🔸دۆسیەی مەهدی (سیکان) ڕەوشەنی، زیندانیی سیاسیی کورد کە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵ (ناوەڕاستی جولای) بۆ…
انتشار: 2026/08/13 07:15 UTCدریافت: 2026/08/14 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 13:45 UTC
🔸دۆسیەی مەهدی (سیکان) ڕەوشەنی، زیندانیی سیاسیی کورد کە کۆتایی پووشپەڕی ئەمساڵ (ناوەڕاستی جولای) بۆ دووەم جار دەستبەسەر کرا و ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ئیلامە، بە تۆمەتی قورسی «موحارەبە» و «افساد فیالارض» لە لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە مەهدی ڕەوشەنی ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ (١٨ی جولایی ٢٠٢٦) بۆ دووەم جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arres…






