🔻 قاژی وتارێکی ئامادەی چاپ✍#کەیهان_عەزیزیشیعر، ئەو هونەرە سرک و خزۆکەیە تا ئێستە نە بۆ کەس دەستەمۆ…
انتشار: 2026/07/10 10:23 UTCویرایش: 2026/07/31 23:55 UTCدریافت: 2026/08/15 00:44 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:44 UTC
🔻 قاژی وتارێکی ئامادەی چاپ✍#کەیهان_عەزیزیشیعر، ئەو هونەرە سرک و خزۆکەیە تا ئێستە نە بۆ کەس دەستەمۆ کراوە، نە ڕۆژێ لە ڕۆژان کەسیش دەتوانێ هۆشەکارانە قسەی کۆتایی تێدا بکات. لەبەر ئەوەی لە تەوانی هیچ مرۆڤێک نییە بتوانێ تێئۆریەک گەڵاڵە بکات کە لە هەموو زوان و لە هەموو سەردەمەکان، بۆ هەموو بوتیقاکان بە لای هەموو شاعیرانەوە شیاوی پەسەندکردن بێت. ئێمە تەنیا دەتوانین لە هەر سەردەمێکدا ڕەگەزه شیعرییهكان بێنینە بەرباس و شرۆڤهیان بكهین. شیعر، هەمیشە هەڵگری هەندێ ئەندامی بنەڕەتیییە، ئەرکی ڕەخنەوانە باس لە ئەندامەکانی شیعر بکات. دیارە ئاڵوگۆڕ لە پێکهاتەکانی شیعر شتێک نییە زوو بە زوو بگۆڕدرێ. بەڵکوو ئەوەی دەگۆڕدرێت جۆری ڕوانگەی شاعیرانە لەمەڕ ئەو بەشانەی شیعرەوە. شیعر، چ کۆن بێت چ تازە، هەڵگری هەندێ توخمی بنەمایییە. لێره تهنیا چەند ئەندامی شیعریی ناو دهبەین:سیستمی موسیقاییسیستمی زوانیسیستمی وێنەبواری مانا و سۆزیاریی دنیابینی شاعیرانەئەوەی جیاوازە جۆری ڕوانگەی بوتیقاکانە بۆ ئەو ڕەگەزانە. ڕوانینی شاعیرێکی کلاسیک و نوێخواز لەسەر موسیقا یان لەسەر ڕەگەزەکانی تر لە بنەمادا دوو ڕوانینی ناهاوچەشنە. بەڵام لە هەردوو بوتیقاکەدا ئەو ڕەگەزانە بوونیان هەیە. ئهوهی دهگۆڕدرێ جۆری ههڵسوكهوتی شاعیران و ڕهوته شیعریهكانه لهگهڵ ئهو ڕگهزه شیعریانه. هەروەها پەیوەندی ئەو بەشانە پێکەوە کە لە ڕاستیدا "فۆرمی زێهنی" شیعرەکە دروست دەکەن لە بوتیقایەکەوە بۆ بوتیقایەکی دی دەگۆڕدرێ. بۆ نمونە ئەگەر بۆ هەندێ پێکهاتەیەکی زێهنی توکمە و جەستەمەند بایەخدار بێت، لای پۆست مودێرنەکان فۆرمی زێهنی لەسەر دوورکەوتنەوە و پەشێواندن و شپرزاندنی ڕەگەزەکانی شیعر بنیات نراوە. جاران ڕەخنەوانێکیش لە خوێندنەوە ڕەخنەییەکانی خۆی بۆ نموونە لەوانەیە بە "سیستمی موسیقایی" ئەوەندە بایەخ بدات کە بەتەما بێت لەو ڕەهەندەوە هەموو پێکهاتەکانی شیعر پێکەوە ببەستێتەوە و لەو دەلاقەیەوە هەموو سووچ و قوژبنی دەقێک سەنگوسوک بکات؛ لە ڕاستیدا باسی موسیقی ئەو پتانسیلەشی هەیە، هەڵبەت مەبەستی من لە موسیقی تەنیا کێش و سەروا یان تەنانەت ئەو موسیقایە نییە لە ڕێگەی گوێوە هەستی پێ دەکەین. بەڵکوو موسیقا بەلای منەوە ڕیتمە، بەرهەمی هاوئاهەنگی و هارمۆنیایەکە جاران هەر ئەوەیە لە تەلارسازیدا بینەر چێژی لێ وەردەگرێت. موسیقی لە تەلارسازیدا موسیقایهكی بێدەنگە، کاتێ لە بینایەکدا دوو شتی دژبەیەک وەک گەچ و ئاسن بەیەک دەگەن، ئەوە هونەری تەلارسازە ئەو دوو شتە دژەبەیەکە لە شوێنێک پێکەوە هاوئاهەنگ و سازگار دەکات و دەیڕازێنێتەوە تا دواجار "مانا" یان جوانی پێشان بدەن. بۆیە لەم ڕوانگەوە موسیقی بۆ بواری مانا و سۆزداریش تەشەنە دەکات. موسیقی بەم مانایە تەنیا دەنگ نییە، بەڵکوو بێدەنگییشە. و... (ئەم شێوازەم لە وتارێکی تردا لە کار کردووە.) لەم وتارە خوازیارم باسی "زوان" بکەم، بەڵام بە تەمام باسی زوان ئەوەندە بەرین بکەمەوە زۆربەی ڕەگەزەکانی شیعر بکێشمە ژێر ڕکیفی ئەم باسەوە. و...🤝بەستەری پەرانتێز👇👇🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
