تازگی گردآوری
تا حدی تازه- آخرین مشاهده موفق
- 2026-08-14 22:07 UTC
- وضعیت گردآوری
- ok
- نسخه تجزیهگر
- web-v3
✳️ کەناڵی فەرمیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح✨ بڵاوکردنەوەی وتار و هەواڵ و زانیاریی جۆراوجۆرhttp://islahweb.org/kuپێوەندی:@eslahAdminkt.me/islahweb_k
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 27 نمونه پست
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. (channel-v1)
هفت روز اخیر
این بخش آنچه دایرکتوری واقعاً مشاهده کرده نشان میدهد و امتیاز ترکیبی اعتبار یا کیفیت تولید نمیکند.
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود.
بازه 2026-08-10 تا 2026-08-16 · ذخیره موقت ۱۵ دقیقه · channel-evidence-7d-v2
#پەیامی_ڕۆژ 💠 یادی خودا؛ دژەژەهری دڵڕەقی کاتێک دڵی مرۆڤ تووشی ڕەقی و سەختی دەبێت، تەنها یادی خوایە کە دەتوانێت ئەو پەردە قورسەی لە بەردەمیدا دروست بووە، لەسەری لاببات. لە سەردەمێکدا کە زۆرێک لە دڵەکان لە تاریکیی غەفڵەتدا نوقم بوون و ڕۆحی مەعنەویان لاواز بووە، بێگومان بۆ تەندروستیی ڕۆح و دڵمان، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یادی پەروەردگارمان هەیە. کاتێک گوناه و نافرمانی دەبنە کارێکی ئاسایی و قەباحەتیی تاوان لە ناو دەچێت، یەکەم قوربانیی ئەم دۆخە دڵی مرۆڤە؛ هەمان ئەو شوێنەی کە دەبێت وەک ئاویێنەیەک، خۆشەویستیی خوای گەورە لە خۆیدا ڕەنگ بداتەوە. ئایینی پیرۆزی ئیسلام، زۆرێک لە ئامانجەکانی عیبادەتەکان لە «بەجێهێنانی زیکر» و یادکردنەوەی خودا دەبینێت. یادی خوای گەورە تەنها خەم و پەژارە و ترس لە دڵ ناسڕێتەوە، بەڵکو توانای ڕۆحیی مرۆڤ زیاد دەکات، توانای خۆڕاگریی بەرز دەکاتەوە و وا لێ دەکات لە بەرامبەر سەختی و ناخۆشییەکانی ژیاندا خۆڕاگر بێت و قەزا و قەدەری خوای بە هۆشیاری و دانایی وەربگرێت و بە ئارامی و توانایی مەعامەلەی لەگەڵ بکات.✍🏻 ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
🔴گرنگیدان به پرسه نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە ڕوانگەی ئایینەوە#پڕۆفیسۆر_خالید_محەمەدساڵح🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📜بەیاننامەی زانایانی ئایینی شاری بانە لە مەحکومکردنی قسە و وتەی سووکایەتی و تفرەقەخوازانە بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستانبسماللهالرحمنالرحیمئێمە، زانایان و مامۆستایانی ئایینی شاری بانە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ڕێز و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان، نەتەوەکان و پیروانی هەموو ئاین و مەزهەبەکان، بە توندی قسە و وتەی سووکایەتی، تفرەقەخوازانە و هەستیارکەرەوەی ئەو کەسە مەحکوم دەکەین کە لە وتارەکانی نوێژی هەینی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بانە، بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستان هەڵیوتووە.بێگومان، شوێنی مینبەر و وتار، شوێنی بانگەوازکردن بۆ تەقوا، ئەخلاق، یەکگرتوویی، برایەتی و چاکسازییە لە نێوان خەڵکدا؛ و هەر قسەیەک کە ببێتە هۆی سووکایەتی بە نەتەوە، ئاین یان کۆمەڵێکی مرۆیی و دروستکردنی ڕق و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک، لەگەڵ ئەرکی ئەخلاقی و ئایینیی مینبەر ناگونجێت.کوردانی ئێزیدی بەشێک لە مێژوو و کۆمەڵگەی کوردستانن و مامەڵەکردنی ڕێزدارانە لەگەڵیان و پاراستنی کەرامەتی مرۆیییان، لە بنەما سەرەتاییەکانی ئەخلاق و ژیانی هاوبەش و ئاشتیانەیە. جیاوازی لە باوەڕە ئایینی و مەزهەبییەکاندا، هەرگیز مۆڵەتێک نییە بۆ سووکایەتی، بێڕێزیکردن، ڕقپەرەستیکردن یان هێرشکردنە سەر ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییی هیچ گرووپێک.🚫ئێمە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی بێزاریی خۆمان لەو جۆرە ئەدەبیاتە، جەخت دەکەینەوە کە سووکایەتی بە نەتەوە و پیروانی ئاین و مەزهەبەکان، نەک تەنها هیچ یارمەتییەک بە یەکگرتوویی و هاوبەشی ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی، تێنەگەیشتن و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگەکانی ناوچەکە.🕊لە زانایانی ئایینی و خاوەنانی مینبەرەکان چاوەڕوان دەکرێت لە بارودۆخی هەستیار و ناسکی ئێستادا، زیاتر لە هەر کاتێکی تر، زمانی یەکگرتوویی، دانایی، ئەخلاق و گفتوگۆ هەڵبژێرن و لە هەر وتە و هەڵسوکەوتێک دووربکەونەوە کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی ناوچەکە.🌿هەروەها، داوا لە خەڵکی بەڕێز و ڕۆشنبیری کوردستان دەکەین بە ئارامی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن قسە و وتەی تاکەکەسێکی بێپروا و نەسنجراو، پەیوەندییە کۆن و بەهێزەکان، ژیانی هاوبەش و برایەتیی نێوان نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان بخاتە ژێر کاریگەریی خۆی.🕊لە کۆتاییدا، لەگەڵ مەحکومکردنی ڕوون و ئاشکرای ئەم وتانە، جەخت لەسەر بنەماکانی کەرامەتی مرۆیی، ڕێزگرتنی دوولایەنە، ژیانی هاوبەشی ئاشتیانە، یەکگرتوویی ئیسلامی و دووربوون لە ڕقپەرەستیکردنی نەتەوەیی و مەزهەبی دەکەینەوە و هیواخوازین هەموو خاوەنانی تریبون و پێگە ئایینییەکان، ئەرکی خۆیان لە پێناو بەهێزکردنی ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی نێوان خەڵکدا بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.✍️کۆمەڵەی زانایانی ئایینی شاری 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
☘️کە تۆم هەبێت یاڕەبب!✍️و. عەبدوڵڵا عەلیپوورلە خۆڕاکێشانی شەو، بە دڵێکی پڕ لە خەفەت، بە وشە و ڕستەی پڕ لە تەم، لە گۆشەی دیوێکی بچووک، گڵۆپەکان ماندوو و ئیتر هیوا دادەڕمێنن، ئەستێرەکانی ئاسمان کز و بێهێز دەردەکەون و بێدەنگی زاڵە بەسەر کەش و هەوا، بێ ئەوە دەست بەرز کەمەوە، کپ و بێدەنگ دەست لەسەر ڕان و بە فرمێسک و هەنیسکەوە ئەڵێم: ئیلاهی،! هێندێ جار دڵم تەنیا تۆی دەوێت، نە بەڵێن و دەرئاسا... بەڵکوو تەنیا خودی تۆی دەوێت یاڕەبب، یاڕەبب، یاڕەبب!لە بێدەنگی نیوەشەودا، ئەو ساتەی گشت مرۆڤ و بوونەوەر لە خەودان، خۆم و دڵم، لەناو قووڵایی بووندا هەناسە دەکێشین.!ئەی دەستپێکەری بێکۆتایی،! ئەی دڵارامی دڵ و گیانم، خۆت فێرم کە چۆن ناوی شیرینت"لەتیف" بێنم، کاتێ لەگەڵ هەر ترپەیەکی دڵم بیر و هزری تۆ ئاوپڕژێنی ناخم ئەکات.!ئەو ساتەی ڕوح شلەژاو و ناخ هەڵپڕووکاوە، و ئیتر نازانم هانا بۆ کێ بەرم، کاتێک دڵم پڕە لە وتە و ڕستەی پڕ لە ئازار و نەوتراو، ساتێک فرمێسک بێ بانگهێست کردنی ئەبێ بە میوانێکی نەخوازراو؛ ئەزانم تۆ هەر لێرەیی، لەناو دڵما، لە سات بە ساتی هەناسەم. یاڕەبب، چەن دڵبزوێنە هەست پێکردن بە بوونی تۆ، چەن ناسک و شیرینە حزووری تۆ...تۆ ئەو نوورەی لەناو شەوەزەنگی ژیان تیشک ئەخەیە ڕوح و ژیان، ئەی دەسپێکی ژیانی بێ کۆتایی، ئەی هێمای سووکنایی ڕوح، ساتێک لەناو دڵ نیشتەجێ دەبی، تەنانەت برینی جەستەم بۆنی گووڵ ئەگرێت و کە تۆم هەبێت حاشا لە بەهەشتیش ئەکەمچەن ڕستەیەکی پڕ واتایە ئەو ساتەی خوای گەورە دەفەرموێ: { أدعونی استجب لکم}تا نگیرد طفل کی نوشد لَبَنتا نگرید ابر کی خندد چمنمولاناژوانێکی پڕاوپڕ لە ئارامی، ئایی کە ئەم دەردە عەجەب شەڕابێکە،! هەر کەس پەیمانەی لێ پڕکرد، لێرە ئەچێژێ تامی بەهەشتیاڕەبب؛ ئەوینی تۆ، دلۆڤانی تۆ، پێویستی بە ئاتاجی و دەستەنگی و بەڵگە نییە، بەڵکوو تۆ لەتیف و یاڕەبب، جوانترین بەڵگەی دڵداریی و خۆشەویستی...!🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
پەیامی ڕۆژ💠 ئەخلاق و عیبادەت؛ دوو باڵی بەرزبوونەوەخۆڕازاندن بە ئەخلاقی جوان و پەیوەستبوون بە عیبادەت و پێوەرە شەرعییەکان، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بەھێزکردنی ئیمان و نوێکردنەوەی هەست و ژیانی ئیمانی.نوێژ، وەک گرنگترین ئامراز بۆ بەردەوامبوونی چاودێرییکردنی ئاگادارانەی نەفس لە ماوەی شەو و ڕۆژدا، هەروەها خوێندنەوەی قورئان بە تێفکرین و بیرکردنەوە و ڕامان لە ناوە جوانەکانی خوای گەورە، بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە ئایەتەکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ خۆمان و ڕازاندنەوەی خۆ بە خەسڵەتە بەرز و پیرۆزەکانی خوایەتی، لە دیارترین و گرنگترین هەنگاوەکانی ئەم ڕێگایەن.هەروەک نوێکردنەوەی ئیمان کارێکی خوازراو و پێویستە، «نوێکردنەوەی ئەخلاق»ـیش کردەوەیەکی پەسەندکراو و شایانی ستایشە. جیهادکردن لەگەڵ نەفس و گۆڕانکاری لەو ڕەفتارانەی کە پێیان ڕاهاتووین، هەروەها چاککردن و ڕاستکردنەوەی ئەو عادەتە هەڵە و نادروستانەی کە لەگەڵ شکۆ و پایەی مرۆڤی باوەڕدار و ڕێبوار لە ڕێگای دیندا ناگونجێن، پێویستییەکە کە نابێت هەرگیز لێی غافڵ بین.ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
گفتوگۆی منداڵێک و زانایێک🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
💠 پەیامێک ...💠 ئاوەز، تەنها ئەوە نییە کە مرۆڤ باش لە خراپ جیا بکاتەوە؛ بەڵکو دانا ئەو کەسەیە کە خراپ لە خراپتر بناسێتەوە و لە یەکدی جیاشیان بکاتەوە.خودا لهسهر شانی مرۆڤ منەتی دانا و توانای هەڵبژاردن و ئیرادەی پێ بەخشی. ئازادی و توانای هەڵبژاردن، کە یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی عەقڵ، لە تایبەتمەندییە ھهره تایبەتەکانی مرۆڤە؛ لە کاتێکدا لە ئاژەڵدا ئەم توانایە تەنها لە شێوەی غەریزەدا دەردەکەوێت.هەڵبژاردن و ئیرادە، هەردووکیان لە کارکردەکانی عەقڵن؛ بۆیە بەرپرسیارێتی و تێچوون لەسەر مرۆڤیش لەسەر بنەمای عەقڵ دامەزراوە.هەموو ئامانج و سەرکەوتنی گەورەی مرۆڤ لە شێوازی هەڵبژاردنەکەیدا خۆی دەبینێتەوە؛ واتە هونەری هەڵبژاردنی «باش» لەنێوان باش و خراپ، هەڵبژاردنی «بەختەوەری» لە بەرامبەر بە بدبەختی، و پێشخستنی «دواڕۆژ» بەسەر دنیاوە.وەرگیراوە لە کتێبی «ژیانی سەرکەوتوو»🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح pinned a photo
📌مامۆستا پیرانی لە کۆبوونەوەی شۆڕای ناوەندی: پابەندبوون بە فەرمانەکانی خودا و پاراستنی «قِسط»، بنەمای سەرەکی دادوەری و ئامانەتدارییەتاران - ماڵپهڕی ئیسلاح وێبمامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە کۆبوونەوەی 1ی مانگی گەلاوێژی شۆڕای ناوەندی، بە پشتبەستن بە ژمارەیەک لە ئایەتەکانی سوورەتی پیرۆزی مائیدە، جەختی کردە سهر گرنگیی پابەندبوون بە پەیمانە خودایی و مرۆییەکان، دادپەروەریی لە دادوەری و بڕیاردان، و ئامانەتداری لە بەرپرسیارێتییەکاندا. هەروەها ئاگاداری کردەوە کە لەبیرچوونەوەی ڕێنماییەکانی وحی، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی دووبەرەکی و دڵڕەقی لە ناو کۆمەڵگاکاندا.🔗درێژەی بابەت ... #مامۆستا_پیرانی #شۆڕای_ناوەندی #جەماعەتی_دەعوەت_و_ئیسلاح #سوورەتی_مائیدە #دادپەروەری #ئامانەتداری #پەیمانی_خودایی🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
💢 ئیمام بەنا دەگێڕێتەوە رەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ...🗣م. ئەحمەد شافێعی#پێغەمبەری_خوا(د.خ) #کتێبی_احیاء_علوم_الدین #ئیمامی_غەزالی🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
#پەیامی_ڕۆژ💠 لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیدا، نەزانی و هەژاری، ستەم و ستەمکاری، هەروەها گەندەڵی، وەک شێرپەنجەی نەتەوە و کۆمەڵگەن. لە بەرامبەردا، زانست و زانیاری، ئازادی، دادپەروەری، و ڕێزگرتن لە کرامەت و مافی بنەڕەتی مرۆڤ، چارەسەری ئەو دەردانەن و دهرمانەکەشی ژیان، خۆشبەختی، پێشکەوتن و بەرزبوونەوەیە.ئاینی پیرۆزی ئیسلام، لەگەڵ دەرکەوتنی خۆی و بەهادان بە عەقڵ، بیرکردنەوە و دهربڕینی بیر، هەروەها بە جەختکردنەوە لەسەر وازهێنان لە نەریتە کوێرانەکان، ئارەزووە نەفسانییەکان و فێرکارییە تەقلیدییەکانی پێشوو، توانی شارستانییەکی زۆر سەرکەوتوو بۆ شوێنکەوتوانی خۆی بەدی بێنێت.ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێ دەکاتلێکدانەوەیەکی کورتی سووڕەتی "فاتیحە"وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) سپاس و پەسەن هەر بۆ خوایە کە خاوەن و ڕاهێنەری جیهانە یەک: پەسەنی ڕەهاوشەی " الحمد" واتە: هەموو پیاهەڵگوتن و جوانییەکان لە کۆتاییدا بۆ پەروەرێنی بێهاوتا دەگەڕێنەوە.مەولانا دەفەرموێ: (هر حمدی کە بر زبان آید، در حقیقت حمد اوست؛ زیرا سرچشمەی همەی زیباییهاست).مەولەوی پێی وایە هەموو سپاس و دەستخۆشی و پیاهەڵکوتن کە لە دەم دێتە دەرێ، لەڕاستیدا پەسەنی خوای گەورەیە؛چونکە هەر ئەو سەرچاوەی جوان و شۆخ و ڕەنگینی خۆڕسکە. واتە: کاتێک مرۆڤێک لە دڵڕفێنی مرۆڤ یان شتێک ئەدوێ، لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی نووری خوای گەورە لە ناو ئەودا دەبینین.دوو: "رَبِّ الْعَالَمِينَ"وشەی "رَبّ" تەنیا بە واتای دروستکەر نییە؛ بەڵکوو فێرکار، ڕاهێنەر و ڕێنیشاندەرە بۆ سەرجەم بوونەوەرەکان.ئیبن و عەڕەبی، ئەم قۆناغە وەک هێمایەک بۆ پەروەردەکردنی بەردەوامی درستکراوەکان لەژێر هەیبەت و دەسەڵاتی پەروەرێن دەبینێت، واتە: خوای گەورە وەک باخەوانێک وایە کە، هەر تۆوێک ئەگەیەنێت بە قۆناغی پشکوتن و گوڵ دەرکردن.سێهەم: ئیمامی سووهرەوەردی دەفەرموێ: لە حیکمەتی ئیلهام، "رَبِّ الْعَالَمِينَ" نووری ڕەهایە کە گشت بوونەوەر پەروەردە دەکات.جیهان بەگشتی تیشکی نوور و پێاهڵدان، پێوەندی بنچینەیی پڕشنگی نوور بە سەرچاوەی نوور.سووهرەوەردی دەفەرموێ: حەمد واتە گەڕانەوەی نوور بۆ سەرچاوی نوور.چوارەم: شێخ ئەحمەدی جامی پێداگری لەسەر هەوڵی ڕاستەوخۆ و چڕوپڕ دەکات، بەجۆرێک کە:"الحمد لله" تەنیا زیکری زمان نییە، بەڵکوو دەبێت لە ڕەوشت و ژیانی مرۆڤدا ڕەنگ بداتەوە.شێخ ئەحمەد دەفەرموێ: کاتێک مرۆڤ بە ڕاستی حەمدی خوا دەکات، دەبێت بە کرداریش پەسەنبێژ، ڕاستگۆ و دڵپاک بێت.واتە پەسەنی خوا دەبێت لەناو بازنەی خزمەتکردنی خەڵک، دڵپاکی و ڕەوشتبەرزی ئەخلاق دەرکەوێت.پێجەم: فەلسەفەی پەسەنی خواپەسەنی خوا، واتە: پێناسە و ڕازیبوون بەوە کە بنچینەی لووتکەی دڵخوازی و خێرخوازی بۆ خوای گەورە ئەگەڕێتەوە. خوداڕهژیده، شۆخ و شەنگی و جوانی خۆڕسکی گەردوون سەربەخۆ نییە، بەڵکوو گشتی بە ئەو دەگەڕێتەوەبێگومان تێڕوانینی لەم شێوە مرۆڤ لە لووتبەرزی و خۆپەرستی ڕزگار دەکات و خاکەڕایی ئەبێت بە ژێرخانی ژیانی.پۆلێنبەندی"الحمد لله رب العالمين" واتە: هەرچی پێاهەڵدا و پەسەن و جوانییە، لە کۆتاییدا پەیوەستن بە خوای گەورە.خوای گەورە، پەروەردەگاری هەموو جیهانە؛ هەم دروستکەرە و هەم گەشەپێدەر و ڕێنشاندەر.لە تێڕوانینی شێخ ئەحمەدی جامی، "حمد"ی ڕاستەقینە تەنیا بە کردار و سپاس و پێزانین تەواو دەبێت. سووهرەوەردی دەفەرموێ: سپاس و پەسەن گەڕانەوەی نوورە بۆ نووری ڕەها.مەولەوی ئەفەرموێ: "حمد" واتە بینینی سەرچاوەی ئەشق لەناو دڵڕاکێشی گەردوون.بەدەربڕینێکی تر دەکرێ ئەوە بڵێین کە: " الحمداللە رب العالمین" بانگهێشتی مرۆڤە بۆ پەسەن و شوکرانەبژێری خوا، خاکەڕایی و بینینی پەروەرێن وەک ڕاهێنەر و فێرکاری گشت بوونەوەر.ڕاهێنانی کردەییهەر کات شتێکی جوان و کارێکی خێرخوازیت بینی( هەڵهاتنی خۆر، زەردەخەنەی منداڵ، یا کارێکی جوان)، لە دڵدا بڵێ: الحمد للە رب العالمينحەمد، گەڕاندنەوەی نوور و جوانییە بۆ سەرچاوەی هەمیشەیی.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
🌺سەڵواتی ھەینی لە بیر مهکەن ...اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيْمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيداللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيْمَ وَعَلَى آل إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌ئایا ناوی کورد و کوردستان لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟✍️ جەمالەدین حمێقورئانی پیرۆز، کتێبی ھیدایەتە بۆ ڕێنوێنی تەواوی مرۆڤایەتی ھاتووە. بەڵام لەم پەرتووکە پیرۆزە، ناوی ھەندێ کەسایەتی و ھەندێ شوێنیش ھاتووە کە ئاماژە بە گرینگی ئەو کەس و شوێنانە ئەدات. لەم وتارەدا، نووسەر دەیھەوێ بە پشتبەستن بە چەن ئایەت و فەرموودە، گرینگی ناوچەی کوردستان بسەلمێنێت. بۆ درێژەی بابەتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن 👇🏻👇🏻🔗درێژەی بابەت ... #کوردستان #وڵاتی_کوردان #نیشتمان 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
💠ئەرکی سەرەکیی بزووتنەوە ئیسلامییەکان لە سێ ڕەهەنددا خولاسه دەبێتەوە:١. ڕەهەندی باوەڕ: ڕوونکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ خوای گەورە.٢. ڕەهەندی کۆمەڵایەتی: ڕێکخستن و بەهێزکردنی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ کۆمەڵگا، لە ڕێگەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییە گشتییە سوودبەخشەکان.٣. ڕەهەندی ڕوونکردنەوە و بەرگری: ڕوونکردنەوەی شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی مرۆڤ لەگەڵ هێزەکانی شەڕ و خراپەکاری، و بەرگری لە هەق و بەها مرۆیی و ئیسلامییەکان.ئەمینداری گشتیی جەماعەت🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
🌸سەڵەواتی شەو و ڕۆژی ھەینی لە بیر مەکەناللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيْمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيداللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّد، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيْمَ وَعَلَى آل إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌مامۆستا جەوانمەردی قازی؛ فێرکارێکی دڵسۆز و لێزان، ڕاهێنەرێکی خاوەنهەڵوێست و بەرپرسیار✍️دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەرناساندن و بەرز ڕاگرتنی کەسایەتییەکان، ئەرکی سەرشانی ھەموو نەتەوەیێکە. بەتایبەت ئەوانە لە بواری زانستی، کلتووری و ... ھتد، خزمەتیان پێشکەشی کۆمەڵگا کردبێت. یهکێ لەو زاتە بەڕێزانەی کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوو، کۆچی دوایی کرد، مامۆستا جوانمهردی قازی بووە. ئەم وتارە بەشێوازێکی چڕ و پڕ، باس لەم کەسایەتییە دڵسۆزەی شاری مەھاباد دەکات.🔗درێژەی بابەت ... #کەسایەتی #کەسایەتی_ناودار #مامۆستا_جوانمەردی_قازی #دکتۆر_ئهحمهد_ئهحمهدیان🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌سەردەشت؛ چل ساڵ دوای بۆردومانی کیمیایی، کاتی کۆتاییهێنان بە بێدەنگییەنووسهر: محەمەدعەلی سوورەوهرگێڕ: بەشی کوردی ئیسلاح وێبپاش ھەر کارەسات و ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆمەڵێ پرسیار دێتە ئاراوە کە باس لە داھاتووی ئەو شوێنە دەکەن. ئەو پرسیارانە بۆ ئاوەدانکردنە و پێشگیری لە دووپاتبوونەوەی ئەو ڕووداوەیە. شاری سەردەشت پاش دەیان ساڵ لە کارەساتی دڵتەزێنی کیمیاباران، لە زۆر بوارەوە ھێشتا کارێکی وای بۆ نەکراوە. ئەم وتارە، باس لەو کێشە سەرەکەیانە دەکات.🔗درێژەی بابەت ... #ڕەخنە #محەمەدعەلی_سوورە #سەردەشت #کیمیاباران #کارەسات 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
❇️ ۵۰ قوڕئانخوێنی بەناوبانگی کورد!🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێ دەکاتوەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپووربِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بەنێوی خوای بەخشەندە و میهرەبانلێکدانەوەیەکی کورتی سووڕەتی" فاتیحە"" بسماللە الرحمن الرحیم"یەک: لەناو عیرفان" بسماللە" واتە: پەیوەندی بە سەرچاوەی وجوود بەر لە هەر کردەوەیەک.مەولانا دەفەرموێ: (بی نام او هیچ کاری بار نمیدهد). هەر کردەوە و جووڵەیەک بێ نێوی خوا، بێ کەڵک و بێ ڕوحە.دووەم: (رحمان و رحیم) ڕەحمان، دلۆڤانی و دڵسۆزی گشتگیری خوا بۆ سەرجەم بوونەوەران دەگێنیت؛ تەنانەت ئەوانەی باوەڕمەندیش نین یان خود نایناسن...ڕەحیم، دلۆڤانی و دڵسۆزی پەروەرێن بۆ بڕواداران لە ڕۆژی پەسڵانە و لەناو دڵی پاک و بێگەردا ئەدرەوشێتەوە...ئیبنوعەڕەبی دەڵێت: ڕەحمان و ڕەحیم، واتە: دوو جیلوەی عەشقی ڕەها؛ دانەیەک گشتگیر و ئەوی تر قووڵ و تایبەتە.شێخ ئەحمەدی جامی پێداگری لەسەر ئەم دوو خاڵە دەکات و دەفەرموێ: دەبێ ئەم دوو خەسڵەتە لەناو ڕەوشت و ژیانی مرۆڤ جێگەی خۆی بکاتەوە و دەرکەون؛ یانی مێهرەبانی لەگەڵ ڕەوشتبەرزی و دڵپاکی.سێهەم: فەلسەفەی دەسپێک لە فەلسەفەدا، (بسم اللە ) واتە: هۆی بوون و دەسپێک، پەیوەندی بە پەروەرێن هەیە و سەرچاوەکەی ئەوە، هیچ جموجوڵێک سەربەخۆ نییە.سوهرەوەردی وەک تیشکی نووری ڕەها ئەیخاتە ڕوو، یان دەسپێکی پڕشنگی نووری ئیلاهی کە دەزانێت عەقڵ و دڵ ئەگەشێنێتەوە.چوارەم: لایەنی مرۆڤ و کردەیی.بۆ مرۆڤ، وتنی" بسماللە" جۆرێک بیرخەستنەوەیە، کردەوە کاتێک بایەخی دەبێت کە تەنیا بە دڵپاکی و گرێدراو لەگەڵ ڕاستگۆیی بێت. جامی دەڵێت: هەر کەس بەنێوی خوا دەست بە کار و ئیشی بکات، دڵی تەژی لە نوور دەبێ، واتە: دڵی مرۆڤ، دەبێ بە دەفری نوور و کردەوەکانی، ڕەنگی ڕاستوێژی و خزمەت بەخۆوە دەگرێت.پۆلێنبەندیبسماللەالرحمنالرحیم، تەنیا دەسپێکی زارەکی نییە، بەڵکوو گۆڕانکاریی بنەڕەتی و بنچینەیییە.لە ڕوانینی مەولانادا: کلیلی عەشق و مانایە.سوهرەوەردی دەفەرموێ: پڕشنگی نووری ڕەهایە.شێخ ئەحمەدی جامی ئەڵێت: چرایەکە لەناو دڵدا کە کردەوەکان نوورانی دەکات.ئەم ئایەتە، دەروازەیەک بۆ گشت سووڕەتەکان و سەرجەم هەڵسووکەوتی مەعنەویی دێتە هەژمار.❇️ڕاهێنانی کردەییبەر لە دەسپێکی هەر هەنگاوێک، بوەستە و بڵێ : بسماللەالرحمن الرحیموابیر کەوە، دڵت وەک گڵۆپێک وایە کە بە خوێندنی زیکری ئەم ئایەتە، ڕۆشنایی ئەدا بە دەورووبەریبیرکەوە لە چۆنیەتی و خێر و بەرەکەتی وتنی: " بسماللەالرحمنالرحیم " لە ژیانی ڕۆژانەت.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
❇️چارەسەرێک بۆ لاوازی لە ژمێریاری✍️ د. عەبدوڵڵا محەممەد عەبدولموعتی✍️ م. فایەق ئەحمەدی سەرنجم دا، بینیم کە کوڕە نۆ ساڵەکەم، لە پۆلی سێی سەرەتاییدا خوێندکارە و لە وانەی ژمێریاری (ریاضی) لاوازە. نیگەرانیم بوو کە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، وردە وردە لەم وانەیە و دواتریش لە بیرکاری بە گشتی بێزار و بێحەز ببێت. لە خۆم پرسی: «دەبێت چی بکەم؟»🍂 لە سەرەتای پشوووی هاوین، پێم گوت: «بۆ سبەی شتێکی چاوەڕواننەکراوم بۆت هەیە؛ خۆت ئامادە بکە، پێکەوە دەچینە دەرەوە.» سبەینێ، بە مەبەست بردمە بازاڕێکی فرۆشی کەل و پەلی گشتی، کەخواردەمەنی و یاریی سادە و هەرزاننرخی تێدا دەفرۆشران. داوام لێکرد ئەو شتانەی هەڵبژێرێت کە حەزی لێیانە بۆ هاوپۆلەکانی خۆی بیفرۆشێت. ئەم بیرۆکەیە زۆر سەرنجی ڕاکێشا، و هانم دا کە هەموو قازانجی فرۆشتنەکە بۆ خۆی دەبێت.🍂 لەو ڕۆژەوە، بە شەوق و دڵخۆشییەکی زۆر دەستی کرد بە فرۆشتنی کاڵاکان لە نێوان هاوپۆلەکانی. لە ناو ئەم ئەزموونەدا، بێ ئەوەی هەستی بە ناچارکردن بکات، بەردەوام ژماردن و حیسابکردنی ئەنجام دەدا. هەموو ڕۆژێک پێکەوە حیساب و کتێبی ئەم چالاکییەمان دەژمارد. ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە لە ڕێگەی ئەزموونێکی ڕاستەقینە و خۆشەویستانە، توانا و لێهاتوویی لە ژماردن و حیسابکردندا بەهێز بکرێت.🍂 لە کۆتایی پشوووی هاویندا، نەک تەنها سەرمایەی سەرەتایی بە تەواوی گەڕاندەوە، بەڵکو بڕێک قازانجیشی دەستکەوت. بەڵام گرنگتر لە هەموو ئەوانە، ئەوە بوو کە حەزی بە وانەی ژمێریاری پەیدا کرد و خۆشی ویست. لە ساڵی خوێندنی دواتردا، واتە لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی، پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە وانەی بیرکاریدا نیشان دا.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌حیکایەتی گۆرانیە بەناوبانگەکەی شەهرامی نازری و شەجەریان وغەزەلەکەی بەندەنووسهر: خالید مەجید فەرەجچیرۆکی ئەو غەزەلە ناودارەی حافز و گێڕانەوەی هونەری دوو مامۆستای ئاواز، شەهرام نازری و محەممەڕەزا شەجەریان، شوێنی تێڕامانە لە بەرزترین ئاستی هونەری میوزیک و ئەدەب؛ ئەو بەرزاییەی کە ڕاستەوخۆ لە دڵ و گیانی گوێگر دهنیشێت و شوێنی خۆی دەکاتەوە. بەهاءالدین خوڕڕەمشاهی دەڵێت: «حافز مرۆڤێکی بێکەموکوڕی نەبوو، بەڵام گیانی پڕ بوو لە مرۆڤایەتی.» کاتێک لە حافزی شیرازی پرسییان: «کێ شاعیرە؟»، وەڵامی دایەوە: «شاعیر ئەوەیە کە مانگشەو لە ناو جامێکدا دەڕژێنێت، پاشان جامەکە هەڵدەگرێت و لەوانەیە بەو ڕووناکییە، لێوە وشک و پیرۆزەکان ئاودەدات.» هەروەها لەسەری وتراوە: «حافز ئەو شاعیرەیە کە خۆشەویستی لە زەوییەوە بەرز کردەوە بۆ ئاسمان.»🔗درێژەی بابەت ... #ڕەخنە #خالید_مەجید_فەرەج #مەولوود_بەھرامیان #حافزی_شیرازی #حافز #شارام_نازری #محەمەدڕەزا_شەجەریان 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📌مامۆستا ئەحمەدیان وەک ڕووناکبیر و بیرمەندێکی داهێنەر، پێویستی بە ناساندنی زیاتر هەیە✍️ مامۆستا سەیید ئیسماعیل حسەینی؛ نووسەر، لێکۆڵەر و ڕەخنەگری ئەدەبیئەوانەی وا لە بەشی نووسین و ھونەر و کلتوور چالاکی دەنوێنین و بەرھەمەکانیان دەکەوێتە پێش چاوی خوێنەران و بینەران، نیازیان بە لێکۆڵینەوە و ڕەخنەگرتن ھەیە. ئەم ڕەخنەگرتنە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی لایەنە نادیارەکانی ئاسەواری ئەوان. یەکێ لەو بیرمەندانەی کە ئێستا لەسەر ئاسەوار و بەرھەمەکانی، کەمتر نووسراوە و کەمتر ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، زانای گەورەی کورد، مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیانە.🔗درێژەی بابەت ... #ڕەخنە #مامۆستا_ئەحمەدیان #لێکۆڵینەوە #سەیدئیسماعیل_حسەینی 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat