ئایا جیاوازیی نێوان (بۆر، دابڕ و هەزارەبڕ) لە خاڵبەندیی زمانی کوردیدا دەزانیت؟ ئەو نیشانەیەی کە لە…
انتشار: 2026/08/01 13:38 UTCدریافت: 2026/08/15 00:48 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 00:48 UTC
ئایا جیاوازیی نێوان (بۆر، دابڕ و هەزارەبڕ) لە خاڵبەندیی زمانی کوردیدا دەزانیت؟ ئەو نیشانەیەی کە لە فەرەنسیدا پێی دەگوترێت (Virgule - ڤیرگۆڵ) و لە ئینگلیزیدا بە (Comma - کۆما) ناسراوە، لە ڕێنووس و بیرکاریی کوردیدا بەپێی شوێنی بەکارهێنانەکەی، سێ ناوی جیاواز و زانستیی هەیە.لیژنەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بەم شێوەیە یەکلاییی کردووەتەوە:🔹 ١. بۆر (لەناو دەقدا):کاتێک نیشانەکە بۆ جیاکردنەوەی وشە و بڕگەکانی ناو ڕستە بەکار دەهێنرێت، پێی دەگوترێت (بۆر ،). * نموونە: هەولێر، سلێمانی، ئامەد، سنە شاری کوردستانن.🔹 ٢. دابڕ (لە ژمارەی دەییدا):لە بیرکاریدا پێشتر بەم نیشانەیە دەگوترا (فاریزەی دەیی)، بەڵام ئێستا بەفەرمی وەک زاراوەیەکی پوختی کوردی کراوە بە (دابڕ ,). * نموونە: ٢,٥ (دەخوێنرێتەوە: دوو دابڕ پێنج).🔹 ٣. هەزارەبڕ (لە ژمارە گەورەکاندا):کاتێک نیشانەکە دەکەوێتە نێوان ئەو ژمارانەی لە هەزار و بەرەو سەرەوەن، بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان ئاسان بێت، پێی دەگوترێت (هەزارەبڕ ,). * نموونە: ٢٤٦,٧٩٢,٠٠٠📌 پوختەی یاساکە:ئەو نیشانەیە ئەگەر بۆ (دەق و وشە) بەکار هێنرا، ناوی بۆرە؛ بەڵام ئەگەر بۆ (ژمارە) بەکار هێنرا، دەبێتە دابڕ یان هەزارەبڕ.دابڕ = Decimal separatorهەزارەبڕ = Thousands separator#دیاکۆ_هاشمی