بە بۆنەی پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێری، چەند کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی فەرهەنگی هونەری مو…
انتشار: 2026/08/09 18:39 UTCدریافت: 2026/08/13 17:12 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 17:12 UTC
بە بۆنەی پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێری، چەند کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان، سەردانی هاوڕێیانی خۆمان کرد لە پێگەی هەواڵنێری هاژە.هاوڕێیانی خۆشەویستی هاژە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەردەوام حەولیان داوە، ڕووماڵی بەرنامە و بۆنە فەرهەنگییەکان بکەن، تا باشترین ڕەنگدانەوەی جەماوەریان هەبێ و لەو سۆنگەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بە پێویستی زانی ڕێزنامە ببەخشێتە کاک هەرمان وەتمانی بەرپرسی ئەو پێگە هەواڵییە.هیوای تەمەندرێژی و ساغی و سڵامەتی بۆ هەموو لایەکیان دەخوازین.🆔@binkemukrian

