بەناوی خوای تاک و پاک و بێمیناک"وَ بَشِّرِ الصَّابِریِنَ الَّذِیِنِ إِذِا إَصَابَتْهُمْ مُصِیبَة…
انتشار: 2026/08/03 21:38 UTCدریافت: 2026/08/07 18:20 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 18:20 UTC
بەناوی خوای تاک و پاک و بێمیناک"وَ بَشِّرِ الصَّابِریِنَ الَّذِیِنِ إِذِا إَصَابَتْهُمْ مُصِیبَةُُ قَالُوا إِنَّا لِـلَّهِ وَ أِنَّا إِلَیْهِ راجِعُونِ"برای زێدە ئازیز و خۆشەویستم ڕێزدار کاک دوکتۆر باقر پیریبە بۆنەی کۆچی دواییی دایکی ئازیز و بەڕێزتان، لە ناخی دڵەوە هاودەردی و هاوخەمیی خۆم لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست دەردەبڕم و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و پڕ بەدڵ داواکارم کە خوای کارساز و کاربەجێ ئەم کۆچکردوویە، لە بەهەشتی وادەپێدراوی خۆی و لە پەنای چاکان و پاکان و خاسان، بحاوێنێتەوە و بحەسێنێتەوە و بلاوێنێتەوە. لە دەرگانەی خوای گەورە و دڵۆڤان و خاوەنبەزەیی دەخوازم کە سێبووری و سوکنایی بخاتە نێو دڵی کۆستکەوتووان و بە بەزەیی بێسنووری خۆی، ئاوی ڕەحمەت بپڕژێنێتە دڵی گڕگرتووی تازیەبارانی ئەم کۆستە؛ ئامین، بِمَنِّەِ وَ کَرَمِەِ.براتان: ئەحمەد ئەحمەدیان_مەهاباد؛11ـی گەلاوێژی 1405ـی هەتاوی




