🔸ئەگەرچی زیاتر لە شەش مانگ لە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ١…
انتشار: 2026/07/29 14:26 UTCدریافت: 2026/08/07 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 13:45 UTC
🔸ئەگەرچی زیاتر لە شەش مانگ لە سەرکوتکردنی خوێناویی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ڕاپەڕینی بەفرانباری ١٤٠٤ (ژانڤییەی ٢٠٢٦) تێ دەپەڕێت و لە کاتێکدا کە بنەماڵەی سرووش کەرەمی، هاووڵاتیی ١٨ ساڵانی خەڵکی کرماشان، دوای بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەیان لە خۆپیشاندانەکانی ١٨ی بەفرانباردا (٨ی ژانڤییە) لە گەڕەکی مەسکەنی ئەم شارە بەدوای چارەنووسیدا دەگەڕان، ئێستە دەر کەوتووە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە هەمان ئەو ڕۆژە بە دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەخت کردووە و تەرمەکەی بە هەڵە لەباتیی ئەمیرعەلی حەیدەری، منداڵی ١٧ ساڵان کە ئەویش گیانی بەخت کردبوو، درابوو بە بنەماڵەی حەیدەری.🔸دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی پێویست، دەر کەوت ئەو تەرمەی لە گوندی سەراوڵەی کرماشان بە ناوی ئەمیرعەلی حەیدەرییەوە ئەسپەردە کراوە، لە ڕاستیدا سرووش کەرەمی بووە و تەرمی ئەمیرعەلییش ماوەیەک پێشتر و دوای چەند مانگ گلدانەوەی وەکوو تەرمی بێناونیشان، لە گۆڕستانی باغ فیردەوسی کرماشان ئەسپەردە کراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…






