✔️کۆچی دوایی حاجی عەلەوی کوڕانە، یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردیی ورمێ🔹سەید حاجی عەلەوی کوڕانە پێشەنگی بو…
انتشار: 2026/08/04 09:29 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️کۆچی دوایی حاجی عەلەوی کوڕانە، یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردیی ورمێ🔹سەید حاجی عەلەوی کوڕانە پێشەنگی بواری کەلتوور و هونەر و یەکەم بێژەری ڕادیۆی کوردیی ورمێ، ڕۆژی ڕابردوو، دووشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.🔹ئەو لە ساڵی ١٣١٢ لە گوندی کوڕانەی سەر بە ناوچەی سیلوانای ورمێ لەدایک بوو و لە هەمان ساڵانی گەنجیدا، بە هۆی بەهرە و لێهاتوویی، چووە ناو مەیدانی کەلتوور و هونەر.🔹سەید حاجی عەلەوی کوڕانە لە ساڵی ١٣٤٧ چالاکییە کەلتوورییەکانی وەک یەکەم بێژەر و پێشکەشکاری ڕادیۆی کوردیی ورمێ دەستپێکرد و لە ماوەی تەواوی ژیانی پیشەییدا، لەو ڕاگەیاندنەدا خزمەتی کەلتووری و هونەری پێشکەش کرد.🔹کۆچی دوایی ئەم هونەرمەند و پێشەنگە ناسراوە، زیانێکی گەورە بۆ کۆمەڵگەی کەلتووری و هونەری ناوچەکە بەژمار دێت.🌐 vakawi.ir/29187-2/@vakawii



