📜خەسوەکە دوای مانگی هەنگوینی بە زەردەخەنەوە بە بووکەکەی وتی: تۆ توانیت لە ماوەی ۳٠ ڕۆژ کورەکەم فێر…
انتشار: 2026/08/14 01:25 UTCدریافت: 2026/08/14 01:54 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/14 01:54 UTC
📜خەسوەکە دوای مانگی هەنگوینی بە زەردەخەنەوە بە بووکەکەی وتی: تۆ توانیت لە ماوەی ۳٠ ڕۆژ کورەکەم فێر بکەی نویژەکانی لە مزگەوت بکات ئەو کارەی من لە ماوەی ۳٠ سال نەم توانی سەرکەوتوو بم..! و چاوانی پڕ بوو لە فرمیسک..@kanyawyrahmat#بووکەکە وتی: دایە گیان چیرۆکی بەردە گەورەکە و خەزینەکەت بیستوە..؟!!@kanyawyrahmat🗞ئەگێڕنەوە بەردیکی گەورە سەر ڕیگەی خەلکی گرتبوو پیاویک بڕیاری دا ئەو بەردە بشکینی و ریگەکە بکاتەوە بە کوتکیکی گەورە نەودو نۆ زەربەی لە تاشە بەردەکە دا و.. ماندوو بوو .. پیاویک گەیشتێ و وتی:تۆ ماندوو بووی بهیلە با من یارمەتیت بدەم، #پیاوەکە تەنها سەدەمین زەربەی لێدا وتاشە بەردەکە ورد بوو بەلام لە ناکاو شتێک کە چاوەڕییان نەدەکرد سەرنجی هەردوکیانی راکێشا زێڕیکی زۆر لە ژیر بەردەکە دابوو #پیاوی دوەم کە تەنیا ۱ زەربەی لەبەردەکە دابوو وتی: من دۆزیمەوە ئیشی من بوو کەواتە هی منە #پیاوی یەکەم وتی: چی دەلیی من ۹۹ زەربەم لیداوە هیچی نەمابوو کە تۆ هاتی دەمەقاڵێیان زیادی کرد تا وای لێهات ڕۆیشتنە دادگا و بەسەرهاتەکەیان بۆ حاکم گێڕایەوە.. @kanyawyrahmat#پیاوی یەکەم وتی: دەبی هەندی لە زێڕەکە بداتە من لەبەر ئەوەی ۹۹ زەربەم لێداوە و ماندوو بوم، #پیاوی دووەم وتی: هەموو زێڕەکە هی منە خۆم زەربەم لیدا و بەردم شکاند ... #حاکم وتی: ۹۹ بەشی زێڕەکە هی پیاوی یەکەمەو تۆ یەک زەربەت لێدا ۱ بەش بۆ تۆیە گەر ئەو ۹۹ زەربەی لێنەدابابەو زەربەی تۆ تاشەبەردەکە نەدەشکا..!! @kanyawyrahmat#وتۆش دایە گیان ۳٠ سال بێ ماندوو بونلە گویی کوڕەکەت خوێندوتە کە نوێژ بخوێنی و من ئیستا زەربەی کۆتاییم لێدا !!..... #چەندە بوکێکی قسە خۆش کە نەیهێشت خەسوەکەی لەخۆیدا بشكێتەوە و حەقی خۆی بەتەواوی پێدا و نەی وت: بەلێ دایە گیان من ئاوام و ئاوا . #تۆ نەتتوانی و من توانیم .. @kanyawyrahmat#بەو شێوەیە خەسوەکەش دلخۆش بوو کە ماندوو بونی بێ هۆ نەبوە ڕەوشتی پاک و جوان لە مرۆڤی بەڕەشت سەرچاوە دەگریت جێگەی بیر کردنەوەیە کەسانیک کە هەوڵی خەلکی بەحەقی خۆیان دەزانن کەم نیە... @kanyawyrahmat#بەلام خوا پرسیارە مسقاڵی زەڕەیەکمان لیدەکات.{فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ} [الزلزلة: 7، 8].
