📢دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی:بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین…
انتشار: 2026/08/17 17:35 UTCدریافت: 2026/08/17 17:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/17 17:50 UTC
📢دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی:بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.👤مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکان. بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم. ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.👤قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی نووسینگەی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەین. هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازنە بووە. هەربۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازنەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە. 👤نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆ دەکات و دەڵێت، "ئەم ھێرشانە بە تەواوی رەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.". 👤مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە:ئەم هێرشە کارێکی رەتکراوە و نائەخلاقییە و دەستدرێژییە بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم[ـی کوردستان] و بەشێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.🔹پارتی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران:زۆر بە تووندى ئەم کردەوە تێکدەرانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و، ئەو رەفتارانە لە بەرژەوەندیى هیچ لایەک نابینین و مەترسیدارن لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن. بەڕوونى جەخت دەکەینەوە ئەرکى سەرشانى حکومەتى فیدراڵى عێراقە لەسەر ئەم پرسە بە جیدى بێتە دەنگ و رێگە لەم هێرش و پێشێلکارییانە بگرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا بە رێگاى گونجاو بەرەنگارى ئەو جۆرە دەستدرێژییانە ببێتەوە.➖➖➖➖➖➖🌅میدیای سەربەرزی@midyayserberzi


