#پەیامی_ڕۆژ 💠 یادی خودا؛ دژەژەهری دڵڕەقی کاتێک دڵی مرۆڤ تووشی ڕەقی و سەختی دەبێت، تەنها یادی خوایە…
انتشار: 2026/08/14 08:49 UTCدریافت: 2026/08/14 22:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 22:07 UTC
#پەیامی_ڕۆژ 💠 یادی خودا؛ دژەژەهری دڵڕەقی کاتێک دڵی مرۆڤ تووشی ڕەقی و سەختی دەبێت، تەنها یادی خوایە کە دەتوانێت ئەو پەردە قورسەی لە بەردەمیدا دروست بووە، لەسەری لاببات. لە سەردەمێکدا کە زۆرێک لە دڵەکان لە تاریکیی غەفڵەتدا نوقم بوون و ڕۆحی مەعنەویان لاواز بووە، بێگومان بۆ تەندروستیی ڕۆح و دڵمان، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یادی پەروەردگارمان هەیە. کاتێک گوناه و نافرمانی دەبنە کارێکی ئاسایی و قەباحەتیی تاوان لە ناو دەچێت، یەکەم قوربانیی ئەم دۆخە دڵی مرۆڤە؛ هەمان ئەو شوێنەی کە دەبێت وەک ئاویێنەیەک، خۆشەویستیی خوای گەورە لە خۆیدا ڕەنگ بداتەوە. ئایینی پیرۆزی ئیسلام، زۆرێک لە ئامانجەکانی عیبادەتەکان لە «بەجێهێنانی زیکر» و یادکردنەوەی خودا دەبینێت. یادی خوای گەورە تەنها خەم و پەژارە و ترس لە دڵ ناسڕێتەوە، بەڵکو توانای ڕۆحیی مرۆڤ زیاد دەکات، توانای خۆڕاگریی بەرز دەکاتەوە و وا لێ دەکات لە بەرامبەر سەختی و ناخۆشییەکانی ژیاندا خۆڕاگر بێت و قەزا و قەدەری خوای بە هۆشیاری و دانایی وەربگرێت و بە ئارامی و توانایی مەعامەلەی لەگەڵ بکات.✍🏻 ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
