
فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان پایین · 7 نمونه پست · پوشش داده: 2026/07/04 تا 2026/08/13
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 7 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
ئەو هەڵانەی مامۆستای ڕێزمانی ناچار کردووە قوتابی بەهەڵە فێر بکاتبەشی یەکەمهەڵەی یەکەم: دار١. کێشەی پاشگری (ـدار) لە وشەی وەک «بریندار»دالە باسی ڕێزماندا لە قوتابخانەکان، نووسراوە کە وشەیەکی وەک «بریندار» هاوەڵناوی داڕێژراوە، چونکە بەپێی کتێبەکە «دار» پاشگرە.لەبەر نەبوونی زانیاریی دروست و شینەکردنەوەی ڕیشەی وشەکە لە کتێبەکاندا، هەندێک کەس پێیان وایە ئەم پاشگرە لە وشەی «دار» (واتە درەخت)ەوە هاتووە! بێ ئەوەی ڕوون بکرێتەوە کە ئاخۆ چ پێوەندییەک لەنێوان درەخت و وشەی برینداردا هەیە؟گەوهەری کێشەکە لێرەدایە: ئەو (دار)ەی کە وەک پاشگر باس کراوە، لە ڕاستیدا هیچ پێوەندییەکی بە درەختەوە نییە. لە بنەڕەتدا پاشگریش نییە، بەڵکوو ڕەگی ڕانەبردووی چاوگی «داشتن»ـە (بە واتای هەبوون و خاوەندارێتی). واتە بریندار = کەسێک کە برینی هەیە.بۆ سەلماندنی ئەمەش، با چاوێک لە زارەکانی تری کوردی و زمانە دراوسێکان بکەین کە تا ئێستاش ئەم چاوگەیان تێدا زیندووە:لە کوردیی خواروودا (کەڵهوڕی/فەیلی):ئەم چاوگە وەک خۆی بەکار دەهێنرێت و بەم شێوەیە گەردان دەکرێت:ڕابردوو: داشتم، داشتی، داشت.ڕانەبردوو: دیرم، دیری، دیرد. (کە لە بنەڕەتدا لە دارەوە گۆڕاوە).لە زمانی فارسیدا:ڕابردوو: داشتم (داشتەم)، داشتی، داشت.ڕانەبردوو: دارم (دارەم)، داری، دارد (دارەد).کەواتە، وشەی «دار» لێرەدا ڕەگی کردارە نەک ناوی ڕووەک و بەکارهێنانی وەک پاشگر لە شێوەزاری ناوەندیدا (سۆرانی)، تەنیا بەهۆی ئەوەیە کە چاوگی «داشتن» لەم شێوەزارەدا نەماوە و بووەتە (هەبوون)، بۆیە پاشماوەکەی (دار) وەک پاشگرێکی خاوەندارێتی (بە مانای: خاوەن) لە وشەکانی وەک: بریندار، پارەدار، ماڵدار و هتد ماوەتەوە.بێگومان هیچ گلەیییەک لە مامۆستا نابێت بکرێت، چونکە ئەوان پابەندی ڕێسای دیاریکراون.چارەسەر: ئەو وشانەی کە بە دار دروست بوون، بخرێنە خانەی وشەی لێکدراو نەک داڕێژراووێنە: زمان و ئەدەبی کوردی، قۆناغی ئامادەیی، پۆلی ١٢چاوەڕێی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵەی دیکە بن.#دیاکۆ_هاشمی
نووسینی ناوە لێکدراوەکانی سروشت لە ڕێنووسی ستانداردی کوردیدا، ئەو ناوانەی لە لێکدانی وشەیەکی تایبەت بە سروشت (وەک: کانی، مێرگ، شاخ، دار) و ناوێکی تر دروست دەبن و دەبنە یەک ناوی نوێ (بەتایبەت بۆ ناوی گوند و شوێنەکان)، پێویستە هەمیشە پێکەوە بنووسرێن. کاتێک ئەم دوو وشەیە یەک دەگرن، دەبنە وشەیەکی لێکدراو و تەنیا یەک واتا دەگەیەنن (واتە دەبنە ناوی شوێنێکی دیاریکراو)، بۆیە پێکەوەنووسینیان لە ڕووی ڕێنووسەوە دروستترە. نموونەکان:✅ کانیماران (نەک کانی ماران)✅ کانیکەوە (نەک کانی کەوە)✅ کانیئاسکان (نەک کانی ئاسکان)✅ کانیبناو (نەک کانی بناو)✅ کانیبەرد (نەک کانی بەرد)✅ کانیبەردین (نەک کانی بەردین)✅ کانیبەرزە (نەک کانی بەرزە)✅ کانیبی (نەک کانی بی)✅ کانیتوو (نەک کانی توو)✅ کانیپووچەڵە (نەک کانی پووچەڵە)✅ کانیجنە (نەک کانی جنە)✅ کانیخدران (نەک کانی خدران)✅ کانیدرکە (نەک کانی درکە)✅ کانیدەلال (نەک کانی دەلال)✅ کانیڕەش (نەک کانی ڕەش)✅ کانیژاڵە (نەک کانی ژاڵە)✅ کانیژنان (نەک کانی ژنان)✅ کانیسێو (نەک کانی سێو)✅ کانیشاسوار (نەک کانی شاسوار)✅ کانیشوان (نەک کانی شوان)✅ کانیشێخان (نەک کانی شێخان)✅ کانیکوێرە (نەک کانی کوێرە)✅ کانیکەروێشکان (نەک کانی کەروێشکان)✅ کانیکووزەڵە (نەک کانی کووزەڵە)✅ کانیگردەڵ (نەک کانی گردەڵ)✅ کانیوەتمان (نەک کانی وەتمان)✅ کانیهەنجیرە (نەک کانی هەنجیرە)✅ کانیهەنگوین (نەک کانی هەنگوین)✅ کانیماسی (نەک کانی ماسی)✅ مێرگەسوور (نەک مێرگە سوور)✅ دارەتوو (نەک دارە توو)✅ بەردەقارەمان (نەک بەردە قارەمان)***#دیاکۆ_هاشمی
دووانەی هاوواتا:ئەو وشانەی کە هاوواتان یان زۆر لێک نزیکن و پێکەوە تەنیا یەک واتا دەبەخشن، پێکەوە دەنووسرێن؛ چونکە جیاکردنەوەیان هیچ واتا و ئەرکێکی جیاواز دروست ناکات تا پێویست بە جیانووسینیان بکات.نموونە:پاکوخاوێن، گیروگرفت، جلوبەرگ، خزموکەس، قاچوقول، گەشتوگوزار، دامودەزگا#دیاکۆ_هاشمی
ئایا جیاوازیی نێوان (بۆر، دابڕ و هەزارەبڕ) لە خاڵبەندیی زمانی کوردیدا دەزانیت؟ ئەو نیشانەیەی کە لە فەرەنسیدا پێی دەگوترێت (Virgule - ڤیرگۆڵ) و لە ئینگلیزیدا بە (Comma - کۆما) ناسراوە، لە ڕێنووس و بیرکاریی کوردیدا بەپێی شوێنی بەکارهێنانەکەی، سێ ناوی جیاواز و زانستیی هەیە.لیژنەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بەم شێوەیە یەکلاییی کردووەتەوە:🔹 ١. بۆر (لەناو دەقدا):کاتێک نیشانەکە بۆ جیاکردنەوەی وشە و بڕگەکانی ناو ڕستە بەکار دەهێنرێت، پێی دەگوترێت (بۆر ،). * نموونە: هەولێر، سلێمانی، ئامەد، سنە شاری کوردستانن.🔹 ٢. دابڕ (لە ژمارەی دەییدا):لە بیرکاریدا پێشتر بەم نیشانەیە دەگوترا (فاریزەی دەیی)، بەڵام ئێستا بەفەرمی وەک زاراوەیەکی پوختی کوردی کراوە بە (دابڕ ,). * نموونە: ٢,٥ (دەخوێنرێتەوە: دوو دابڕ پێنج).🔹 ٣. هەزارەبڕ (لە ژمارە گەورەکاندا):کاتێک نیشانەکە دەکەوێتە نێوان ئەو ژمارانەی لە هەزار و بەرەو سەرەوەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان ئاسان بێت، پێی دەگوترێت (هەزارەبڕ ,). * نموونە: ٢٤٦,٧٩٢,٠٠٠📌 پوختەی یاساکە:ئەو نیشانەیە ئەگەر بۆ (دەق و وشە) بەکار هێنرا، ناوی بۆرە؛ بەڵام ئەگەر بۆ (ژمارە) بەکار هێنرا، دەبێتە دابڕ یان هەزارەبڕ.دابڕ = Decimal separatorهەزارەبڕ = Thousands separator#دیاکۆ_هاشمی