
آنچە می اندیشم و می نویسم یا می پسندم و بازنشر می کنم! -دبیر فیزیک و دکترای فیزیک هستەای- سفیر انجمن آموزش علوم اروپا Scientix در ایرانارسال مطالب جالب و مفید، نظر ، وپیشنهاد و انتقاد: @soleiman_rasouli
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 16 نمونه پست · پوشش داده: 2026/06/21 تا 2026/08/14
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. channel-v1
این امتیاز چگونه محاسبه میشود
محاسبهشده از 16 پست مشاهدهشده و 0 مشاهدهٔ عضو. وزنها میان مؤلفههایی که برای این کانال قابل اندازهگیری بودهاند تقسیم میشود، بنابراین مؤلفهای که نتوانستهایم مشاهده کنیم به زیان کانال محاسبه نمیشود.
هفت روز اخیر
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود. · بازه 2026-08-11 تا 2026-08-17
چینو چروکهای لاله گوش اصلاً بیدلیل نیستن! 👂 مکانیسمِ این فرورفتگیها مثل یک ردیاب سهبعدی عمل میکنه؛ موجهای صدا رو طوری تغییر میده که مغز ما میتونه دقیقاً تشخیص بده صدا از بالا، پایین، جلو یا پشت سر میاد!Amir Ameri @Aalijnab
ماده تاریک وجود ندارد؛ مدل جدید کیهانشناسی معادلات جهان را تغییر میدهدespash.ir/news/107514/%D9%85%D8%A7%D8%AF%…
هایکۆ و فیزیکی کوانتۆم؛ لە بێدەنگیی وشەکان تا نهێنیی گەردوون (بەشی ۲)ڕەحمان سەیدیان /سەقزلێرەدایە کە جوانترین خاڵی هاوبەشی نێوان شێعر و زانست دەردەکەوێت؛ هەردووکیان زۆر جار وەڵامی ئامادە نادەن، بەڵکو توانایی پرسیارکردنی مرۆڤ قووڵتر دەکەن. چونکە گەورەترین دۆزینەوەکان، پێش ئەوەی وەڵام بن، پرسیار بوون. زانست بەدوای یاساکانی گەردووندا دەگەڕێت و شێعر بەدوای ماناکانی ژیان؛ بەڵام هەردووکیان لە هەمان سەرچاوە دەست پێدەکەن: سەرسوڕمان! ئەو چرکەیەی پرسیار لە دڵی مرۆڤ لەدایک دەبێت، هەمان چرکەیە کە شێعر و زانست لێک جودا دەبنەوە؛ یەکێک ڕێگای هەست هەڵدەبژێرێت و ئەوی تر ڕێگای تاقیکردنەوە، بەڵام هەردووکیان بەرەو هەمان ئاسۆ دەڕۆن.هایکۆ بە چەند وشەیەک ساتێک لە کات ڕادەگرێت و مرۆڤ بانگهێشت دەکات لە ناو بێدەنگییەکەدا مانا بدۆزێتەوە. فیزیکی کوانتۆمیش، لە ناو وردترین بەشەکانی مادەدا، نیشانمان دەدات کە گەردوون لەوەی بە چاو دەیبینین، ئاڵۆزتر، قووڵتر و سەیرترە. هەر دووکیان فێرمان دەکەن چۆن سەیری جیهان بکەین. بەهێزترین وانەی ئەم دوو جیهانە ئەوەیە کە هەموو ڕاستییەک لە قسەکردندا تەواو نابێت. هەندێک مانا لە بێدەنگی نێوان وشەکان دەژین، و هەندێک نهێنی لەو شوێنانەدا کە ئامێرەکانیش بە زەحمەت دەیانگەنێ.کاتێک هایکۆ دەخوێنینەوە یان بیر لە فیزیکی کوانتۆم دەکەینەوە، بەدوای هەمان پرسیاری کۆن دەگەڕێین، پرسیارێک کە هەر سەردەمێک بە زمانێکی نوێ دووبارە دەوترێتەوە:ئایا جیهان هەمان ئەو جیهانەیە کە دەیبینین وهەستی پێدەکەین ، یان شتێکی قووڵتر لە پشت دیاردەکان شاراوەیە؟🆔 @dr_s_rasouli
هایکۆ و فیزیکی کوانتۆم؛ لە بێدەنگیی وشەکان تا نهێنیی گەردوونڕەحمان سەیدیان /سەقزهەندێک جار، گەورەترین دۆزینەوەکان لە شوێنێک دەست پێ دەکەن کە مرۆڤ چاوەڕوانی ناکات؛ نە لە ناو دەنگ، بەڵکو لە ناو بێدەنگی. شێعر ئەم بێدەنگییە بە وشە دەنووسێت و زانست بە تاقیکردنەوە. یەکێک لە کەوتنی گەڵایەکدا مانا دەدۆزێتەوە و ئەوی تر لە ناو گەردیلەیەکی ژێرئەتۆمیدا یاساکانی گەردوون دەخوێنێتەوە. بەڵام هەردووکیان لە هەوڵی وەڵامدانەوەی هەمان پرسیارن: جیهان لە ڕاستیدا چییە؟لە یەکەم نیگادا، هایکۆ و فیزیکی کوانتۆم هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکترەوە نییە. یەکێکیان لە دڵی ئەدەبی ژاپۆن لەدایک بووە و ئەوی تر لە تاقیگە و بیرکردنەوەی فیزیکزانانی سەدەی بیستەم. یەکێک بە کەمترین وشە قسە دەکات و ئەوی تر بە ژمارە، یاسا و تاقیکردنەوە. بەڵام هەر دووکیان، هەر بە شێوازی خۆیان، مرۆڤ لە دڵنیاییی ئاسایی دەردەهێنن و بەرەو ئەو شوێنانەی دەبەن کە نهێنی زیاترە لە وەڵامی پرسیارەکان.ئەم وتارە هەوڵی ئەوە نادات فیزیکی کوانتۆم بە شێعر لێکبداتەوە، یان هایکۆ بە زانست ڕوون بکاتەوە. مەبەست تەنیا ئەوەیە نیشانی بدات چۆن هەندێک جار، شێعر و زانست، هەرچەند لە دوو ڕێگای جیاوازەوە، لە هەمان ئاسۆ دەڕوانن؛ ئاسۆیەک کە تێیدا بێدەنگی، پرسیار و سەرسوڕمان لە وەڵامە ئامادەکان گرنگتر دەبن.هایکۆ؛ کاتێک وشە لە قسە دەوەستێتهایکۆ لە ناو ئەدەبی ژاپۆندا جۆرێکی شێعری کورتە، بەڵام کورتییەکەی بە واتای هەژاریی زمانەکەدا نییە. بە پێچەوانەوە، لە هایکۆدا هەر وشەیەک بارێکی مانایی هەڵدەگرێت و هەر بێدەنگییەک بەشێکە لە دەق. شاعیر هەوڵ نادات هەموو شتێک بڵێت؛ تەنیا دەروازەیەک دەکاتەوە و خوێنەر بەجێدەهێڵێت کەخۆی ئەو گەشتە تەواو بکات.لە هایکۆدا، ساتێکی زۆر ئاسایی دەبێتە ڕووداوێکی بوونی. کەوتنی گەڵایەک، دەنگی با، باران و لێدانی باڵی پەپوولەیەک ، تەنیا وێنەی سروشت نین؛ ئەوانە ئەو ساتانەن کە مرۆڤ تێیاندا هەست دەکات جیهان لەوەی دەردەکەوێت، قووڵترە.لە ڕاستیدا، هایکۆ هونەری وەستانە. لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک بە خێرایی دەڕوات، هایکۆ مرۆڤ ناچار دەکات بۆ چرکەیەک بوەستێت، سەیری بکات و گوێ لێبگرێت. ئەوەی لەو وەستانەدا ڕوودەدات، لە زۆر کاتدا لە هەزاران وشە قووڵترە.کوانتۆم؛ کاتێک زانست دڵنیایی لەدەست دەداتئەگەر هایکۆ بە بێدەنگی وشەکان سەرسوڕمان دروست دەکات، فیزیکی کوانتۆمیش بە بێدەنگی مادە هەمان کار دەکات. کوانتۆم ئەو جیهانەمان نیشان دەدات کە چاو ناتوانێت بیبینێت؛ جیهانێک کە لە ناو ئەتۆم و گەردیلە ژێرئەتۆمییەکاندا یاساکانیان وەک ئەو جیهانە نین کە هەموو ڕۆژێک ئەزموونی دەکەین .پێش لەدایک بوونی فیزیکی کوانتۆم، زۆرێک لە بیرمەندان پێیان وابوو گەردوون ئامێرێکی گەورەیە؛ ئەگەر یاساکانی بزانین، دەتوانین هەموو شتێک پێشبینی بکەین. بەڵام کوانتۆم ئەم دڵنیاییەی هەژاند. نیشانی دا کە لە وردترین ئاستی سروشتدا، ناڕوونی و سەرسوڕمان بەشێک لە خودی سروشتن، نەک تەنیا لە کەموکوڕیی زانیاریی ئێمە.بەم مانایە، کوانتۆم مرۆڤی دوورخستەوە لە هزری ئەوەی کە هەموو شتێک بە تەواوی دەزانێت. زانست لێرەدا کۆتایی بە پرسیار ناهێنێت؛ بەڵکو پرسیارەکان قووڵتر دەکاتەوە. لەو ڕووەوە، فیزیکی کوانتۆم زۆرتر لە شۆڕشێک لە زانست بوو؛ شۆڕشێک بوو لە شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ.شوێنی یەکگرتنی شێعر و زانستلە یەکەم نیگادا، هایکۆ و فیزیکی کوانتۆم لە دوو جیهانی تەواو جیاوازدان. یەکێکیان لە هەست و خەیاڵ دەخوڵقێت و ئەوی تر لە تاقیکردنەوە و بیرکاری. بەڵام ئەگەر لە ناوەڕۆکیان تێپەڕین و سەیری شێوازی بیرکردنەوەیان بکەین، هاوشێوەیییەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت.هایکۆ و کوانتۆم هەردووکیان مرۆڤ لە دڵنیاییی ئاسان دوور دەخەنەوە. هایکۆ هیچ شتێک تەواو ناڵێت؛ بۆشایی جێدەهێڵێت تاکو خوێنەر خۆی بەشداری لە دروستبوونی مانا بکات. کوانتۆمیش هەموو شتێک بە شێوەیەکی سادە و ڕاستەوخۆ ڕوون ناکاتەوە؛ بەڵکو نیشان دەدات کە سروشت لە هەندێک ئاستدا ئاڵۆزترە لەوەیەکە بیر و هزرمان چاوەڕوانی دەکات.ئەوەی ئەم دووانە لێک نزیک دەکاتەوە، بێدەنگییە. لە هایکۆدا، بێدەنگی نێوان وشەکان بەشێکە لە شێعر. ئەوەی نەوتراوە، هەندێک جار گرنگترە لەوەی وتراوە. لە فیزیکی کوانتۆمیشدا، ئەوەی بە ڕاستەوخۆ نابینرێت، زۆرجار بنەمای ئەوەیە کە دەیبینین. گەردیلە ژێرئەتۆمییەکان، مەیدانە کوانتۆمییەکان و پەیوەندییە نادیارەکان، هەرچەند لە چاو شاراوەن، بەڵام کاریگەرییان لە هەموو گەردووندا دەردەکەوێت.هایکۆ و کوانتۆم هەردووکیان مرۆڤ فێری بیرکردەوە دەکەن. نەک تەنیا تەماشای ئەوەی دەردەکەوێت، بەڵکو تەماشای ئەوانەش کە لە پشت دیاردەکان شاراونەتەوە. یەکێکیان بە زمانی شێعر دەڵێت «بوەستە و ببینە»، ئەوی تر بە زمانی زانست دەڵێت «وردتر بڕوانە». ئەم دوو بانگەوازە، هەرچەند لە دوو زمانەوە دێن، بەڵام لە کۆتاییدا بە هەمان ئاراستە ئاماژە دەکەن.
🌸 آینده دخترتان، از یک انتخاب درست آغاز میشود…@sciencerise_schدر مدرسه دخترانه غیردولتی طلوع علم (متوسطه اول)، باور داریم آموزش فقط به کتابهای درسی محدود نمیشود.اینجا تلاش میکنیم در کنار آموزش علمی، مهارتهایی مانند خلاقیت، تفکر، کار گروهی و حل مسئله را با رویکردهای شناخته شده جهانی مانند STEAM و IBSE در محیطی امن، پویا و صمیمی پرورش دهیم تا دانشآموزان با اعتمادبهنفس، مسیر موفقیت خود را آغاز کنند.✨ اگر به دنبال مدرسهای مهارت محور هستید که با نگاهی نو به آموزش، آیندهای روشنتر برای دخترتان بسازد، از شما دعوت میکنیم از مدرسه طلوع علم بازدید کنید.📌 ثبتنام پایههای هفتم، هشتم و نهم آغاز شده است.📞 برای دریافت مشاوره و بازدید از مدرسه با ما در تماس باشید.☎️ 04442339414📱09372039414📍آدرس :مهاباد، کوی زیبا، ایستگاه3، کوچه گلستان7 (باوه جانی)، پلاک۱۴ #مدرسه_غیردولتی
🔘 مامۆستا موحەممەد ئیکڕامی مینبەر ناسراو بە مامۆستا هەوشار کوچی دوایی کرد ▫️ کەمێک پێش ئێستا مامۆستا محەممەد ئیکڕامی مینبەر ناسراو بە مامۆستا هەوشار شاعیر و نووسەر، مامۆستای ئایینی و موعەللیمی خانەنشین لە نەخۆشخانەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد◽️ @mahabadsey || پایگاه خبری مهاباد۳
پشت پرده ساخت و ساز در باغ موقوفه عزیزآقای مهاباد؛ از وعده سازه سبک تا بنای تجاری در قلب فضای سبز شهریkurdpress.com/news/2797768/%D9%BE%D8%B4%D…
✍د. سولەیمان ڕەسووڵی، مامۆستای خانەنشینی فیزیک🔴سەردانی مامۆستا محەممەد ئیکڕامی مینبەر "هەوشار"🔹لەم لینکەدا بیخوێننەوە:📎haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=24992%F0%… @HajeNews
سەردانی مامۆستا محەممەد ئیکڕامی مینبەر (هەوشار)🖌 د. سولەیمان ڕەسووڵی، مامۆستای خانەنشینی فیزیکبە بیستنی هەواڵی نەخۆشی پارکینسۆنی مامۆستا زۆر دڵگران بووم. ئێستاکە بوینە دراوسێ و کاتێک زانیم مامۆستایانی هاوکاری مامۆستا ئیکڕامی واتا کاک محەممەد و کەک عەبدوڵڵا سەمەدی سەردانی دەکەن، منیش وەک ئەمەگناسی و سوپاس و پێزانین لە تەواوی زەحمەت و ماندووبوون و تێکۆشانی مامۆستا گەیشتمە خزمەتیان و ئاواتی شیفای بەڕەحمەت و تەمەندرێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازم و هیوادارم سایەی لە سەرمان بمێنێ.هەروەها هیوادارم چاپ و بڵاو بوونەوەی بەرهەمە بەپێزەکانی مامۆستا چیتر وەپاش نەکەوێ و بە زووترین کات ڕەوانەی کتێبخانەکان بکرێ تا ئێمە بتوانین مامۆستا هەوشاری لە ڕێگای بەرهەمەکانی باشتر بناسین. ئامین..
سەردانی مامۆستا محەممەد ئیکڕامی مینبەر (هەوشار)🖌 د. سولەیمان ڕەسووڵی، مامۆستای خانەنشینی فیزیکمامۆستا محەممەد ئیکڕامی لە کۆتایی شەستەکان لە گوندی مینبەر و ناوچەی هەوشار ڕا بە ماڵ و منداڵ تەشریفیان هێنایە مەهاباد و لێرە نیشتەجێ بوون. منیش لە پۆلی دو و سێی ناوەندی (واتا ڕاهنەمایی) شانازی قوتابی بوونی مامۆستام به نسیب بوو.مامۆستا لە قوتابخانەی ۱۷ی شەهریوەر هەڵکەوتوو لە گەڕەکی سێ ئاشان وانەی ئایینی ئیسلام و قوڕعانی پێ دەکوتین و هاوکات لە چەند قوتابخانەی دیکە لە گۆیک تەپپە و مەهاباد دەرسی دەدا. یەکێک لەو موعەللیمانە بوو کە هەموو قوتابی بە دڵ خۆشمان دەویست و کەسایەتێکی هێدی، هێمن و قسەخۆش و لە سەر دڵان بوو. هاوکات زۆر نوکتە زان و تێگەیشتوو بوو و لە زۆر بواراندا وەک سەرمەشق و نموونەیەکی شایانی مرۆڤ دۆستی و کەسایەتی دەهاتە ئەژمار و بە ئەخلاق و نەزم و دیسیپلین و هەڵکەوتە بوو. دڵێکی پاک و میهرەبانی هەبوو و زۆر دەگمەن هەڵدەکەوت کە لە قوتابێکان قەڵس بێ و دەنگی بەرز کاتەوە مامۆستا وەک موعەللمێکی نەترس و بوێر هەڵوێستی دەگرت و شتێک باوەڕی پێی نەبوایە - وەک کارمەندی پەروەردە - ملی بۆ دانەدەخست و منەتی بە خودا نەبوایە، بە عەبدی خودای نەبوو.ڕێزی لە قوتابێکان دەگرت و هاوکات وانەی ئەخلاق و ئەدەبی پێدەداین و بەخشندە و دلۆڤانانە هەڵس و کەوتی دەگەڵ دەکردین و هەڵە و بەدفەڕێکیش کرابا، چاوپۆشی لێ دەکردین.هەر وەها مامۆستا هاندەر و ڕێنوێنێکی کەموێنە بوو کە قوتابێکانی بۆ لای دین و ئایینی ئیسلام ڕادەکێشا و وەک مەلایەک هیچ کات کوردایەتی و دین و ئایینی بە دژایەتی یەک هەڵنەدەسەنگاند و بە دڵ بڕوای بە هەر دووک باری نەتەوەیی و نیشتمانی و هاوکات دین و ئایینی ئیسلام هەبوو. هەروەها هەڵوێستەکانی ئەوا نەبوو کە «بیهەوێ کەس بە زۆرەملی بنێرێتە بەهەشت» و لایەنی ئاشتیخوازانەی ئیسلامی پێ دەناساندین و مرۆڤێکی ڕوناکبیر و گەشبین بوو کە زۆر دوور بوو لە بەرەی توندڕەو و دژە نیشتمانی. مامۆستا زۆر جار بەرەو ڕێ و ڕەسمە ئایینییەکانی ئیسلام هانی دەداین و تاقمێکی زۆر لە قوتابێکانی بە پێشنیاری بەڕێزیان دەچوینە «مزگەوتی کوردستان» لە نزیک قوتابخانە و شەوانی مانگی ڕەمەزان بۆ تەڕاویح لە خزمەتی دا دەبوین. مامۆستا پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕ واتا حاجی سەید بایەزیدی وەستۆ گرتبوو و جێگای متمانە و خۆشەویستی خەڵک و بازاڕییەکان بوو کە تا ئەو دواییانە درێژەی بەو گرینگە دابوو، هەر بەو بۆنەوە لە ماڵی ئەوقاف بەرانبەری خانەقای شەمزینان نیشتەجێ بوو. دیارە باش وابوو کە هەر لەوێدا ماباوە، بەڵام لەو دواییانەدا سیاسەتەکانی ئەوقافی مەهاباد بۆتە هۆکاری هەڵوێست گرتنی چالاکانی مەدەنی و دڵسۆزانی شار کە نەشیاوە و بۆ باس کردن لێرەدا نابێ.مامۆستا لە ڕواڵەت و جل و بەرگدا هەمیشە کەواپانتۆڵی کوردی و مێزەری سپی مەلای کوردەواری لە سەر دەنا و تەنانەت سۆرانیشی دەبەست و هیچ کات بە پۆشینی جلی دەرەکی و بیانی نەماندەدیت. هەر بۆیەش گشت کات بە کردەوە هاندەری قوتابێکانی بوو کە جل و بەرگی ڕەسەنی کوردی بپۆشن.لە باری سەواد و تێگەیشتنی لە دین و ئایین، وەک زۆرینەی مەلا قەدیمیکانی لای خۆمان ، سەرچاوەی زانست و زانیاری بوو کە لە ئاستێکی زانستی بەرز وێستابوو و چەندین بەرهەمی بە زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی و ئایینی ئیسلام کردووە. لە بیرمە کە ئەوکات تاقیکارێک لە تاقمێک مامۆستای ئایینی وەرگیرا کە لە حوجرە خوێندبوویان و خوێندنی ئاکادێمیان نەبوو. مامۆستا بە پلەی هەرەبەرز و هاوسەنگی دوکتوڕا هاتە ئەژمار و بەو پێیە هەڵس و کەوتی لەگەڵ کرا. دیارە بۆخۆشیان لە حوجرە سووختە و فەقێی زۆری پەروەردە کرد و ئیزنی مەلایەتییان وەرگرت.مامۆستا دەنگ و سەوتێکی خۆشی هەبوو و کاتێک لە سەر کلاس قوڕانی پیرۆزی دەخوێندنەوە، کلاس تەواو بێدەنگ دەبوو و گوێی دڵیان بۆ ئایەتەکانی قوڕئان هەڵدەخست.مامۆستا دەست و خەتێکی یەکجار خۆشی بە خودنووس و قەڵەمقامیش هەبوو و کاتێک حەوسەلەی بوایە زۆر بە ڕێک و پێکی نووسراوەکانی سەر تەختەسیای بە خەتی خۆش دەنووسی. مامۆستا هەوشار زەوقی شێعر و ئەدەبیشی هەیە و گوڵستان و بووستانی سەعدی باش دەزانی و دەستێکی باڵای لە وەرگێڕان لە زمانی عەڕەبی بۆ کوردی و فارسی هەیە و زۆر بەرهەمی شێعر و نەزمی نووسیوە کە تا ئێستا چاپ و بڵاو نەبوونەوە. ئەوکات شێعرێکی بە سەرشاری مەهاباد هەڵکوتبوو کە زۆرمان لەبەرمان بوو.هەر وەها قسەی نەستەق و مەتەڵ و نوکتەی زۆری هەبوو کە وەک گەنجێنە و خەزێنەیەکی پڕبایەخ بۆ قوتابێکان بوو و من زۆر کات لە سەردەمی خوێندکاری زانستگاشدا لە دەمەتەقەی هاوپۆلێکانم کەلکم لێ وەردەگرتن.بۆ ڕۆژی زەماوەندی خۆم و هاوژێنم مامۆستا محەممەد ئیکڕامی وەک یەکێک لە شاهیدەکانی مارەبڕان بوو کە بەڵگەی زەماوەندەکەشی واژۆ کرد و بە خەڵات دوو بەیتێکی بە زمانی فارسی پێشکەش کردم کە هەر ڕامگرتووە.
🎥عیادت اهالی فرهنگ مهاباد از شاعر و نویسنده، مامۆستا محمد اکرامی (افشار)١۴٠۵٫٠۵٫۰۷🆔 @HajeNews
نظریه آشوب و اثر پروانهای بزبان ساده بیبیسی@FarazTed 🅱
تاریخچه فیزیک و کاربردهای آن➖➖➖➖➖➖➖➖➖ 🇮🇷کانال مهندسی هسته ای ایران ┄┅═══••✾••═══┅┄ 📚🎓☢ t.me/nuclearbooks
مرگ تدریجی قانون مور: وقتی فیزیک کوانتوم به کابوس مهندسان سیلیکونولی تبدیل شدdigiato.com/computers-hardware/death-of-m…