2. ئاسەواری بواری زمانناسی، بەگشتی:لە بواری زمانناسیدا، چەندین لێکۆڵەری سەقزی، وتار و کتێب و وشەنا…
انتشار: 2026/08/15 21:11 UTCدریافت: 2026/08/16 14:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 14:40 UTC
2. ئاسەواری بواری زمانناسی، بەگشتی:لە بواری زمانناسیدا، چەندین لێکۆڵەری سەقزی، وتار و کتێب و وشەنامەیان بەرهەمهێناوە، کە وەک نموونە ئاماژە بە ناوی هێندێکیان دەکەین: خوالێخۆشبوو مستەفا کاوە (جیا لە کتێبی بەپێزی «مونوگرافی سقز»، کتێبی زۆر بابەتییانە و لێکۆڵینەوەیی «زبانشناسی و دستور زبان کردی لهجەی سقزی» نووسیوە، کە من خۆم لە گۆڤاری مەهابادی ژمارە78، ساڵی1386، وتارێکم لەژێر سەردێڕی: «هەوڵێکی مەزنی زمانەوانی»، لەسەر نووسیوە و ناساندوومە؛ مامۆستا مستەفا کەیوان (جیا لە کتێبی بەپێزی «نوروز در کردستان»؛ لە بواری زمانناسیدا چەند وتاری لە گۆڤاری بەوەج و بەناوبانگی «یغما»، لە ساڵەکانی 1345 تا 1350 بڵاو کردووەتەوە)؛ ڕامان غەفووری (چەندین وتاری ڕێکوپێکی لە بابەت ڕەچەلەکناسیی وشەی کوردی و کتێبێکی لە ژێر ناوی «سەرەتا» لە بابەت زمانی کوردی، بڵاوکردووەتەوە)؛ مامۆستا دوکتۆر سەید محەممەدخالید غەففاری ( جیا لە وەرگێڕانی«کامل الصناعه فی الطب»، لە 6 بەرگدا کە پێشووتر ناسێندرا و لە بواری زمانناسیشەوە جێی باس و لێدوانە، بەهۆی ئەوەوە کە لە بواری پێوەندیداری «لێکۆڵینەوەکانی وەرگێڕان»[Translation Studies]، لە ژێرلقەکانی زمانناسیی کردەییدا دەگونجێ؛ هەروەها بەرهەمێکی تەرز و بەرزی ئەم زانایە، واتە «فرهنگ اصطلاحات آثار شیخ اشراق»، کە هاوکات هەم لە بواری هزری و فەلسەفییەوە جێی سەرنج و تێڕامانە و هەم لە باری پێکهاتە و مێتۆدی فەرهەنگنووسییەوە_ کە ئەو بەشەی دوایی دەکەوێتە ئەستۆی زانستی زمانناسییی کردەیییەوە_؛ جیا لەوانە لە بابەت کەسایەتیناسی و ناودارناسییەوە جێی لێخوردبوونەوەیە، بەتایبەت کە شێخی ئیشڕاق، بیرمەند و فەیلەسووفێکی خاوەن قوتابخانەی کوردزمان بووە؛ کتێبێکی تری ئەم زانا هەڵکەوتەیە «دستور تحلیلی زبان فارسی»ـە، کە دەکەوێتە جەغزی لقی سێنتاکس و ڕستەسازی لە لقە سەرەکییەکانی زمانناسی کە لەژێر کاریگەری و شوێندانەریی دەسکەوتەکانی نوێی زانستی زمانناسیدا نووسراوە).➖➖➖➖➖➖🌅میدیای سەربەرزی@midyayserberzi

