لە یەکەم ساتی لەدایکبوونمانەوە، ئێمە دەورەدراوین بە کۆمەڵێک دیواری نەبینراو، کە بریتین لە کات و شوێ…
انتشار: 2026/07/20 10:47 UTC
لە یەکەم ساتی لەدایکبوونمانەوە، ئێمە دەورەدراوین بە کۆمەڵێک دیواری نەبینراو، کە بریتین لە کات و شوێن و ژینگە و کولتوور و ...، بێ ئەوەی هەڵبژاردنی خۆمان بێت، دەکەوینە ناو سەردەمێکی دیاریکراو و جوگرافیایەک کە شێوازی ژیان و بیرکردنەوەمان دادەڕێژێت. ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە بوونەوەرێکی بێ دەسەڵات و مەحکومین بە جەبرێکی ڕەها، بەڵکو دەریدەخات کە ئازادیی مرۆڤ هەمیشە لەژێر کاریگەری و پاڵەپەستۆی ئەو بارودۆخە حەتمییانەدایە. ڕاستە مرۆڤ خاوەنی ئیرادەیە، بەڵام ئەم ئیرادەیە لە بۆشاییدا کار ناکات.زۆرینەی ڕەهای مرۆڤەکان تا کۆتایی تەمەنیان لەناو ئەو قاڵبە ئامادەکراوەدا دەمێننەوە، بەبێ ئەوەی تەنانەت هەست بەو پەتبەندانە بکەن کە لە پشتەوە ئاراستەیان دەکەن. گەیشتن بە ئازادیی ڕاستەقینە کارێکی ئاسان نییە، کەمترین مرۆڤەکان ئەو توانایەیان هەیە کە لەو بازنە تەسکەی سەردەم و پەروەردە دەربچن و سەربەخۆیانە بڕیار لە چارەنووسیان بدەن.لێرەدا ڕۆڵی گەورە و ڕزگارکەری وەحی و قورئان دەردەکەوێت. ئامانجی سەرەکیی پەیامی ئاسمانی ئەوەیە کە نەهێڵێت مرۆڤ ببێتە کۆیلەی کات و شوێن و ژینگە و ئەو دابونەریتانەی کە کۆمەڵگە بەسەریدا دەیسەپێنێت. وەحی هاتووە تاوەکو دیدگای مرۆڤ فراوان بکات و لەو چوارچێوە تەسکە دەریبهێنێت، بۆ ئەوەی ڕوانینێکی گەردوونی و سەرووکات و شوێنی بۆ ژیان هەبێت. بەم شێوەیە، قورئان دەبێتە ئەو هێزەی کە قفڵی ئەو زیندانە شاراوەیە دەشکێنێت، مرۆڤیش لە دیلکراوێکی دەستی کولتوور و جوگرافیاوە، دەگۆڕێت بۆ بوونەوەرێکی ئازا و ئازاد.بۆیە موسڵمان ئەگەر دەیەوێت نەتوێتەوە و ون نەبێت و نەبێتە کۆیلەی کات و شوێن و ژینگە و کەلتور و مۆدە و .... با بە تەسلیمبوویی و تەوازوعەوە بچێتە خزمەت قورئان و وەحی و پەیامی کۆتایی خوای گەورە.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
