❇️چارەسەرێک بۆ لاوازی لە ژمێریاری✍️ د. عەبدوڵڵا محەممەد عەبدولموعتی✍️ م. فایەق ئەحمەدی سەرنجم دا، ب…
انتشار: 2026/07/19 07:26 UTCدریافت: 2026/08/07 22:05 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 22:05 UTC
❇️چارەسەرێک بۆ لاوازی لە ژمێریاری✍️ د. عەبدوڵڵا محەممەد عەبدولموعتی✍️ م. فایەق ئەحمەدی سەرنجم دا، بینیم کە کوڕە نۆ ساڵەکەم، لە پۆلی سێی سەرەتاییدا خوێندکارە و لە وانەی ژمێریاری (ریاضی) لاوازە. نیگەرانیم بوو کە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، وردە وردە لەم وانەیە و دواتریش لە بیرکاری بە گشتی بێزار و بێحەز ببێت. لە خۆم پرسی: «دەبێت چی بکەم؟»🍂 لە سەرەتای پشوووی هاوین، پێم گوت: «بۆ سبەی شتێکی چاوەڕواننەکراوم بۆت هەیە؛ خۆت ئامادە بکە، پێکەوە دەچینە دەرەوە.» سبەینێ، بە مەبەست بردمە بازاڕێکی فرۆشی کەل و پەلی گشتی، کەخواردەمەنی و یاریی سادە و هەرزاننرخی تێدا دەفرۆشران. داوام لێکرد ئەو شتانەی هەڵبژێرێت کە حەزی لێیانە بۆ هاوپۆلەکانی خۆی بیفرۆشێت. ئەم بیرۆکەیە زۆر سەرنجی ڕاکێشا، و هانم دا کە هەموو قازانجی فرۆشتنەکە بۆ خۆی دەبێت.🍂 لەو ڕۆژەوە، بە شەوق و دڵخۆشییەکی زۆر دەستی کرد بە فرۆشتنی کاڵاکان لە نێوان هاوپۆلەکانی. لە ناو ئەم ئەزموونەدا، بێ ئەوەی هەستی بە ناچارکردن بکات، بەردەوام ژماردن و حیسابکردنی ئەنجام دەدا. هەموو ڕۆژێک پێکەوە حیساب و کتێبی ئەم چالاکییەمان دەژمارد. ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە لە ڕێگەی ئەزموونێکی ڕاستەقینە و خۆشەویستانە، توانا و لێهاتوویی لە ژماردن و حیسابکردندا بەهێز بکرێت.🍂 لە کۆتایی پشوووی هاویندا، نەک تەنها سەرمایەی سەرەتایی بە تەواوی گەڕاندەوە، بەڵکو بڕێک قازانجیشی دەستکەوت. بەڵام گرنگتر لە هەموو ئەوانە، ئەوە بوو کە حەزی بە وانەی ژمێریاری پەیدا کرد و خۆشی ویست. لە ساڵی خوێندنی دواتردا، واتە لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی، پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە وانەی بیرکاریدا نیشان دا.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
