
فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆریAdmin: @mewlewii#پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان پایین · 3 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/19 تا 2026/08/13
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
هنوز مشاهدهٔ کافی برای امتیازدهی به این کانال وجود ندارد. هر امتیاز دستکم به ۱۴ روز پوشش و ۵ پست مشاهدهشده نیاز دارد؛ کمتر از آن حدس است، نه اندازهگیری.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
دنیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا؛ حوسێن عارف، ڕۆماننووس، یاساناس و بیرمەندی ناسراو، لە شاری سلێمانی و دوای کاروانێکی زێڕینی 70 ساڵە لە خزمەتی بێوچان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ژیان کرد.حوسێن عارف کە لە ساڵی 1936 لە سلێمانی لەدایکبووە، بە داڕێژەری یەکەمین بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەیەوە بە ناوی ڕۆمانی "شار" کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە: "گەلە گورگ"، "چای شیرین" و "تەمەنێک لە بەندەستی".جگە لە لایەنە ئەدەبییەکەی، حوسێن عارف وەک یاساناس و سیاسەتمەدارێکی بوێر دەناسرا؛ ئەو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، هەڵوێستێکی مێژوویی نواند کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار مانیان گرت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ.🔻بەرهەمەکانی حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ سلێمانی.حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکانحسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. 1983.حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005؛ 286 پ.حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، 2 بحسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەختحسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1984-1982حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێکحسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارفحسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەرحسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازەحسەین عارف، ھێلانەحسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕەلێکۆڵینەوەحسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردیحسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردیحسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانیحسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕشحسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1988-1955🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
🔳 کوردستان، نوقمەساری پاساو✍ #کەیهان_عەزیزییەکەم وشەی ئەم نووسینە کوردستانە، ئەمەش خۆکردیە، وشەی "کۆمەڵگا" بەجێتر بوو، بەڵام بە هێنانی "کوردستان" ئاوێنەکە بەرەو خۆمان دەگەڕێتەوە. کورد بە هۆی ژیانێکی ئاڵۆزکاو، لە گێژاوێکدایە لەجیاتی ئەوەی لە کردارەکان بیر بکاتەوە، ناوەکان دەگۆڕێ، لە جیاتی چارە، پاساو دەدۆزێتەوە. ئەم مژارە تایبەت به کورد نییە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە. بۆیە مەبەستی ئەم بابەتە تاوانبارکردنی کورد نییە، مەبەست بینینەوەی خۆمانە لە ئاوێنەی کوردستان.ڕووناکبیر، سەرکردە، حێزب، بنەماڵە، تەنانەت ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بۆ کەمکاری، بۆ کارنەکردن و لەبۆ کاری نالەبار هەمیشه هەگبەیەک پاساوی ئامادەی هەیە. پاساو بنی نییە، لە خاڵێکەوە دەست پێ دەکا بۆ کۆتاییەکی نادیار. بۆم پرسیارە ئەم هەموو پاساوە، ئەم هەموو خۆ ڕازیکردنە ژێدەرەکەی چییە؟ چۆن وەک دیاردەیەکی نێوانزەینی ناخی زۆربەمانی تەنیوەتەوە؟! پاساوەکانیش زۆرجار ئاوەزپەسەندن! ئەوەی زمانی کوردی نازانێ پاساوی هەیە، ئەوەی لە جیاتی کورد خێڵ و حێزب بۆی ئەوبەرترە، پاساوی ڕەنگاڵە ڕیز دەکا. هۆی دەردەکان هەموو کەسە، جگە خۆمان. تەسلیمبوون بەم واقعە، کورد وەک قوربانیی دەنوێنێتەوە. مێشکی قوربانیی بۆ بەزەیی خۆی ئامادە دەکا نە بۆ گۆڕان. بۆیە بەردەوام "خەیاتە دەکێشێ بە لووتی خۆیا". بیرەمەندان لە ڕووی زانستییەوە ئەمە بۆ فێڵی زەین دەگەڕێنەوە. دەڵێن: "لەوانەیە گەورەترین فێڵی زەین ئەوە بێت کە بەرلەوەی مرۆڤ کارێک بکا، ناوەکەی دەگۆڕێ." گۆڕانی وشە هەستی بەرپرسیاریی کەم دەکاتەوە و ویژدان ئاسوودە دەکا.لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ئەمریکا و کانادا، کە لەسەر ٢٦٨٩ پیاو لە نێوان ١٨ تا ٣٤ ساڵ ئەنجام دراوە، لەم بەبەتە پشتگیریی دەکا. توێژەران لە پرسیارنامەیەکی نەناس بە ئەنقەست وشەکانی «دەستدرێژی» و «توندوتیژیی سێکسی»یان لە دەقی پرسیارەکان دەرهاوێشتووە. بەبێ هیچ مۆرک و ناتۆرەیەک پرسیویانە: «ئایا هەرگیز هەوڵت داوە لەگەڵ ژنێک، سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەو، بە زۆر یان بەکارهێنانی پێگە و جێگە یا لە ڕێگەیەکی ترەوە پەیوەندیی سێکسی بەرقەرار بکەیت؟»ئەنجامەکان هەژێنەر بوون. ژمارەیەکی بەرچاو دانیان بە کردارێک ناوە کە لە ڕووی یاسا و ئەخلاقەوە دەستدرێژی دادەنرێ. بەڵام ئەگەر هەمان پرسیار بە وشەی «دەستدرێژی» کرابایە، زۆرێکیان بە نەخێر وڵامیان دەدایەوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخا ناوی کردار، لە هەڵوێستی مرۆڤ کاریگەریی دروست دەکا.لە دەروونناسی بۆ ئەم دیاردەیە لە چەمکی "دابڕانی ئەخلاقی" کەڵک وەردەگرن. مێشکی مرۆڤ بە گۆڕینی وشەکان، بەرپرسیاریە ئەخلاقیەکان کاڵ دەکاتەوە. زمان تەنیا ئامرازی دەربڕینی بیر نییە؛ ئامرازی دروستکردنی ماناشە. بە گۆڕانی مانا، جیهانی ئێمەش دەگۆڕدرێ. دیارە ئەم یاسایە تەنیا لە بواری سێکسدا کار ناکا. زۆرجار درۆ بە «مەسڵەحەت»، سووکایەتی بە «شۆخی»، خەیانەت بە «ناچاری»، فێڵ بە «زیرەکی» و بێکاری بە "نەبوونی دەرفەت" ناودەبەین. بە گۆڕینی ناو، هەوڵ دەدەین ویژدانمان لە تاوانەکە دوور بخەینەوە. تا ئەو کاتەی کردار یان هەڵسوکەوتێک، مۆرکی نەرێنی نەخواردبێ زۆر بە ئاسانی پاساوی بۆ دادەتاشین. بەڵام هەر کات کردارێک بە ناوە ڕاستەقینەکەی ناسرایەوە و لۆمە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕوومان بوونەوە، لەناکاو جانماز ئەکێشین بە ئاوا و هەستی پەشیمانی مل قیت دەکاتەوە، تەنانەت ڕاستی و ڕاستوێژی جێگەی بە شاردنەوە و حاشاکردن دەدات.لە کوردستان خوێندکار، مامۆستا یان فەرمانبەر بەو پاساوەوە: «فارسیم خوێندووە، دەرفەتی فێربوونی کوردیم نەبووە»، بەوە خۆی لە بەرپرسیاری بەرامبەر زمانەکەی دەرباز دەکا. کەسی وا هەیە ڕێک لەبەرەی خەیانەتە، کەچی پاساوی نان یان ناچاریی دەکاتە قەڵغان. دیارە لە کۆمەڵگایەک هاوماڵی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی، دادپەروەری بگرێتە ژێر سێبەری خۆی، بە ئاسانی پاساو دەبێتە شوێنگرەوەی ڕاستی و پەتی خاینیش ناکەوێتە سەرئاو. ئەویش هەر بەتەمای شیری مانگا بۆره!بە گشتی کێشەی کورد ئەوە نییە هەڵە دەکا؛ کێشەی گەورە ئەوەیە بە گۆڕینی وشەکان هەوڵ دەدا ناحەزی هەڵەکان بکا بە ژێر لچەوە و خۆی لە چاکردنەوەیان بدزێتەوە و بەردەوام ئاو بۆ کۆمەڵگا هەس بکاتەوە. کاتێک وشەکان دەبنە ئامراز بۆ شاردنەوەی ڕاستی، ماناکان دەچەواشێنرێن و ویژدانیش هێواش هێواش هەستی بەرپرسیاریی لەدەست دەدا. کۆمەڵگایەک ویژدانی بە پاساو بخەوێنێ و لەولای سفرەوە سێباز بکا، بە "هەڵمەتی پاساو" ناتوانێ گۆڕانکاری بخولقێنێ. بڕێ بە پاساوی ڕەق و تەق، ڕۆژ بە پەنجە ئەژمێرێن، جیاتی کوردستان، "وەیلان" بۆیاخ دەکەن، لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی، ناوی ڕاستەقینەی شتەکان دەگوڕن. چون ڕاستی ئاوێنەیە؛ مرۆڤ هەم لە خۆی دەترسێ، هەم لە بینینەوەی ڕاستی ناو ئاوێنەکە.نەتەوە بە درۆ لەناو ناچێ؛ بە پاساو لەناو دەچێ. درۆ جارێک مرۆڤ فریو دەدا، بەڵام پاساو ویژدان فێر دەکا فریو بخوا.🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
ــــــــــــــــجیهانی کۆن، لە سەرەمەرگە،جیهانی تازە، لە تەقەلای لە دایکبوونە،ئێستا کاتی دەعباکانە.✍ گرامشی🆔@parantez_net🌾🌾🌾🌾🌾🌾