🌸چ شتێکی مرۆڤمان لەلا جۆان بێت؟!ھاوژین شێخ حەسەن🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
انتشار: 2026/07/31 15:16 UTCدریافت: 2026/08/14 22:07 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 22:07 UTC
تاریخچه بازدید مشاهدهشده
حدود 1 بازدید تازه در ساعت در این نمونهپستهای تلگرام — ئیسلاح
#پەیامی_ڕۆژ 💠 یادی خودا؛ دژەژەهری دڵڕەقی کاتێک دڵی مرۆڤ تووشی ڕەقی و سەختی دەبێت، تەنها یادی خوایە کە دەتوانێت ئەو پەردە قورسەی لە بەردەمیدا دروست بووە، لەسەری لاببات. لە سەردەمێکدا کە زۆرێک لە دڵەکان لە تاریکیی غەفڵەتدا نوقم بوون و ڕۆحی مەعنەویان لاواز بووە، بێگومان بۆ تەندروستیی ڕۆح و دڵمان، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یادی پەروەردگارمان هەیە. کاتێک گوناه و نافرمانی دەبنە کارێکی ئاسایی و قەباحەتیی تاوان لە ناو دەچێت، یەکەم قوربانیی ئەم دۆخە دڵی مرۆڤە؛ هەمان ئەو شوێنەی کە دەبێت وەک ئاویێنەیەک، خۆشەویستیی خوای گەورە لە خۆیدا ڕەنگ بداتەوە. ئایینی پیرۆزی ئیسلام، زۆرێک لە ئامانجەکانی عیبادەتەکان لە «بەجێهێنانی زیکر» و یادکردنەوەی خودا دەبینێت. یادی خوای گەورە تەنها خەم و پەژارە و ترس لە دڵ ناسڕێتەوە، بەڵکو توانای ڕۆحیی مرۆڤ زیاد دەکات، توانای خۆڕاگریی بەرز دەکاتەوە و وا لێ دەکات لە بەرامبەر سەختی و ناخۆشییەکانی ژیاندا خۆڕاگر بێت و قەزا و قەدەری خوای بە هۆشیاری و دانایی وەربگرێت و بە ئارامی و توانایی مەعامەلەی لەگەڵ بکات.✍🏻 ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
🔴گرنگیدان به پرسه نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە ڕوانگەی ئایینەوە#پڕۆفیسۆر_خالید_محەمەدساڵح🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
📜بەیاننامەی زانایانی ئایینی شاری بانە لە مەحکومکردنی قسە و وتەی سووکایەتی و تفرەقەخوازانە بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستانبسماللهالرحمنالرحیمئێمە، زانایان و مامۆستایانی ئایینی شاری بانە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ڕێز و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان، نەتەوەکان و پیروانی هەموو ئاین و مەزهەبەکان، بە توندی قسە و وتەی سووکایەتی، تفرەقەخوازانە و هەستیارکەرەوەی ئەو کەسە مەحکوم دەکەین کە لە وتارەکانی نوێژی هەینی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری بانە، بەرامبەر کوردانی ئێزیدیی هەرێمی کوردستان هەڵیوتووە.بێگومان، شوێنی مینبەر و وتار، شوێنی بانگەوازکردن بۆ تەقوا، ئەخلاق، یەکگرتوویی، برایەتی و چاکسازییە لە نێوان خەڵکدا؛ و هەر قسەیەک کە ببێتە هۆی سووکایەتی بە نەتەوە، ئاین یان کۆمەڵێکی مرۆیی و دروستکردنی ڕق و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک، لەگەڵ ئەرکی ئەخلاقی و ئایینیی مینبەر ناگونجێت.کوردانی ئێزیدی بەشێک لە مێژوو و کۆمەڵگەی کوردستانن و مامەڵەکردنی ڕێزدارانە لەگەڵیان و پاراستنی کەرامەتی مرۆیییان، لە بنەما سەرەتاییەکانی ئەخلاق و ژیانی هاوبەش و ئاشتیانەیە. جیاوازی لە باوەڕە ئایینی و مەزهەبییەکاندا، هەرگیز مۆڵەتێک نییە بۆ سووکایەتی، بێڕێزیکردن، ڕقپەرەستیکردن یان هێرشکردنە سەر ناسنامەی نەتەوەیی و مرۆییی هیچ گرووپێک.🚫ئێمە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی بێزاریی خۆمان لەو جۆرە ئەدەبیاتە، جەخت دەکەینەوە کە سووکایەتی بە نەتەوە و پیروانی ئاین و مەزهەبەکان، نەک تەنها هیچ یارمەتییەک بە یەکگرتوویی و هاوبەشی ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی، تێنەگەیشتن و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگەکانی ناوچەکە.🕊لە زانایانی ئایینی و خاوەنانی مینبەرەکان چاوەڕوان دەکرێت لە بارودۆخی هەستیار و ناسکی ئێستادا، زیاتر لە هەر کاتێکی تر، زمانی یەکگرتوویی، دانایی، ئەخلاق و گفتوگۆ هەڵبژێرن و لە هەر وتە و هەڵسوکەوتێک دووربکەونەوە کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییە برایانەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی ناوچەکە.🌿هەروەها، داوا لە خەڵکی بەڕێز و ڕۆشنبیری کوردستان دەکەین بە ئارامی و هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن قسە و وتەی تاکەکەسێکی بێپروا و نەسنجراو، پەیوەندییە کۆن و بەهێزەکان، ژیانی هاوبەش و برایەتیی نێوان نەتەوە و مەزهەبە جیاوازەکان بخاتە ژێر کاریگەریی خۆی.🕊لە کۆتاییدا، لەگەڵ مەحکومکردنی ڕوون و ئاشکرای ئەم وتانە، جەخت لەسەر بنەماکانی کەرامەتی مرۆیی، ڕێزگرتنی دوولایەنە، ژیانی هاوبەشی ئاشتیانە، یەکگرتوویی ئیسلامی و دووربوون لە ڕقپەرەستیکردنی نەتەوەیی و مەزهەبی دەکەینەوە و هیواخوازین هەموو خاوەنانی تریبون و پێگە ئایینییەکان، ئەرکی خۆیان لە پێناو بەهێزکردنی ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی نێوان خەڵکدا بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن.✍️کۆمەڵەی زانایانی ئایینی شاری 🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
☘️کە تۆم هەبێت یاڕەبب!✍️و. عەبدوڵڵا عەلیپوورلە خۆڕاکێشانی شەو، بە دڵێکی پڕ لە خەفەت، بە وشە و ڕستەی پڕ لە تەم، لە گۆشەی دیوێکی بچووک، گڵۆپەکان ماندوو و ئیتر هیوا دادەڕمێنن، ئەستێرەکانی ئاسمان کز و بێهێز دەردەکەون و بێدەنگی زاڵە بەسەر کەش و هەوا، بێ ئەوە دەست بەرز کەمەوە، کپ و بێدەنگ دەست لەسەر ڕان و بە فرمێسک و هەنیسکەوە ئەڵێم: ئیلاهی،! هێندێ جار دڵم تەنیا تۆی دەوێت، نە بەڵێن و دەرئاسا... بەڵکوو تەنیا خودی تۆی دەوێت یاڕەبب، یاڕەبب، یاڕەبب!لە بێدەنگی نیوەشەودا، ئەو ساتەی گشت مرۆڤ و بوونەوەر لە خەودان، خۆم و دڵم، لەناو قووڵایی بووندا هەناسە دەکێشین.!ئەی دەستپێکەری بێکۆتایی،! ئەی دڵارامی دڵ و گیانم، خۆت فێرم کە چۆن ناوی شیرینت"لەتیف" بێنم، کاتێ لەگەڵ هەر ترپەیەکی دڵم بیر و هزری تۆ ئاوپڕژێنی ناخم ئەکات.!ئەو ساتەی ڕوح شلەژاو و ناخ هەڵپڕووکاوە، و ئیتر نازانم هانا بۆ کێ بەرم، کاتێک دڵم پڕە لە وتە و ڕستەی پڕ لە ئازار و نەوتراو، ساتێک فرمێسک بێ بانگهێست کردنی ئەبێ بە میوانێکی نەخوازراو؛ ئەزانم تۆ هەر لێرەیی، لەناو دڵما، لە سات بە ساتی هەناسەم. یاڕەبب، چەن دڵبزوێنە هەست پێکردن بە بوونی تۆ، چەن ناسک و شیرینە حزووری تۆ...تۆ ئەو نوورەی لەناو شەوەزەنگی ژیان تیشک ئەخەیە ڕوح و ژیان، ئەی دەسپێکی ژیانی بێ کۆتایی، ئەی هێمای سووکنایی ڕوح، ساتێک لەناو دڵ نیشتەجێ دەبی، تەنانەت برینی جەستەم بۆنی گووڵ ئەگرێت و کە تۆم هەبێت حاشا لە بەهەشتیش ئەکەمچەن ڕستەیەکی پڕ واتایە ئەو ساتەی خوای گەورە دەفەرموێ: { أدعونی استجب لکم}تا نگیرد طفل کی نوشد لَبَنتا نگرید ابر کی خندد چمنمولاناژوانێکی پڕاوپڕ لە ئارامی، ئایی کە ئەم دەردە عەجەب شەڕابێکە،! هەر کەس پەیمانەی لێ پڕکرد، لێرە ئەچێژێ تامی بەهەشتیاڕەبب؛ ئەوینی تۆ، دلۆڤانی تۆ، پێویستی بە ئاتاجی و دەستەنگی و بەڵگە نییە، بەڵکوو تۆ لەتیف و یاڕەبب، جوانترین بەڵگەی دڵداریی و خۆشەویستی...!🌐 Web 🆔 Telegram 💠 Instagram 💠 Aparat
