ئەو هەڵانەی مامۆستای ڕێزمانی ناچار کردووە قوتابی بەهەڵە فێر بکاتبەشی یەکەمهەڵەی یەکەم: دار١. کێشەی…
انتشار: 2026/08/12 12:17 UTCدریافت: 2026/08/15 00:48 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:48 UTC
ئەو هەڵانەی مامۆستای ڕێزمانی ناچار کردووە قوتابی بەهەڵە فێر بکاتبەشی یەکەمهەڵەی یەکەم: دار١. کێشەی پاشگری (ـدار) لە وشەی وەک «بریندار»دالە باسی ڕێزماندا لە قوتابخانەکان، نووسراوە کە وشەیەکی وەک «بریندار» هاوەڵناوی داڕێژراوە، چونکە بەپێی کتێبەکە «دار» پاشگرە.لەبەر نەبوونی زانیاریی دروست و شینەکردنەوەی ڕیشەی وشەکە لە کتێبەکاندا، هەندێک کەس پێیان وایە ئەم پاشگرە لە وشەی «دار» (واتە درەخت)ەوە هاتووە! بێ ئەوەی ڕوون بکرێتەوە کە ئاخۆ چ پێوەندییەک لەنێوان درەخت و وشەی برینداردا هەیە؟گەوهەری کێشەکە لێرەدایە: ئەو (دار)ەی کە وەک پاشگر باس کراوە، لە ڕاستیدا هیچ پێوەندییەکی بە درەختەوە نییە. لە بنەڕەتدا پاشگریش نییە، بەڵکوو ڕەگی ڕانەبردووی چاوگی «داشتن»ـە (بە واتای هەبوون و خاوەندارێتی). واتە بریندار = کەسێک کە برینی هەیە.بۆ سەلماندنی ئەمەش، با چاوێک لە زارەکانی تری کوردی و زمانە دراوسێکان بکەین کە تا ئێستاش ئەم چاوگەیان تێدا زیندووە:لە کوردیی خواروودا (کەڵهوڕی/فەیلی):ئەم چاوگە وەک خۆی بەکار دەهێنرێت و بەم شێوەیە گەردان دەکرێت:ڕابردوو: داشتم، داشتی، داشت.ڕانەبردوو: دیرم، دیری، دیرد. (کە لە بنەڕەتدا لە دارەوە گۆڕاوە).لە زمانی فارسیدا:ڕابردوو: داشتم (داشتەم)، داشتی، داشت.ڕانەبردوو: دارم (دارەم)، داری، دارد (دارەد).کەواتە، وشەی «دار» لێرەدا ڕەگی کردارە نەک ناوی ڕووەک و بەکارهێنانی وەک پاشگر لە شێوەزاری ناوەندیدا (سۆرانی)، تەنیا بەهۆی ئەوەیە کە چاوگی «داشتن» لەم شێوەزارەدا نەماوە و بووەتە (هەبوون)، بۆیە پاشماوەکەی (دار) وەک پاشگرێکی خاوەندارێتی (بە مانای: خاوەن) لە وشەکانی وەک: بریندار، پارەدار، ماڵدار و هتد ماوەتەوە.بێگومان هیچ گلەیییەک لە مامۆستا نابێت بکرێت، چونکە ئەوان پابەندی ڕێسای دیاریکراون.چارەسەر: ئەو وشانەی کە بە دار دروست بوون، بخرێنە خانەی وشەی لێکدراو نەک داڕێژراووێنە: زمان و ئەدەبی کوردی، قۆناغی ئامادەیی، پۆلی ١٢چاوەڕێی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵەی دیکە بن.#دیاکۆ_هاشمی