💠 پەیامێک ...💠 ئاوەز، تەنها ئەوە نییە کە مرۆڤ باش لە خراپ جیا بکاتەوە؛ بەڵکو دانا ئەو کەسەیە کە خ…
انتشار: 2026/08/09 16:09 UTCدریافت: 2026/08/14 22:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 22:07 UTC
💠 پەیامێک ...💠 ئاوەز، تەنها ئەوە نییە کە مرۆڤ باش لە خراپ جیا بکاتەوە؛ بەڵکو دانا ئەو کەسەیە کە خراپ لە خراپتر بناسێتەوە و لە یەکدی جیاشیان بکاتەوە.خودا لهسهر شانی مرۆڤ منەتی دانا و توانای هەڵبژاردن و ئیرادەی پێ بەخشی. ئازادی و توانای هەڵبژاردن، کە یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی عەقڵ، لە تایبەتمەندییە ھهره تایبەتەکانی مرۆڤە؛ لە کاتێکدا لە ئاژەڵدا ئەم توانایە تەنها لە شێوەی غەریزەدا دەردەکەوێت.هەڵبژاردن و ئیرادە، هەردووکیان لە کارکردەکانی عەقڵن؛ بۆیە بەرپرسیارێتی و تێچوون لەسەر مرۆڤیش لەسەر بنەمای عەقڵ دامەزراوە.هەموو ئامانج و سەرکەوتنی گەورەی مرۆڤ لە شێوازی هەڵبژاردنەکەیدا خۆی دەبینێتەوە؛ واتە هونەری هەڵبژاردنی «باش» لەنێوان باش و خراپ، هەڵبژاردنی «بەختەوەری» لە بەرامبەر بە بدبەختی، و پێشخستنی «دواڕۆژ» بەسەر دنیاوە.وەرگیراوە لە کتێبی «ژیانی سەرکەوتوو»🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
