" ئەگەر توانیت قەناعەت بە مێش بکەیت کە گوڵ لە زبڵ باشترە، ئەوکات دەتوانیت خەیانەتکاران بهێنیتە سەر…
انتشار: 2026/07/03 11:26 UTCویرایش: 2026/07/31 23:55 UTCدریافت: 2026/08/15 00:44 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:44 UTC
" ئەگەر توانیت قەناعەت بە مێش بکەیت کە گوڵ لە زبڵ باشترە، ئەوکات دەتوانیت خەیانەتکاران بهێنیتە سەر ئەو باوەڕەی کە نیشتمان لە پارە بەبایەخترە."🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
تاریخچه بازدید مشاهدهشده
حدود 1 بازدید تازه در ساعت در این نمونهپستهای تلگرام — پەرانتێز parantez
دنیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا؛ حوسێن عارف، ڕۆماننووس، یاساناس و بیرمەندی ناسراو، لە شاری سلێمانی و دوای کاروانێکی زێڕینی 70 ساڵە لە خزمەتی بێوچان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ژیان کرد.حوسێن عارف کە لە ساڵی 1936 لە سلێمانی لەدایکبووە، بە داڕێژەری یەکەمین بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەیەوە بە ناوی ڕۆمانی "شار" کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە: "گەلە گورگ"، "چای شیرین" و "تەمەنێک لە بەندەستی".جگە لە لایەنە ئەدەبییەکەی، حوسێن عارف وەک یاساناس و سیاسەتمەدارێکی بوێر دەناسرا؛ ئەو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، هەڵوێستێکی مێژوویی نواند کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار مانیان گرت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ.🔻بەرهەمەکانی حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ سلێمانی.حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکانحسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. 1983.حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005؛ 286 پ.حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، 2 بحسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەختحسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1984-1982حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێکحسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارفحسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەرحسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازەحسەین عارف، ھێلانەحسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕەلێکۆڵینەوەحسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردیحسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردیحسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانیحسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕشحسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1988-1955🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
🔳 کوردستان، نوقمەساری پاساو✍ #کەیهان_عەزیزییەکەم وشەی ئەم نووسینە کوردستانە، ئەمەش خۆکردیە، وشەی "کۆمەڵگا" بەجێتر بوو، بەڵام بە هێنانی "کوردستان" ئاوێنەکە بەرەو خۆمان دەگەڕێتەوە. کورد بە هۆی ژیانێکی ئاڵۆزکاو، لە گێژاوێکدایە لەجیاتی ئەوەی لە کردارەکان بیر بکاتەوە، ناوەکان دەگۆڕێ، لە جیاتی چارە، پاساو دەدۆزێتەوە. ئەم مژارە تایبەت به کورد نییە پەیوەندی بە مرۆڤەوە هەیە. بۆیە مەبەستی ئەم بابەتە تاوانبارکردنی کورد نییە، مەبەست بینینەوەی خۆمانە لە ئاوێنەی کوردستان.ڕووناکبیر، سەرکردە، حێزب، بنەماڵە، تەنانەت ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بۆ کەمکاری، بۆ کارنەکردن و لەبۆ کاری نالەبار هەمیشه هەگبەیەک پاساوی ئامادەی هەیە. پاساو بنی نییە، لە خاڵێکەوە دەست پێ دەکا بۆ کۆتاییەکی نادیار. بۆم پرسیارە ئەم هەموو پاساوە، ئەم هەموو خۆ ڕازیکردنە ژێدەرەکەی چییە؟ چۆن وەک دیاردەیەکی نێوانزەینی ناخی زۆربەمانی تەنیوەتەوە؟! پاساوەکانیش زۆرجار ئاوەزپەسەندن! ئەوەی زمانی کوردی نازانێ پاساوی هەیە، ئەوەی لە جیاتی کورد خێڵ و حێزب بۆی ئەوبەرترە، پاساوی ڕەنگاڵە ڕیز دەکا. هۆی دەردەکان هەموو کەسە، جگە خۆمان. تەسلیمبوون بەم واقعە، کورد وەک قوربانیی دەنوێنێتەوە. مێشکی قوربانیی بۆ بەزەیی خۆی ئامادە دەکا نە بۆ گۆڕان. بۆیە بەردەوام "خەیاتە دەکێشێ بە لووتی خۆیا". بیرەمەندان لە ڕووی زانستییەوە ئەمە بۆ فێڵی زەین دەگەڕێنەوە. دەڵێن: "لەوانەیە گەورەترین فێڵی زەین ئەوە بێت کە بەرلەوەی مرۆڤ کارێک بکا، ناوەکەی دەگۆڕێ." گۆڕانی وشە هەستی بەرپرسیاریی کەم دەکاتەوە و ویژدان ئاسوودە دەکا.لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ئەمریکا و کانادا، کە لەسەر ٢٦٨٩ پیاو لە نێوان ١٨ تا ٣٤ ساڵ ئەنجام دراوە، لەم بەبەتە پشتگیریی دەکا. توێژەران لە پرسیارنامەیەکی نەناس بە ئەنقەست وشەکانی «دەستدرێژی» و «توندوتیژیی سێکسی»یان لە دەقی پرسیارەکان دەرهاوێشتووە. بەبێ هیچ مۆرک و ناتۆرەیەک پرسیویانە: «ئایا هەرگیز هەوڵت داوە لەگەڵ ژنێک، سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەو، بە زۆر یان بەکارهێنانی پێگە و جێگە یا لە ڕێگەیەکی ترەوە پەیوەندیی سێکسی بەرقەرار بکەیت؟»ئەنجامەکان هەژێنەر بوون. ژمارەیەکی بەرچاو دانیان بە کردارێک ناوە کە لە ڕووی یاسا و ئەخلاقەوە دەستدرێژی دادەنرێ. بەڵام ئەگەر هەمان پرسیار بە وشەی «دەستدرێژی» کرابایە، زۆرێکیان بە نەخێر وڵامیان دەدایەوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخا ناوی کردار، لە هەڵوێستی مرۆڤ کاریگەریی دروست دەکا.لە دەروونناسی بۆ ئەم دیاردەیە لە چەمکی "دابڕانی ئەخلاقی" کەڵک وەردەگرن. مێشکی مرۆڤ بە گۆڕینی وشەکان، بەرپرسیاریە ئەخلاقیەکان کاڵ دەکاتەوە. زمان تەنیا ئامرازی دەربڕینی بیر نییە؛ ئامرازی دروستکردنی ماناشە. بە گۆڕانی مانا، جیهانی ئێمەش دەگۆڕدرێ. دیارە ئەم یاسایە تەنیا لە بواری سێکسدا کار ناکا. زۆرجار درۆ بە «مەسڵەحەت»، سووکایەتی بە «شۆخی»، خەیانەت بە «ناچاری»، فێڵ بە «زیرەکی» و بێکاری بە "نەبوونی دەرفەت" ناودەبەین. بە گۆڕینی ناو، هەوڵ دەدەین ویژدانمان لە تاوانەکە دوور بخەینەوە. تا ئەو کاتەی کردار یان هەڵسوکەوتێک، مۆرکی نەرێنی نەخواردبێ زۆر بە ئاسانی پاساوی بۆ دادەتاشین. بەڵام هەر کات کردارێک بە ناوە ڕاستەقینەکەی ناسرایەوە و لۆمە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕوومان بوونەوە، لەناکاو جانماز ئەکێشین بە ئاوا و هەستی پەشیمانی مل قیت دەکاتەوە، تەنانەت ڕاستی و ڕاستوێژی جێگەی بە شاردنەوە و حاشاکردن دەدات.لە کوردستان خوێندکار، مامۆستا یان فەرمانبەر بەو پاساوەوە: «فارسیم خوێندووە، دەرفەتی فێربوونی کوردیم نەبووە»، بەوە خۆی لە بەرپرسیاری بەرامبەر زمانەکەی دەرباز دەکا. کەسی وا هەیە ڕێک لەبەرەی خەیانەتە، کەچی پاساوی نان یان ناچاریی دەکاتە قەڵغان. دیارە لە کۆمەڵگایەک هاوماڵی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی، دادپەروەری بگرێتە ژێر سێبەری خۆی، بە ئاسانی پاساو دەبێتە شوێنگرەوەی ڕاستی و پەتی خاینیش ناکەوێتە سەرئاو. ئەویش هەر بەتەمای شیری مانگا بۆره!بە گشتی کێشەی کورد ئەوە نییە هەڵە دەکا؛ کێشەی گەورە ئەوەیە بە گۆڕینی وشەکان هەوڵ دەدا ناحەزی هەڵەکان بکا بە ژێر لچەوە و خۆی لە چاکردنەوەیان بدزێتەوە و بەردەوام ئاو بۆ کۆمەڵگا هەس بکاتەوە. کاتێک وشەکان دەبنە ئامراز بۆ شاردنەوەی ڕاستی، ماناکان دەچەواشێنرێن و ویژدانیش هێواش هێواش هەستی بەرپرسیاریی لەدەست دەدا. کۆمەڵگایەک ویژدانی بە پاساو بخەوێنێ و لەولای سفرەوە سێباز بکا، بە "هەڵمەتی پاساو" ناتوانێ گۆڕانکاری بخولقێنێ. بڕێ بە پاساوی ڕەق و تەق، ڕۆژ بە پەنجە ئەژمێرێن، جیاتی کوردستان، "وەیلان" بۆیاخ دەکەن، لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستی، ناوی ڕاستەقینەی شتەکان دەگوڕن. چون ڕاستی ئاوێنەیە؛ مرۆڤ هەم لە خۆی دەترسێ، هەم لە بینینەوەی ڕاستی ناو ئاوێنەکە.نەتەوە بە درۆ لەناو ناچێ؛ بە پاساو لەناو دەچێ. درۆ جارێک مرۆڤ فریو دەدا، بەڵام پاساو ویژدان فێر دەکا فریو بخوا.🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
ــــــــــــــــجیهانی کۆن، لە سەرەمەرگە،جیهانی تازە، لە تەقەلای لە دایکبوونە،ئێستا کاتی دەعباکانە.✍ گرامشی🆔@parantez_net🌾🌾🌾🌾🌾🌾
▫️ تەنیا شتێک هەمانە خۆمانین؛ ئەمەش ڕێک ئەو شتەیە بەگوێرەی پێویست سەرنجی پێ نادەین.✍ #کافکا🆔@parantez_net🌾🌾🌾🌾🌾🌾
🔻 قاژی وتارێکی ئامادەی چاپ✍#کەیهان_عەزیزیشیعر، ئەو هونەرە سرک و خزۆکەیە تا ئێستە نە بۆ کەس دەستەمۆ کراوە، نە ڕۆژێ لە ڕۆژان کەسیش دەتوانێ هۆشەکارانە قسەی کۆتایی تێدا بکات. لەبەر ئەوەی لە تەوانی هیچ مرۆڤێک نییە بتوانێ تێئۆریەک گەڵاڵە بکات کە لە هەموو زوان و لە هەموو سەردەمەکان، بۆ هەموو بوتیقاکان بە لای هەموو شاعیرانەوە شیاوی پەسەندکردن بێت. ئێمە تەنیا دەتوانین لە هەر سەردەمێکدا ڕەگەزه شیعرییهكان بێنینە بەرباس و شرۆڤهیان بكهین. شیعر، هەمیشە هەڵگری هەندێ ئەندامی بنەڕەتیییە، ئەرکی ڕەخنەوانە باس لە ئەندامەکانی شیعر بکات. دیارە ئاڵوگۆڕ لە پێکهاتەکانی شیعر شتێک نییە زوو بە زوو بگۆڕدرێ. بەڵکوو ئەوەی دەگۆڕدرێت جۆری ڕوانگەی شاعیرانە لەمەڕ ئەو بەشانەی شیعرەوە. شیعر، چ کۆن بێت چ تازە، هەڵگری هەندێ توخمی بنەمایییە. لێره تهنیا چەند ئەندامی شیعریی ناو دهبەین:سیستمی موسیقاییسیستمی زوانیسیستمی وێنەبواری مانا و سۆزیاریی دنیابینی شاعیرانەئەوەی جیاوازە جۆری ڕوانگەی بوتیقاکانە بۆ ئەو ڕەگەزانە. ڕوانینی شاعیرێکی کلاسیک و نوێخواز لەسەر موسیقا یان لەسەر ڕەگەزەکانی تر لە بنەمادا دوو ڕوانینی ناهاوچەشنە. بەڵام لە هەردوو بوتیقاکەدا ئەو ڕەگەزانە بوونیان هەیە. ئهوهی دهگۆڕدرێ جۆری ههڵسوكهوتی شاعیران و ڕهوته شیعریهكانه لهگهڵ ئهو ڕگهزه شیعریانه. هەروەها پەیوەندی ئەو بەشانە پێکەوە کە لە ڕاستیدا "فۆرمی زێهنی" شیعرەکە دروست دەکەن لە بوتیقایەکەوە بۆ بوتیقایەکی دی دەگۆڕدرێ. بۆ نمونە ئەگەر بۆ هەندێ پێکهاتەیەکی زێهنی توکمە و جەستەمەند بایەخدار بێت، لای پۆست مودێرنەکان فۆرمی زێهنی لەسەر دوورکەوتنەوە و پەشێواندن و شپرزاندنی ڕەگەزەکانی شیعر بنیات نراوە. جاران ڕەخنەوانێکیش لە خوێندنەوە ڕەخنەییەکانی خۆی بۆ نموونە لەوانەیە بە "سیستمی موسیقایی" ئەوەندە بایەخ بدات کە بەتەما بێت لەو ڕەهەندەوە هەموو پێکهاتەکانی شیعر پێکەوە ببەستێتەوە و لەو دەلاقەیەوە هەموو سووچ و قوژبنی دەقێک سەنگوسوک بکات؛ لە ڕاستیدا باسی موسیقی ئەو پتانسیلەشی هەیە، هەڵبەت مەبەستی من لە موسیقی تەنیا کێش و سەروا یان تەنانەت ئەو موسیقایە نییە لە ڕێگەی گوێوە هەستی پێ دەکەین. بەڵکوو موسیقا بەلای منەوە ڕیتمە، بەرهەمی هاوئاهەنگی و هارمۆنیایەکە جاران هەر ئەوەیە لە تەلارسازیدا بینەر چێژی لێ وەردەگرێت. موسیقی لە تەلارسازیدا موسیقایهكی بێدەنگە، کاتێ لە بینایەکدا دوو شتی دژبەیەک وەک گەچ و ئاسن بەیەک دەگەن، ئەوە هونەری تەلارسازە ئەو دوو شتە دژەبەیەکە لە شوێنێک پێکەوە هاوئاهەنگ و سازگار دەکات و دەیڕازێنێتەوە تا دواجار "مانا" یان جوانی پێشان بدەن. بۆیە لەم ڕوانگەوە موسیقی بۆ بواری مانا و سۆزداریش تەشەنە دەکات. موسیقی بەم مانایە تەنیا دەنگ نییە، بەڵکوو بێدەنگییشە. و... (ئەم شێوازەم لە وتارێکی تردا لە کار کردووە.) لەم وتارە خوازیارم باسی "زوان" بکەم، بەڵام بە تەمام باسی زوان ئەوەندە بەرین بکەمەوە زۆربەی ڕەگەزەکانی شیعر بکێشمە ژێر ڕکیفی ئەم باسەوە. و...🤝بەستەری پەرانتێز👇👇🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
🔅نە عەرەبم نە ئێرانی، نە تورکێکی شاخستانی/نەک هەر خۆم، مێژووش ئەڵی کە کوردم و کوردستانی🔺لەو دەقەی مامۆستا برایم ئەحمەد کوردبوون لە بەرامبەر ئەویتر دانراوە. بەڵام سروودەکەی مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی جارێکی تر کوردبوون لەناو خۆمان پێناسە دەکاتەوە. ئەم پێناسەیەش زۆر گرنگە. ئەوکات پێویست بوو کوردبوون بەرامبەر ئەویتر پێناسە بکرێت، بەڵام ئێستە پێویستە کوردبوون، لە یەکایەتییەکدا خۆی ببینێتەوە و خۆی بناسێتەوە.🔺بەڵام جخار، مامۆستا دواجار تووشی دژوازی دەبێتەوە، ناتوانێ بە پێی ئەو ئیدعایە هەیەتی لە حەزی خۆی و لە توخمی ئیسلامیەتی چاوپۆشی بکات. ئیتر نازانم چۆناوچۆن چاوەڕوانە کوردبوون بۆ ئەوانی دی ئەوبەرتر بێت؟! 🔅دەریا پڕە لە شەپۆل، هەموو شەپۆلەکان لە دڵی دەریا دان. کوردبوون دەریایەکە دواجار هەموو شەپولەکان لە ئامێز دەگرێ. بەبێ دەریا شەپۆلێک نییە. جۆگەلە نەیەتە دەریاوە هەوراز و نشیو قوتی دەدا و بە دەریا ناگا. دەریا چاوەڕوانی جۆگەلەکانە تا لە ئامێزیان بگرێ و شەپول بدەن. و...💥کوردبوون ژماراندنی ژمارەکانە بۆ یەک؛ نە بۆ دوو یان چوار. چون "یەک" هەموو ژمارەکانی لە خۆ گرتوە.✍#پەرانتێز🤝لێرەین ↙️🆔 @parantez_net➖➖➖➖➖➖➖
