لەو قۆناغە هەستیارەدا، مستەفاخان لە بەرامبەر بڕیارێکی ئاسان نەوەستا. لە یەک لایەوە، فشار و داواکاری…
انتشار: 2026/07/30 19:22 UTCدریافت: 2026/07/31 15:08 UTCآخرین مشاهده: 2026/07/31 15:08 UTC
لەو قۆناغە هەستیارەدا، مستەفاخان لە بەرامبەر بڕیارێکی ئاسان نەوەستا. لە یەک لایەوە، فشار و داواکارییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و عوسمانی هەبوون بۆ ڕادەستکردنەوەی پەنابەران؛ لە لایەکی دیکەش، بەرپرسیاریی مێژوویی و ئەخلاقی لە بەرامبەر هاونەتەوەکانی خۆی. ئەو دەیتوانی…لەبەر ئەوە، میراتی دەسەڵاتداری مستەفاخانی باوەجانی حاکمی جاف هەر لە ئازایەتی و لێهاتوویی سەربازییدا نییە. گەورەترین میراتی ئەو، پاراستنی شەرەفی پەنابەر، بەرزڕاگرتنی برایەتی و تێگەیشتن لەو ڕاستییە بوو کە بەرژەوەندیی نیشتمان، لەسەر هەموو بەرژەوەندییە تاک و هۆزییەکاندا پێشەوەیە. ئەو کاتێک هەمەوەندەکانی بە مێوان نە، بەڵکوو بە خاوەن ماڵ ناساند، لە ڕاستیدا بنەمای ڕەوت و ڕوانگەیەکی نیشتمانپەروەرانەی دانا کە سنووری عێل و عەشرەتی تێپەڕاندبوو.ئەم وتارە بانگەوازێکە بۆ خوێندنەوەی مێژوو، نەک هەر بۆ ناسینی ڕابردوو، بەڵکوو بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و پاراستنی داهاتوو. گەلی کورد، و بە تایبەتی خەڵکی عێلی جاف، میراتێکی گەورەیان لە دەستدایە؛ میراتی برایەتی، متمانە و یەکگرتوویی. ئەو میراتە بە خوێن و قوربانیدان پارێزراوە و نابێت بە دەنگۆ، گومان، بەرژەوەندیی کاتی یان هاندانەکانی دەرەوە لاواز بکرێت.کاتێک بەڵگەیەکی فەرمی وەک نامەی ئەمینولسولتان ئاشکرا دەکات کە نەیاران هەر لەو سەردەمەدا یەکگرتوویی جاف و هەمەوەندیان بە مەترسی دەزانی، ئەوە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانین هێزی ڕاستەقینەی ئەو گەلە لە کوێدا بووە. ئەمڕۆش هەمان یاسای مێژوو بەردەوامە:هەر نەتەوەیەک بتوانێت متمانە و یەکگرتوویی خۆی بپارێزێت، دەتوانێت مێژووی خۆشی بپارێزێت؛ بەڵام کاتێک یەکڕیزی لەدەست بدات، دوژمن پێویستی بە شەڕی گەورە نامێنێت.لەبەر ئەوە، مێژووی جاف و دەسەڵاتداری مستەفاخانی باوەجانی، مێژووی کەسێک یان هۆزێک نییە؛ بەڵکوو مێژووی هزرێکە. هزری ئەوەی کە یەکگرتوویی، بەهێزترین قەڵای نەتەوەیە؛ و پاراستنی، باشترین ڕێزگرتنە لە میراتی باپیران.------------------------------------------------------🖋سپاس و پێزانینی کاک د. محەمەد یەعقووبی هێژا دەکەم بۆ یارمەتیدانی لە خوێندنەوەی دەقی نامەی ئەمینولسولتان.سەرچاوەکان🔹کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند، کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و فاتح عەبدولکەریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق. بەغدا-١٩٨٠🔹ئەرشیڤی دامەزراوەی توێژینەوەکانی مێژووی هاوچەرخی ئێران (مؤسسه مطالعات تاریخ معاصر ایران) نامەی امین السلطان.🔹د.محەمەدعەلی سولتانی، جوغرافیای مێژوویی و مێژووی گرینچۆی کرماشان(جغرافیای تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاهان)🔹مامۆستا ناسر هاشمی، مێژووی سەلاسی باوەجانی🔹سەید محەمەدی هاشمی خانەشووری، کۆرتەیەک له ژیاننامەی مۆستەفاخانی باوەجانی نازناو بە (مسعودالسلطنە)t.me/kurdokurdistan




