🔸عەبدوڵڵا پەشابادی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و میلاد موروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری خەڵکی مەهاباد، بە…
انتشار: 2026/07/29 09:24 UTCدریافت: 2026/08/07 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 13:45 UTC
🔸عەبدوڵڵا پەشابادی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و میلاد موروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری خەڵکی مەهاباد، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. 🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) میلاد موروەتی، کتێبفرۆش و خوێندکاری بەشی یاسا لە زانکۆی ئازادی مەهاباد، لە شەقامی وەفایی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر کتێبفرۆشییەکەی کە ناوی «هێڤی»یە و دوای پشکنینێکی زۆر، دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلەکانی، لەوانە لەپتابەکەیدا گرتووە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…






