🚨دەنگی ویژدان؛ ئەو ئامۆژگاریکارەی خودا لە دڵتدا دایناوە ..!!ئایا هەرگیز ئەو هەستەت بۆ دروست بووە ،…
انتشار: 2026/07/20 07:32 UTC
🚨دەنگی ویژدان؛ ئەو ئامۆژگاریکارەی خودا لە دڵتدا دایناوە ..!!ئایا هەرگیز ئەو هەستەت بۆ دروست بووە ، کاتێک بۆ یەکەمجار هەڵەیەک یان گوناهێک دەکەی، دڵت توند دەبێت و جەستەت دەلەرزێت.یان هەستت بەو ئازارە کردووە؟ کاتێک لە مەستی گوناهەکە خەبەرت دەبێتەوە، پەشیمانی وەک قامچی لێت دەدات و ئازاری ویژدان دەتگوشێت. 🥀ئەوەی تۆ هەستی پێ دەکەی، ڕێک ئەو "ئامۆژگاریکارەی خودایە لە دڵی هەموو موسڵمانێکدا". ئەوە ئەو ویژدانە زیندووەیە، ئەو سروشتە پاکەیە کە خودا پێی بەخشیوی؛ بۆ ئەوەی پێش هەر لادانێک ئاگادارت بکاتەوە، و دوای هەر هەڵەیەک بانگت بکاتەوە بۆ سەر ڕێگا ڕاستەکە. وەک چۆن پێغەمبەری خودا (ﷺ) لە فەرموودەیەکدا باسی دەکات: کاتێک مرۆڤ دەیەوێت دەرگایەکی گوناهـ بکاتەوە، ئەو دەنگەی ناوەوەی پێی دەڵێت: "نەکەیت! ئەو دەرگایە مەکەوە، چونکە ئەگەر بیکەیتەوە تێدەکەویت و نقوم دەبیت. 📚أخرجه النسائي في السنن الكبرى (11233) ، وأحمد (17634) ، وصححه الألباني في صحيح الجامع.💡 زانایانیش لەم بارەیەوە وتەی جوانیان هەیە:📌ئیبن سیرین دەڵێت: "ئەگەر خودا خێری بۆ بەندەیەک بوێت، لە ناو دڵی خۆیدا ئامۆژگاریکارێکی بۆ دروست دەکات کە فەرمانی پێدەکات و ڕێگری لێدەکات لە کاری خراپ."📌ئیبن تەیمییەش دەڵێت: "لە دڵی هەموو باوەڕدارێکدا ئامۆژگاریکارێک هەیە؛ کە بریتییە لە هاندانی بۆ کاری باشە و ترساندنی لە کاری خراپە."خودایە گیان، ویژدانمان هەمیشە بە زیندوویی بهێڵەرەوە و بیکەرە هۆکارێک بۆ گەڕانەوەمان بەرەو لای خۆت. 🤲اللهم آمين.@kanyawyrahmat@kanyawyrahmat
