✔️مناڵانی فێرگەی تۆپی پێی نەورۆز, لە خانووی بە ساڵاچوان🔹بەڕێوەبەرانی یانەی تۆپی پێی نەورۆزی سقز لە…
انتشار: 2026/08/11 06:53 UTCدریافت: 2026/08/12 02:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:01 UTC
✔️مناڵانی فێرگەی تۆپی پێی نەورۆز, لە خانووی بە ساڵاچوان🔹بەڕێوەبەرانی یانەی تۆپی پێی نەورۆزی سقز لە هەنگاوێکی هێمایی و بە مەبەستی بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، مناڵانی ئەم یانەیەیان برد بۆ سەردانی ماڵی بەساڵاچووان.🔹ئەم بەرنامەیە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو و مناڵان و ڕاهێنەرانی یانەی نەورۆز بە ئامادەبوونیان لە ماڵی بەساڵاچووان، لەگەڵ ئەوان دیدار و گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە بەساڵاچووان و گرنگیدان بەوان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی کردەوە.🔹یانەی تۆپی پێی نەورۆزی سقز، سمۆرەی وەک هێمای خۆی هەڵبژاردووە؛ ئاژەڵێک کە لە بواری ژینگەیی ناوچەکەدا بە هێمای پاراستن و نوێکردنەوەی دارستانەکانی زاگرۆس دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگ لە بڵاوکردنەوەی تۆو و نوێبوونەوەی دارستانەکانی بەڕوو دەگێڕێت.🔹یانەی نەورۆزیش بە پشتبەستن بە هەمان چەمک، سەردانی مناڵان بۆ ماڵی بەساڵاچووانی بە هەنگاوێکی هێمایی لە پێناو فێرکردنی بەرپرسیارێتییان بەرامبەر بە خێزان و کۆمەڵگا دەزانێت.vakawi.ir/29235-2/@vakawii




