🔸سوهەیل فیردەوسی، کۆڵبەری ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «دزاوەر»ی پاوە و ڕەسوول قەلەندەری، هاووڵاتیی ٢١ ساڵ…
انتشار: 2026/07/24 08:08 UTCدریافت: 2026/08/04 03:22 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/04 03:22 UTC
🔸سوهەیل فیردەوسی، کۆڵبەری ٢٠ ساڵانی خەڵکی گوندی «دزاوەر»ی پاوە و ڕەسوول قەلەندەری، هاووڵاتیی ٢١ ساڵانی خەڵکی گوندی «بەلووجەک»ی خۆی، لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم دوو شارەدا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانیان لە دەست دا.🔸بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٦) هێزە سنوورپارێزەکان لە گوندی سنووریی «دزاوەر»ی سەر بە نەوسوودی پاوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە دەسڕێژیان لە سوهەیل فیردەوسی کردووە و لە ئەنجامی دەسڕێژەکەدا ئەم کۆڵبەرە لاوە دەسبەجێ کوژراوە.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulba…






