوەی لێ دەوەشێتەوە؛ پێشنینانی ئێمە ڕاستیان وتووە کە: گیا لەسەر پنجکی خۆی شین دەبێتەوە!لە خوای کارساز و کاربەجێ داواکارین، بارتەقای ئەم هەمووە دڵسۆزی و مشوورخۆری و خەمخووری و پەیجۆرییەی مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی و، هەروەها بارتەقای هەستی بێگەرد و بێخەوشی بەرپرسیاریەتیی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و، هەڵوێستی مرۆڤانە و خوووخدەی ئینسانتەوەر و حەقویستانە و مافخوازانەی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، هاوڕێ لەگەڵ تەمەنێکی داڕماڵ لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی پیرۆزی فێرکاری و ڕاهێنان و بارهێنان و پەروەردەی قوتابییان و لاوان و فێرخوازان، ڕووحی بەرزی ئەم مامۆستا دڵسۆزە لە بەهەشتی وادەپێدراوی خۆیدا بحاوێنێتەوە و بلاوێنێتەوە و بحەسێنێتەوە.
مامۆستا جەوانمەردی قازی؛ فێرکارێکی دڵسۆز و لێزان، ڕاهێنەرێکی خاوەنهەڵوێست و بەرپرسیار[بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی؛ لە ڕێکەوتی 26ـی پووشپەڕدا]دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەرمامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی، ساڵی 1325ـی هەتاوی لە مەهاباد و لە بنەماڵەیەکی ڕووناکبیر و نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و بە ناوی باپیرەگەورەی خۆی، واتە شەهید میرزا فەتتاحی قازی کراوە. میرزا عەبدوڕڕەحیمی باوکی، کوڕی سالاری قازی بووە، کە سالاری قازیش کوڕی لێهاتوو و بوێر و جوامێر و ئازا و ناوداری شەهید قازی فەتتاح بووە. واتە خوالێخۆشبوو عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی، نەوەی سالاری قازی و نەتیجەی شەهید میرزا فەتتاحی قازی بووە. لە لایەکی تریشەوە، مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی، نەوەی سەیفولقوزاتی گەورە بووە، واتە دایکی( سوڵتانخانم)، کچی سەیفولقوزات و مناڵی بچووکی سەیف بووە؛ هەر لەم ڕێگەیەوە، حەمەحوسێنخانی سەیفی قازی، سوورخەڵاتی نەمر، خاڵی مامۆستای تازەکۆچکردوویە. باوکی مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی(میرزا عەبدوڕڕەحیم)، بەهۆی چالاکیی نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەخوازانەی، لەو چاخ و سەردەمە هەستیارەدا، قۆڵبەست دەکرێ و بۆ ماوەی پتر لە دوو ساڵ دەخرێتە بەندیخانەی قەسری تاران. عەبدولفەتتاحی مێرمنداڵ لەگەڵ بنەماڵە و دایکی، سوڵتانخانمی سەیف‒کە وەک ئاماژەی پێدرا کچی مەڕحوومی سەیفولقوزات و منداڵی چکۆلەی ئەو بووە‒کۆچ دەکەن بۆ گوندی ساروقامیش. عەبدولفەتتاحی مێرمنداڵ پۆلی سێیەم، چوارەم و پێنەجەمی سەرەتایی لەو گوندە دەخوێنێ و تێکڕای ئەو سێساڵە دەبێتە قوتابیی مامۆستایەکی دڵسۆز و لێهاتوو و لێزان، بە ناوی مامۆستا عەبدوڵڵا جوڵفا. ئەو مامۆستا و ڕاهێنەرە کارامە و دڵسۆزە، دەبێتە هۆی گەشانەوەی پزیسکەکانی ئاورگی مرخ و لێهاتوویی و توانست و بڕشتی ئەو فێرخوازە تامەزرۆیە و هەروەها دەبێتە هۆکاری گوورانی تۆمی ئۆگریی بە زانست و زانیاری لە کێڵگەی زەین و بیری ئەو فێرخوازە خاوەنمرخە و شەقڵی تایبەتیی خۆی هەتاهەتایە لە زەین و بیرگەی ئەو قوتابییە وریایە و ئەو فێرخوازە پەیجۆرە بەجێدەهێڵێ.مامۆستای کۆچکردوو، پۆلی شەشەم و هەروەها قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەکانی مەهاباد دەخوێنێت و ساڵی 1343 دیپڵۆمی ئەدەبی وەردەگرێت.شوێندانەرترین مامۆستاکانی، لە دواقۆناغی خوێندندا، مامۆستا سولێمان شاتریان و مامۆستا عەلی کاتیبی بوون.مامۆستا جەوانمەردی قازی، لە نێوان ساڵەکانی 1346 هەتا 1348دا، لە ئاواییەکانی ئیسفەهان، وەک سپای دانیش، سەرقاڵی وانەوتنەوە و فێرکاری و بارهێنانی مناڵانی ئەم ناوچەیە بووە و، ساڵی 1346 بە فەرمی لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان وەک مامۆستای قوتابخانە سەرەتاییەکان دادەمەزرێت. ساڵی 1352 لە دانیشسەرای مامۆستایانی ورمێ وەردەگیرێ و ساڵی 1354 فەوقیدیپڵۆمی زانستە مرۆییەکان وەردەگرێ و دەبێتە مامۆستای قۆناغی دواناوەندی؛ سێ ساڵ لە ورمێ لە قوتابخانە دواناوەندییەکان سەرقاڵی وانەوتنەوە و فێرکاری و ڕاهێنانی قوتابییان دەبێ. ساڵی 1356، دوای دوو ساڵ خوێندن بە چەشنی نڤیساری(=مکاتبەای)، لە زانستگای«سپاهیان انقلاب» لە تاران، لیسانسی زمان و ئەدەبیاتی فارسی وەردەگرێت. مامۆستا عەبدولفەتتاحی جەوانمەردی قازی، هەر لە کاتی وەرگرتنی بڕوانامەی لیسانس، لە ساڵی 1356دا، هەتا کاتی خانەنشینبوونی، لە ساڵی 1376دا، بۆ ماوەی 20 ساڵ بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و هەستی بەرپرسیاریەتی، لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی مەهاباد، سەرقاڵی وتنەوەی وانەی زمان و وێژەی فارسی، هاوڕێ لەگەڵ ئاوڕدانەوە لە زمانی کوردی و بەراورد لەگەڵ وێژەی کوردی بوو.مامۆستا جەوانمەردی قازی، جیا لە ئیش و پیشەی فێرکاری و ڕاهێنان و، هاوکات، ئەوەندەی بۆی دەکرا و بۆی دەلوا و لەم هەل و مەرجە مێژووییە هەستیارەدا بووزی دەخوارد، بارهێنانی لایەنی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و نەتەوەیی قوتابییانیشی هاویشتبووە ئەستۆی خۆیەوە. ئەو مامۆستا پایەبەرزە، بە مشوورخۆری و پەیجۆری و خەمخۆرییەکی ئەوتۆ کە لە مامۆستاکانی و، بەتایبەت لە کەسایەتییە نەتەوەیی و نیشتمانییە ناودارەکانی بنەماڵە خاوەنپێگە و خودانهەڵوێستەکەی خۆی بە میرات پێی بڕابوو، بێوچان سەرقاڵی بارهێنانی ئاگادارانەی قوتابییان و وشیارکردنەوەی کۆمەڵایەتیی فێرخوازان و هەروەها ڕێپیشاندەریی وێژەیی و زمانەوانی و نیشتمانی و ڕووناکبیرانەی قوتابییان بوو. مامۆستای کۆچکردوومان، نموونەی شارۆمەندێکی بەرپرسیار و مامۆستایەکی دڵسۆز و مرۆڤێکی خاوەنهەڵوێست و ڕاهێنەرێکی کارامە و پسپۆڕ و لێزان بوو کە قوتابییەکانی هاوکات: «ادب درس» و «ادب نفس»ـی لێ فێر دەبوون؛ ئەویش بەهۆی ئەوەوە کە، هاوکات، هەم خاوەندی کەسایەتییەکیی پێگەیشتوو و سەقامگیر و بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بوو و، هەم خودان-پێگەیەکی زانستی و فێرکاری و پەروەردەییی بەرچاو و جیاواز و هەڵاوارتە بوو.
نامەیەکی توندی #سمکۆی_شکاک بۆ عوسمانییەکان، کە تۆمەتیان داوەتە پاڵی بە پەیوەندی لەگەڵ جوولەکە. ئەمە دەقی نامەکەیەئەی حوکومەتی بێنامووس، ئەی بێنامووس، سووک و هیچ و پووچ، بێ دین، بێ ئیمان، حوکومەتی کوردستان کۆمەڵەی زایۆنیزمی نییە، ئیتیحاد و تەرەقی نیفاق نییە، جوولەکە دۆنمەکان نییە، فڕاماسۆنییەت نییە، کوردستان خاکی پاکی قەومی نەجیبی کوردە و ئینشائەڵڵا لەمەولا هەر بە هی ئەو قەومە نەجیبە دەمێنێتەوە.t.me/kurdokurdistan