هەولێری دێرین و دزینی ناو و مێژووەکەی!✍ دڵشاد زاموا Dlshad Zamuaناوی ئوربیلیوم، نە ناوێکی ئاشورییە،…
انتشار: 2026/08/06 07:04 UTCدریافت: 2026/08/13 09:20 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 09:20 UTC
هەولێری دێرین و دزینی ناو و مێژووەکەی!✍ دڵشاد زاموا Dlshad Zamuaناوی ئوربیلیوم، نە ناوێکی ئاشورییە، نە تورکمانی یە، و نە کوردییە!سەد ساڵ لەمەوبەر زۆربەی خەڵکی هەولێر لە ناو قەڵاتدا دەژیان. لەو نێوەندەدا چەند بنەماڵەیەکی غەیری کورد هەبوون کە بە هۆکاری سیاسی، کارگێڕی و دەسەڵاتداریی عوسمانی، هەندێک بنەماڵەی تریش چەند سەد ساڵێک لەوەوبەر لە ئەتابەگەییەکان مابوونەوە و خانووی گەورەیان لە گەڕەکی سەرای بۆ دروستکرابوو. ناکرێ لە ئاستی هەزاران خێزانی کوردی ناو قەڵات، ژمارەیەکی کەم خۆیان بکەنە خاوەنی قەڵات و هەموو مێژووە حەوت هەزار ساڵییەکەی هەولێری دێرین بۆ خۆیان ببەن؟!کەسێک لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی کوردییەوە دەڵێت ناوی هەولێر تورکمانییە و لە ناوی (ئولار)ەوە هاتوو و کورد کردوویەتی بە (هەولێر)! لە کاتێکدا ناوی هەولێر لە کۆنترین تۆماری مێخیدا چوار هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی ئیربیلوم / ئوربیلوم تۆمارکراوە.دەوڵەمەندیی زمانی کوردی لە دیاردەیەکی زمانەوانیی جواندا خۆی دەبینێتەوە کە ناوی دەیان شار، ڕووبار، چیا، دەشت و دۆڵی ئەم کوردستانەی بە ناوە دێرینەکانی ناو دەقە مێخییەکانەوە پاراستووە، بە بڕینی چەند گۆڕانکارییەکی کەمی پیتەکانیان. یەکێک لەو ناوانە ناوی هەولێرە؛ ئەم ناوە شێوە کوردییە، هەر لە ناوە دێرینەکەی (ئوربیلوم)ی دەقە مێخییەکانی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هێنراوە. پێویستە ئەوەش بڵێین کە دەقی مێخیی عیلامیی چیای بێستوون، ٢٥٤٨ ساڵ لەمەوبەر، ناوی ئەم شارە دێرینەی بە شێوەی (هەربێرا) تۆمارکردووە.له زمانی کوردیدا هەر ناوێکی دێرینی زمانە کۆنەکان بە پیتە بزوێنەکانی (و، ی، ێ، ئـ، ئا) دەستپێبکات، وردە وردە دەگۆڕدرێت بۆ پیتی (هـ). یەکێک لەوانە ناوی دێرینی (ئوربیل)ە کە لە سەردەمی میدی و عیلامییەکانەوە کراوەتە (هەربیرا)، و لەوانەیە شێوەی (هەروێل)یشی هەبووبێت. دواتر بە پێش و پاشخستنی پیتی (ڕ) و (ل) کە دیاردەیەکی جیهانیی زمانەوانییە، (هەروێل) بووە بە هەولێر.ئەم گۆڕانکارییە پێمان دەڵێت کە ئەم ناوە ڕەسەنە هەزاران ساڵەیەی دەقە مێخییەکان، لە ماوەی ئەم دوو هەزار و پێنج سەد ساڵەی ڕابردوودا ڕێڕەوێکی زمانەوانیی کوردییانەی بڕیوە. ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە لە شێوەی گۆکردنی زمانی کوردیدا، لە توێژینەوەیەکمان لە گۆڤاری Akkadica لە زانکۆی خێنت لە بەلجیکا لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکردووەتەوە و چەندین نموونەی تریشمان هێناوەتەوە؛ وەک شاخی ئەنداریا کە دواتر بووە بە (هەندرێن)، تەنانەت لە ناو وشە کوردییەکانیشدا ئاماژەمان پێکردووە وەک گۆڕانی (ئەوە) بۆ (هەوە). (لە خوارەوە لە تێبینیدا وێنەی لاپەڕەکانی ئەو توێژینەوەیە دادەنێم).شێواندنی مێژووە، کەسێکی سیاسی و سەرۆکی حیزبێک، لە سەر کەناڵێکی کوردی بڵێت کورد ناوی هەولێریان گۆڕیوە و ناوەکە تورکمانییە! بەداخەوە پێشکەشکاری ناکارامەش بێ وەڵامدانەوە و بە کەمتەرخەمییەوە گوێی بۆ بگرێت و کەناڵەکەش بیکاتە سەر دێڕ و بڵاویبکاتەوە!.پوختەی مێژووی دێرینی هەولێرهەولێر، دێرینترین شاری جیهانە کە تا ئێستاش ژیان تێیدا بەردەوامە، هەر لەبەر ئەم دێرینی و بەردەوامییە لە ساڵی ٢٠١٤دا خرایە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆوە.• دەستپێک و بنەچە (٧٠٠٠ - ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر): بناغەی شارەکە لە خوار قەڵای هەولێر لە گردی قارەنجائاغا (شوێنی ئێستای مۆزەخانەی شارستانی) حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد. پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە شارۆچکەیەک و جێگەکەی گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای قەڵات. ئەم شارە گەلی سوباری و خوڕڕییەکان دروستیانکرد کە بنەچەی باپیرانی خەڵکی کوردستانن..• سەردەمی ئیبلا و گوتییەکان (سەدەی ٢٦ - ٢٢ پ.ز): یەکەمجار لە دەقە مێخییەکانی سەدەی ٢٦ی پ.ز لە تۆمارەکانی شاری ئیبیلادا بە شێوەی ئیربیلوم/ئوربیلوم هاتوو. یەکەم پارێزگاری ناسراوی شارەکە ناوی نیریشخوخا بووە لە گەلی خوڕڕی. لە سەدەی ٢٢ی پ.ز ئێریدوپیزیری، پاشای گوتییەکان، بە ناوی ئوربیلوم تۆماری کردووە.• سومەری و ئامورییەکان (سەدەی ٢١ - ١٩ پ.ز): سومەرییەکان چەندین جار شارەکەیان داگیرکرد و خوڕڕییەکان ڕاپەڕین، سومەرییەکان هەر بە (ئوربیلوم) ناویان دەبرد. لە سەدەی ١٩ی پ.ز شەمشی ئەدەدی یەکەمی ئاموری/ئاشوری لە کاتی پەلاماردانی شارەکەدا بە شێوەی ئوربێل ناوی هێناوە.• میتاننی و ئاشورییەکان: لە سەردەمی میتانییەکاندا خوڕڕییەکان شارەکەیان فراوانکرد (لەوانە شوێنەواری عەینکاوە). دوای ڕووخانی ئیمپڕاتۆری میتانییەکان، ئاشورییەکان شارەکەیان داگیرکردەوە و ناوی شارەکەیان گۆڕی بۆ عەربائیلو (بە واتای چوار خواوەند)، لە کاتێکدا ئەم ناوە هیچ پەیوەندییەکی بە بوونی چوار پەرستگاوە نەبوو.t.me/kurdokurdistan




