🔸لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە جادەی بۆکان بۆ سایینقەڵا، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سەیدئەحمە…
انتشار: 2026/08/02 08:19 UTCدریافت: 2026/08/07 13:45 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 13:45 UTC
🔸لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە جادەی بۆکان بۆ سایینقەڵا، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سەیدئەحمەد ئیسماعیلی گیانی بەخت کرد و دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لەو ڕووداوە، تەرمەکەی هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.🔸بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (٢٨ی جولایی ٢٠٢٦) سەیدئەحمەد ئیسماعیلی لە کاتێکدا بە ماتۆرسیکلێت لە بۆکانەوە بەرەو سایینقەڵا دەڕۆیشت، کەوتە بۆسەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا و دەسڕێژی لێ کرا، لە ئەندامی دەسڕێژەکەیشدا هەر لەوێ گیانی بەخت کرد.🔗 kurdistanhumanrights.org/ku/killings-of-c…






