لەبەر ئەوەی کە ئەو ناوانە لە سەردەمانێکدا هەبوون کە ناوەکە ئاماژە بووە بۆ چەندین خودای جیاواز و ئەو…
انتشار: 2026/07/25 04:34 UTCدریافت: 2026/08/01 00:09 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/01 00:09 UTC
لەبەر ئەوەی کە ئەو ناوانە لە سەردەمانێکدا هەبوون کە ناوەکە ئاماژە بووە بۆ چەندین خودای جیاواز و ئەو ناوانەی کە ئەمڕۆ لە کورد کراون بە ناوی ئاینی و ئیسلامی، پەیوەندیان بە ئاینی ئیسلامەوە نیە و هێچیان ناوی ئیسلامی نین و دەبوو موسوڵمانی عەرەب خۆیان ئەو ناوانەیان…لە دکتۆر مەزهەر خۆراسانیەوە بۆ برای بەڕێز کاک سۆران حەمە ڕەشدوای خوێندنەوەی وتارەکەی بەڕێزت کە تێیدا بانگەشەی ئەوەت کردووە ناوی وەک (عەبدوڵڵا) مۆرکێکی بتپەرستییان هەیە و عەرەبەکان بە ناوی ئیسلامەوە (عەرەبچێتی) بەسەر گەلانی تردا دەسەپێنن، بە پێویستم زانی لەسەر بنەمای زانست، عەقیدە، لۆژیک و مێژوو، وەڵامێکی گشتگیرت بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لە شێواندن بپارێزین.یەکەم: فەلسەفەی ناو لێنان و تێپەڕاندنی "عەرەبچێتی"کێشەی سەرەکیی وتارەکەت ئەوەیە کە پێت وایە خەڵک تەنها لەبەر "مانای زمانەوانیی وشەکان" ناو لە منداڵەکانیان دەنێن. کاتێک کوردێکی موسوڵمان ناوی منداڵەکەی دەنێت (عومەر، عەلی، خەدیجە یان فاتیمە)، ناچێت لە فەرهەنگی عەرەبیدا بەدوای ماناکەیدا بگەڕێت! بەڵکو ئەو ناوە هەڵدەبژێرێت لەبەر پێگەی ئەو کەسایەتییانە لە مێژووی ئیسلامدا و وەک ڕەمزێک بۆ دادپەروەری، ئازایەتی و پاکی سەیر دەکرێن.خەڵک بەهۆی ئینتیمای ئایینی و ئایدۆلۆژییەوە ناو هەڵدەبژێرن. وەک چۆن کاتێک کوردێکی چەپ ناوی منداڵەکەی دەنێت (لینین، كاسترۆ یان گێڤارا)، مانای ئەوە نییە دەیەوێت ببێتە ڕووسی یان ئەرژەنتینی! بەڵکو سەرسامە بەو ئایدۆلۆژیایە. بە هەمان شێوە، ناوەکانی سەرەتای ئیسلام، بەهۆی خەبات و قوربانیدانی خاوەنەکانیانەوە، مۆرکە نەتەوەییە عەرەبییەکەیان تێپەڕاند و بوونە موڵکی شارستانیەتی ئیسلامی لای کورد، تورک، مالیزی و تەواوی موسوڵمانانی جیهان.دووەم: ڕەگ و ڕیشەی ناوی خودا لە زمانە دێرینەکاندالە وتارەکەدا ئاماژەت بەوە کردووە کە چەمکی خودا بە وشەی (دینگیر) لای سۆمەرییەکان، و بە ڕەگی (ئیلو/ئیل/ئیلاه) لای ئەکەدی و ئاشووری و زمانە سامییەکان هەبووە. ئەمە نەک خاڵی لاوازیی ئیسلام نییە، بەڵکو گەورەترین سەلمێنەری وتەی قورئانە! ئیسلام دەڵێت خودا پێغەمبەری بۆ هەموو گەلان ناردووە بۆ ناساندنی یەکتاپەرستی. بوونی چەمکی بەدیهێنەری باڵا بە ناوە جیاوازەکان (دینگیر لای سۆمەرییەکان، و ئیل/الله لە زمانە سامییەکاندا) تەنها گەشەسەندن و جیاوازییەکی زمانەوانییە بۆ بانگەوازکردن بۆ هەمان دروستکەر. ئیسلام نەهاتووە وشەیەکی نوێ دابهێنێت، بەڵکو هاتووە چەمکە ڕەسەنەکە (کە ناسینی دروستکەری باڵایە) لەو خورافاتانە پاک بکاتەوە کە بە تێپەڕبوونی کات تێکەڵیان کرابوو.سێیەم: ئایا "الله" ناوی بت بووە یان دروستکەر؟دەڵێیت عەرەبی پێش ئیسلام بتپەرست بوون، کەواتە ناوەکانی وەک "عەبدوڵڵا" هی سەردەمی بتپەرستین! ئەمە نەشارەزاییەکی تەواوە لە مێژووی عەقیدە.عەرەبی سەردەمی جاهیلیەت باوەڕیان بەوە هەبوو کە دروستکەری گەردوون تەنها "الله"یە، بەڵام کێشەکەیان ئەوە بوو کە (بت)ەکانیان کردبووە واستە بۆ گەیشتن بەو خودایە. قورئان بە ڕوونی ئەمە دەسەلمێنێت: {وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ} (الزخرف: 87).کەواتە "الله" هەرگیز ناوی بتێک نەبووە تا ئیسلام بێت و بیسڕێتەوە! کاتێک موسوڵمانێک ناوی "عەبدوڵڵا" هەڵدەبژێرێت، جێبەجێکردنی فەرموودەی پێغەمبەرە (د.خ) کە دەفەرموێت: {إِنَّ أَحَبَّ أَسْمَائِكُمْ إِلَى اللَّهِ عَبْدُ اللَّهِ، وَعَبْدُ الرَّحْمَنِ}.پووچەڵکردنەوەی پاساوی عەرەبچێتی: ئەگەر مەسەلەکە "عەرەبچێتی" بووایە و ئیسلام ناوە بتپەرستییەکانی قبوڵ بکردایە، دەبوو پێغەمبەر (د.خ) ناوەکانی وەک (عەبدولعوزا، یان عەبدولشەمس - بەندەی خۆر)ی قبوڵ بکردایە چونکە وشەی عەرەبیی پەتیین! بەڵام لەبەر ئەوەی پێوەرەکە عەقیدە بوو نەک نەتەوە، یەکسەر ئەو ناوانەی گۆڕی. لێرەدا نموونەیەکی مێژوویی زۆر ڕوون و پتەومان هەیە: ناوی پێش ئیسلامی چەندین هاوەڵی گەورە (لەوانە ئەبو هورەیرە) لە بنەڕەتدا "عەبدولشەمس" بووە، بەڵام پێغەمبەر (د.خ) دەستبەجێ ناوەکەی گۆڕی بۆ "عەبدولڕەحمان". ئەمە جوانییەکی گەورەشی تێدایە، چونکە ڕێک هەمان ئەو ناوەیە کە لە فەرموودەکەدا ستایشی کراوە. ئەمە بەتەواوی دەیسەلمێنێت کە پرۆسەکە پاکسازیی عەقیدە بووە بۆ یەکتاپەرستی، نەک سەپاندنی نەتەوەی عەرەب.چوارەم: بەراوردی نالۆژیکی نێوان "عەبدوڵڵا" و "میهرداد/میترابەندەک"لە وتارەکەدا دەڵێیت ناوی "میترابەندەک" (بەندەی میترا) هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ "عەبدوڵڵا" نییە چونکە هەردووکیان پێش ئیسلامن. لێرەدا جیاوازییەکی گەورەی عەقیدەیی فەرامۆش کراوە:"میترا" لە ئایینە کۆنەکانی هیندۆ-ئێرانی، خوداوەندێکی سروشتە (خوداوەندی خۆر و ڕووناکی). پەرستنی خۆر لە دیدی ئیسلامدا هاوبەشبڕیاردانە (شیرکە)، چونکە خۆر تەنها دروستکراوێکە. بەڵام "الله" ئاماژەیە بۆ دروستکەری بێهاوتای تەواوی گەردوون.بۆیە لە ڕوانگەی لۆژیکەوە، "بەندەی بەدیهێنەر" (عەبدوڵڵا) لوتکەی یەکتاپەرستییە، بەڵام "بەندەی خۆر" (میترابەندەک) شیرکە و بەندایەتییە بۆ دروستکراوێک. هێشتنەوەی یەکەمیان و ڕەتکردنەوەی دووەمیان پەیوەندی بە پاککردنەوەی عەقیدەوە هەیە، نەک دژایەتیکردنی زمانی کوردی.

