🔸لانیکەم حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەمال ڕوستەمی، سامان خەسرەوی، هاوڕێ پەروازە، ئاریا مەعرووف…
انتشار: 2026/08/06 10:53 UTCدریافت: 2026/08/07 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 13:45 UTC
🔸لانیکەم حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەمال ڕوستەمی، سامان خەسرەوی، هاوڕێ پەروازە، ئاریا مەعرووفی، زانیار ئەسوار، پشتیوان تاتار و سارۆ ڕەوشەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەشارەکانی مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦) هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی گوندی «نێ»ی مەریوانیان گەمارۆ داوە و هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندەکە. لەم پەلامارەدا شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان خەسرەوی، هاوڕێ پەروازە، ئاریا مەعرووفی، زانیار ئەسوار، پشتیوان تاتار و سارۆ ڕەوشەنی دەستبەسەر کراون.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…






