📌کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێ دەکاتلێکدانەوەیەکی کورتی سووڕەتی "فاتیحە"وەرگێڕ: عەبدوڵڵا ع…
انتشار: 2026/08/01 17:16 UTCدریافت: 2026/08/14 22:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 22:07 UTC
📌کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێ دەکاتلێکدانەوەیەکی کورتی سووڕەتی "فاتیحە"وەرگێڕ: عەبدوڵڵا عەلیپوور(الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) سپاس و پەسەن هەر بۆ خوایە کە خاوەن و ڕاهێنەری جیهانە یەک: پەسەنی ڕەهاوشەی " الحمد" واتە: هەموو پیاهەڵگوتن و جوانییەکان لە کۆتاییدا بۆ پەروەرێنی بێهاوتا دەگەڕێنەوە.مەولانا دەفەرموێ: (هر حمدی کە بر زبان آید، در حقیقت حمد اوست؛ زیرا سرچشمەی همەی زیباییهاست).مەولەوی پێی وایە هەموو سپاس و دەستخۆشی و پیاهەڵکوتن کە لە دەم دێتە دەرێ، لەڕاستیدا پەسەنی خوای گەورەیە؛چونکە هەر ئەو سەرچاوەی جوان و شۆخ و ڕەنگینی خۆڕسکە. واتە: کاتێک مرۆڤێک لە دڵڕفێنی مرۆڤ یان شتێک ئەدوێ، لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی نووری خوای گەورە لە ناو ئەودا دەبینین.دوو: "رَبِّ الْعَالَمِينَ"وشەی "رَبّ" تەنیا بە واتای دروستکەر نییە؛ بەڵکوو فێرکار، ڕاهێنەر و ڕێنیشاندەرە بۆ سەرجەم بوونەوەرەکان.ئیبن و عەڕەبی، ئەم قۆناغە وەک هێمایەک بۆ پەروەردەکردنی بەردەوامی درستکراوەکان لەژێر هەیبەت و دەسەڵاتی پەروەرێن دەبینێت، واتە: خوای گەورە وەک باخەوانێک وایە کە، هەر تۆوێک ئەگەیەنێت بە قۆناغی پشکوتن و گوڵ دەرکردن.سێهەم: ئیمامی سووهرەوەردی دەفەرموێ: لە حیکمەتی ئیلهام، "رَبِّ الْعَالَمِينَ" نووری ڕەهایە کە گشت بوونەوەر پەروەردە دەکات.جیهان بەگشتی تیشکی نوور و پێاهڵدان، پێوەندی بنچینەیی پڕشنگی نوور بە سەرچاوەی نوور.سووهرەوەردی دەفەرموێ: حەمد واتە گەڕانەوەی نوور بۆ سەرچاوی نوور.چوارەم: شێخ ئەحمەدی جامی پێداگری لەسەر هەوڵی ڕاستەوخۆ و چڕوپڕ دەکات، بەجۆرێک کە:"الحمد لله" تەنیا زیکری زمان نییە، بەڵکوو دەبێت لە ڕەوشت و ژیانی مرۆڤدا ڕەنگ بداتەوە.شێخ ئەحمەد دەفەرموێ: کاتێک مرۆڤ بە ڕاستی حەمدی خوا دەکات، دەبێت بە کرداریش پەسەنبێژ، ڕاستگۆ و دڵپاک بێت.واتە پەسەنی خوا دەبێت لەناو بازنەی خزمەتکردنی خەڵک، دڵپاکی و ڕەوشتبەرزی ئەخلاق دەرکەوێت.پێجەم: فەلسەفەی پەسەنی خواپەسەنی خوا، واتە: پێناسە و ڕازیبوون بەوە کە بنچینەی لووتکەی دڵخوازی و خێرخوازی بۆ خوای گەورە ئەگەڕێتەوە. خوداڕهژیده، شۆخ و شەنگی و جوانی خۆڕسکی گەردوون سەربەخۆ نییە، بەڵکوو گشتی بە ئەو دەگەڕێتەوەبێگومان تێڕوانینی لەم شێوە مرۆڤ لە لووتبەرزی و خۆپەرستی ڕزگار دەکات و خاکەڕایی ئەبێت بە ژێرخانی ژیانی.پۆلێنبەندی"الحمد لله رب العالمين" واتە: هەرچی پێاهەڵدا و پەسەن و جوانییە، لە کۆتاییدا پەیوەستن بە خوای گەورە.خوای گەورە، پەروەردەگاری هەموو جیهانە؛ هەم دروستکەرە و هەم گەشەپێدەر و ڕێنشاندەر.لە تێڕوانینی شێخ ئەحمەدی جامی، "حمد"ی ڕاستەقینە تەنیا بە کردار و سپاس و پێزانین تەواو دەبێت. سووهرەوەردی دەفەرموێ: سپاس و پەسەن گەڕانەوەی نوورە بۆ نووری ڕەها.مەولەوی ئەفەرموێ: "حمد" واتە بینینی سەرچاوەی ئەشق لەناو دڵڕاکێشی گەردوون.بەدەربڕینێکی تر دەکرێ ئەوە بڵێین کە: " الحمداللە رب العالمین" بانگهێشتی مرۆڤە بۆ پەسەن و شوکرانەبژێری خوا، خاکەڕایی و بینینی پەروەرێن وەک ڕاهێنەر و فێرکاری گشت بوونەوەر.ڕاهێنانی کردەییهەر کات شتێکی جوان و کارێکی خێرخوازیت بینی( هەڵهاتنی خۆر، زەردەخەنەی منداڵ، یا کارێکی جوان)، لە دڵدا بڵێ: الحمد للە رب العالمينحەمد، گەڕاندنەوەی نوور و جوانییە بۆ سەرچاوەی هەمیشەیی.🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
