تازگی گردآوری
تا حدی تازه- آخرین مشاهده موفق
- 2026-08-13 17:12 UTC
- وضعیت گردآوری
- ok
- نسخه تجزیهگر
- web-v3

ئایدی کاناڵ@binkemukrian بەڕێوەبەر: @sebar34
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 35 نمونه پست
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. (channel-v1)
هفت روز اخیر
این بخش آنچه دایرکتوری واقعاً مشاهده کرده نشان میدهد و امتیاز ترکیبی اعتبار یا کیفیت تولید نمیکند.
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود.
بازه 2026-08-10 تا 2026-08-16 · ذخیره موقت ۱۵ دقیقه · channel-evidence-7d-v2
چەند کورتە شێعر:وەبیر روژهای دل تەنگیم کەوتمگەڕانەوە. ٭٭٭بێ وێنەترین وێنەم دیتناسیمەوە، دایکم بوو.٭٭٭٭٭با شوق به عکسهایم خیره می شومچون انها ماندگارتر از خودم هستند.٭٭٭٭٭در یک روز بارانیشاهد دو بارش همزمان بودم، بارش چشمهایم و بارش اسمان، هر دو بی الایش.٭٭٭٭٭افتاب برامدبرفها اب شدند، خیالم پر کشید.فەوزیە یاهوو
✅دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی موکریانی مەهاباد سەردانی نووسینگەی «هاژە»ی کرد🔹بە بۆنەی ڕۆژی هەواڵنێرەوە، دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی) سەردانی نووسینگەی پێگەی هەواڵیی هاژەیان کرد.🔹لە دەسپێکی ئەم سەردانەدا، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی موکریان پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێریان ئاراستەی سەرنووسەر، هەواڵنێران و بەڕێوەبەرانی هاژە کرد و وێڕای دەربرینی دەستخۆشی، ڕێزیان گرت لە هەوڵ و کۆششی شەوانەڕۆژیی ئەم ناوەندە میدیاییە و ڕووماڵکردنی هەواڵ، ڕووداوەکان و چالاکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان.🔹بەڕێوەبەران و ستافی هاژە ئامادەیی و پەرۆشی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە فەرهەنگییەکان و ڕووماڵکردنی شیاوتری چالاکییە ئەدەبی و هونەرییەکانی شاری مەهاباد و ناوچەکە دووپات کردەوە.لە کۆتایی دیدارەکەدا، لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەریی بنکەی فەرهەنگیی هونەریی موکریانییەوە، بە بەخشینی ڕێزنامە و ڕۆمانی کەیغان و کۆمەڵە وتارەکانی هەمایشی مامۆستایان هێمن و هەژار وەک وەفادارییەک بۆ ماندووبوونیان، ڕێز لە کار و چالاکییەکانی هاژە گیرا.١۴٠۵٫٠۵٫۱۸🆔 @HajeNews
بە بۆنەی پیرۆزبایی ڕۆژی هەواڵنێری، چەند کەس لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان، سەردانی هاوڕێیانی خۆمان کرد لە پێگەی هەواڵنێری هاژە.هاوڕێیانی خۆشەویستی هاژە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەردەوام حەولیان داوە، ڕووماڵی بەرنامە و بۆنە فەرهەنگییەکان بکەن، تا باشترین ڕەنگدانەوەی جەماوەریان هەبێ و لەو سۆنگەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بە پێویستی زانی ڕێزنامە ببەخشێتە کاک هەرمان وەتمانی بەرپرسی ئەو پێگە هەواڵییە.هیوای تەمەندرێژی و ساغی و سڵامەتی بۆ هەموو لایەکیان دەخوازین.🆔@binkemukrian
🎙 دەنگەکان تایبەتن بە کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی "چیرۆکی هاوبەش" کە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادەوە بەڕێوە چوو
📷 وێنەکان تایبەتن بە کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی "چیرۆکی هاوبەش" کە لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادەوە بەڕێوە چوو
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛ 📚 کۆڕێ پەردەلادان لە کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی ؛📔 چیرۆکی هاوبەش(بەرهەمی کۆمەڵێک نووسەر) 1⃣ خوێندنەوەی دوو چیرۆک2⃣ وتاربێژی و ناساندنی کتێب🗓 کات ؛ چوارشەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی 🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ✅ هاتن بۆ هەمووانە🆔@binkemukrian
بەشێک لە گوزاریشی تەسویری خوێندنەوەی شێعر و ڕوانگەی هاوڕێیان
وێنەکانی تایبەت بە کۆڕی ئەزموونی شێعری نوێترخوازیبنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
فایلی شەشەم
فایلی پێنجەم
🎥 بینەر بن//🔴 کۆڕێک لە ژێر ناوی «شێعری نوێترخواز» لە مەهاباد بەڕێوە چوو١۴٠۵٫٠۵٫۰۸🆔 @HajeNews🆔 @HajeMedia
🌐 هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی ١٤٠٥ی هەتاویدا 🔹 تەوەر ؛ شێعری نوێترخواز🎙 "حەمەساڵە سووزەنی"🔹کات ؛ چوارشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی - کاتژمێر ٤٫٣٠ی ئێوارە🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ✅ هاتن بۆ هەمووانە 🆔 @binkemukrian
🌐 حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی ١٤٠٥ی هەتاویدا 🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.🔹کات ؛ چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی - کاتژمێر ٤٫٣٠ی ئێوارە 📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد ✅ هاتن بۆ هەمووانە 🆔 @binkemukrian
دوو دەنگە فایلی خوێندنەوەی چیرۆک لە لایەن کاک ڕەزا فرووغی.کۆڕی ئەزموونی چیرۆک، بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.