🔸مادێح کرمانی، کۆڵبەری ٤٤ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا لە مەودای نزیکەوە…
انتشار: 2026/07/31 22:21 UTCدریافت: 2026/08/07 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 13:45 UTC
🔸مادێح کرمانی، کۆڵبەری ٤٤ ساڵانی خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارەدا لە مەودای نزیکەوە و لە کاتێکدا کە هیچ کاڵایەکی پێ نەبوو، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و گیانی لە دەست دا. تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ ونبوون، لە ساردخانەی دادپزیشکیی مەریوان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.🔸سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا سەبارەت بە وردەکارییەکانی کوشتنی ئەم کۆڵبەرە وتی: «مادێح کرمانی، لەدایکبووی ١٣٦٠ (١٩٨٢)، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «خێرئاوا» و دانیشتووی مەریوان بوو. ئەم هاووڵاتییە کاری کۆڵبەریی دەکرد و ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) وەک هەمیشە بە مەبەستی ڕۆیشتن بۆ سنوور ماڵەوەی بەجێ هێشت و ڕێگای سنووری «مڕانە»ی مەریوانی گرتە بەر».🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…






