
شبکه حقوق بشر کردستان یک سازمان غیردولتی و غیرانتفاعی بدون وابستگی سیاسی و حزبی با هدف آموزش و ترویج اصول و ارزشهاى حقوق بشری و اطلاعرسانی و مستندسازی نقض حقوق بشر در کردستان/ایران است. تماس با ادمین کانال: @KurdistanHumanRights
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 54 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/18 تا 2026/08/14
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 55 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
🔸مووسا زیباپوور، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار، لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنوورییەکانی بانە دەسڕێژیان لەم کۆڵبەر کردووە و کوشتوویانە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…
🔸ئاوات کەرەمی، ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی «نگڵ»ی سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزە لە گوندی «نگڵ» و بەبێ مۆڵەتی یاسایی و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەریان کردووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی پەروین (ئەختەر) ڕاسق قزڵباش، هاووڵاتیی ٣٣ ساڵانی خەڵکی ماکۆ کە لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٢٨ی ژوەنی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸موسی زیباپور، کولبر اهل پیرانشهر، در نتیجه تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی شهرستان بانه کشته شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ظهر روز پنجشنبه ۲۲ مرداد ۱۴۰۵، این کولبر در مناطق مرزی شهرستان بانه از سوی نیروهای مرزبانی هدف تیراندازی قرار گرفت و کشته شد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2026/…
🔸دۆسیەی مەهدی (سیکان) ڕەوشەنی، زیندانیی سیاسیی کورد کە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵ (ناوەڕاستی جولای) بۆ دووەم جار دەستبەسەر کرا و ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ئیلامە، بە تۆمەتی قورسی «موحارەبە» و «افساد فیالارض» لە لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە مەهدی ڕەوشەنی ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٨ی جولایی ٢٠٢٦) بۆ دووەم جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸آوات کرمی، فعال محیط زیست اهل روستای «نگل» شهرستان سنندج در استان کردستان، توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شد.🔸بر اساس اطلاعات شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه ۱۸ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای امنیتی با یورش به منزل خانوادگی این فعال محیط زیست در روستای «نگل»، بدون ارائه حکم قضایی و با استفاده از خشونت وی را بازداشت کردند.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸با گذشت ۴۵ روز از بازداشت پروین (اختر) راسق قزلباش، شهروند ۳۳ ساله و اهل شهرستان ماکو، توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه در ارومیه، تاکنون هیچ اطلاعی از سرنوشت وی در دست نیست.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند در تاریخ ۷ تیر ۱۴۰۵، توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران و بدون ارائه حکم قضایی در ارومیه بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸پرونده مهدی (سیکان) روشنی، زندانی سیاسی کُرد که اواخر تیر سال جاری برای دومین بار بازداشت شده و هماکنون در زندان مرکزی ایلام بهسر میبرد، با اتهامهای سنگین «محاربه» و «افساد فیالارض» در شعبه ۶ بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب ایلام در دست رسیدگی است.🔸یک منبع مطلع در گفتوگو با شبکه حقوق بشر کردستان اعلام کرد که مهدی روشنی در تاریخ ۲۷ تیر ۱۴۰۵ برای دومین بار توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به زندان مرکزی ایلام منتقل شده است.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/priso…
🔸ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسوولیفەرد، هاووڵاتیانی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی دووەمی دادگای تاوان (کەیفەری)ی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «کڕین و فرۆشتنی کەرەستەکانی ستارلینک» هەرکامە سزای دوو ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیارەکەی دادگا بەم دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/priso…
🔸رحیم شیلانی و آزاد رسولیفرد، دو شهروند کُرد اهل بوکان، از سوی شعبه دوم دادگاه کیفری این شهرستان به اتهام «خرید و فروش تجهیزات ماهوارهای استارلینک» هر یک به دو سال حبس تعزیری محکوم شدند.🔸بر اساس اطلاعات شبکه حقوق بشر کردستان، طی روزهای گذشته صدور این حکم به این دو شهروند ابلاغ شده است.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/priso…
🔸ڕەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەڵاسی سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر مەزرای کشتوکاڵی ڕەحیم حەسەنپوور لە نزیک گوندی «بناویلە»ی شارۆچکەی نەڵاسی سەردەشت و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸موحەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری ٢٥ ساڵانی خەڵکی سەقز، لە سنووری «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا موحەممەد تەوحیدپەنا پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…
🔸٤٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی زەهرا پیردێهقان، هاووڵاتیی ٣٢ ساڵانی خەڵکی چاڵدێران، تێ دەپەڕێت، بەڵام تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٢٥ی ژوەنی ٢٠٢٦) لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیەوە بە شەقامی سەرڤی ورمێدا تێ دەپەڕی، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸زیاتر لە مانگ و نیوێک لە دەستبەسەرکردنی کەژاڵ موبارەکی، خەڵکی دێولان و هەروەها هاوسەرەکەی، جەمال ئەحمەدزادە، خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێ دەپەڕێت، بەڵام ئەم دوو توێژەرەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ تا ئێستەیش بە بڕیاری دەستبەسەربوونەوە هەر لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراون.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو توێژەرە کوردە سەرەتای پووشپەڕی ١٤٠٥ (کۆتایی ژوەنی ٢٠٢٦) لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا لە شاری ورمێ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی هەر لەم شارەدا.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸رحیم حسنپور، شهروند اهل نلاس شهرستان سردشت در استان آذربایجانغربی، توسط نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران بازداشت شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز دوشنبه ۱۹ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران به محل کار این شهروند در یک مزرعه کشاورزی در نزدیکی روستای «بناوی» شهر نلاس شهرستان سردشت یورش برده و بدون ارائه حکم قضایی او را بازداشت کردند.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸محمد توحیدپناه، کولبر ۲۵ ساله و اهل سقز، در مرز «هنگهژال» شهرستان بانه در استان کردستان، بر اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی جان خود را از دست داد.🔸بر اساس اطلاعات شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز دوشنبه ۱۹ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای مرزبانی مستقر در مرز هنگهژال بانه، گروهی از کولبران را از فاصله نزدیک و بدون اخطار قبلی هدف تیراندازی مستقیم قرار دادند که در نتیجه آن، محمد توحیدپناه درجا کشته شد.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulba…
🔸با گذشت ۴۵ روز از بازداشت زهرا پیردهقان، شهروند ۳۲ ساله و اهل شهرستان چالدران در استان آذربایجانغربی، تاکنون هیچگونه اطلاعی از سرنوشت وی در دست نیست.🔸بر اساس اطلاعات شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند در تاریخ ۴ تیر ۱۴۰۵، هنگام تردد با یک خودروی سواری در جاده سرو ارومیه، از سوی نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران و بدون ارائه حکم قضایی بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شده است.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸با گذشت بیش از یک ماه و نیم از بازداشت کژال مبارکی اهل دهگلان و همسرش جمال احمدزاده اهل مهاباد، دو پژوهشگر دانشگاه علوم پزشکی ارومیه توسط نیروهای امنیتی ، آنان همچنان با قرار بازداشت در زندان مرکزی ارومیه به سر میبرند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این دو پژوهشگر در اوایل تیر ۱۴۰۵ بدون ارائه حکم قضایی در خودرویشان در ارومیه توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به یک بازداشتگاه امنیتی در این شهر منتقل شدند.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی گۆران خدری، حەسەن موستەفازادە و بەختیار ئەمینی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی بانە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا، حەسەن موستەفازادە، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، بە سەختی بریندار بووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…
🔸در روزهای گذشته سه کولبر به نامهای گوران خدری، حسن مصطفیزاده و بختیار امینی در مرز هنگهژال شهرستان بانه استان کردستان، بر اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی و انفجار مین به شدت مجروح شدند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز چهارشنبه ۱۴ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای مرزبانی در همان منطقه مرزی هنگهژال، گروهی از کولبران را هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن حسن مصطفیزاده، کولبر اهل شهر ربط شهرستان سردشت، به شدت زخمی شد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulba…
🔸لانیکەم حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەمال ڕوستەمی، سامان خەسرەوی، هاوڕێ پەروازە، ئاریا مەعرووفی، زانیار ئەسوار، پشتیوان تاتار و سارۆ ڕەوشەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشارەکانی مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی گوندی «نێ»ی مەریوانیان گەمارۆ داوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکە. لەم پەلامارەدا شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان خەسرەوی، هاوڕێ پەروازە، ئاریا مەعرووفی، زانیار ئەسوار، پشتیوان تاتار و سارۆ ڕەوشەنی دەستبەسەر کراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸دستکم هفت شهروند کُرد به نامهای جمال رستمی، سامان خسروی، هاوری پروازه، آریا معروفی، زانیار اسوار، پشتیوان تاتار و سارو روشنی توسط نیروهای امنیتی در شهرستانهای کامیاران و مریوان بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.🔸بر اساس گزارش شبکه حقوق بشر کردستان، بامداد روز پنجشنبه ۱۵ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای امنیتی با چندین خودروی نظامی اقدام به محاصره روستای «نی» از توابع شهرستان مریوان کرده و با یورش به منازل شهروندان، ۶ تن به نامهای سامان خسروی، هاوری پروازه، آریا معروفی، زانیار اسوار، پشتیوان تاتار و سارو روشنی را بازداشت کردند.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/asylu…
🔸لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە جادەی بۆکان بۆ سایینقەڵا، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سەیدئەحمەد ئیسماعیلی گیانی بەخت کرد و دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لەو ڕووداوە، تەرمەکەی هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.🔸بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) سەیدئەحمەد ئیسماعیلی لە کاتێکدا بە ماتۆرسیکلێت لە بۆکانەوە بەرەو سایینقەڵا دەڕۆیشت، کەوتە بۆسەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا و دەسڕێژی لێ کرا، لە ئەندامی دەسڕێژەکەیشدا هەر لەوێ گیانی بەخت کرد.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…
🔸در پی یک درگیری مسلحانه در جاده بوکان به شاهیندژ، یک شهروند اهل مهاباد به نام سید احمد اسماعیلی جان باخت و با گذشت چهار روز، پیکر وی همچنان به خانوادهاش تحویل داده نشده است.🔸بر اساس اطلاعاتی که به شبکه حقوق بشر کردستان رسیده، شامگاه ۶ مرداد ۱۴۰۴، سید احمد اسماعیلی در حالی که با موتورسیکلت از بوکان به سمت شاهیندژ در حرکت بود، در کمین نیروهای سازمان اطلاعات سپاه پاسداران و قرارگاه حمزه سیدالشهدا قرار گرفت و با تیراندازی نیروهای سپاه کشته شد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extra…
🔸مادێح کرمانی، کۆڵبەری ٤٤ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا لە مەودای نزیکەوە و لە کاتێکدا کە هیچ کاڵایەکی پێ نەبوو، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ ونبوون، لە ساردخانەی دادپزیشکیی مەریوان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا سەبارەت بە وردەکارییەکانی کوشتنی ئەم کۆڵبەرە وتی: «مادێح کرمانی، لەدایکبووی ١٣٦٠ (١٩٨٢)، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «خێرئاوا» و دانیشتووی مەریوان بوو. ئەم هاووڵاتییە کاری کۆڵبەریی دەکرد و ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) وەک هەمیشە بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ سنوور ماڵەوەی بەجێ هێشت و ڕێگای سنووری «مڕانە»ی مەریوانی گرتە بەر».🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…
🔸فەرزاد سوبحانی، بەندکراوی ٢١ ساڵانی خەڵکی نەغەدە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٧ی جولایی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی نەغەدەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی گەلاوێژ (٢٩ی جولای) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…
🔸مادح کرمانی، کولبر ۴۴ ساله اهل مریوان، در مناطق مرزی شهرستان مریوان از فاصله نزدیک و در حالی که هیچ باری به همراه نداشت با تیراندازی نیروهای مرزبانی کشته شد. پیکر وی پس از دو روز بیخبری خانواده در سردخانه این شهر به خانوادهاش تحویل داده شد.🔸یک منبع مطلع در گفتوگو با شبکه حقوق بشر کردستان در خصوص جزئیات کشتهشدن این کولبر اعلام کرد:« مادح کرمانی، متولد ۱۳۶۰، پدر ۲ فرزند و اهل روستای خیرآباد و ساکن مریوان بود. او که به شغل کولبری مشغول بود، روز سهشنبه ۶ مرداد ۱۴۰۵ همچون همیشه به قصد رفتن به مرز از منزل خارج شد و به سوی مرز «مرانه» مریوان حرکت کرد.»🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/kulba…
🔸 لە حەفتەکانی ڕابردوودا لانیکەم ٩ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆجنوورد و ئاشخانە لە پارێزگای خوراسانی باکوور کە دوانیان منداڵن، بە ناوەکانی عەلی بەراتی، عادڵ ڕەییس قەنەواتی، عیرفان سەجادی، یاسین سەرئەفراز (١٧ ساڵان)، مەهدی ڕوستەمی، ئەمیرمەهدی نەعیمیفەر، سەیدعەلیڕەزا سەیدی، فەرهاد باغچەقی و سەعید باغچەقی (١٦ ساڵان) لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و تاوان (کەیفەری)ی شاری بۆجنووردەوە سزای بەندکران، قامچی و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هەندێ لەم هاووڵاتیانە هێشتا دەستبەسەرن و هەندێ دیکەیشیان دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/priso…
🔸فرزاد سبحانی، زندانی ۲۱ ساله اهل نقده، که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به قصاص نفس (اعدام) محکوم شده بود در زندان مرکزی ارومیه اعدام شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز ۵ مرداد ۱۴۰۵ این زندانی برای اجرای حکم اعدام از زندان نقده به سلول انفرادی زندان مرکزی ارومیه منتقل و بامداد ۷ مرداد حکم اعدام وی به اجرا درآمد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/execu…
🔸 در هفتههای گذشته، دستکم ۹ شهروند کُرد اهل شهرهای بجنورد و آشخانه در استان خراسان شمالی، از جمله دو کودک، به نامهای علی براتی، عادل رئیس قنواتی، عرفان سجادی، یاسین سرافراز (۱۷ ساله)، مهدی رستمی، امیرمهدی نعیمیفر، سید علیرضا سیدی، فرهاد باغچقی و سعید باغچقی (۱۶ ساله)، از سوی دادگاههای انقلاب و کیفری شهرستان بجنورد به احکام حبس، شلاق و جزای نقدی محکوم شدهاند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شماری از این افراد همچنان در بازداشت به سر میبرند و برخی دیگر پس از مدتی بازداشت، با قرار وثیقه بهصورت موقت آزاد شدهاند.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/priso…
🔸ئەگەرچی زیاتر لە شەش مانگ لە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ (ژانڤییەی ٢٠٢٦) تێ دەپەڕێت و لە کاتێکدا کە بنەماڵەی سرووش کەرەمی، هاووڵاتیی ١٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، دوای بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەیان لە خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانباردا (٨ی ژانڤییە) لە گەڕەکی مەسکەنی ئەم شارە بەدوای چارەنووسیدا دەگەڕان، ئێستە دەر کەوتووە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە هەمان ئەو ڕۆژە بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی بە هەڵە لەباتیی ئەمیرعەلی حەیدەری، منداڵی ١٧ ساڵان کە ئەویش گیانی بەخت کردبوو، درابوو بە بنەماڵەی حەیدەری.🔸دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی پێویست، دەر کەوت ئەو تەرمەی لە گوندی سەراوڵەی کرماشان بە ناوی ئەمیرعەلی حەیدەرییەوە ئەسپەردە کراوە، لە ڕاستیدا سرووش کەرەمی بووە و تەرمی ئەمیرعەلییش ماوەیەک پێشتر و دوای چەند مانگ گلدانەوەی وەکوو تەرمی بێناونیشان، لە گۆڕستانی باغ فیردەوسی کرماشان ئەسپەردە کراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…
🔸با گذشت بیش از ۶ ماه از سرکوب خونین اعتراضات دی ۱۴۰۴، در حالی که خانواده سروشکرمی، شهروند ۱۸ ساله اهل کرمانشاه، پس از ناپدید شدن وی در جریان اعتراضات ۱۸ دی در محله مسکن این شهر در حال پیگیری سرنوشت او بودند، مشخص شد که او همان زمان با تیراندازی نیروهای امنیتی کشته شده و پیکرش به اشتباه به جای امیرعلی حیدری، کودک ۱۷ ساله جانباخته، به خانواده حیدری تحویل داده شده است.🔸پس از نبش قبر و انجام بررسیها و آزمایشهای لازم، مشخص شد پیکری که در روستای سرابله کرمانشاه به نام امیرعلی حیدری دفن شده بود، متعلق به سروش کرمی بوده و پیکر امیرعلی حیدری نیز مدتی پیش، پس از چند ماه نگهداریِ بینامونشان، در باغ فردوس این شهر دفن شده است.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extra…
🔸عەبدوڵڵا پەشابادی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و میلاد موروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری خەڵکی مەهاباد، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. 🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) میلاد موروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری بەشی یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد، لە شەقامی وەفایی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر کتێبفرۆشییەکەی کە ناوی «هێڤی»یە و دوای پشکنینێکی زۆر، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلەکانی، لەوانە لەپتابەکەیدا گرتووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸عبدالله پشابادی، شهروند اهل کامیاران، و میلاد مروتی، کتابفروش و دانشجوی اهل مهاباد، بدون ارائه حکم قضایی توسط نیروهای امنیتی در شهرهای کرمانشاه و مهاباد بازداشت و به مکانی نامعلوم منتقل شدند.بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، عصر روز سهشنبه ۶ مرداد ۱۴۰۵، میلاد مروتی، کتابفروش و دانشجوی رشته حقوق دانشگاه آزاد مهاباد، در خیابان وفایی این شهر توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد. این نیروها پس از بازداشت این دانشجو، به کتابفروشی وی به نام «هێڤی» مراجعه کرده و ضمن تفتیش آن، تعدادی از وسایل شخصی از جمله لپتاپش را ضبط کرده و با خود بردهاند.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸مەهدی تەوەکولی، بەرپرسی یانەی وێنەگرانی کوردستان و خوشکەکەی سومەییە تەوەکولی، دەروونناس، لەگەڵ دایکیاندا، مریەم ئەسڵانی، لە جادەی بانە-مەریوان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و گیانیان بەخت کرد.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٦ی جولایی ٢٠٢٦) ئەم سێ هاووڵاتییە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلێکی سەمەند لە جادەی بانە-مەریوانەوە دەڕۆیشتن، کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەسبەجێ گیانیان بەخت کرد.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…
🔸مهدی توکلی، مدیر خانه عکاسان کردستان، سمیه توکلی، روانشناس به همراه مادرشان، مریم اصلانی، در جریان تیراندازی نیروهای وزارت اطلاعات در جاده بانه–مریوان در استان کردستان کشته شدند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، شامگاه یکشنبه ۴ مرداد ۱۴۰۵، این سه عضو خانواده، در حالی که با یک دستگاه خودروی سمند در جاده بانه–مریوان در حال تردد بودند، هدف تیراندازی مستقیم نیروهای وزارت اطلاعات قرار گرفتند و درجا جان باختند.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/2026/…
🔸سەردار قادری، بەندکراوی خەڵکی مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە نزیکەی حەفتەیەک لەمەوپێش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە لە زیندانی میاندواوەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٥ی جولایی ٢٠٢٦) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…
🔸سردار قادری، زندانی اهل مهاباد، که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به قصاس نفس (اعدام) محکوم شده بود در زندان مرکزی ارومیه اعدام شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی حدود یک هفته پیش برای اجرای حکم اعدام از زندان میاندوآب به زندان مرکزی ارومیه منتقل و بامداد روز شنبه ۳ مرداد ۱۴۰۵ در این زندان اعدام شد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/execu…
🔸سوهەیل فیردەوسی، کۆڵبەری ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «دزاوەر»ی پاوە و ڕەسوول قەلەندەری، هاووڵاتیی ٢١ ساڵانی خەڵکی گوندی «بەلووجەک»ی خۆی، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم دوو شارەدا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانیان لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە گوندی سنووریی «دزاوەر»ی سەر بە نەوسوودی پاوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە سوهەیل فیردەوسی کردووە و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم کۆڵبەرە لاوە دەسبەجێ کوژراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…
🔸سهیل فردوسی، کولبر ۲۰ ساله اهل روستای «دزآور» شهرستان پاوه، و رسول قلندری، شهروند ۲۱ ساله اهل روستای «بلوجک» شهرستان خوی، بر اثر تیراندازی نیروهای مرزبانی در مناطق مرزی این دو شهرستان کشته شدند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز پنجشنبه ۱ مرداد ۱۴۰۵، نیروهای مرزبانی در روستای مرزی «دزآور» بخش نوسود از توابع شهرستان پاوه در استان کرمانشاه، سهیل فردوسی را بدون اخطار قبلی و از فاصله نزدیک هدف تیراندازی قرار دادند که در نتیجه آن، این کولبر در دم جان باخت.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extra…
🔸سزای لەسێدارەدانی ئیرەج ئیبراهیمیزادە، بەندکراوی خەڵکی ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٢١ی جولایی ٢٠٢٦) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ئیلام کراوە و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢٢ی جولای) هەر لەو زیندانە لە سێدارە دراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/execu…
🔸ئەبووبەکر هووشەنگی، پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداراندا بۆ سەر بارەگایەکی کۆمەڵە لە پارێزگای سلێمانی بریندار بووبوو، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. پێشتریش ٩ پێشمەرگەی دیکەی ئەم حیزبە لە هێرشەکەدا گیانیان بەخت کردبوو.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەبووبەکر هووشەنگی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (٢١ی جولایی ٢٠٢٦) دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە ناوەندێکی پزیشکیی هەرێمی کوردستان بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی بەخت کردووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/…
🔸ایرج ابراهیمیزاده، زندانی اهل ایلام، که پیشتر به اتهام «قتل عمد» به قصاص نفس (اعدام) محکوم شده بود در زندان مرکزی این شهر اعدام شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این زندانی روز سهشنبه ۳۰ تیر ۱۴۰۵ برای اجرای حکم اعدام به سلول انفرادی زندان مرکزی ایلام انتقال و بامداد روز چهارشنبه ۳۱ تیر حکم اعدام وی به اجرا درآمد.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/execu…
🔸مۆنا مەلەکی، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵانی خەڵکی سنە، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ژنانی ئەم شارە.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٤ی جولایی ٢٠٢٦) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ژنانی ئەم شارە کە بە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت ناسراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸ئارمان ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە و ئێستە لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی ئەم زیندانەدایە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…
🔸لە درێژەی هێرشە درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر بارەگای حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان و کەمپەکانی بنەماڵەی ئەندامانی ئەو حیزبانە، سوپای پاسداران هێرشی درۆنیی کردە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ ئەندامی حیزبەکە بریندار بوون. پارتی ئازادی لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم هێرشەدا چەکوچۆڵێکی بەکار هێناوە کە «فوسفوڕی سپی»ی تێدا بووە.🔸هاوکات چەندین سەرچاوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامانەوە لە شارەکانی پاوە، مەریوان و سەوڵاوا لە هەردوو پارێزگای کرماشان و کوردستان، باس لە جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزەکانی سوپای پاسداران و دانانی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەندێ ناوچەی سنووری دەکەن.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/right…
🔸ابوبکر هوشنگی، پیشمرگه حزب کومله کردستان ایران، که در جریان حمله موشکی سپاه پاسداران به مقر این حزب در استان سلیمانیه در ۲۶ تیر ۱۴۰۵ بهشدت مجروح شده بود، بر اثر شدت جراحات جان خود را از دست داد. پیش از این نیز ۹ پیشمرگ این حزب در جریان این حمله جان باخته بودند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، ابوبکر هوشنگی روز سهشنبه ۳۰ تیر ۱۴۰۵، پس از پنج روز بستری در یکی از مراکز درمانی اقلیم کردستان، بر اثر شدت جراحات وارده جان باخت.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/extra…
🔸مونا ملکی، شهروند ۲۷ ساله اهل سنندج، توسط نیروهای وزارت اطلاعات بدون ارائه حکم قضایی بازداشت و به زندان زنان این شهر منتقل شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، این شهروند ۲۳ تیر ۱۴۰۵، توسط نیروهای وزارت اطلاعات در سنندج بازداشت و به سلول انفرادی زندان زنان سنندج (کانون اصلاح و تربیت) انتقال یافته است.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸آرمان ابراهیمی، شهروند کُرد اهل اشنویه، برای اجرای حکم یک سال حبس تعزیری روانه زندان مرکزی ارومیه شد.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، در روزهای گذشته این شهروند پس از احضار به اجرای احکام دادسرای عمومی و انقلاب اشنویه برای اجرای حکم یک سال حبس تعزیری روانه زندان مرکزی ارومیه شد. او هماکنون در بند زندانیان سیاسی و عقیدتی این زندان به سر میبرد.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/detai…
🔸در ادامه حملات پهپادی جمهوری اسلامی ایران به مقرهای احزاب اپوزیسیون کُرد و اردوگاههای محل سکونت خانوادههای اعضای این احزاب، سپاه پاسداران یکی از مقرهای حزب آزادی کردستان (پاک) را هدف حمله پهپادی قرار داد که در نتیجه آن ۹ عضو این حزب زخمی شدند. این حزب با انتشار بیانیهای اعلام کرده است که جمهوری اسلامی ایران در این حمله از مهمات حاوی «فسفر سفید» استفاده کرده است.🔸همزمان، چندین منبع در مناطق مرزی هورامان، واقع در شهرستانهای پاوه، مریوان و سروآباد در استانهای کرمانشاه و کردستان، از استقرار گسترده نیروهای سپاه پاسداران و ممنوعیت تردد به برخی مناطق مرزی خبر دادهاند.🔗kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/right…
🔸کەژاڵ ڕەحمانی، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی، لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی دادخوازی کوردستان، دوای ٤٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە زیندانەکانی کامێران و ژنانی سنە ئازاد کران.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٩ی جولایی ٢٠٢٥) بڕی دوو میلیارد تمەن بارمتە بۆ هەرکامیان دانراوە و لە زیندانی کامێران و زیندانی ژنانی سنە ئازاد کراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/priso…
🔸پیاوێکی خەڵکی گوندی «ئاقدووز»ی شاری چاڵدێران، هاوسەرە دووگیانەکەی و کچە بچووکەکەی و دایکی خۆی بە چەقۆ کوشتووە.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، محەممەد قەویدڵ، ٣٣ ساڵان، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٥ی جولایی ٢٠٢٦) بە چەقۆ پەلاماری سێ ئەندامی بنەماڵەکەی خۆی داوە و هەرسێکیانی کوشتووە، قوربانییەکان بریتیین لە هاوسەرە دووگیانە ٣٠ ساڵانەکەی، هەوا ئەمیری، کچە سێ ساڵانەکەی، بیتا قەویدڵ و دایکە ٦٢ ساڵانەکەی، سەیران حەکیمی.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/right…
🔸کژال رحمانی، عیسی فیضی و دانیال رحمانی، از اعضای خانوادههای دادخواه کُرد، پس از ۴۳ روز بازداشت، با قرار وثیقه بهصورت موقت از زندانهای کامیاران و سنندج آزاد شدند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، روز یکشنبه ۲۷ مرداد ۱۴۰۵، این سه فعال کُرد هر کدام با قرار وثیقه ۲ میلیارد تومانی بهصورت موقت از زندان کامیاران و زندان زنان سنندج آزاد شدند.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/priso…
🔸یک مرد در در روستای «آقدوز» شهرستان چالدران در استان آذربایجان غربی، همسر باردار، دختر خردسال و مادر خود را با استفاده از سلاح سرد به قتل رساند.🔸بر اساس اطلاع شبکه حقوق بشر کردستان، محمد قویدل، ۳۳ ساله، روز ۲۴ تیر ۱۴۰۵ با استفاده از چاقو به اعضای خانواده خود حمله کرده و همسر باردارش، هوا امیری ۳۰ ساله، دختر سهسالهاش، بیتا قویدل، و مادرش، سیران حکیمی ۶۲ ساله، را به قتل رسانده است.🔗 kurdistanhumanrights.org/fa/news-fa/femic…