جێی خۆیەتی لە کۆتایی ئەم وتارەدا، ئاماژەیەکی هەرچەند کورتیش بە چەند کەسایەتیی تری سەقزی بکەم، کە هە…
انتشار: 2026/08/15 21:14 UTCدریافت: 2026/08/16 14:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 14:40 UTC
جێی خۆیەتی لە کۆتایی ئەم وتارەدا، ئاماژەیەکی هەرچەند کورتیش بە چەند کەسایەتیی تری سەقزی بکەم، کە هەرکام لەم بەڕێزانە ئاسەوارگەلێکیان بەرهەمهێناوە کە لە باری پۆلێنبەندییەوە دەکەونە بواری زمانەوانی:1. خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد موڕتەزایی (1316_1396)، نووسەری کتێبی «زبان کردی و لهجەهای آن»(1357، تبریز، مهرگان)؛ کە کتێبێکی ورووژێنەر و بەرگریکارانه و شوناستەوەر و بەرپرسیارانە لە ئەژمار دێت. ئەم کەسایەتییە، جیا لەو بواری زمانناسی، لە بواری وەرگێڕانی ئەدەبیشدا بەرهەمێکی تۆکمە و جێی سەرنجی خوڵقاندووە و چاپ و بڵاوی کردووەتەوە لە ژێر ناوی: «فریادی از کردستان»(تبریز، 1357، نشر رفعت)، کە لەخۆگری وەرگێڕانی ئەدەبیی شێعری شاعیرانی کوردی کوردستانی عێڕاقە.2. ڕێزدار خالق ڕەحمانی، کە جیا لەوەی وەرگێڕێکی ئەدەبیی خاوەنمرخ و توانا و شارەزایە و مەم و زینـی خانە، زۆر سەرکەوتووانە و سەردەرچووانە، لە کوردی ڕا بۆ فارسی و هەر بە شێعر وەرگێڕاوە، هەروەها لە نووسینی کتێبێکی دەرسی و پەروەردەیی و فێرکاریی کەموێنە و شێوازمەند و تۆکمە و تەکووز و زانستییانە، لەژێر سەردێڕی: «وانەی کوردی»، کە تائێستا 11 جار و هەر جارەی 3000 بەرگی لێ چاپ و بڵاو بووەتوە، دەوری هەرە سەرەکی هەبووە. ئەم بەرهەمە بە هاوکاری نووسەرانی تری سەقزی وەک ڕێزداران: زاهید ئارمی، ئەنوەر بەرقی، محەممەدعیرفان پارسا، ئەمیر حەبیبی و مەحموود کەرەمی نووسراوە.3. ڕێزدار دوکتۆر هادی وەیسی، خاوەنی دوکتۆرای ئەندازیاریی کەمپیوتێر لە زانستگای سەنعەتیی شەریف و مامۆستای خاوەن پلە و پێگەی زانکۆیی «دانشیاری»، لە زانستکەدەی کەمپیوتێری زانستگای تاران. ئەم کەسایەتییە زانستییە پایەبەرزە، هەروەها بەرپرسی گرووپی توێژینەو و گەشە و پەرەی «ئاسۆ سافت»ـە؛ ئەم گرووپە لە بواری دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زمانی کوردی لە دنیای دیجیتاڵدا زۆر چالاک و توانا و بەرهەمهێنەرن و بەتایبەت لە بواری زمانناسیدا و، بەتایبەتتر لە بواری زمانناسیی کەمپیوتێریدا، زۆر چالاک و شارەزا و سەرکەوتوون و چەندین «جەستەی زمانی» (=Linguistic Corpus) و دەیتابەیسی زمانی کوردییان گردوکۆ و تەتەڵە و «پەرداوەتە» (=پردازش/[ ing]process) کردووە.تـێـبـیـنـی:ئەم وتارە، بەشێکە لە پێشەکیی چڕوپڕی 93 لاپەڕەییی دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەر، کە لەسەر کتێبی: «سـەقـز لـە ڕوانـگـەی شـاعـیـراندا»(لە گردوکۆیی بەڕێز مستەفا ئاسوور)، نووسراوە.➖➖➖➖➖➖🌅میدیای سەربەرزی@midyayserberzi

