پەیامی ڕۆژ💠 ئەخلاق و عیبادەت؛ دوو باڵی بەرزبوونەوەخۆڕازاندن بە ئەخلاقی جوان و پەیوەستبوون بە عیباد…
انتشار: 2026/08/12 06:13 UTCدریافت: 2026/08/14 22:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 22:07 UTC
پەیامی ڕۆژ💠 ئەخلاق و عیبادەت؛ دوو باڵی بەرزبوونەوەخۆڕازاندن بە ئەخلاقی جوان و پەیوەستبوون بە عیبادەت و پێوەرە شەرعییەکان، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ بەھێزکردنی ئیمان و نوێکردنەوەی هەست و ژیانی ئیمانی.نوێژ، وەک گرنگترین ئامراز بۆ بەردەوامبوونی چاودێرییکردنی ئاگادارانەی نەفس لە ماوەی شەو و ڕۆژدا، هەروەها خوێندنەوەی قورئان بە تێفکرین و بیرکردنەوە و ڕامان لە ناوە جوانەکانی خوای گەورە، بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە ئایەتەکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ خۆمان و ڕازاندنەوەی خۆ بە خەسڵەتە بەرز و پیرۆزەکانی خوایەتی، لە دیارترین و گرنگترین هەنگاوەکانی ئەم ڕێگایەن.هەروەک نوێکردنەوەی ئیمان کارێکی خوازراو و پێویستە، «نوێکردنەوەی ئەخلاق»ـیش کردەوەیەکی پەسەندکراو و شایانی ستایشە. جیهادکردن لەگەڵ نەفس و گۆڕانکاری لەو ڕەفتارانەی کە پێیان ڕاهاتووین، هەروەها چاککردن و ڕاستکردنەوەی ئەو عادەتە هەڵە و نادروستانەی کە لەگەڵ شکۆ و پایەی مرۆڤی باوەڕدار و ڕێبوار لە ڕێگای دیندا ناگونجێن، پێویستییەکە کە نابێت هەرگیز لێی غافڵ بین.ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
