بەشێکی ئەو دیندارانەی کە شەو و ڕۆژ خەریکی موحاسەبەی موسڵمانانن لەسەر جوزئیات، ژیانی خۆیان و دەوروبە…
انتشار: 2026/08/01 09:09 UTCدریافت: 2026/08/07 16:41 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 16:41 UTC
بەشێکی ئەو دیندارانەی کە شەو و ڕۆژ خەریکی موحاسەبەی موسڵمانانن لەسەر جوزئیات، ژیانی خۆیان و دەوروبەریان کردووە بە شەڕێکی بەردەوامی ئیختیلافی فیکری و فیقهی. ئەوانە شتی زۆر زۆر بچووک گەورە دەکەن و پێوەری ئیمانی خەڵکی بە تێگەیشتنە تەسکەکانی خۆیان دەپێون، بە جۆرێک کە دیندارییان لای بەرامبەر کردووە بە بارێکی قورس و بێزارکەر.بەڵام ژیان هەمیشە وانەی سەختی پێیە، بۆیە بەشی زۆریان ڕێک بە منداڵەکانیان تاقی دەکرێنەوە. ئەو منداڵانەی لە ناو ماڵێکدا گەورە دەبن کە پڕە لە لێپرسینەوە و خنکاندن، وردە وردە هەست بە بێزاری دەکەن و لە ڕێگا ڕاستەکە لادەدەن. لە جیاتی ئەوەی ببنە ئەو کەسەی باوک و دایکیان دەیانەوێت، بە تەواوی لا ڕێ و لار و لەوێر دەبن و پابەندییان بە بەها و بنەماکانی ئیسلام نامێنێت، چ جای بگاتە جوزئیات و فروعیات.ئەوکاتە تێڕوانینی بەشێک لەو کەسانە بە ناچاری دەگۆڕێت. ئەو دیندارەی جاران ئامادە بوو لەسەر شتێکی زۆر لاوەکی شەڕێکی گەورە لەگەڵ موسڵماناندا بکات و لە مزگەوتەکاندا لەسەر شتی بچووک کێشەی زۆر گەورە بنێتەوە و ....، ئێستا لە ئاست ڕەفتاری منداڵەکەی خۆیدا دەستەوەستان و بێدەسەڵاتە. کاتێک دەبینێت منداڵەکەی خەریکە هەموو شتێک لەدەست دەدات، ئیتر هەڵوێستەکەی زۆر دەگۆڕێت و تەنها مەمنونە منداڵەکەی نوێژ بکات و هیچی تر.ئەمەش گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دین بۆ ئاسانکاریی و ڕێنموونی و تەبایی و پەروەدەی جوان و ڕەوشتی بەرز و پێ چەسپاویی و دونیابینییە، نەک بۆ ئەوەی خەڵکی پێ تاقەتپڕووکێن بکرێت و لەسەر شتی بچووک و بابەتی فەرعی و لاوەکی دڵی موسڵمانان بریندار بکەی و ڕیزی موسڵمانان شەق شەق بکەی و دووبەرەکی و ڕق و کینە بڵاوبکەیەوە.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
